نه‌سلی با …به‌ندی عه‌لی
Closed
گه‌ڵاکانی
دره‌خته به‌رزه‌که‌ی به‌رده‌م
ماڵه‌که‌مان ، سه‌ما ده‌که‌ن
که‌سروه‌بایه‌کی نه‌رمی
نه‌وبه‌هاری به‌لایاندا ده‌گوزه‌رێ
دارهه‌ناره باریکه‌که‌ی گیانی منیش
له‌م ته‌مه‌نه پاییزیه‌ما
هه‌ر گه‌ڵایه‌کی قاوه‌یی پێوه ماوه
ئه‌ویش دڵمه‌و
ده‌ڵێی ده‌روێشه دێته فێ
که‌سروه‌بای هه‌ناسه‌تی به‌رده‌که‌وێ
ئاخر تۆ زۆر له‌با ده‌چی ، گوڵم
ده‌مێ نه‌رمی وه‌کو سروه
که‌له‌باوله‌ب له‌عیشق ئه‌بی
ده‌مێ توڕه‌ی وه‌کو باڕه‌ش
له‌داخی منی شۆڕه‌بی
ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌نگین و مه‌نگ و
خه‌رامانی
ئه‌زانم ، خه‌ڵوه‌تی کورتی
پێش تۆفانی
منیش هه‌ر له‌دره‌ختێک ئه‌چم
مات و مه‌لوول
سه‌رکه‌ش و یاخیم له‌به‌رده‌م
غه‌دری ده‌هراو
کز‌و هه‌ڵکوڕماوی به‌رده‌م
تۆی گه‌رده‌لوول