نه‌ورۆز و ده‌ركه‌وته‌كانی ….عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئه‌گه‌ر نه‌ورۆز بریتی بێت له یاده‌وره‌ییه‌كی ناسیۆنالیستی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئه‌وه ده‌توانین ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه فۆرمی تر و ئه‌گه‌ر و ده‌ركه‌وته‌ی تری پێ ببه‌خشین كه به‌ده‌ر له ده‌ركه‌وته ناسیۆنالیستیه‌كانی، هه‌ڵگری هه‌م گرنگی و هه‌م ئیشكالیه‌تی گه‌وره‌یه.
به‌ته‌سه‌وری من یه‌كێك له گرنگیه‌كانی یاده‌وه‌ری نه‌ورۆز بریتیه له ده‌ركه‌وته سێكولارییهكانی ئه‌م بۆنه‌یه. هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كان به سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كانه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕین و پۆشینی جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، شپازلهیهكی به‌هێزه له بناگوێی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی جۆرێك له دیدی فهندامێنتالیستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌مه‌ش ته‌واو ده‌نگی به‌شێك له پیاوانی ئاینی كزتر ده‌كات كه به‌شداری له‌م بۆنه‌یه‌دا به كوفر و گومڕایی ناوزه‌د ده‌كه‌ن. له نه‌ورۆزدا ئه‌و ده‌ركه‌وته‌یه ده‌بینین كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به ڕه‌فتار سێكولاره و دیدی سه‌پاندنی ئاینی و سه‌له‌فی تێدا بوونێكی ته‌واو لاوازه. ده‌ركه‌وته‌ی ئازادی تاكه‌كه‌سی و پۆشینی جل و به‌رگ و جۆرێك له ده‌نگهه‌ڵبڕین و هه‌ستكردن به خۆشی له نه‌ورۆزدا، له‌و ده‌ركه‌وته گرنگانه‌ن كه سیمای كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سێكولار به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌به‌خشن و ده‌نگی داپۆشین و به حه‌رامكردنی ئازادیه تاكه‌كه‌سییه‌كان ده‌كه‌نه ده‌نگێكی ته‌واو بێكاریگه‌ری.
له‌پاڵ ئه‌م دهركهوتهیهدا، ناتوایین نه‌ورۆز وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك بۆ ته‌عبیركردن له خود نادیده بگرین. له‌م ڕۆژه‌دا كورد وه‌ك گروپ یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌وی دی خۆی جودا ده‌كاته‌وه. بوونی ماس میدیا و كۆمۆنیكه‌یشن هێنده‌ی تر بوونی كوردی وه‌ك ئه‌وی تر فڕێده‌داته نێو جیهانه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان مۆدێرنه ته‌واو نه‌ورۆزی وه‌ك یاده‌وره‌ییه‌كی كوردی ناساند و له توركیا كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی برده قۆناغێكی تره‌وه كه بووه هۆی سه‌رنجڕاكێشانی جیهان به‌ڕووی كورددا. پیشاندانی ڕۆحی ئاشتیخوازی كورد له‌م نه‌ورۆزه‌دا و ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له باكور، له گرنگترین ده‌ركه‌وته‌كانی نه‌ورۆز بوو وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌پاڵ ده‌ركه‌وته گرنگه‌كانی نه‌ورۆز له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ناتوانین خۆمان له‌و دهركهوتانهش بشارینه‌وه كه هه‌ڵگری ئیشكالی گه‌وره‌ن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ئێستادا.
كورد خوێنێكی هه‌یه له به‌هاردا ده‌جوڵێت. سه‌رجه‌م تراژیدیا و خۆشیه‌كانی كورد ده‌كه‌وێته یه‌ك وه‌رزه‌وه و سه‌رجه‌م وه‌رزه‌كانی تر فه‌رامۆش ده‌كرێت. مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێت له‌وه‌ی كه كورد چۆن ده‌توانێت له چه‌ند ڕۆژێكدا ئاراسته‌ی تراژیدیاكانی بگۆڕێت بۆ هه‌ڵپه‌ڕین و چێژوه‌رگرتن. كورد سه‌ركه‌وتوو بووه له ته‌حه‌مولكردنی ئه‌م هه‌موو تراژیدیا و خوێنه كه نه‌ورۆز و وه‌رزی به‌هار به‌درێژایی مێژوو پێی به‌خشیوه.
نه‌ورۆز خۆی چییه جگه له یادهورهییهك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه و یاخی بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بیست ساڵی ئه‌زموونی ئێمه‌دا به‌دی ده‌كرێت، كردنی نه‌ورۆزه بهبۆنهیهك بۆ قایل‌بوون و سهركزكردن. به‌مانایه‌كی تر خه‌ریكه به‌ناوی ئازادیه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی یاخیبوون و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بیر ده‌چێته‌وه و نه‌ورۆز ته‌نها له هه‌ڵپه‌ڕین و خواردن و به‌رخۆریدا كورت ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌ورۆز له چركه‌ساتێكی مێژوویدا بریتی بێت له نوێبوونه‌وه، ئه‌وا له بیست ساڵی ڕابردوودا هیچ نوێبوونه‌وه‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌مماندا نیه، كه ده‌بوو هه‌موو ساڵێك له نه‌ورۆزدا كورد زوحاكه‌كانی ناو ناخی خۆی وه‌ك تاك و زوحاكی هه‌ر هێزێكی سیاسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بكوژێت. ئه‌گه‌ر له ڕابروودا زوحاكێك هه‌بووبێت بۆ مژینی خوێنی ئینسان، ئه‌وا له ئێستادا زیاد له زوحاكێك هه‌یه كه مافی ئینسان و داهاتی كۆمه‌ڵگه ده‌خۆن و ده‌سه‌ڵات له نوخبهیهكدا كورت ده‌كه‌نه‌وه و بچوككردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز ته‌نها وه‌ك یاده‌وره‌ییه‌كی ناسیۆنالیستی وایكردووه له‌به‌رامبه‌ردا كه‌س نابێته كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بۆ كۆتایهێنان به‌م جۆره له زوحاك.
نه‌ورۆز وایكردووه كه كوردستان ببێته زبڵدانێكی گه‌وره بۆ پاشماوه‌ی خۆراك و چه‌وری كه تا دێت كۆمه‌ڵگه قه‌ڵه‌وتر و بهرخۆرتر و ته‌مه‌ڵتر ده‌كات و ئه‌م هه‌موو مه‌سره‌ف و زیاده‌ڕۆییه له خواردندا دوورمان ده‌خاته‌وه له ساده‌یی. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكه له ئازادی تاكه‌كه‌سی و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی سێكولار، نه‌ورۆز خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كاته مهخلوقگهلێك بۆ هه‌ڵپه‌ڕین و به مێگهلكردن و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تێڕامان و بیركردنه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌ستی ده‌بێت له دوستبوونی زیاد له زوحاكێك و مردنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ڕۆحێكی ڕه‌تكردنه‌وه و یاخی بوون له‌چه‌شنی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر.
Azizrauf75@yahoo.com