نامه‌ی ریچارد داوكینز بۆ كچه‌كه‌ی
ژۆلیت گیان
ئێستاكه بوویته ده ساڵان، ده‌مه‌وێ له‌باره‌ی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌وه بۆت بنووسم كه‌پێموایه گرنگن. ئایا هه‌رگیز بیرت له‌وه كردوه‌ته‌وه كه‌ئێمه چۆن ڕێمان به‌و شتانه بردوه كه ده‌یزانین ؟ بۆ نموونه له‌كوێ ده‌زانین كه ئه‌ستێره‌كان چۆن چاولێكده‌نێن كه‌وه‌ك خاڵی وردورد له‌ئاسماندا ده‌بینرێن، كه له‌ڕاستیدا تۆپگه‌ڵێكی ئاگراوی گه‌وره‌ن هه‌روه‌كو خۆر كه زۆر له‌ئێمه‌وه دوورن ؟ وه ئایا ده‌زانین كه‌شتی زه‌وی كه تۆپێكی بچوكتره، به‌ده‌وری یه‌كێك له‌و ئه‌سترانه‌دا ده‌سوڕێته‌وه كه ناوی خۆره ؟ وه‌لام به‌مشێوه‌یه: به به‌ڵگه! هه‌ندێ جار به‌ڵگه به‌مانای ( بینین یا بیستن، ده‌ستلێان، بۆنكردن،..) شتێك تابزانین كه ئه‌وشته بوونی هه‌یه. ( كه‌یهان نوردان)* به ئه‌ندازه‌ی كافی له زه‌وی دوركه‌وته‌وه تا به‌چاوی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ،خڕی زه‌وی ببینن.هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ جار هه‌روه‌ها چاوی ئێمه پێویستی به‌یارمه‌تیدانه.ئه‌ستیره‌كان به‌شه‌ودا كه له‌ئاسماندا چاولێكده‌نین وخۆیان ده‌نوێنن، به‌لام ئه‌گه‌ر به ته‌له‌سكۆبێك سه‌یریان بكه‌ین، ده‌بیننین كه ئه‌م گۆی زه‌ویه جوانه له واقعدا ماشینێكی دیاره. شتێكه كه به‌بینینی ڕاسته‌وخۆ ( یا بیستن، ده‌ست لیدان…) به‌ده‌ست دێت و ده‌بینرێت. هه‌ندێ جار به‌ڵگه، بینینی ته‌نیا نیه، به‌ڵكو بینین، پشتگیری به‌ڵگه‌كان ده‌كات. بۆنموونه له‌باره‌ی كوشتنێكه‌وه، هه‌ندێ جار هیچ كه‌سێك ( جیاواز له كوژه‌رو كوژراو ) شاهیدی ڕووداوه‌كه نه‌بوون.به‌لام چاودێرانی ئاسایش ده‌توانن به‌خستنه‌پاڵ یه‌كی بینراوه جۆربه‌جۆره‌كان گومان له‌كه‌سێك بكه‌ن. ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی بوونی جێپه‌نجه‌ی كه‌سێك به‌چه‌قۆیه‌كه‌وه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه پێشتر ده‌ستی به‌ر ئه‌و چه‌قۆیه كه‌وتووه.هه‌ڵبه‌ته ئه‌م مه‌سه‌له به‌ته‌نیا قاتل بوونی كه‌سه‌كه ناسه‌لمێنێت، به‌لام كاتێك ئه‌و به‌ڵگه‌یه له‌پاڵ به‌ڵگه‌یتردا ده‌بینینه‌وه، ده‌توانرێ به به‌ڵگه‌گه‌لێكی باش له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. هه‌ندێ جار چاودێرانی ئاسایش به بروسكه‌یه‌ك په‌ی به‌خاڵی كۆتای هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌به‌ن وپێكه‌وه گریان ده‌ده‌ن. چاودێرانی ئاسایش به‌خۆیان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر قاتل واو وای كردبێت، ئه‌م به‌ڵگانه به‌ته‌واوی لۆجیكی دێنه پێشچاو.زانایان كه‌سانێك كه تایبه‌تمه‌ندن به‌پشكنینی ڕاسته‌یه‌كانی جیهان، به‌ڕێگه‌یه‌كی له‌چه‌شنی چاودێرانی ئاسایش كارده‌كه‌ن.ئه‌وان له فۆناغی یه‌كه‌مدا گومان ده‌كه‌ن و له‌خۆیان ده‌پرسین ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا ئه‌م دیاریدانه به‌م شێوه‌یه بونایه ده‌بوایه ئاوا‌و ئاوا واقعی ڕوویبدایه، به‌م قۆناغه ده‌ڵین پشبینیكردن. بۆنموونه ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی خڕی زه‌وی به‌فه‌رز وه‌رگرین، ئه‌توانین ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌مان هه‌بێت گه‌ر گه‌ڕۆكێك كه له‌خاڵی سفره‌وه ده‌ستپێده‌كات و ڕاسته‌وخۆ رَِیگه ده‌گرێته‌به‌ر، سه‌رئه‌نجام ده‌گه‌رٍِێته‌وه هه‌مان خاڵی ده‌ستپێكردنه‌وه. كاتێك كه پزیشكێك پێتده‌لێ كه تۆ سورێژه‌ت هه‌یه، به سه‌یركردنێك سه‌راپای نه‌خۆشیه‌كه‌ت ده‌ستنیشان ناكات به‌ڵكو له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌وه به فه‌رز ئه‌گرێ كه ڕه‌نگه تۆ سورێژه‌ت هه‌بێت. دواتر به‌خۆت ده‌لێ: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌مه نه‌خۆشی سورێژه هه‌بێ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چ هێماو نیشانه‌گلێك بكه‌ی.