وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
رۆزا یه‌كێك بوو له‌و قوتابییه زیره‌كانه‌ی كه زۆر حه‌زی له وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له وانه‌كانی تریشدا زۆر باش بوو .هه‌میشه ئه‌و له پۆلدا یه‌كه‌م كه‌س بوو كه زیاتر هاوكاری مامۆستا بوو له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كاندا و له ئاماده‌كردنی نه‌خشه و زۆر جاریش نه‌خشه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌كێشا كه ده‌یگه‌یشتنێ .پێش ئه‌وه‌ی مامۆستا بێت رۆژێك لاڤین و به‌هێز و رۆشنا و ره‌وه‌ند لێیان پرسی:رۆزا ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه تۆ زۆر زیاتر كۆشش له وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كه‌یت ،بۆیه ئاوا له ئێمه چالاك تری ؟(رۆزا) یش به پێكه‌نینه‌وه وتی هاوڕێیان من هه‌موو وانه‌كان و هه‌موو مامۆستاكانم وه‌كو یه‌ك خۆشده‌وێت ،به‌ڵام مامۆستای كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر رووخۆشتر و نه‌رم و نیان تره له گه‌ڵمان و له‌گه‌ڵ وانه‌كه‌ی بابه‌تی به‌سوودی تریشمان فێر ده‌كات و خۆی خۆشه‌ویست كردووه كه منیش زۆرتر خۆشم بوێت و به‌و شێوه‌یه بم له وانه‌كه‌یدا …ئیتر پێكه‌وه ئه‌م گۆرانییه‌یان وت:
وانــه‌ی كۆمــــه‌ڵایه‌تی
خۆشـــه و دڵم لایـــه‌تی
مامۆســــتا نـه‌رم و نیان
ده‌دوێ له‌گـه‌ڵ هه‌مــوومان
وه‌ها فێری كردووین خـۆیی
چیمان بێت باسی كه‌ین بۆی
ئه‌ویش گوێ ده‌گرێت لێمان
روناكییه بۆ رێمـــــــان
***