Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
هزر رۆشناییەكە لەمنداڵدانى تاریكیەوە دێتە دەرەوە

هزر رۆشناییەكە لەمنداڵدانى تاریكیەوە دێتە دەرەوە

Closed
by May 18, 2008 گشتی

سۆران عەزیز……

 لەمێژوودا تێروانینێك دەربارەى هزر هەیە رەنگە تێروانینێكى وەهمیش بێت ، دەڵێت گوایە  هزر لەهەر شوێنێكدا وجودى هەیە یان لەهەموو وڵاتێكدا دەست دەكەوێت واتە لەهەر شوێنێك مرۆڤ  یان نەتەوە هەبێت یان زمان هەبێت لەوێدا بەزەروریەت  هزریش هەیە لەهەر شوێنێك زانكۆ  و خوێندنى باڵا و بروانامەى دكتۆرا هەبێت، هزریش هەیە بەڵام لەراستیدا هزر زۆر لەمانە دەگمەنترە كەبۆی چوون بگرە حاڵەتى سروشتى ئەوەیە كەهزر بونى نەبێت  هەروەخا خاڵێكى سرشتیە خەڵكى ئاگادارى هزر نەبن  و بیریان بچێتەوە  یان لەغەفڵەت و ساویلكەیدا بژین و دوربن لەسەر ئێشەى هزر . بێشك ئەگەر مەبەستمان لەنزمترین ئاستى بیركردنەوە و بەرێوبردنى كاروبارى گوزەران و ژیانى رۆژانەبێت ،یاخود تەنانەت نوسینى دكتۆرا بێت ئەوا لەهەموو بوارەكاندا بونى هەیە لەهەموو شوێنێك بونى هەیە مرۆڤەكان هەموویان خەریكى كارى خۆیانن  و هەرچۆنێك بێت بەرێوەى دەبەن . بەڵام ئەگەر مەبەست لەهزر  سەرهەڵدانى بۆچونێكى نوىَ بێت بۆشتەكان ، یان هەرەسهێنانى بۆچونێكى پێشوتر بێت ،یان رمانى قۆناخێك و سەرهەڵدانى قۆناخێكى نوێتر بێت ، ئەوا  هزر زۆر دەگمەنە . بۆ ئەوەى هزر دەربكەوێت ، پێویستە چەند مەرجێك فەراهەم ببن، یەكەمیان كارەساتە واتە  پێویستە كارەساتى راستەقینە رووبدات تا هزر لەدایك بێت ، هزر رۆشناییەكە لەمنداڵدانى تاریكیەوە دێتە دەرەوە هەرچەندە تاریكى بەسانایى لەناو ناچێت ، تادواهەناسەى خۆى نەدات نارەوێتەوە ئەمەش مانایى ئەوەیە هزر سەختە ، تاڵە بەسانایى تەسلیم نابێت بەمانایەكیتر هەركەس بەئارەزوى خۆى ناچێتە ناوگۆرەپانى هزرەوە هەرچەندە یەكێك بەهەموو شێوەیەك هەوڵ بدات ببێت بەهزرمەنمدێكى وەها كە لەهەموو لایەكەوە پەنجەى بۆ درێًژبكرێت لەو پێناوەشدا هەموو شتێك بكات و شەو نخونیەكى زۆر بكێشێت كەچى لەكۆتایدا لەوە زیاترى دەست نەكەوێت بێتە توێژەرێك یان ئەكادیمیەكى باش رەنگە یەكێكیش هەوڵ بدات بەهەموو شێوەیەك لەهزر رابكات ژیانى خۆى تەرخان بكات بۆ شتە بەدەر لەهزرەكان وەك خۆشەویستى و رابواردن دەست وپەنجە نەرمكردن لەگەڵ چێژەكانى ژیان بۆیە هەموو ئەوانە بەجۆرێك لەجۆرەكان مرۆڤ دوردەخەنەوە لە هزر بەڵكو ئەوانە دەتوان بچنە ناو گۆرەپانى هزرەوە  كە برینێكى قوڵیان تێكراوە ، یان لەناخەوە بریندار كراوون  تەنها ئەوانە دەتوانن بچنە نێو گێژاوى هزرەوە لەمەروەوە نمونەى زۆر بیریارمان لەم جیهانەدا لەبەردەستدایە ئەوەش لەبەر ئەوەى ئەوانە لەژیاندا هەموو شتێكیان لەدەست داوە یان پێشوەخت باجەكەیان داوە رەنگە نیچە نەخۆش نەبوایە ، بریارى لێدەرنەچوایە چونكە ئەو لەشتێكى كەم بوو بۆ ئەوەى بێتە بریار، دەبوو ئازارى نەخۆشى بچێژێت دەبوو زانكۆ بەجێبێڵێت و سەرى خۆى هەڵبگرێت دەبوو توشى شۆك و نائومێدیەكى وەها بێت تاناچارى بكات و بیركاتەوەوەو بپرسێت دەبوو بەنائومێدى و خۆشەویستیەوە بگاتە دواین خاڵى مۆلەق،خاڵێكى یەكلاكەرەوەى وەها كەدوو ئیختیارى بەسەردا بسەپێنێت ئیدى سێهەمیان نەبێت ئەویش ئەوەى یان بیر بكاتەوە یان خۆى بكوژێت بۆیە هەموو ئەوانەى بەجۆرێك لەجۆرەكان لەژیانێكى خۆشدادەژین ناتوانن خۆیان لەقەرەى هزربەن ئەو رۆشنبیرانەشى پێیان وایە ئەو وتەزایە بەسەر چوو بۆئەوەى بیر بكەیتەوە یان خۆت نزیك كەیتەوە لەگێژاوى هزر پێویست بە هەژاربوون   یان تلانەوە  لەناو گێژاوى ژیان ناكات،   بەبرواى من ئەوانە بەهەڵەدا چوون چونكە هزر كاتێك دەستە بەر دەبێت كە ئازارت هەبێت كە نائومێد بیت كە لەبەرامبەر ژیاندا توشى شۆك بیت ئەمانەیە مرۆڤ ناچارى هزراندن دەكەن، نەك  وون بوون لەنێو چێژەكانى ژیان.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.