به‌سوود وه‌رگرتن له چاو ( ببینم كه گه‌رم داهاتووی ) له گه‌رما یا به‌ده‌ستلێدان نێوچاوانت گه‌رمه؟ به گوێگرتن ئایا كاتێك كه هه‌ناسه ده‌ده‌یت قه‌فه‌زه‌ی سنگت خیسه‌خیز ده‌كات؟. ته‌نیا پاش هه‌موو ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌یه كه‌پزیشك بڕیاری كۆتای ده‌گرێ و ده‌لێ : لێكدانه‌وه‌ی من ئه‌وه‌یه كه ئه‌م منداله سورێژه‌ی هه‌یه. هه‌ندێ جار پزیشكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ده‌قیق تاقیكردنه‌وه‌ی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ نموونه ئازمایشی خۆین ده‌كه‌ن،…یا له‌م ڕێگه‌یه‌وه به ده‌ست وچاو گوێچگوكانی خۆی پشگیری بۆ گریمانه‌كه‌ی به‌ده‌ستدێنێت.
ئه‌و ڕێگه‌و ڕه‌وشتانه‌ی كه زاناكان سوود له به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ركی جیهان بكه‌ن، زۆر له‌وه وشیارانه‌ترو ئاڵۆزتره كه من له یه‌ك نامه‌دا بیگونجینم.به‌لام ئێسته ده‌مه‌وێ كه‌مێك زیاتر له‌باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌وه قسه‌ت بۆ بكه‌م كه ده‌لیلێكی باشه بۆ باوه‌ڕهێنان، له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه ده‌كه‌م به سێ هۆكاری خراپ بۆ باوه‌ڕ كردن ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌و هۆكارانه بریتین له(( سونه‌ت ))، (( ئۆتۆریته ))، (مرجه‌عیه‌ت)ه (( ئیلهام )).
سه‌ره‌تا باپێكه‌وه له سونه‌ت بكۆڵینه‌وه.چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر من بۆ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بانگهێژكرابووم كه له‌وه‌ێ نزیكه‌ی په‌نجا مندال له ئاینه جۆرجۆره‌كان له ده‌وری یه‌ك كۆببوونه‌وه. هه‌ندێكیان مه‌سیحی بوون، ئه‌وانیتریش موسڵمان، یه‌هودی، په‌یڕه‌وانی ئاینی هندی یا سیك. پیاوێك كه مكرۆفۆنه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو به هۆڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕاو له‌لای منداڵێكه‌وه ده‌چووه لای مندالاێكیترو له‌باره‌ی باوه‌ڕیانه‌وه پرسیاری لێده‌كرن. وه‌لامگه‌لێك كه درایه‌وه پڕاوپڕی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه كه من مه‌به‌ستمه له‌باره‌ی سونه‌ته‌وه. هه‌ر به‌وشێوه‌ی كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرا وه‌لامه‌كانیان بچوكترین په‌یوه‌ندی به به‌لگه‌وه نه‌بوو. هه‌ركامه‌یان باوه‌ڕی دایك وباوك و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆیان دووپات ده‌كرده‌وه؛ كه ئه‌وان به نۆبه‌ی خۆیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌ڵگه‌ننامه بنیادنه‌نرابوو. بۆ نموونه ڕسته‌گه‌لێكی له‌م جۆره‌یان ده‌وته‌وه: ئێمه هندیه‌كان باوه‌ڕمان ئاوا‌و ئاوایه؛ ئێمه موسلمانان به‌و شێوه‌و به‌و شێوه بیرده‌كه‌ینه‌وه؛ ئێمه مسیحه‌یه‌كان باوه‌ڕگه‌لێكی ترمان هه‌یه‌و….