هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی ئه‌م دواییانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان
دوای جه‌نگی دووه‌می خه‌لیچ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و ڕووخانی دیواری به‌رلین دواتریش دوای 11ی سێپتێمبه‌ر و جه‌نگی دژه تیرۆر و سیاسه‌تی دیموکراتیزه‌کردنی ووڵاتانی دیکتاتۆر و دیموکراتیزه‌کردنی بازاڕ و ستراتیژی کۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌کانی ئینێرژی له لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و دواتریش دوای شه‌ڕه‌کانی ئه‌فغانستان و ئۆپراسیۆنی به‌ناو ئازادکردنی عێراق شه‌پۆلێ له باهۆزی دیموکراسی و ئاڵوگۆڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا هاتنه پێشه‌وه هه‌م له‌لایه‌ک فاکتۆره ئابووریه‌کان و جیۆپۆلیتیکه‌کان و کێشه ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کان و کیشه ناسیونالیسته‌کانی زیندوو کرده‌وه‌و کۆمه‌ڵگای ئه‌م ناوچانه‌ی له‌لایه‌ک بۆ سیسته‌می ئابووری به‌رخۆری برد و له‌لایه‌کی تر به هه‌نگاو له‌باری هۆشیاری به ده‌یان ده‌یه ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی بۆ دواوه برده‌وه. دواتریش مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی ئابووری به‌رده‌وامی ئه‌م دواییانه له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا هێنده‌ی تر وه‌زعه‌کانی ئاڵۆزکرد.
کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌رۆکی خۆیدا پێش ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ش کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌ییوو و پێگه‌یشتوو نه‌بووه‌و نیه بۆ دیموکراسی، دوای ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ش و ئێستاش، به‌ڵام ئه‌م وه‌زعانه هه‌رچی زیاتر کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌وژێرکرد و بۆ دواوه به‌بازدان پاڵی پێوه‌نا نه‌ک هه‌ر له‌باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵکو له باری فه‌رهه‌نگی و ئاستی خوێندن و خوێندی باڵا‌و ته‌واوی پرۆسێسه‌کانی ژیانی برده فازێکی تره‌وه. ئایین له‌م نێوه‌دا ڕۆڵی نێگه‌تیڤی گێڕا به تایبه‌ت ئایینی ئیسلام و مه‌سیح و یه‌هودی.
زاڵبوونی حزب و ئه‌فراده‌کانی سه‌رکردایه‌تی چ له شێوه‌ی عه‌شایری و شێخه‌کانی عه‌ره‌بی تا ده‌گاته ته‌کنۆقراتی و به ناولیبراله‌کان چ لوبنان و مۆدێله‌کانی فه‌له‌ستینی و مۆدێلی کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران و ته‌وزیفکردنی که‌سایه‌تیه‌کان به ناوی حزب و ئاڵوگۆڕه‌کانیان. لێره‌دا ئیسرائیل و تورکیه له وه‌زعیه‌تێکی تایبه‌تی هه‌م عه‌سکه‌رتاریستی و ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و زاڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی و له‌لایه‌کی تر بوونی فه‌زایه‌کی دیموکراسی بۆ گه‌لانی خۆیان و سه‌رکوتی گه‌لانی ژێرده‌سته‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان چه‌پ و ڕاست له گوتاری سیاسیاندا. مۆدێلی ته‌وافقی له عێراق ته‌نها پێچانه‌وه‌ی کێشه‌کانه و له ڕۆژی خۆیدا هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه. چونکه ئه‌مه سات و سه‌ودایه‌کی سیاسی ڕۆژئاوایی یه و گه‌لانی عێراق به ئازادی ئه‌م ڕه‌وشه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردووه، به‌ڵکو سه‌نگ و سووکی هێزه‌کانه و به‌س. هه‌رکاتێ ئه‌مه گۆڕا ئه‌وا ته‌وافقیش ده‌بێته پووشی به‌ربا.