وه‌ڵامێک بۆ لێدوانه‌که‌ی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگاری
په پێویستی ده‌زانم سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌ی ماڵپه‌ری هاوڵاتی29-9 -010 که له گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعود که‌مالی وه‌ک سکریتری کۆمیته‌ی ساخته‌کاری سپای رزگاری پێکهاتوه ئاماژه به چه‌ند خاڵ بکه‌م. 1 .وه‌ک ئاگادارن هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌رزاندنی ئه‌م کۆمیته‌یه ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانی بنه ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی و دامه‌زرێنه‌ر وبه‌رێوه‌به‌ری سپای رزگاری کوردستانی ئێران به تۆندی ناره‌زایی خۆمان دژ به ده‌ستێوه‌ردانی مه‌سعود که‌مالی و حسه‌ین یه‌زدانپه‌نای زاوای وه‌ک جێگری سکریتری پاک له رێگای تی ڤی و ماڵپه‌ره‌کانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاو نیشتمان کرد که ئه‌م ناوه دزراوه و مه‌به‌ستی پاک له دروست کردنی کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگای به‌س سه‌وداگه‌ریه هه‌ر بۆیه.1 . له لایه‌ن به‌رێز دوکتور مادێح شێخ عثمان نه‌قشبه‌ندی وه‌ک سکریتری پێشوی سپای رزگاری کوردستانی ئێران و ئه‌حسه‌ن شێخ جه‌مال نه‌قشبه‌ندی جێگری سکریتر رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی کۆمیته‌ی ساخته‌کاری سپای رزگاری ئاشکرای سه‌رجه‌م حیزب و رێکخراوه‌سیاسیه‌کان و هاونیشتمانانی به شه‌ره‌فی کورد کرا و به راشکاوی ئه‌م پپلانه دزێوه‌مان مه‌حکوم کرد که نه په‌یوه‌ندی به ئامانج و رێبازی پیرۆزی شه‌هیدانی سپای رزگاری کوردستانی ئیرانه‌وه هه‌یه و نه به بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی و نه ئامانجه دێرینه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڵکو له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێکی به‌رته‌سکی عاتیفی زاوا‌و و خه‌زور و سۆزی به‌رژه‌وه‌ندی خۆازانه و که‌ین و به‌ینی ئه‌و کۆمیته‌یه به ده‌زگای میت و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی وده‌ستێوه‌ردان وکارئاسانی هه‌ندی له به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان بۆ پاد زه‌هری به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی دژبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی هه‌موار کردن و سه‌ر له نۆێ بنیاتنانه‌وه‌ی عه‌ماله‌ت وسێخۆری له باشوری کوردستان دامه‌زراوه .2 . ئه‌و دو بنکه‌یه ناراسته‌وخۆ بۆ له خۆ گرتن و کۆکردنه‌وه‌ی دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامیه که روو له باشوری کوردستان ده‌که‌ن تا په‌یوه‌ندی نه‌که‌ن به‌و حیزبه کوردیانه‌وه که له گۆڕه‌پانی خه‌بات دا چالاکی ده‌نۆێنن به تایبه‌ت پارتی کریکاران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان . .