مه‌راقه‌کانی موسافیرێ …به‌ندی عه‌لی
ڕه‌نگم له‌ڕه‌نگی تۆ ناچێ
ده‌نگم له‌ده‌نگی تۆ ناچێ
ڕه‌نگه خولیا‌و مه‌راقیشمان
وه‌ک یه‌ک نه‌بن
وه‌لێ ده‌کرێ به‌هه‌ردووکمان
هه‌مان به‌سته‌ی هیوا بچڕین
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
هه‌مان ده‌ستی ژان ، که‌مانی
دڵی هه‌ردووکمان ده‌ژه‌نێ
………………………….
من چاوه‌ڕێی
دونیایه‌کی دیکه ناکه‌م
جه‌ننه‌ت و سه‌قه‌ری تیا بێ
که‌هه‌ردووکیان له‌م ژینه‌دا
دراوسێی ته‌ریبی یه‌ك بن
………………………..
نیو سه‌ده‌یه به‌سه‌ر سیمی
داخی سه‌قه‌ری ژیانا دێم و ده‌چم
چاوێکم هه‌ر
له‌سه‌ر ده‌رگاکه‌ی جه‌ننه‌تی
ئهوبهرمانه
چی گوڵڕن و درۆزن و
چه‌ته‌و مه‌ته‌و ماستاوچیه
ده‌چنه ئه‌وێ
هه‌رچی به‌دبه‌خت و سه‌رسه‌خت و
ده‌ست و دڵ قڵیشاویشه
دێنه لامان
……………………..
هه‌زارو یه‌ک ووشه‌م پێ بوو
کاتێ .. هاتم
هه‌زارو یه‌ک ووشه‌ی ترم
لێره ناسی
هه‌زارو یه‌ک خه‌مم پێ بوو
کاتێ .. هاتم
هه‌زارو یه‌ک خه‌می ترم
لێره ناسی
هه‌زارو یه‌ک شیعرم پێ بوو
کاتێ .. هاتم
هه‌زارو یه‌ک شیعری ترم
لێره ناسی
که‌چی له‌دوا ساته‌کانی
ئه‌م کۆچه‌یا
نهشیعرێک و نهخهمێک و
نهووشهیهک ئه‌دۆزمه‌وه
شایسته بێ
به‌بارته‌قای .. ماڵئاوایی
……………………….
وتیان ، بۆچی
له‌م پاییزی ته‌مه‌نه‌یا
گه‌ڕایته‌وه
بۆ زێدی باڕه‌ش و وه‌رین
وتم ، ئاخر
من کهگهڵایهکی زه‌ردی
په‌شیمانیم
بۆ سوێندیش پێوه نه‌مابێ
چ باکێکم لهباڕهش و
لهپاییزو هه‌ڵوه‌رینه
…………………….
له‌هیچ کوێیه‌کی تر ناچی
نه له‌به‌رزاییه‌کانی هندو سند
نه له‌ڕۆخی که‌ناره‌کانی کاریبی
که‌چی هێنده‌ی هه‌رهه‌موویان
داوی روحم ڕائه‌کێشی
ئه‌ی خه‌راباته‌که‌ی وه‌ته‌ن
…………………….
منیش
له‌هیچ مرۆڤێکی تر ناچم
نه لهقهشهکانی ڤاتیکان
نه لهجێکهوتهکانی بوداو
نه له‌پاسه‌وانه‌کانی
په‌رستگایه‌کی هندۆسی
که‌چی هه‌ر کهدێمهوه لات
دڵم ئه‌بێ به‌ده‌فی ده‌ست
گڕپهرستێکی زه‌رده‌شتی
ده‌ڵێی گڕیت
نزیکت بم ، ده‌مسوتێنی
له‌دووریتا
ده‌بم بهشاخه به‌فرێکی
کیشوه‌ری بێ گیانی باکور
ده‌ڵێی ماسیم
له‌باوه‌شتا نه‌هه‌نگ ده‌مخوا
ده‌ریشم بێنن ، ده‌خنکێم
ده‌ڵێی باده‌ی
بتنۆشم ئاڵووده‌م ده‌که‌ی
ده‌ڵێی پێکم
به‌بێ تۆ ، ده‌مکوژێ ئاهی
چاوه‌ڕوانی
ئه‌ی نهێنیی نهێنیه‌کان
سلێمانی