مرۆڤ و هه‌ژمونی ئه‌وان
هه‌ڵبه‌ت به‌ها و نرخاندنه مۆڕاڵیه میتافیزیكی و ترانسدێنتاله‌كان له ڕێگه‌ی باوه‌ڕه‌جیاوازاكانه‌وه یاخود ئاینه‌كانه‌وه خۆ بۆ مرۆڤ نمایش ده‌كه‌ن , یان گه‌ره‌كیانه به‌و شكڵه گوزارشت له‌خۆیان بكه‌ن . له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه دیارده‌ی میژووكرد و مرۆكردن , له هه‌مانكاتدا ئه‌و په‌ناگه‌یه‌ن , كه مرۆڤ تێیاندا خۆ له‌خودی خۆی ده‌شارێته‌وه , داده‌بڕێ له خودی خۆی , وه له‌ته‌ك خودێكی دیكه‌دا په‌یوه‌ندی بونیاد ده‌نێ , هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ته‌ك خودی مرۆڤدایه , وه به‌پێویستیش وه‌هایه . هه‌رچی نامۆییشه لێره‌دا دروست ده‌بێ , نامۆبوون به خود , خۆونكردن , یاوه‌كو خۆنه‌ناسینه‌وه . نامۆیی ئه‌وها بریتیه له چونه‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ له‌خودی خۆی , وه دواجار ده‌ركه‌وتن و فۆرمۆله‌بوونی ئه‌و خوده ده‌رپه‌ڕیوه له پێكهاتی هێزێكی ده‌ره‌كیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ , كه مرۆڤ ناوی جیاوازی لێده‌نێ . مرۆڤ به‌وشێوه و له‌پاشاندا وه‌ك بونه‌وه‌رێك به‌بێ-خود له‌ئاست خودێكی ده‌ره‌كیدا ده‌چه‌مێته‌وه و , ئه‌و خوده ده‌ره‌كیه په‌لكێش ده‌كات بۆ ناوه‌وه‌ی خۆی , ئه‌مه له ڕویه‌كه‌وه ده‌شێ , وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی خودی مرۆڤ بۆ نیشتمانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی تێبگه‌ین , به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره ئه‌وه‌یه , كه ڕاستینه به‌وشێوه‌یه خۆده‌رناخا , به‌ڵكو تێگه‌یشتنی دروستر له‌وه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه : كاتێ ئه‌و خوده-ده‌ره‌كیه ده‌گه‌ڕێته‌وه , نه‌ك له فۆرمی مرۆیی‌دا نیه , به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واو دوركه‌وتۆته‌وه و به‌رگێكی خودایی لێدراوه , كه له‌ته‌ك كۆی خوده-ده‌رپه‌ڕیوه‌كانی دیكه یه‌كیه‌تیه‌كیان پێكهێناوه له خودێكی یه‌كگرتوودا به ناوگه‌لی میتافیزیكی جیاوازه‌وه خۆیان به‌یانكردووه . ئه‌وكات , ئه‌وه ته‌نها مرۆڤێ نیه , كه ده‌توانێ هه‌م خودی- ده‌ره‌كی بئه‌فرێنێ و ,وه هه‌م به‌ئه‌زمونی ده‌رونی خۆی بانگهێشتی ئه‌و خوده-ده‌ره‌كیه بكا بۆ هه‌ناوی خۆی. ئه‌شێ بێژین , ئه‌زمونی تاكه‌كه‌سی له‌بانگهێشتكردنی خودێكی-ده‌ره‌كیدا بۆ ناوه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك هێزێكی بان-مرۆیی تاڕاده‌یه‌كی هێواشتر و كه‌متر و كه‌مقوڵتر مرۆڤ داده‌بڕێ له خودی خۆی , له ئازادی و وه له ڕه‌سه‌نیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی , ئه‌مه‌ش له ئه‌زمونگه‌لێكا , كه زیاتر له كن سۆفیه گه‌وره‌كان وفه‌یله‌سوفه‌كان به‌رجه‌سته‌ده‌بن , شیاویبوونه.
ده‌ره-هێزێك , كه به‌شێوه‌ی خودێكی ده‌سته‌جه‌معی ده‌رده‌كه‌وێ , كاتێ بۆ ناو بوونی تاكه‌كه‌سێكی دیاریكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك داگیركه‌رێ له‌و بوونه‌دا جێگیرده‌بێ و , بۆشاییه‌ك ناهێڵێته‌وه بۆ كه‌سیه‌تی تا بكرێ تێیدا پێیه‌كانی خۆی مكوم بكا . ئه‌و “خوده‌ده‌سته‌جه‌معی”ه له‌خۆیدا هه‌ڵگری هه‌ژموون و به‌هاكانی “ئه‌وان”ی دیكه‌یه . “ئه‌وان” به‌مانا هایدیگه‌رییه‌كه‌ی. ئێمه نازانین “ئه‌وان” كێن , “ئه‌وان” هه‌ن , “ئه‌وان” ناتوانێ “كه‌س” بێ . هه‌ڵبه‌ته له‌م دۆخه‌دا ئه‌كرێ بڵێین “ئه‌وان” بریتیه له “كۆمه‌ڵگه” , ئه‌مه خودێكی گشتیه , خودی مرۆڤ یان تاكه‌س هه‌ڵده‌لۆشێ . شاڵاوهێنانی خودی گشتی “یان ناكه‌س –ئه‌وان” ده‌شێ وه‌ك شاڵاوی كۆی كۆمه‌ڵگه بۆ بان خودێكی مرۆیی له‌پێنوسبده‌ین .
