Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
من و ژوانەکانى قەدەر

من و ژوانەکانى قەدەر

Closed
by January 6, 2008 گشتی

 

شیعرى: محەمەد کەساس…..

بە خەم دامپۆشە
ئەى قەدەر
تانوپۆم پەمەیى رەنگ دەبێ بە تۆوە
بەبێ تۆ ئەوینم رەشایى چاوانى
هێندە کالڕ دەبنەوە
رەنگى ئاو دەپۆشن
بەبێ تۆ رەونەقى ئەوینم
دەبێتە تارستان
بە خەم دامپۆشە…ئەى قەدەر
من درەختى ئایندەشم
چرۆى خەمى دەرکردووە
پێڕەوگە بووم، کە سەرەتا
لە پەنجەرەى خەمێکەوە
دەستم برد بۆ… درەختى ژین
هەموو گەڵاکانى خەم بوون
قەدى هەر خەم
لقوپۆپ خەم
رەگەکانیشى هەر بە خەم
بە دڵى خاکا رۆچووبوون
کە دەرگاى پەنجەرەم واڵاکرد
تانوپۆى ئلیندەى خۆمم بینى
سەراپا خەنجەر رێژ کرابوو
لەو ساوە ئیدى من
دیوارى بێدەنگى و
زەمەنى غوربەتیم پێکەوە
نغرۆکرد
ئەمێستا تۆش دەبێ
هەر بە خەم دامپۆشى
ئەى قەدەرى قەدەرى پڕ ئەوین و تریفەى ژین
دەزانى ژیانم
چ کتێبێکى چەند پەڕەیى رەزا قورسە
کەس شک نابەم تەنها دێڕێکى وەخوێنآ
تۆ دەزانى قەدەرى من
خۆى بە فرامۆشى سپارد و
بەدەم رەشەباى خەمەوە
تۆز و گەردى خۆى بەبادا..؟!
تۆ دەزانى
 ژیان بێ خەم
هیچ تامێکى ئەوین نادات…..!
وەرە، ئەى قەدەرى ماندووم
عاشقانە لە باڵام بڕوانە
پەمەیى تر لێم بئاڵێ
دەزانم شەکەتى و
باڵاشت ناگاتە باڵاى من
هەتاوەکو سەرەپام پەمەیى رەنگ بکەى دەزانم
گوێبگرە ئەى قەدەر
منالڕ بووم
هێشتاکە خەمزەدەى
خەمێکى کالڕ کالڕ بووم
تۆ هاتى و رۆچوویتە ئایندەم
 بە باڵاى تەمەنما هەڵزنایت
بە مێژووى قەدەرما
شۆڕبوویتەوە
ئەمێستا
منء تۆ….. ئەى قەدەر
زەمەنێک…..تەمەنێک
مێژوویەک…….ئەوینێک
ئاوێزانى یەکدى کردووین
تۆ گوڵى ژاکاوى
عومرى خۆت داوە لە ئایندەت
من باخچەى تەمەنم، سەرتاپا
دڕکە زێى گرتووە
تۆ بەدیار مۆمێکى کوژاوەى
خۆتەوە نغرۆ بووى
من لە ژێر بارانى خەمێکى
دووسەرەى باڵا بەرز
تەمەنم داچۆڕا…
دەزانم، ئەى قەدەر
هەتا دوا مەنزڵگەم
هەردووکمان پێکەوە
دواپێکى لێوان لێو لە خەمى یەزدانى
نۆش دەکەین…….
هەردووکمان دوو هاوڕێ
قولاپى نیگامان لە دڵى
ئایندەى نادیار گیر دەکەین…!!
ئەمێستا ئەى قەدەر
دەمەوآ، خۆم لە تۆ و لە مێژووت
خاڵى خاڵى بکەمەوە
دەمەوآ وەک نەوڕەس
ئەوینم… ئایندەم
بۆ کەنارە ئارامەکانى ئەوێندەر
بگوێزمەوە
تۆش ئەى قەدەر
سەرفەرکە، بڕۆ بۆ
ئەویوو زەمەنى داگیرسان
ئیدى من دەمەوێ
لەم دیوى موحیبەت
ئەوینێ پێ بکەم
لە کەرنەڤاڵى گریاندا
باران بێ و
لە ساباتى غوربەتا
تریقەو
لە ئاوابوونى تەمەنا
تروسکەى ئاسمانێک
دڵنەوایى……..!!
سەفەرکە ئەى قەدەر
سەفەرکە
سەفەر
سەفەر.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.