به‌دڵنیای هه‌موو ئه‌وانه ناتوانن دروستبن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌كانی ئه‌وان جیاواز بوو. پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵه‌ی به دورستی هه‌ست پێكردبوو وه بچكۆله‌ترین هه‌وڵی بۆ ناچار كردنی منداڵه‌كان بۆ قسه‌وباسكردنیان پێكه‌وه له‌سه‌ر به‌باوه‌ڕه‌كانی خۆیان نه‌ده‌دا. له‌وێدا ته‌نیا پرسیار ده‌كرا كه بڕوای ئه‌وان له‌كوێوه هاتووه ؟ لێره‌دا ته‌نیا ده‌مه‌وێ بپرسم كه باوه‌ڕكانی ئه‌وان له كوێوه هاتوون؟ له سونه‌ته‌وه، سونه‌ت به‌مانای یه‌ك زنجیره باوه‌ڕو بڕوایه كه ده‌ست به‌ده‌ست و نه‌وه بۆ نه‌وه له باوه گه‌وره‌كان و دایه گه‌وره‌كانه‌وه بۆ باوكان دایكان و له‌وانیشه‌وه بۆ ڕۆڵه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه. وه ئه‌م كاره بۆ چه‌ندین سه‌ده درێژه‌ی كێشاوه. هه‌ندێ جار ئه‌م كاره له ڕێگه‌ی كتێبه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار باوه‌ڕی سونه‌تی له‌ڕێگه‌ی هیچوپوچیشه‌وه، ده‌ست پێده‌كات. ڕه‌نگه هه‌ندێ بۆ یه‌كه‌م جار خۆیان داستانیان دروست كردبێ، وه‌ك داستانی سور، خوای ئورسی یا زكوس و… به‌لام كاتێك كه ئه‌م داستانانه بۆ چه‌ندین سه‌ده ده‌ست به‌ده‌ست ده‌گوازرێنه‌وه هه‌رچه‌نده باوه‌ڕێكی كون و دێرین بێت هێشتا هه‌ر وه‌ك هه‌مان دروستی و نادروستی ڕۆژگاره سه‌ره‌تایه‌كانه. ئه‌گه‌ر تۆ داستانێكی نادروست به‌رهه‌م بێنی، تێپه‌ڕبوونی سه‌دان و هه‌زاران ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دروستر ناكات !
زۆرترین خه‌لكی ئینگلیز دوای كلیسای ئنگلیزه‌كان كه‌وتوون، به‌لام ئه‌مه ته‌نیا یه‌كێك له به‌شه‌كانی میسحیه‌ته، به‌شگه‌لێكی تری هه‌یه، وه‌ك ئۆرتۆدركسی ڕوسی، كاتۆلیكی ڕۆمی كلیسای متدیست. هه‌موو ئه‌وانه باوه‌رگه‌لێكی جیاواز له‌یه‌كن، ئیسلام یه‌هودی دیسان باوه‌ڕگه‌لێكی جاوازترن دیسانه‌وه له‌وانه‌ش جۆری جیا جیایان هه‌یه. هه‌ندێ جار خه‌ڵكانێك كه جیاوازگه‌لێكی بچوكیان له‌باره‌ی باوه‌ریانه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیشیان ده‌كه‌ونه سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و له‌به‌ر ئه‌و پێكه‌وه نه‌گونجانه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر یه‌ك و شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ڕه‌نگه پێتانوابێ كه ئه‌وان هۆكارگه‌لێكی دروست‌و به‌هێزیشیان هه‌بێ بۆ باوه‌ڕه‌كانی خۆیان. به‌لام له ڕاستیدا باوه‌ڕه‌كانی ئه‌وان به‌ته‌واوی به‌ستراوه‌ته‌وه به سونه‌ته جۆر به‌جۆره‌كانه‌وه. ئێسته لێگه‌ڕێ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له باره‌ی سونه‌ته‌وه قسه‌ت بۆ بكه‌م. كاتۆلیكه‌كان له‌و باوه‌ڕدابوون كه‌شه‌خسی مریم دایكی عیسا ئه‌وه‌نده كه‌سێكی تایبه‌تی بووه كه هه‌رگیز به‌مه‌رگی ئاسای نه‌مردووه، به‌ڵكو لاشه‌ی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵكشاوه. سونتگه‌لێكی تری مه‌یسحی ئه‌وه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند نیه‌و پیان وایه كه مریه‌میش وه‌ك هه‌ر كه‌سانێكی تری ئاسای مردوه. له سونه‌ته‌كانی تری وه‌ك كاتۆلیكدا به‌و تینوتاوه ستایشێكی وای ناكه‌ن وپێدا هه‌لناده‌ن، به‌لام له‌به‌شه‌كانی تری كاتۆلیكدا نازناوی (( شابانوی به‌هه‌شت ))ی پێده‌درێت. ئه‌و سونه‌ته‌ی كه پێیوایه مریم هه‌ڵكشاوه بۆ ئاسمان زۆر كۆن نیه. له‌خودی ئینجیل‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به شێوازی چۆنیه‌تی مه‌رگی ئه‌و