هه‌ندێ خه‌یاڵ …به‌ندی عه‌لی
دوو په‌رداخ
له‌باده‌ی گه‌رم و تاڵی مه‌راق
دوو کڵۆ سه‌هۆڵی ئومێد
دوو دڵۆپیش هه‌نگوینی به‌خت
مشتێک جه‌ره‌سی بێزاری و
دوو جگه‌ره‌ی تا که‌مه‌ریش به‌ژن سوتاو
له‌سه‌ر مێزێکی له‌خۆمان بێ تاقه‌ت تر
له‌سوچێکی مه‌یخانه‌که‌ی ئه‌م ده‌هره‌یا
تا به‌دمه‌ستی ، ده‌خۆینه‌وه
من و ژیان
………………………….
له‌سه‌فه‌را ، له‌هه‌ور ئه‌چم
له‌بارینا ، به‌سه‌ر ده‌شته
نه‌زۆکه‌کانی فرسه‌تا له‌باران و
له‌هه‌ڵچوونی به‌بێ مانا‌و ناوه‌خته‌شا
هه‌ر ڕێک ئه‌ڵێی ناخی زه‌ریام
له‌گڤه‌ی توڕه‌بوونیشا
کت و مت باڕشی گه‌مژه
تاهه‌نوکه‌ش پله‌کانی ئه‌و په‌یژه‌یی
به‌ئاسمانی ڕه‌هابوونم ئه‌گه‌یه‌نێ
به‌په‌نجه‌کانی ده‌ست ئه‌ژمێرم
وه‌لێ له‌ساویلکه‌ییشمدا
له‌نه‌سلی په‌پووله پاییزه‌ی
ده‌م سوکترین نه‌رمه سروه‌ی خه‌یاڵاتم
به‌ڵێ ، ئه‌من دوا ته‌ته‌ری
قه‌ره‌جترین گه‌وره خێڵی
ڕۆژهه‌ڵاتم
……………………………..
له‌به‌رده‌م ده‌ڵاڵه‌کانی عیشقا
کوخی دڵم
به‌هیچ نرخێ نافرۆشم
ئاخر .. گوڵم
له‌م ژیانه بێ مهیره‌یا
له‌پاش مه‌رگم
به‌ته‌نیا عیشق ، میراتمه
تائه‌و کاته‌ش
له‌باوه‌شی تۆیا مردن
ترۆپکی ئاواتمه
……………………………
به‌دیار مروه‌تی مه‌رگه‌وه
هه‌ڵناکوڕمێم
هێشتا له‌ڕۆمانی ژیان
بێزار نه‌بووم
حه‌ز ده‌که‌م تادوا لاپه‌ڕه‌ی
بخوێنمه‌وه
ئاخر چ خۆشیه‌کی تیایه
له‌نیوه‌دا
بڕیاری توڕدانی بده‌م
ده‌سا ئێواره‌ت باش .. ژیان
…………………………………..
ڕیشۆڵه‌کان
له‌گه‌ڵ به‌فرا ده‌رئه‌که‌ون
نێرگز , له‌پێشوازی به‌هار
ته‌م له‌کۆتایی پاییزا
ئه‌بێت به‌میوانی نشێو
ماسی ، ده‌مه‌و ئێوارانێ
کاتێ که‌خاو ئه‌بێته‌وه
ده‌ماری گرژی توڕه‌یی
ناخی ڕووبار
گه‌ڵاش وه‌ختێ دێته سه‌ما
که‌سروه‌یه‌ک تاری عیشقی
بۆ ئه‌ژه‌نێ
منیش .. هه‌موو به‌ربه‌یانێ
ئه‌ڵێی پشکۆم ، دێمه‌وه جۆش
به‌ته‌ماسی هه‌ناسه‌ی یار
……………………………
پڕم له‌بێده‌نگی حه‌سره‌ت
تێرم له‌ژاوه‌ژاوی زه‌م
نغرۆم له‌قاوه‌ی بێ شه‌کری
ناچارییا ، وه‌لێ چی بکه‌م
قژم به‌فری غوربه‌تی گرت
دڵم تۆزی .. په‌شیمانی
هه‌ردوو دیده‌م بوون به‌مێووژ
له‌زارییا ، وه‌لێ چی بکه‌م
ده‌چمه‌وه بۆ هه‌واری کۆن
هه‌واری ئه‌وه‌ڵین هاوار
له‌وێ له‌نگه‌ر ئه‌گرم له‌بێ
ده‌وارییا ، وه‌لێ چی بکه‌م
ڕه‌نگه حوکمی بێ حیکمه‌ت بێ
له‌تاره‌وه بۆ تار تر چم
هێنده مردم .. به‌ر له‌مردن
له‌تارییا ، وه‌لێ چی بکه‌م