ئاڵوگۆڕه‌کانی نێو یاساکانی هه‌ڵبژاردن له کوێت و به‌شداری ژنان له ده‌سه‌لاتی عێراقی و دانانی ریژه‌ی دیاریکراو له کورسیه‌کانی په‌رله‌مان به گوێره‌ی زه‌خته‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مریکا و سه‌رکوتی ئیسلامیه‌کان له میسر‌و ئاواڵاکردنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی سه‌رکوت که‌م کردنه‌وه‌ی ئازادی به‌یان و ڕۆژنامه‌گه‌ری له ووڵات و چاککردنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وگه‌شه‌دان به‌که‌رتی تایبه‌ت له میسر‌و لوبنان و هه‌ڵاوسانی دراو و خراپی ژیان و گوزه‌ران و دابه‌زینی لانی که‌می ژیان تا دوا ئاسته‌کانی له زۆربه‌ی ووڵاتاندا و زیادبوونی بی‌کاری و نه‌بوونی بیمه‌کانی بێ‌کاری و ته‌ندروستی له زۆربه‌ی ووڵاتان و له‌لایه‌کی تر ده‌وڵه‌مدن بوونی قشره‌یه‌ک له سیاسیه‌کان و فه‌رمانبه‌ران و کاسه‌لیسه‌کانی یان له ئه‌دیبان و ڕۆژنامه‌نووسه‌کانیان و گه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌و بێ گوێدانه پرۆسێسه‌کان و بێ مبالاتی به‌رامبه‌ر گه‌ل و ویست و ئیراده‌کانیان.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا ده‌زگاکانی قه‌زایی پشیله‌یه‌کی که‌مۆی باوه‌شی ده‌سه‌لاتن، له ئیسرائیل و تورکیه‌ش ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه واقعیه‌یان نیه نه‌ک له کوردستان و فه‌له‌ستین و عێراقدا.
ئه‌م وه‌زعه وایکردووه که ڕاوێژکاری گشتی هیچ توانایه‌کی نه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به که‌یفی خۆی یاری به چاره‌نووس و ئیمکاناتی گه‌ل و ویست و ئاواته‌کانی یان بکه‌ن.
له لایه‌کی تر ده‌ستگاکانی ته‌شریعی و ته‌نفیزی له هه‌مان ئاستدان. نه‌بوونی پلانێکی دروست له دام و ده‌زگاکان به گوێره‌ی ویست و ئاواته‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی دروست بۆ جیبه‌جێکردنی پلانه‌کان هێنده‌ی تر باڵی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵی و کابوسی دوودڵی به هه‌موو لێپرسراوان و ئاسته‌کانی دلسۆزیان بۆ گه‌ل و هیواکانیان به‌خشیووه.
له ئیسرائیل و میسر‌و ئێران و تورکیه و عێراق و هه‌موو ووڵاتانی تردا گه‌نده‌ڵی مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رده‌وام و کوشنده‌یه. ته‌نانه‌ت ده‌نگ کڕین و مامه‌ڵه‌کردن به هه‌ڵبژاردن و ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌رکوت و ڕێگاگرتن و نه‌هێشتنی ده‌نگدان بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕۆتین. هه‌موو نوێنه‌رانی ئه‌وروپایی و ئه‌مریکایی له‌وانه کارتر و جه‌ماعه‌ته‌کانی ته‌نها بۆ سه‌یران و گه‌شت له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه ده‌چن شه‌رعیه‌ت به پاکی و ناپاکی ده‌ده‌ن.
باشترین نموونه‌ی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ڵبژاردنی حه‌ماس بوو له غه‌ززه. خه‌ڵکی قوربانی له غه‌ززه قوربانی سیسته‌می ئابووری به‌رخۆرین (ئیستهلاکی). له دواین شه‌ڕی ئه‌مجاره هه‌ر ته‌نها گه‌لی هه‌ژار له وێ قوربانی زۆری دا و حه‌ماس یش به هێز مایه‌وه له سایه‌ی سه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران.به کورت تا ئێستا دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا یانی سه‌رکوتی ئازادی و هه‌ژموونی عه‌شایری و کۆنه‌پرستی ناسیونالیستی و مه‌زهه‌بی یانی گه‌شه‌دان به سیسته‌می ئابووری ئیستهلاکی (ئه‌گه‌ر ده‌نگ به حزبی ده‌سه‌ڵات ناده‌ی نان بڕاوێ.. ئه‌مه په‌یامه بۆ ده‌نگده‌ران و خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه، به‌کورتی ئازادن له بێ نانی و به نانی به‌س)، که‌سپه‌رستی و بوونی ئیمکاناتی ماددی و گه‌نده‌ڵی له دوا مه‌نزڵی دا. به کورتی یانی گیرفان پڕکردن له‌سه‌ر حسابی گه‌ل. ده‌نگ بده به‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر حسابی ئێمه گیرفانیان پڕده‌که‌ن، بۆچی ته‌نها بۆ ژیانیكی مه‌مری و مه‌ژی یان هه‌ندێکیش له سایه‌ی ئه‌وان په‌ره به حزب و ڕابه‌ر و ده‌سه‌ڵات و باوه‌ڕی کۆنه‌پرستی و هه‌ژموونی مه‌زهه‌بیان ده‌ده‌ن.
