Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
نووسەرێك لەسەر مانگە

نووسەرێك لەسەر مانگە

Closed
by September 12, 2008 ئەدەب

 نووسەرێك لەسەر مانگە
 سوارە نەجمەدین

 
 گەڕان بە دواى جوانیدا, گەڕانە بەدواى بەشێكى ژیاندا, كە كەم لە مرۆڤەكان پێى دەگەن, دەكرێ لەم ڕووەوە نووسەران و هونەرمەندان بەختەوەرترین توێژبن, كە پشكى گەورەیان بەردەكەوێت, لەم بەركەوتنەدا, ئەمەش بە پێچەوانەى حەقیقەتى خۆیانەوە, كە هەمیشە بەشێكن لە نەهامەتى, دەكرێ هۆكارى سەرئێشە و ڕەشبینى ئەم توێژە لە گەڕان بەدواى جوانیەوە سەرچاوە بگرێت.
 نووسین لە هەر جێگەیەكدا بێت, پرۆسەى گەڕانە, كە كۆتایەكەى گەیشتنە بە دوو ئەنجام, دوو ئەنجام كە یەكێكیان جوانیە و ئەویدیكەیان حەقیقەتە, مرۆڤ دەتوانێت بەدواى حەقیقەتدا بگەڕێت بەبىَ ئەوەى پێویستى بە جوانى بێت, بەڵام ئەستەمە بەبێ حەقیقەت بە جوانى بگەیت, یان بە واتایەكى دیكە, بۆ گەیشتن بە حەقیقەت دەبێت كۆمەڵێ زوڵم و ناعەدالەتى بكەیت, چونكە ڕێگاى گەیشتن بە حەقیقەت, ڕێگاى كوشتنى جوانیە, دەكرێ هیوا قادر یەكێك بێت لەو نووسەرانەى, كە ئامانجى تەنها گەیشتنە بە جوانى, هەموو هەوڵەكانى بۆ پیشاندان و خستنە ڕووى جوانیە, بە بێ ئەوەى بە ڕوونى بڵێت كارى من گەڕان نیە بە دواى حەقیقەتدا, چونكە گۆڕەپانى ڕووداوەكانى ئەو, جێگایەكە پڕە لە ناشیرین و سیاسەت, بەبێ ئەوەى بیەوێت, قسە لەسەر هیچكام لەم دووانە بكات, هاوكات لەم كۆمەڵگایەدا قسەكردن دەربارەى ناشیرینى و سیاسەت, هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە حەقیقەت, بێدەنگبوونیش لەبەردەم هەریكە لە (حەقیقەت و جوانی)دا, نزیكبوونەوەیە لە كارەسات, كارەساتێك كە ڕەنگە  بە كووشتنى هەر یەك لە حەقیقەت و جوانى كۆتایى پێبێت, بێدەنگ بوون بەرانبەر جوانى هەمان مەترسی بێدەنگ بوونە, بەرانبەر حەقیقەت.
 ڕۆمانى (منداڵێك لەسەر مانگە) هەوڵێكى دیكەى دۆزینەوەى جوانیە, كە نووسەر دەیەوێت لە ڕێگاى عیرفانیەتەوە جوانى پیشانبدات, وە كار ئەكتەرى عیرفان بە گرنگتریش بزانێت, ئەمەش پشتبەستن بەوەى نووسەر لەم دەقەدا پێى وایە, دەبێت جوانى لە ناو خۆماندا بێت, نەك لە ناو تێكستەكاندا, هەر بۆیە لەسەرەتاى ئەو ڕێگایەوە كە گەیشتنە بە جوانى ناو تێكستەكان و هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەى بەشە ونبووكانى (مەحوى), پاڵەوان دەكەوێتە سەر ڕێگایەكى دیكە, كە گەیشتنە بە ڕزگاركردنى مرۆڤ, یان دورستكردنى جوانیە لە مەملەكەتێكدا, كە لە دوو مرۆڤ پێك هاتوون, دوو مرۆڤ كە پێكەوە دەتوانن, جیهانێكى دیكە دروست بكەن.
 ئەوەى لێرەدا سەرەنجى من ڕادەكێشێت, بیدەنگ بوونە لەبەر دەم ئەم تێكستەدا, یان ڕاستر وایە بڵێم كەمى قسەكردن بوو, لەسەر ئەم كتێبە, چوونكە بە هەموو ئەگەرەكانەوە, دەبوو وا بە بێدەنگیدا تێنەپەڕێت, لەبەر ئەوەى قسەكردن لەسەر ئەم تێكستە, قسەكردنە دەربارەى نووسەرێك كە خۆى سەپاندووە, بخوێندرێتەوە, لەمەوە باشترە بە ئەگەرى باش و خراپەوە قسەى لەسەر بكرایە, بەڵام وا دەزانم كەنووسەر لەگەڵ ئەو منداڵەدا لەسەر مانگە, لەبەر ئەوەى فەزاى قسەكردن پانتاییەكى فراوانى بێدەنگى بوو.
 Swara_2000@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.