نامه‌کانی دۆستیۆفسکی بۆ ژنه‌کەی
گرینگی ئه‌و نامانه‌ی که‌له نێوان ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندو ڕووناکبیره ناوداره‌کان، له‌گه‌ڵ هاورێ و خۆشه‌ویست و ژنه‌کانیاندا کراوه، له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که لایه‌نی شه‌خسی و تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌رده‌خات، چونکه ئه‌و نامانه له‌ئه‌ساسدا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌و چاپکردن نه‌بووه، به‌ڵکه زیاتر بۆ په‌یوه‌ندی شه‌خسی نووسراون. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک لێکۆله‌وه‌ر ومێژوونوسی ئه‌ده‌ب و فکر، گرینگی و بایه‌خی زۆر به‌م نامانه ده‌ده‌ن، چونکه له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه، ده‌توانن باشتر له بۆچوون و هزری ئه‌و که‌سانه بگه‌ن، هه‌روه‌ها زیاتریش له‌و ڕووداوانه تێبگه‌ن ، که‌په‌یوه‌ندی به لایه‌نی شاراوه‌ی هه‌ندێک کاری ئه‌و که‌سه ناودارانه‌وه هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانین ئاماژه به نامه‌کانی فه‌یله‌سووفی بونیاگه‌ری دانیمارکی ( سۆرن کیکگورد) بدده‌ین، که بۆ (ریجینا)ی ژنی نووسیوه. یان ئاماژه به‌و نامانه بکه‌ین ، که ئه‌دیبی چیکی ناودار ( فرانس کافکا) بۆ ( ماکس برود) ی هاورێی نووسیوه، یان نامه‌خۆشه‌ویستییه‌کانی فه‌یله‌سووفی ناوداری ئه‌ڵمانی ( کارل مارکس) که‌بۆ ( جینی) ژنی نووسیوه، یان نامه زۆره‌کانی ڤلوبێر که خۆیان له چوار مجه‌له‌دی کتێب‌دا ده‌بیننه‌وه، که‌له نێوان ساڵانی 1787 و 1793 دا نووسیونی ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانین به نموونه‌یه‌کی زیندوو دابنێین.
دیاره نامه‌کانی رۆماننووسی ناوداری روسیش ( فیۆدۆر دۆستیۆفسکی) یش که‌بۆ ( ئاناگریگوریفنا، که زۆرجار به ئانیا ناویده‌بات ) نووسیوه، نموونه‌یه‌کی باشن. ئه‌و نامانه که‌له ماوه‌ی چوارده ساڵدا نووسیویه‌تی ، له‌نێوان ساڵانی ( 1866 تا 1880) دا، له‌و کاته‌دا له چه‌ندین شوێن ژیاوه، وه‌کو ( ئه‌ڵمانیا ، پیترسبۆرگ،مۆسکۆ). دیاره ئه‌م نامانه بۆ زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانی جیهان وه‌رگێڕاون، به‌پێی زانیاری خۆم بێت، وابزانم هه‌تاوه‌کو ئێستا ئه‌م نامانه نه‌کراونه‌ته عه‌ره‌بی .
ئه‌وه‌ی له‌نامه‌کانی دۆستیۆفسکیدا جێگه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه ئه‌وه‌یه، زۆربه‌یان وه‌کو بڵێیت خاوه‌نی شێوازێک و داڕشتنێکی هاوبه‌شن، ڕێک وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵێیت، پێشتر نووسه‌ر نه‌خشه‌یه‌کی دانابێت ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه قسه‌و هه‌ستو نه‌سته‌کانی خۆی ده‌ربخات .