نه‌كراوه، ئه‌سله‌ن كه‌متر هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌م ژنه بێچاره‌كراوه، له‌وباره‌وه كه ئه‌و به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵكشاوه، هه‌مووی شه‌ش سه‌ده دوای سه‌رده‌می عیلسا هاتووته گوڕێ. له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م داستانه به‌و شێوه پێكهات كه له‌داستانی ( به‌فری سپی )دا درستكراوه. به‌لام له‌گه‌ل تێپه‌ڕبوونی كاتدا سالانێكی دوردرێژ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌و شێوه‌ی سونه‌تێك هاتووه‌ته گۆڕێ و كه‌م كه‌م خه‌ڵكی هه‌رچی زیاتر ئه‌مه‌یان به‌هه‌ند گرتووه. هه‌رچه‌نده سونه‌تێك دێرینتر بێت، خه‌ڵكی زیاتر ئه‌و به‌جدی وه‌رده‌گرن.سه‌رئه‌نجام ئه‌م سونه‌ته له‌م سالانه‌ی دوایدا له سالی 1950دا وه‌ك باوه‌ڕێكی ڕه‌سمی كاتۆلیك ڕه‌سمه‌یه‌تی پێدراو په‌سه‌ندكرا. من له‌وساته‌دا نزیك به‌هاوته‌مه‌نی ئێسته‌ی تۆ بووم. به‌لام ئه‌و داستانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باشتر نه‌بوو له‌وه‌ی كه 600 سال پاش عیسا دروستكرابوو. له‌كۆتای نامه‌كه‌دا دووباره ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ باسی سونه‌ت، به‌لام به‌رله‌وه ئاوڕێك له دوو هۆكاری تری خراپ ده‌ده‌مه‌وه له‌باره‌ی باوه‌ره‌وه كه ئۆتۆریته‌و ئیلهامه. ئوتۆریته به‌عنوانی هۆكارێك بۆ باوه‌ڕكردن، به‌مانای باوه‌ڕبوون به‌شتێك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێكی گرنگ ئه‌وه‌یان به‌تۆ وتووه له كلیسای كاتۆلیك پاپ به‌عنوانی گرنگترین كه‌س ئه‌و ڕۆڵه‌ی له ئه‌سۆگرتووه، خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وایه كه قسه‌كانی ئه‌و دروسته. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پاپه، له‌یه‌كێك له‌مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلامدا كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نی ڕیشداره كه پێده‌ڵیًن ئایه‌توولا كه هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕێت. زۆرێك له موسلمانان له‌م ولاتانه‌دا له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ئه‌گه‌ر بڕیاری كوشتن له‌لایه‌ن ئه‌م ئایه‌توولایه‌كه‌وه له ولاتیكیتر ده‌ربچێت ئه‌وان ڕێگه پێدراون كه كه‌سانێك بكوژن.
كاتێك كه ده‌ڵین سالی 1950 پیره‌وانی كلیسه‌ی كاتۆلیك ناچاربوون ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌جه‌سته‌ی مریم هه‌ڵكشاوه بۆ ئاسمان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه له‌م ساله‌دا پاپ به‌خه‌ڵكی ووت ده‌بێت بڕوا به‌وه بكه‌ین، هه‌ر به‌و ئاسانیه پاپ ووتی ده‌بێ وابێت، كه‌واته ده‌بێ دروست بێت ! ئێسته شاهید هه‌ندێ له قسه‌كانی پاپ دروست بێت و هه‌ندی َ نادرست. هیچ ده‌لیلێكی نیه مادام ئه‌و كه پاپه بڕوا به قسه‌كانی بكرێت زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سكیتر ده‌یلێ. پاپ له سالی 1995دا ده‌ستووریدا به‌په‌یڕه‌وانی خۆی كه‌مندال بوون به‌رته‌سك مه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌لكی بیانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی كوێرانه ئه‌م فه‌رمانه‌ی پاپ په‌سه‌ند بكه‌ن، ئاكامی ئه‌مه زۆربوونی جه‌معیه‌ت و برسیه‌تیه‌كی فراوان، بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، شه‌ڕه، كێشه‌و گیروگرفتی زۆرتر به‌دوای خۆیدا ڕاده‌كێشێ.
