مه‌رگی کتێب … به‌ندی عه‌لی
Closed
کتێبه‌کان مه‌سوتێنن
نه‌با عاریفێکی ئیمان
لێمان بێته ده‌نگ و بڵێ
ئه‌ی دوژمنه‌کانی یه‌زدان
ئێوه کتێبی پیرۆزی
هه‌زارو یه‌ک شه‌وه‌ی عومری
منتان … سوتان
کتێبه‌کان مه‌سوتێنن
هه‌ر ئه‌وانن
شایه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن
هه‌ر له‌یه‌که‌م دزینه‌وه
دزینی ماچێکی په‌له‌ی
کچه هاوسێ
بۆ دزینی نیگای حه‌رام
له‌هه‌موو کچانی گه‌ڕه‌ک
تادزینی دڵی هه‌موو کچانی شار
له‌وێشه‌وه بۆ دزینی
هه‌موو خه‌ونه‌کانی وه‌ته‌ن
کتێبه‌کان مه‌سوتێنن
هه‌ر ئه‌وانن
شایه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن
.. 2013