ترس و تۆقاندن به مه‌سایلی ئابووری و سه‌ربازی و هه‌ژموونی ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان گه‌وره‌ترین و کوشنده‌ترین مه‌سه‌له‌ن له ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا، له‌لایه‌کی تر قین و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و به‌کارهێنانی هێز له دژی یه‌کدا و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاکانی سه‌ربازی له ده‌ستی سیاسیه‌کاندا و جیا نه‌بوونه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت (جیا له تورکیه) گرفتترین مه‌سه‌له و ئاڵۆزترینیانن. له لایه‌کی تر تۆله‌رانس نه بوون و به‌یه‌که‌وه ژیانی بیروڕا جیاجیاکان و قه‌بووڵ نه‌کردنیان مه‌سه‌له‌ی ڕوون و ئاشکران له‌م ناوچه‌یه‌دا.
نوێنه‌رانی حزبه‌کان له هه‌موو وولاتان به‌ئاشکرا ده‌ڵێن ئیمه نوێنه‌ری گه‌ل نین نوێنه‌ری حزبین و حزب ئێمه‌ی داناوه، هه‌ر بۆیه‌ش موباره‌ک زیاتر له دوو ده‌یه‌یه میسر داژوا و حه‌ماس له هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چێ و له ئیسرائیل باڵی ڕاست زۆرینه‌ی هێنا و له عێراق حزبی مالکی یه‌که‌م ده‌نگی 14 پارێزگا بوو له کوردستانیش پێویست ناکات چ بڵێن مانگه شه‌و سه‌رله ئێواره‌وه دیاره. دیاره جار جاره‌ش سه‌گیش پێ ….!!.
له کوردستان ده‌کرێ مه‌سه‌له‌کان زانستی تر و باشتر بن، ئه‌گه‌ر هاتوو هاوسه‌نگی سیاسی وه‌کو سیاسه‌ت ده‌ستی به‌کارکرد و سوپا له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زعه سیاسیه‌کان وه‌ستایه‌و هیچ ته‌داخولی کاره‌کانی نه‌کرد. به‌ڵام جارێ سوپایه‌کی به‌هێز و وولاتیکی سه‌ربه‌خۆ و ئیمکاناتێکی ئابووری به‌هێز و ووڵاتێکی به‌رهه‌م‌هێن نیه، بۆیه له‌م وه‌زعه‌ی ئێستا دا هه‌ر ئاڵوگۆڕێ له حزبه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بێت ئه‌وا کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵات دا ده‌بێ. هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕی چۆنایه‌تی ناکرێ. به‌ڵام ده‌کرێ فشار بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له بهێنرێت به‌نموونه به یاسایی بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و فه‌راهه‌م بوونی ئازادیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک و پێداویسته‌یه‌کانیان له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیانیاندا بوونی ئه‌من و ئاسایش بۆ هه‌مووان له هه‌موو باره‌کانه‌وه، ساغ بوونه‌وه‌ی بودجه و داهاتی گه‌لی کوردستان و به‌رهه‌م و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی دامه‌زراوه‌کان و هه‌ڵواسینی یاسا ئایینیه‌کان، دانان و پیاده‌کردنی مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن ی دروست بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌کتیڤکردنی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و بوونی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو بۆیان و کۆنترۆل کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که میزانه‌ی گه‌ل به‌شی خۆیان تیا گل ده‌ده‌نه‌وه. به کورتی چاککردنی باری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا به به‌رنامه‌ی دروستی پان و به‌رین ودرێژخایان له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا. په‌رله‌مانی داهاتوو ئه‌گه‌ر هه‌ر له کۆنه سیاسیه‌کان و دابه‌شکردنی کورسی حزبه‌کان بیت نا‌توانێ گه‌شه به کۆمه‌ڵگا و دیموکراسی بدات ئه‌وا هه‌روه‌کو خۆیده بێت و نیوه‌ی ئاماده‌نابن له دانیشتنه‌کان و نیوه‌ی تریشیان خه‌وده‌یان باته‌وه‌و هه‌ندێ له ئیسلامیه‌کانیشیان هه‌موو کاتیان به یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنه‌پرستی به‌سه‌ر ده‌به‌ن که له یاسای باری که‌سیتی هه‌مووان ده‌زانین چ مه‌سه‌له بوو. کورسیه‌کانی تورکمان و فه‌له‌کانی کوردستانیش هه‌ر بۆ ڕاگه‌یاندنه‌و به‌س.