هه‌ڵبه‌ته له بواری زانستیشدا دیسان هه‌ندێ جار هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان نه‌دیوه له قسه‌كانی كه‌سانی تر به‌هره‌مه‌ند ده‌بین، بۆ نموونه من به‌چاوی خۆم نه‌مدیوه كه ڕوناكی به‌خێرای سێ سه‌د هه‌زار كیلومه‌تر له یه‌ك چركه‌دا جوڵه بكات. له‌ڕاستیدا من باوه‌ڕم به‌قسه‌ی ئه‌و كتیبانه كردوه كه به‌من ده‌ڵین خێرای ڕوناكی ئه‌وه‌نده‌یه.ئه‌مه‌ش زۆر زیاتر نزیكه له ئوتۆریته‌ی پێشتر دێته‌به‌رچاو، به‌لام له ڕاستیدا زۆر له ئوتۆریته باشتره.له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێك كه ئه‌م كتێبانه‌یان نووسیوه خۆیان له به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لێك سوودمه‌ندبوون و هه‌ر كه‌سانێكیش بیانه‌وێ ده‌توانن چاوبگێڕن به‌م به‌ڵگه‌نامانه‌داو ئه‌وانه چه‌ندین جار تاقی بكه‌نه‌وه. ئه‌مه به‌ڕاستی مایه‌ی ئاسوده‌یه‌و پێشكه‌وتنه‌كانی زانست ئاسانترده‌كاته‌وه. به‌لام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ته‌نانه‌ت كه‌شیشه‌كانیش ئیدعایه‌كی وایان نیه له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی مریم بۆ ئاسمان.
سێهه‌مین هۆكاری خراپ بۆ باوه‌ڕكردن، ئیلهامه، ئه‌گه‌ر له‌سالی 1950 پرسیار له پاپ بكرایه كه چۆن به‌و ئاكامه گه‌شتووه كه مریم له ئاساماندا ون بووه، ڕه‌نگه بوویتبایه كه ئه‌و ئیلهامی وه‌رگرتووه. ئه‌و ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی داخستووه‌و له ژوره‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندین سه‌عات به ته‌نیا دانیشتووه‌و بۆ چاودێریكردن دۆعایی كردوه. له‌گه‌ڵ خۆیدا بیریكردوه‌ته‌وه‌و بیریكردوه‌ته‌وه، كه‌م كه‌م زووزوو له ده‌رونی خۆیدا دڵنیای په‌یداكردوه. كاتێك كه‌سانێكی مه‌زهه‌بی وه‌ها هه‌ستێكیان له ده‌روندا هه‌یه كه ده‌كرێ شتێك به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ڕاست بێت، به‌مه ده‌لین ئیلهام. ته‌نیا پاپ ئیدعای وه‌حی و نێردراویه‌تی نه‌كردوه گه‌لێك له خه‌ڵكانی مه‌زهه‌بی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی باوه‌ڕه‌كانی ئه‌وانه. به‌لام ئایا ئه‌مه به‌ڕاستی هۆكاریكی دروسته؟ گریمان كه من به تۆم ووت كه سه‌گه‌كه‌ت مردووه، ڕه‌نگه زۆر ناڕه‌حه‌ت بیت و بپرسیت: ئایا دڵنیایت؟ له‌كوێ ده‌زانیت كه مردوه ؟ چی ڕوویداوه ؟ ئێسته بیهێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌گه‌ر من ووتم (( ڕاستیه‌كه‌ی من نازانم كه پۆپ مردوه ، هیچ به‌ڵگه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیشم نیه، ته‌نیا هه‌ستێكی ده‌رونی عه‌جیب وغه‌ریب به‌من ده‌لێ كه ئه‌و مردوه!)) ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌بێ هۆ ترساندمی لێمنیگه‌ران یبت. