Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
موعتاد كردنى میلەتێك

موعتاد كردنى میلەتێك

Closed
by October 20, 2008 گشتی

 موعتاد كردنى میلەتێك
 هەردى شەفیق

 ئەگەرچى لەكوردستاندا هێشتا ئەوە نەبووە بەدیاردە لەسەرسوچى كۆڵان وشەقامەكاندا كۆمەڵێك كەسى چڵكن و ڕەشدا گەڕاو پێڵو شینەوە بوو لەسەر بەتانیە شڕەیەك یا پارچە كارتۆنێك بخەون بە هۆى ئالودە بوونیان بەمادە سڕكەرەكانى وەك تلیاك و حەشیش و هیرۆین و گەردو ……هتد یەوە، لىَ زۆرینەى سەرچاوەكانى وشیار كردنەوە لەم وڵاتە ڕۆڵى موعتاد كردنى ئەو خەڵكە دەگێڕن وخەریكن ئەو خەڵكە بەزویى ى بەكۆمەڵێك دیاردە كەلەمادە سڕكەرەكان باشترنین ئالودە ئەكەن.
 ئەگەربە وردى لە ڕاگەیاندنە كان (ڕادیۆ وتەلەفزێۆنەكان)ورد بیتەوە وسەیریان بكەیت و گوێیان بۆبگریت ئەوا هەر لەسەرەتاوە تێبنى كۆمەڵێك زنجیرەى بێتام وبێمانا دەكەیت كەنەك هەرلەڕوە هونەریەكەوە سفرى سفرە بگرە، لەڕوى كۆمەڵایەتیەوە و ئاراستەكردنى كۆمەڵگاوە بەرەو ئامانجێك و چارەسەر كردنى كێشەكان هەزار جار خراپترە و والە گەنجەكان ئەكات لەگەڵ ڕو بەڕو بوونەوەى لەگەڵ بچوكترین كێشەدا دەست بداتە خواردنەوەو مادە سڕكەرەكان ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانە بەملیار دۆلار ئەو مادانە زیان بەوڵاتانى پێشكەووتو ئەگەیەنێت بەهۆى ئەو كارەساتانەى ئەو مادانە دروستى ئەكات لەڕێگاى بێهۆشكردنى مرۆڤەوە جگەلەزیانى مادى ولەدەست دانى توانا مادى و ئەقڵیەكانیش .كەچى براى دەرهێنەر ى كۆڵەوار لەدەرون ناسى و كۆمەڵناسى ولەهونەرەكەى خۆشیدا دێت ئەوانە ئەوەنە بەپیرۆزدەكات  خەریكە نادیت لێئەكات بەعیبادەتگا.
 حاڵى ڕۆژنامەكانیش هیچ لەوە باشتر نیە زۆرێك لەڕۆژنامەكان دونیا خەریكە وێران ئەبێت ئەو دێت لەسەر سودەكانى كرمى ئاوریشم و قالۆنچەى ئوسترالى لاپەڕەكانى پڕ ئەكاتەوە ئەمە جگە لەوەى زۆرێكیان فێربوون بەهەقو بەناهەق خەڵك تۆمەتبار بكەن و قسەى ئەو گەندەڵیە زۆرو زەبەلاحە لەسەر حكومەت لابەرن. یان هەیانە دێت باسى كێشەى كەنگەرى ئوسترالیا ئەكات و لەولاى خۆیەوە ئاگاى لەهاوارو ناڵینى میللەتێك نیە.
 ئەگەر سەیرى ئەو كلیپە بىَ تام و بێلەززەتانە ش بكەیت وشەكانى لابەرە كەس نازانێت كوردیەو كچەكانیشى لێ لابەرە گۆرانیبێژەكەشى تاقەتى نیە سەیرى بكات وگوىَ ى لێبگرێت ،ئەوا هەرزوو بەزوو ئەگەیتە ئەو ئەنجامەى ئێمە جاران لەتەعریب ئەترساین شوناسى میللەتێك بسڕێتەوە ئێستا ئەوەتا كاكى بەناو هونەرمەند ى دەسەڵاتدار لەحكومەتدا بەخشكەیی خەریكە تەعریب وتەتریكیش مان ئەكات بەبىَ ئەوەى بزانێت ئەو پارەى ئەو بۆ شێواندنى هونەرى كوردى بەهەدەرى ئەدات ،كورە چش لەوە تەعریب وتەتریكى پێئەكات خوێنى هەزاران قوربانیە لەپێناوى تەعرب و تەتریكدا ڕژاوە لەپێناوى دوبارە نەبوونەوەیدا ڕژاوە كەئەو ئێستا دێت و هەربەو خوێنە تەعیریب دەست پێئەكاتەوە .