بۆ نموونه نامه‌کانی به‌و پرسیاره ده‌ستپێده‌کات، ئاخۆ دوایین نامه‌ی ئه‌وی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، یان نامه‌که‌ی دواکه‌وتووه‌و به‌ده‌ستی نه‌گه‌یشتووه، پاشان داوای لێده‌کات،هۆکاری دواکه‌وتنی نامه‌که‌ی بۆ ده‌ربخات، پاشان ده‌ستده‌کات به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێکی که ژنه‌که‌ی لێیکردووه، کۆتایی نامه‌کانیشی باسی خۆی ده‌کات بۆ نموونه : له‌باره‌ی ڕه‌وشی ساخڵه‌مییه‌وه،یان ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ڕوویانداوه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م ماوه‌یدا بینوونی، له‌کۆتایی نامه‌کانیشدا دیسانه‌وه تکای لێده‌کات که نامه‌ی لێ نه‌بڕێت و ئاگاداری هه‌ردوو منداڵه‌که‌ی ( فیدیا و لوبیا) بێت، پاشانیش وه‌کو بڵێیت ده‌یه‌وێت بڵێت که هه‌موو کاتێک له‌باره‌ی ژیانی ژنه‌که‌یی و منداڵه‌کانی دوودڵه‌و نائارامه.
پێده‌چێت بۆ که‌سێک که‌به‌دوای شتی فکری‌دا بگه‌ڕێت ، ئه‌م نامانه‌ی دۆستیۆفسکی تووشی بێ ئه‌مه‌لی و نائومێدی بکات، له‌هه‌مانکاتیشدا وه‌کو نامه‌ی ناوداره‌کانی تری جیهان نه‌بێت، که له‌نامه‌کانیاندا درێژه به بۆچوون و کار‌و هزره‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌و نامانه به‌هایه‌کی مێژووی گرینگ‌یان هه‌یه و، ده‌بنه مادده‌یه‌کی زیندوو بۆ تێگه‌یشتن له ڕه‌وشی ئابووری و شه‌خسی و ژیانی ، که‌له‌و کاته‌دا، دۆستیۆفسکی تێیدا ژیاوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و کێشه‌وگرفتانه باس ده‌کات، که‌له‌و کاته‌دا ڕووبه‌ڕوی دۆستیۆفسکی بوونته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م نامانه به‌شێکی زیندوو له ژیانی هه‌ڵبه‌زودابه‌زی دۆستیۆفسکی ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و زیاتر که‌سێکی نامۆ و بێزار له‌ژیان بووه، هه‌روه‌ک به ڕوونی له نامه‌کانیدا ده‌ریده‌خات، له‌و کاته‌شدا نه‌خۆشبووه، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ( ئایمس) ی ئه‌ڵمانی که‌وتووه، خه‌ریکی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دان و سیی بووه، که به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا بووه.
( نا، ئانا ،بێهووده‌یی خۆش نییه، کاتێک مرۆڤ تووشی بێهوووده‌بون ده‌بێت، دواجار ئه‌مه ده‌بێته عه‌زابێکی گه‌وره، ده‌توانم بڵێم زیندان زۆر له‌م حاڵه‌ته باشتربێت .)
ئه‌م بێهووده‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا، له‌نامه‌یه‌کی تری‌دا که پاش چه‌ند ساڵێکی تر بۆیده‌نووسێت، که له‌وکاته‌دا له ئه‌ڵمانیابووه، هه‌ست به نامۆبوون و ته‌نهاییش ده‌کات.
( ژیانم لێره زۆرناخۆشه، به ده‌رجه‌یه‌ک که چیتر ناتوانم به‌رگه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه بگرم .)
هه‌ر له‌و نامانه‌شدا کۆمه‌ڵێک هه‌ست و نه‌ستی بێسنووری خۆشه‌ویستی و سۆزداری دۆستیۆفسکیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ژن و منداڵه‌کانی ( فیدیا و لوبیا) له‌و نامانه‌دا باس له دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له ژنه‌که‌یی و غه‌ریبی ده‌کات ، که چه‌نده جه‌رگبڕ و ناخۆشه بۆ ئه‌و .
(من ئێستا ناتوانم سه‌یری هیچ منداڵێک بکه‌م ، وه کاتێکیش که گوێم له گریانی منداڵێک ده‌بێت، یه‌کسه‌ر تووشی خه‌مۆکییه‌کی گه‌وره ده‌بم و ناخم ده‌هه‌ژێنێت.)