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌زانی ئه‌هه‌ستێكی ده‌رونی، خۆبه‌خۆ هۆكارێكی باش نیه بۆ باوه‌ڕكردن به مه‌رگی سه‌گێك. تۆ گه‌واهی و به‌ڵگه‌نامه‌ت ده‌وێ. هه‌موو یه‌ك له‌ئێمه هه‌ستی ده‌رونیمان هه‌یه، ئه‌م هه‌سته هه‌ندێ جار دروسته‌و هه‌ندێ جار نادروست, له‌هه‌رحالدا ئینسانه‌كان جیاوازن هه‌ستگه‌لێكی جیاوازیان هه‌یه؛ كه‌واته چۆن ده‌زانین كه كامیان دروسته‌و كامیان دروست نیه؟ ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه دلنیابین كه سه‌گێك گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌یه كه سه‌گه‌كه به مردوی ببینین، یا به گوێ گرتن له هه‌ناسه‌ی ترپه‌ی لیدانی دڵی له‌كار كه‌وتووه، یان كه‌سێك به‌ئێمه بلێ كه‌خۆی سه‌گه‌كه‌ی دیوه‌و به‌ڵگه‌ی واقعی بۆ نیشاندانی مه‌رگی سه‌گه‌كه له‌به‌رده‌ستدا بێت. هه‌ندێجار كه‌سانێك ده‌ڵین ده‌بێ ته‌نیا پشت به باوه‌ڕكردنه ده‌رونیه‌كان ببه‌ستین، ئه‌گینا چۆن ده‌زانی كه (( زنت تۆی خۆشده‌وێت))، به‌لام ئه‌م به‌ڵگه‌یه هه‌ڵه‌یه. ده‌كرێ به‌لگه‌گه‌لێكی زۆر له گۆریدا هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك تۆی خۆش بووێ. كاتێك كه‌سێ په‌یوه‌ندی به‌تۆوه هه‌یه، هێماگه‌لێكی بچوك بچوك به‌درێژای ڕۆژ ده‌توانێت ببینیته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه پێكه‌وه گرێده‌درێت، ئه‌مه یه‌ك هه‌ستی به‌ته‌واوی ده‌رونی له‌چه‌شنی ئیلهامی كه‌شیشه‌كان نیه، به‌ڵگه‌ی ڕوو به‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌م ئه‌حساسی ڕووبه‌ناوه‌وه هه‌یه. سه‌رنجدان و میهره‌بانی هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی واقعین.
هه‌ندێ جار كه‌سانێك هه‌ستێكی گه‌وره‌ی ده‌رونیان هه‌یه كه كه‌سێ ئه‌وی خۆشده‌وێ، له‌كاتیًكدا هیچ به‌لًگه بۆ ئه‌مه له گۆڕیدا نیه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌ی كه ئیمكانی هه‌یه به‌هه‌ڵه‌دا چون ئه‌گه‌رێكی زۆر زیاتره. هه‌ندێ هه‌ستێكی گه‌وره‌یان هه‌یه كه یاریكه‌رێكی ناودار عاشقی ئه‌وان بووه. له‌كاتێكدا كه ئه‌و یاریكه‌ره ته‌نانه‌ت ئه‌وانیشی نه‌دیووه، هزری ئه‌و كه‌سانه نه‌خۆشه، هه‌سته ده‌رونیه‌كان ده‌بێ له لایه‌ن هه‌سته ده‌ركیه‌كانیشه‌وه پشراستكرێنه‌وه، له‌محاله‌به‌ده‌ر ناتوانین له‌وانه دڵنیابین. هه‌ستی ده‌رونی له زانستیشدا به‌نرخه، به‌لام ته‌نیا بۆ ئێده‌دان، تا ئه‌و بۆ بوونی شتێك تاقی بكه‌یته‌وه. زانایه‌ك ده‌توانی ده‌ركێكی ته‌واو دروستی هه‌بێ ئیده‌یه‌كی زۆر باشی وه‌بیردابێت. ئه‌مه به‌ته‌نیا هۆكارێكی باش نیه بۆ باوه‌ڕكردن، به‌لام ده‌توانێ هۆكارێكی باش بیت بۆ كات پێ به‌خشین بۆ تاقیكردنه‌وه و لێكولینه‌وه.