به کورتی له کوردستان به‌رده‌وامی هه‌مان وه‌زعی ئێستایه له‌لایه‌ک له ڕوو به‌ده‌ره‌وه ( تورکیا و ئێران و سوریا و ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی عێراق) کارێکی باشه و کۆمه‌ڵگا ده‌توانێ له باری مێژووی قۆناغێکی گرنگ ببرێت که ڕوو به دوژمنانی ووڵات و له دونیای ده‌ره‌وه‌ی دا چۆته به‌ره‌ی ئیمپریالیستیه‌وه‌و هه‌موو هێزه ئازادی خوازه‌کان پشتیان له مه‌سه‌له‌ی کورد کردووه له گشت دا ئه‌مه نێگه‌تیڤه و کارێکی قورسه و موسبه‌ت نیه، له لایه‌کی تریش له ناوه‌خۆدا کاری باشکراوه و کۆمه‌ڵگا چووه‌ته فازێکی تره‌وه به‌ڵام که‌مووکوڕی ڕیشه‌یی هه‌یه. ئه‌م که‌م و کورتیانه‌ش ده‌بێ چاره‌سه‌ربکرێن ئه‌گه‌ر واقعیانه چاره‌سه‌رنه‌کرێن ئه‌وا ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی هه‌شه له ده‌ست ده‌درێن. بۆیه ڕابه‌ران و هه‌موو حزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستان به چه‌پ وڕاسته‌وه ده‌بێ ده‌رس له میژووی ئه‌وروپاییه‌کان و ئه‌مریکاییه‌کان و ته‌نانه‌ت له ئیسرائیل و تورکیه‌ش وه‌ربگرن.
گه‌لان له کوردستان ده‌بێ له هه‌موو ئیمکاناته‌کانی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌هره‌مه‌ند بێت، نه‌ک کۆمه‌ڵه که‌سێ. ئه‌مه به کردار نه‌ک به ووشه ئه‌مه‌ش قورسترین ئه‌رکی مێژوویه و به‌داخه‌وه تا ئێستا هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز له کۆمه‌ڵگا له‌م ئاسته‌دانیه وه‌رچه‌رخانێ به مێژووی کۆمه‌ڵگا بکات و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و مه‌سه‌له‌کان یه‌کلابکاته‌وه. به‌هێز بوونی به‌ره ناوخۆییه‌کان ده‌توانێ به‌ره‌کانی ده‌ره‌وه به‌هێز بکات. بڕینی ئه‌م قۆناغه مێژوویه له ژیانی گه‌لانی کوردستان ئه‌رکی هه‌مووانه و به‌هێزوتوانای هه‌مووان دێته ئاراوه‌و ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئه‌م مه‌یدانه خۆش بکات تا هه‌موو هێزه‌کان بتوانن به‌شداری بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی و پیشکه‌وتوو بکه‌ن، نه‌ک ڕێگر بن له به‌رده‌می و سه‌رکوت و تۆقاندن و گه‌نده‌ڵی بکه‌ن به پیشه.ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ مێژووی باش جێ بهێڵن و و دروست بکه‌ن ده‌بێ قوربانی زۆر بده‌ن. ئێستا ئه‌م فرسه‌ته له کوردستان بۆ هه‌مووان ئاواڵایه. دروستکردنی مێژووش کارێکی قورسه و ڕابه‌ری خۆی ده‌وێ.ئاسۆ حامدی
فیبروه‌ری 2009