Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024

محەمەدى مەلا قادر ئەندامى م.س. پ د ك دەڵیێت: پارتى و یەكێتى ئەنفالى كوردیان كردووە

Closed
by April 26, 2008 گشتی

ناسح عبدالڕەحیم…..
 
 لە ڕێپۆرتاژێكى گۆڤارى لڤین ژمارە 60  لەسەر شوێنبزربووەكانى شەڕى ناوخۆ بابەتێك بڵاو بووەتەوە كە جێگەى ئومێدە خەڵكى كوردستان لە خەوى غەفڵەت  وەئاگا هاتوونەتەوە و لەو ڕیپۆرتاژەدا یەكێك لە كەسوكارى شوێنبزربووەكان دەڵێت"داوا دەكەم بەرزانى و تاڵەبانى بدرێنە دادگا,چونكە ئەوان تاوانبارى هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆن و بەفەرمانى ئەوان ئەو شەڕە هەڵگیرساوە" من نامەوێت بەدرێژى لەبارەى ئەو ڕیپۆرتاژەوە بدوێم ئەوە هەڵدەگرم بۆ ووتارێكى دیكە,ئەوەى بوویە مایەى سەرسوڕمانى من ئەوەبوو كاتێك پرسیارى بێسەرو شوێنبووەكانى شەڕى ناوخۆ دەكرێت لەوەڵامدا محمد مەلا قادر دان بەوەدا دەنێت كە پارتى و یەكێتى هاوشێوەى بەعس ئەنفالى خەڵكى كوردستانیان كردووە,ئەمجارەیان ئەوە ئێمەنین پارتى و یەكێتى بەبەعس بەراورد بكەین بەڵكو ئەوە ئەندامى مەكتەب سیاسیەكى پارتیە كە ئیعترافى ئەوە دەكات كە بەڵى بەعس چى كردووە ئێمەش كردوومانە لە وەڵامى پرسیارێك سەبارەتە بەو كەسانەى كە لە شەڕى ناوخۆى نێوان یەكێتى و پارتى شوێنبزرن دەڵێت:"دڵنیام ئەوانە وەك ئەنفالەكان لە ژیاندا نەماون,تا ئێستاش بڕیارێكى ئەوتۆ لەو بارەیەوە نییە كەچى بكرێت بەڵام ئەوە دەزانم بەشەهید دادەنرێن."
 هەر كەسێك لەماناى ئەو قسەیە وورد بێتەوە تێدەگات كە كارەساتى ئەنفال تەنها بەدەستى بەعس ڕووى نەداوە بەڵكو پارتى و یەكێتى خۆشیان ئەنفالى یەكتریان كردووە,هێنانى دەستەواژەى وەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە پارتى و یەكێتى هیچ حسابێك بۆ هەست و شعورى خەڵكى كوردستان  و كەس و كارى شوێنبزربووەكان ناكەن ئەگەر ئێمە بەراوردێك بكەین لە نێوان ئەنفالكراوەكانى دەستى یەكێتى و پارتى" شوێن بزربووەكانى شەڕى  ناوخۆ" و ئەنفالكراوەكانى دەستى بەعس هەردووكیان یەك پرۆسەن بەڵام دووكارەكتەرى جیاو لەو دوو زەمەنى جیاوازدا ئەنجامدراون,لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەى لە ئەنفالى سەردەمى بەعسدا بەشداربوون لەسەردەمى پارتى و یەكێتیشدا دووبارە بەشداریان كردووەتەوە….
 هەمووان دڵنیاین ئەنفالكراوەكانى سەردەمى بەعس نەماون….بەقسەى حەمەى مەلا قادر ئەو یەكێتیانەى لەلایەن پارتیەوە ئەنفالكراون ئەوانیش لە ژیاندا نەماون..ئەو پارتیانەش لەلایەن یەكێتیەوە ئەنفالكراون ئەوانیش نەماون….؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
 تائێستا ئەنفالكراوەكانى سەردەمى بەعس بە شەهید حیساب نەكراون بەڵكو موچەى خانەنشینیان بۆ كراوە….بەقسەى حەمەى مەلا قادر شوێنبزربووەكانى پارتى و یەكێتى بەشەهید دانراون…..
 
 -هەڵەبجەى شەهید
 
Nasehh2007@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.