زاناكان هه‌میشه بۆ هه‌ستكرن و ئیده په‌یداكردن له هه‌ستی ده‌رونی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، به‌لام ئه‌و هه‌ست و پێشبینیكردنانه تا به به‌ڵگه‌و به‌ڵگه‌نامه نه‌سه‌لمێنرێت به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نیه. ووتم كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ باسی سونه‌ت، ئه‌مجاره‌یان له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه تاوتۆی ده‌كه‌ین، ده‌مه‌وێ هه‌وڵ بده‌م تا گرنگی سونه‌تتان بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه. هه‌موو ئاژاه‌ڵه‌كان به‌هۆی گه‌ڕان وپشكنین به‌ناو ڕه‌وتی گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندندا به‌جۆرێك پێكهاتوون، تا له دۆخی ژینگه‌یه‌كی ئاسایدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن و بمێنه‌وه. شێره‌كان بۆ زیندومانه‌وه له ده‌شته‌كاندان دروست بوون، قرژانگه دڕكداره‌كان بۆ زیندو مانه‌وه له ئاوی شیریندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌كاتێكدا كه قرژانگی ده‌ریای له ئاوی سوێردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئینسانه‌كانیش دیسان جۆرێك له جانه‌وه‌رن كه بۆ زیندومانه‌وه له‌جیهانێكی پڕ له… ئینسانی‌تر دروستكراوه. ئێمه وه‌ك شێر‌و قۆژانه‌كان خۆمان ڕاوی خواردنی خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه خواردن له كه‌سانیتر ده‌كڕین، كه ئه‌وانیش له‌كه‌سانیتر كڕیویانه. ئێمه له ده‌ریای ئینسانه‌كاندا مه‌له ده‌كه‌ین، دروست وه‌ك ماسی ده‌ریاكان بۆ مانه‌وه‌مان پێویستی به‌ئاوه، ئینسانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی مێشكیانه‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه هه‌بێ, هه‌مان ئاوی ده‌ریا كه سوێره، ده‌ریای ئینسانه‌كانیش پڕیه‌تی له شتگه‌لێكی دشوارو سه‌خت كه ده‌بێت فێریبن وه‌ك زمان. تۆ به ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌یت، به‌لام دۆسته‌كه‌ت ( ئان كاترین) به ئه‌لمانی قسه ده‌كات. هه‌ركام له ئێوه به زمانێك قسه ده‌كه‌ن كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ مه‌له‌كردنی ده‌ریای ئینسانی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێوه. زمان هه‌روه‌ها به هۆی سونه‌ته‌وه ده‌گوازرێته‌وه، هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری نیه. له ئینگلیز پپ یك (( به‌خشین))ه له‌كاتیكدا له‌ئه‌لمان این هوند هیچكام له‌م دوو واژه‌یه دروستر له‌ویترنیه.
ئه‌م واژانه له سه‌رده‌مانی ڕابردوه‌وه بۆ ئێمه گواستراونه‌ته‌وه. مندالان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بتوانن له ده‌ریای ئینسانی خۆیاندا مه‌له بكه‌ن ده‌بێ زمانی ولاته‌كه‌ی خۆیان وگه‌لێك شتی‌تر له‌باره‌ی خه‌ڵكی ولاته‌كه‌ی خۆیانه‌وه فێربن. دروست هه‌روه‌ك كاغه‌ز وشكه‌ره‌وه، مندالان ده‌بێ گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌لێ فراوان له زانیاری سونه‌تی په‌لكێشكه‌ن.له‌بیرتبێت كه‌زانیاری سونه‌تی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه له دایك و باوك و سه‌رپه‌رشتكارانه‌وه به مندالان ده‌گات.مێشكی منداڵ ده‌بێ هه‌موو ئه‌و زانیاریانه وه‌رگرێ. هه‌ڵبه‌ته ناكرێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له منداڵ بكه‌ین تا له‌نیوان زانیاری باش وه‌ك له واژه‌كانی یه‌ك زمان و زانیاری خراپ و ئه‌همه‌قانه‌ی سونه‌ت له‌چه‌شنی سیحر‌و جادو شه‌یتان جیاوازی قایل بین. چونكه مندال ده‌بێ ڕاكێشه‌ری زانیاری سونه‌تی بێت، هه‌روه‌ك چۆن هه‌رشتێك گه‌وره‌سالان به‌وان بلێ چ دروست و چ نادروست – باوه‌ڕده‌كه‌ن. زیاتر ئه‌و شتانه‌ی كه كه‌سانی بالغ به مندالی ده‌ڵێن دروست و له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌ڵگه‌یه؛ یان لایه‌نی كه‌م به ڕێژه‌یه‌ك په‌سه‌ندتره. به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌وانه نادروستبێ، بێئه‌قلانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت شه‌ڕانیانه بێت، هیچ شتێك ڕێگری له باوه‌ڕپێكردنی مندال ناگرێ. ئێسته كاتێك كه ئه‌و منداله گه‌وره ده‌بێ چی ده‌كات؟ دروست هه‌مان زانیاری نادروست ده‌گوازێته‌وه بۆ مندالانی نه‌وی پاش خۆی. كه‌واته كاتێك كه شتێكی هه‌ڵه‌و بێ به‌ڵگه بۆ یه‌ك جار باوه‌ڕی پێده‌كه‌یت، ئیتر شتێك ڕێگری لێناكات و ده‌توانێ بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام بێت.