 خۆ ئەگەر سەرنج لە كۆمەڵێك بەرنامەى ڕۆتینى ڕادێو تەلەفیزۆنەكانیش بدەیت ئەوا هەرزوو بەزوو دەگەیتە ئەو باوەڕەى پێشكەشكارى ئەو بەرنامانە نەك پێویستیان بەڕۆشنبیرى گشتیە( ئەگەر نەیان بێت كەم وكوڕیە) بگرە پێویستیان بەنەسیحەت كارێكى باشیشە یەك دوو وشەى جوانیان فێربكات و پێویستیان بەكوردى زانێكە فێرە كوردیان بكات بۆ ئەوەى زمانیان لە چێشتى مجێور نەچێت .ئەمە سەرە ڕاى ئەوەى ئەو بەرنامانە خەریكە خەڵك ئەكەن بەمەملەكەتى (توتى ستان)ەكەى ناو چیرۆكەكەى (شێرزاد حسەسەن)و ئەیانەوێت بەو خەڵكە بڵێن خەڵكەكە هەرخۆى قەڵبو قوڕە حكومەت هیچ عەیبى نیە.
 ئەگەر سەیرى مزگەوتە كانیش بكەیت ئەوەندەى دەڵىَ :بیكوژە،بیبڕە ئەوەندە ناڵێن :زۆركردن لەدیندا نیەو دین لێبوردەیی و خواناسیە .ئەوەندەى دەڵێن بەرەڵایە  ،نەزەرێك ئەوەندە گوناهى هەیە،ئەوەندە ناڵێن ئەرىَ دایكان وباوكانى خۆشەویست بۆكچ و كوڕەكانتان دەخەسێنن و ئاڵتون وپارە ئەكەن بەبەر بەست لەبەردەمیاندا ئەوەتا لەوڵاتا نێرینەى تیا نامێنێت و وابڕوات هەموو ماڵەكانى شار پڕدەبن لەسۆزانى.ئەمە جگەلەوەى ئەیانەوێت تەعریبت بكەن وبچیت بەشمشێرەوە فەلەستین فەتح بكەیت نازانن ڕزگار كردنى كەركوك هەزار ئەوەنەى فەلەستین غەزایەو شەڕى خانەقین هەزار ئەوەندەى جولەكەكوشتن خێرترە كەبستىَ خاكى ئێمەى داگیر نەكردوە واجبترە.ئەمە جگەلەوەى گوێم لەمەلایەك بوو ئەیوت ڕۆڵەكانمان لەبرى بڵێن سەلامون عەلەیك ئەڵێن هەلاو ئەمە شێواندنى زمانى باو باپیرانمانە !!!تا وتم خوابت گرىَ ئەویان ئیینگلیزیە(هەلاو)سەلامونعەلەیكەكەى تۆش عەرەبیە ئیتر چ فەرقیان هەیە؟؟
 ئەگەر سەیرى ئەو ngoموحتەرەمانەش بكەیت بوون بە قۆنتەرات چى حكومەت و ئەیانەوێت ئەو هەموو گەندەڵیەت بەزێڕى عەیارە بیست وچوار بەسەرا ساغ بكەنەوە و ئاستى هەژارى دابەزێت بۆ خوار سفر تۆ هەر قەناعەت بیت و وسەرت دابخەیت وچەپڵەى ڕەزامەدى بكوتى و خوێن بدەیت وخوێن بەقومارەكەتەوە بكرێت،سەیردەكەى كوردیەكانیان ئەوەنە سەقەتە بەدار شەق ئەگەڕێت و هەربۆ ئەوەى بڵێن شت ئەزانن ئینگلیزیەكى شەق وشڕیشت بەسەرا ساغ ئەكەنەوە.
 دیارە ئەمانەو زۆرى تر كەقسە كردن لەسەریان زیاتر لەكتێبێكى دەوىَ وردە وردە خەریكە ئەو میللەتە موعتاد ئەكەن بەكۆمەڵێك شتى قەڵبەوە كەهیچ كات بۆ تاك وبۆ كۆمەڵگاش باش نیە .ڕاستیەكەشى دەم ویست بابەتێك لەسەر ئەو گوندو ناوچانە بنوسم هێشتا ناوەكانیان توركیی زەمانى عوسمانیە!سەیر ئەكەم گوندێك بەناوى (شانەدەرى)كەزیاتر لە سەد ساڵە ناوى شانەدەریە لە گوگڵدا ناوى (قەرەباغە )ئەمە جگەلەوەى زۆرێك لەناوچە كوردنیشینەكان  ولادێكان ناوەكانیان توركیە وەك (ئوچتەپان و قەرەداغ و  توتئاغاچ و…هتد)بیرمكەوتەوە بەخۆمم وت هەى خانە خراپ جارى ئەوەتە لەهەزار لاى ترەوە تەعریب ئەكرێیت تۆ لەسەر چى ئەنوسیت؟؟؟؟؟؟؟
 Jgarsoz8181@yahoo.com  
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.