گشت ئه‌و به‌ها مۆڕاڵیانه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌یه‌تی زۆر جار وه‌ك موقه‌ده‌س ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و , وه‌ك به‌ها و نرخاندنی خودایی و بان‌سروشتی هه‌ژمونێكی فراوانیان كردووه , له‌مێدا هیچ بۆشگه‌یه‌ك بۆ بوونی مرۆڤ وه‌ك تاكه‌كه‌س و بوونێكی ڕه‌سه‌ن نیه , ته‌نها وه‌ك خانه‌یه‌كی ئه‌و جه‌سته‌گشتیه مامه‌ڵه‌ده‌كرێ . بۆیه له یاخیبوون و ڕه‌تكردنه‌وه و پرۆسێسی ئازادبوونی مرۆڤدا پێویسته جه‌نگ به‌رابه‌ر ئه‌و نرخاندنه ده‌سته‌جه‌معیانه به‌رپابكرێ . ئه‌م جه‌نگه به‌پله‌ی یه‌كه‌م جه‌نگی ناو خودی مرۆڤ خۆیه‌تی , سه‌ره‌تای یاخیبوون بۆ ئه‌فراندنی بوونه‌وه‌رێكی ئازاد له خۆئه‌فراندنی ئه‌وه‌وه چه‌كه‌ره‌ده‌كا له‌ناو خودی خۆیدا .
كاتێ مرۆڤ به‌ها و نرخاندنه ده‌سته‌جه‌معیه‌كان له‌خۆیدا ڕه‌تده‌كاته‌وه , ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه ,یان هه‌ژمونی “ئه‌وان” ڕه‌تده‌كاته‌وه , به‌هۆی ئه‌وه‌ی , كه “ئه‌وان” ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی خۆیان له‌ژێر ناوی موقه‌ده‌س و خودایدا نوسیوه‌ته‌وه , ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه له‌هه‌مانكاتدا ره‌ِتكردنه‌وه‌ی هێزگه‌لی میتافیزیكییه له خودی مرۆڤ خۆیدا , هه‌روه‌ك كامیۆ ئه‌ڵێ “كوشتنی بوونی ترانسدێنتالییه له‌خودی مرۆڤدا” .
ئه‌فراندنه‌وه‌ی مۆڕاڵ و به‌هاكان له‌پاش پرۆسێسی یاخیبوونی مرۆڤ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مۆڕاڵ و به‌های
ده‌ره-مرۆیی له پله‌ی یه‌كه‌مدا له دامه‌زراندنه‌وه‌ی خودی مۆڕاڵدا نیه , ئه‌وه‌نده‌ی گێڕانه‌وه‌ی شوناسی مرۆییانه‌یه بۆ سه‌رئه‌و به‌ها و مۆڕاڵه‌ی بوونی هه‌یه له‌ژێر شوناسی كۆمه‌ڵگا و هێزی میتافیزیكیدا . له پله‌یه‌كی دیكه‌دا یاخیبوونی مرۆڤ ڕووده‌كاته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی مۆڕاڵی ده‌سته‌جه‌معی و زاڵ , كه كۆسپن له به‌رده‌م ده‌ركه‌وتنی مرۆڤ وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئازاد .
مۆڕاڵ له‌ڕوئیای كامیۆدا واته: دواهه‌مین به‌شی زاتی خوداوه‌ند , كه پێویسته خاپوربكرێ , بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاش ئه‌و وێرانكردنه‌وه سه‌رله‌نوێ دابمه‌زرێنرێته‌وه . دیاره پێشتر گوتمان گێرانه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی مۆڕاڵ بۆ مرۆڤ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و پرۆسێسه‌یه , دووه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و گۆڕین به‌به‌رده‌وامی تاكو هه‌ممو ڕه‌هه‌نده‌كانی مۆڕاڵ به‌ره‌و مرۆڤبونێكی كامڵ بكه‌ونه ڕێ . ئێمه كاتێك مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه به‌خاوه‌ن و ئه‌فرێنه‌ری مۆڕاڵ و به‌هاكان , له‌وكاته‌دا گشت ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌بنه شوێنی ئیشله‌سه‌ركردن و , ده‌كه‌ونه ناو چوارچێوه‌ی پرۆسێسی گۆڕانه‌وه , به‌و پێیه‌ی مرۆڤ بۆ خۆی پرۆسێسه . ئه‌شێ له گۆشه‌نیگای “كامیۆ” وه بێژین كاتێك هێزی میتافیزیكی بوونی نیه , ئیدی ئه‌و هێزه میتافیزیكیه نابێته گه‌رانتی بوونی ئێمه , له‌وكاته‌دا مرۆڤ به‌پێویست ده‌بێ خۆی به‌رجه‌سته‌بكا و بسه‌لمێنێ , بۆ ئه‌وه‌ی بوونی ببێ .
ئومێدحه‌مه‌عه‌لی-روسیا