ئایا هه‌مان دۆخ له‌باره‌ی ئاینه‌كانیشه‌وه ناچێته پێشه‌وه ؟ باوه‌ڕكردن به‌وه‌ی خوا یان چه‌ند خوایه‌ك هه‌یه، باوه‌ڕكردن به به‌هه‌شت، باوه‌ڕكردن به‌وه‌ی كه مریم هه‌رگیز نه‌مردوه، یا عیسا باوكی ئینسانی نه‌بووه، باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه‌دۆعاكان گیراده‌بن. باوه‌ر به گۆرٍینی شه‌راب بۆ خۆین و… هیچ كام له‌م باوه‌رٍِانه به‌هۆی گه‌واهی و به‌لگنامه‌وه پشگیرییان لێناكرێ، به‌هه‌رحال ملیونه‌ها ئینسان باوه‌ڕیان به‌وانه هه‌یه. ڕه‌نگه به‌وهۆیه‌وه بووبێ كه ئه‌م مه‌سه‌لانه، كات و سه‌رده‌مانێك به‌وان وتراوه كه ئه‌وه‌ند بچوك بوون كه‌هه‌ر شتێكیان پێ بووترایه باوه‌ڕیان ده‌كرد. ملیونه‌ها ئینسان ئیتر به شتگه‌لكی به‌ته‌واوی جیاواز باوه‌ریان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به مندالی شتگه‌لیكی جیاوازیان پێ وتراوه‌و فێركراون. به مندالانی موسلمان شتگه‌لێكی جیاواز، مندالانی مه‌سحیه‌كان به شته‌گه‌لكی تر بارهێناوه، هه‌ر كامێكیان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌شتوون كه باوه‌ڕی ئه‌وان دروسته‌و باوه‌ڕی ئه‌وانیتر نادروسته. ته‌نانه‌ت له نێو مسیحیه‌تدا، كاتولیكه ڕۆمیه‌كان باوه‌ڕی جیاوازیان هه‌یه له كلیساكانی ئینگلس یا كلیساكانی ئه‌سقه‌فی, …. هه‌ركامیان دلنیان له‌وه‌ی كه خۆیان ڕاستن وئه‌وانتر نادروست. ئه‌وان به‌شتگه‌لكی جیاواز باوه‌ڕیان هه‌یه، دروست به‌و هۆیه‌وه كه تۆ ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ی و ئان كاترین به ئه‌لمانی. به‌و جیاوازیه‌وه كه هه‌ر زمانێك له ولاتی خۆیدا زمانێكی دروسته. به‌لام دینه‌كان ناتوانن له ولاتیكدا دروست و له ولاتێكی تردا نادروست بن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ره‌كان به ته‌واوی جیاوازن. مریم ناتوانێ له ئیرله‌ند كاتۆلیكی زیندوبێت و به‌لام له ئیرله‌ندی باكوری پرۆتستانی مردو بێت.
له‌باره‌ی ئه‌م قسانه‌وه ده‌توانین چ كارگه‌لێك بكه‌ین ؟ هه‌ڵبه‌ته له ته‌مه‌نی تۆدا كارگه‌لێكی زۆر له ده‌ست نایه‌ت، به‌لام ده‌توانی ئه‌م شێوه‌یه تاقی بكه‌یته‌وه؛ جارێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی گرنگی پێووتی، له‌گه‌ڵ خۆتا بیركه‌ره‌وه: ئایا ئه‌مه له‌و شتانه‌یه كه‌خه‌ڵكی به به‌ڵگه‌وه بڕوا ده‌كه‌ن؟ یا له‌و شتانه‌یه كه به‌خاتری سونه‌ت، ئۆتۆریته، و ئیلهام باوه‌ڕیان كردوه؟ ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی وه‌لامێكی باشت بده‌نه‌وه، هیوادارم به‌رله باوه‌ڕكردن یه‌ك قسه له ووشه‌كانی باش بیرلێبكه‌یته‌وه.
بابه خۆشیئه‌وێت
تیبینی / (كه‌یهان نوردان)*كه‌سانێكن كه په‌روه‌رده‌كراون بۆ گه‌شتی فه‌زا.
ئه‌م بابه‌ته له‌م دوایانه‌دا له‌فه‌یسبووكی ریچارد داوكینز بلاوكراوه‌ته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی كه‌وه‌رگیراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و له‌مالپه‌ری ( ئیران تریبون ) بلاوكرایه‌وه، ئێمه‌ش له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه وه‌رماگیڕایه سه‌ر زمانی كوردی