له‌هه‌مانکاتیشدا باس له‌وه‌ده‌کات ، نامه‌کانی ژنه‌که‌ی، خۆشیه‌کی بێ‌سنوور ده‌خاته گیانییه‌وه، چونکه هه‌میشه هه‌ست به ته‌نهاییه‌کی گه‌وره ده‌کات. له‌یه‌کێک له‌نامه‌کانیشدا که‌له ئه‌ڵمانیا نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌سته‌مان به جوانی بۆ ده‌رده‌که‌وێت:
( ئه‌ی فریشته‌که‌م، هیچ باوه‌ڕناکه‌یت چه‌ند ئه‌م نامه‌یه‌ت منی خۆشحاڵکرد، وه چ خۆشییه‌کی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیم ، ئه‌و دوو نامه چکۆلانه‌ی که پۆسته‌چییه‌که بۆیهێنام، به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه به‌رزمکردنه‌وه‌وماچمکردن. زۆر به خۆشه‌ویستی تۆ شادمانده‌بم، من ئه‌و هه‌سته‌م له هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌ک ، دێرێکی تۆدا بینی، ئه‌و شێوازه به‌رزه‌ی که نامه‌کانی پێده‌نووسیت، خۆشحاڵی گه‌وره‌ی پێبه‌خشیم. من له‌و باوه‌ڕه‌دانیم ، که‌بتوان نامه‌یه‌ک به‌و شێوازه‌ی تۆ بنووسم ، ته‌نانه‌ت کاتێکیش که یه‌کتری ده‌بینین و پێکه‌وه‌ین، من که‌سێکی که‌م دووم و تاقه‌تی قسه‌م نییه، من هه‌موووکاتێک خه‌مناک و بێزارم ، هیچ جۆره به‌هره‌یه‌کی وابه‌هێزم تێدانییه ، که بتوان گوزارشت له ناخی خۆم بکه‌م .)
گه‌ر ئه‌و نامانه پڕیبێت له هه‌ستو سۆزی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به خێزانه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ، که لایه‌نه‌کانی تری ژیانی فه‌رامۆشکردبێت و گرینگ‌یان پێ نه‌دات، به‌ڵکه ئه‌مه گوزارشت له‌و حسیه‌ت و توانا گه‌وره‌و به‌هێزه‌ی دۆستیۆفسکی ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر تۆمارکردنی ئه‌و رووداوانه‌ی که ڕۆژانه ڕوویانداوه، که‌پاشتر له کۆمه‌ڵێک ووتار و رۆمانیدا باسی لێوه‌کردوون.
له زۆرێک له‌نامه‌کانیدا باسی هه‌ندێک وورده‌کاری ژیان ده‌کات، بۆ نموونه : چۆن سه‌یوانه‌که‌ی گومکردووه، چ جۆره پێڵاوێکی تازه‌ی کڕیوه، وه نرخی نانخواردن له هۆتێله‌کان چه‌نده، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی جوان، وه‌سفی شێوه‌ی بیناسازی ئه‌و هۆتێله ده‌کات، که لێی دابه‌زیوه. پاشان باسی چیرۆکی هەندێک میوانانی هۆتێلەکە دەکات، هەروەها جۆری ئەو خواردنانەی کەلە چێشتخانەی هۆتێلەکەدا هەیە، یان ئەو جۆرە خواردنانەی کە ژنە خاوەنەکەی هۆتێلەکە دروستیدەکات، کەلە ڕووی نرخەوە لە خواردنی بازار هەرزانترە، پاشان باسی ئەوە بۆ ژنەکەی دەکات ، کە چۆن مامەڵە لەبارەی نرخی خواردنەوە دەکات . هەروەها باسی سەردانی ئیمپراتۆری ئەڵمانی بۆ شارەکە دەکات ، چۆن ئیمپراتۆر کەسێکی خاکیانەبووەو قسەی لەگەڵ خەلکی شارەکە کردووە.
دوایی باسی بینی هەندێک هاوڵاتی رووس دەکات ، کە لە شارەکەدا بوون ، چۆن عادات و هەڵسووکەوتی ناشرینیان نواندووە، هەروەها باس لەسەردانەکانی بۆ لای دکتۆرەکان دەکات، ئەوان بە خەڵکی پارەپەرست وەسفیان دەکات. دواتر باسی سەردانەکەی بۆ بەرلین دەکات ، لەوێ چووە بۆ شانۆی بەرلین و پاشان مۆزەخانەی مەلیکیشی دیوە، دواتر چۆن لە دوکان و بازارەکاندا، بەدوای دیارییەکی جوان گەڕاوە بۆ ژنەکەی. لەمبارەیەوە دەلێت :
( ئەوان لە زمانەکەی من تێ ناگەن، زۆرجاریش شمەکێکم بۆ دەهێنن ، کە من دوام نەکردووە.)
پاشان گلەیی خۆی لە هەڵسووکەوتی ئەو کەسانە دەکات کەلە نزیکەوە دەیانبینێت، باس لە دووڕویی و ساختەچێتیان دەکات ، پاشتر باس لە بێسەوادیی ئەڵمان و روسەکان ده‌کات، کەلەوێندەر بینوونی .
( لە ڕاستیدا ، هەر یەکترناسینێک ، بینی دەموچاوێکی نوێ، تووشی ئیزعاجی و نارەحەتیم دەکات، خۆشەویستم ، من سوێندت بۆ دەخۆم ، کەمن جۆرە هەستێکی خۆ بەباشزانینی گەورەم تێدایە لە چاو ئەوانی تردا، نەک بەهۆی فەزیلەتی ئەخلاقیەوە” چونکە تەنها خودای گه‌وره خاوەنی فەزیلەتی ئەخلاقی بەرزە”، بەڵکە مەبەستم لە بیروبۆچوونیانە: ئەوەی کە دەبێتە هۆی دڵخۆشبوونی ئەوان، دەبێتە مایەی نیگەرانی من، قسەو بۆچوونەکانیان زۆر پروپوچ دێتە بەرچاوم و هیچ مانایەکی نییە ،ڕۆشنبیریان زۆر هەرزەکارانەیە، من باس لە ئەڵمان و روسەکانیش پێکەوە دەکەم. من زۆرجار هێندە بێزار دەبم ، کەناتوانم خۆم بگرم و قسە نەکەم ، ڕاشکاوانەتر بڵێم ، من ناتوانم بەرگەیان بگرم .)
پاشان باسی ئەوەی بۆ دەکات ، کە هۆکاری سەرەکی ئەو بێ تاقەتییەی بۆ هەڵسووکەوت و بۆچوونی ئەو خەڵکانە دەگەڕێتەوە ، لەبەرئەوە ڕۆژانە تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم خەوی لێدەکەوێت ، بەشێوەیەک کە تەنها لە بەرەبەیاندا خەو دەچێتە چاویەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، باسی هەندێک کەسی باشی بۆ دەکات و، چۆن فەقیرحاڵییان بۆتە ماددەیەککی باش بۆ کارە ئەدەبییەکانی.
هەروەها باسی هەندێک ڕووداوی بۆ دەکات، کەلە شاری هامبۆرگ و چەند شارێکی تری ئەڵمانی و رووسی بینویەتی، باسی بێ پارەیی خۆی دەکات، کەهەمیشە بەهۆی دۆڕاندنی لە قوومارخانەکاندا، تووشی بێ پارەیی بۆتەوە، هەرچەندە ئەو لەهەموو نامەیەکیدا، بەڵێن بە ژنەکەی دەدات، کە جارێکی تر دەست بۆ قوومارکردن نەبات و وازیلێبهێنێت، بەڵام هەموو کاتێکیش، داوای لێدەکات کە پارەی بۆ بنێرێت چونکە پارەی پێ نەماوەو هەمووی دۆڕاندووە. لەنامەیەکیدا ئەم مەسەلەیە بە جوانی دەردەکەوێت :
( ئانیای خۆشەویستم، ئەی ئازیزە نازدارەکەم، هەموو شتێکم دۆڕاند، مستیلەکەم و پاڵتۆکەشم وەکو گرەنتییەک دانا، بەڵام ئەویشم دۆڕاند)
هەرلەبارەی بێ پارەیی و دۆڕاندنی هەموو سامانەکەی لە قووماردا، لە ئەڵمانیاوە بۆ ژنەکەی دەنووسێت :
( ئای چەندە من دڵتەنگ و بێزارم لەوەی ، کە هیچ پارەیەکم پێ نییە، بۆ ئەوەی هەندێک دیاریت لەگەڵ خۆم بۆ بهێنمەوە . )
قحطان جاسم
وه‌رگێڕانی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
سەرچاوە: ڕۆژنامەی المدی