مه‌به‌ستی ئه‌م دووکاندارانه ئیلا که‌ڵک وه‌رگرتن له بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌هره گرتن له پێشینه‌ی خه‌باتی سپای رزگاری کوردستانی ئێران و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌قشبه‌ندیان نه‌بێت هیچی دیکه نییه تا له دزینی ئه‌م ناوه و سازدانی ئه‌وکومیته‌یه که‌ڵک وه‌رگرن و‌خه‌بات و پێشینه‌ی به‌رخۆدانی ئه‌و سپایه‌دژ به کۆنه په‌ره‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن به ده‌سته چێڵه‌ی مه‌به‌سته شاراوه‌کان که ئه‌ویش سه‌راپا پڕ له شک و گۆمانه چوون به‌ڵگه و کارنامه‌کان پیشانده‌ری رێگای داهاتویانه و شعار و هیتاڤ کێشانی قه‌به قه‌به و پڕ له دیماگۆژی بێ پشتبه‌ستن به کرده‌وه و پراکتیک قه‌ت ئیسباتی هه‌ویه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م دووقاره‌مانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کانی سۆلیمانی و کورانی عه‌ین کاوه‌ی هه‌ولێری پێته‌خه‌ت ناکات > مه‌سعود که‌مالی و حسه‌ین یه‌زدانپه‌نای زاوای > .3 . له‌م وتووێژ و ریپۆرتاژه دا بۆ رووماڵکردنی راستیه‌کان و ره‌وایی به‌خشین به‌م کاره نامرۆڤانه و دزینی مێژووی به‌رخۆدانی ئه‌م سپایه یادی 31 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سپای رزگاری کوردستانی ئێران به‌رز ده‌نرخێنن به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارێکیان له کۆر و کۆبونه‌وه و چۆنیه‌تی دروستبوونی ئه‌و سپایه هه‌بێ حه‌تا له رۆژ و ساڵی دامه‌زراندنیشی بێ خه‌به‌رن ! ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره دوو چه‌شنه خۆێندنه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت ، الف، یا ئه‌وه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خاوه‌ن زانیاری و زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوه و سه‌روبنی بیروباوه‌ری تا ئیستا به داخراوی ماوه‌ته‌وه و دۆڵمه پێچ کراوه که هێنده راستیه کانی بنپێ کردوه ! ب، یان ئه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌رتای ته‌شکیلاتی سپای رزگاری دا جێگای باوه‌ر و متمانه ی به‌رێوه‌به‌ران و دامه‌رزێنه‌رانی ئه‌و رێکخراوه نه‌بوه که مافی به‌شداری کردنی پێبدرێت و ئه‌مه‌یان راستێکی حه‌شا هه‌ڵنه‌گره چوون ئه‌گه‌ر هه‌ستی به پاراستنی کیان و هه‌ویه‌تی سیاسی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆێنی به‌ناهه‌ق رژاوی شه‌هیدانی ئه‌م سپایه کردبا قه‌ت پێشینه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدان و شه‌ره‌فی نیشتمانی نه‌ده‌فرۆشت به کۆنه ته‌وابێکی کۆماری ئیسلامی وه‌ک حسه‌ین یه‌زانپه‌نا و سکرتێری مه‌علوم الحاڵی به نێو پارتی ئازادی . 4. باس له که‌م و کۆڕی ناوخۆیی ده‌کات ئایا بۆ به‌رێزیان خۆی نه‌کرده سه‌رمه‌شق و چاوساغ و نمونه‌ی وه‌فاداری و خۆ راگری ؟ له پاییزی 1983 دا که جه‌لادانی کۆماری ئیسلامی نامرۆڤانه له چه‌ندین قۆڵه‌وه سڵێن ،ژیوار ، بندۆڵ، هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت که بنکه‌ی سه‌ره‌کی و سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری کوردستانی ئێران بوو شه‌ر و پێکادانه‌که له ناوچه‌ی بندۆڵ هێنده تۆند و ئاڵۆز و نابه‌رابه‌ر بوو و خۆراگری پێشمه‌رگه‌کان دژ به داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی هێنده له‌ئاستێکی به‌رز دا خۆی نواند که ئیزاعه‌کانی بی بی سی و ئیسرائیل و ئه‌مریکا به چڕی باسیان له سه‌ر کرد به‌لام بۆ به‌رێزیان وه‌ک فه‌رمانده‌ی یه‌کێ له هێزه‌کان له گه‌رمه‌ی شه‌ردا به‌رپرسی خۆێ بنپی کرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و شه‌ره دیاری بدات به بێ ئاگاداری هیچ لایه‌نی خۆی له به‌ری شه‌ردا دزیه‌وه و به بێ چاو دێری خۆێنی به ناهه‌ق رژاوی شه‌هیدان و ئه‌مه‌ک و وه‌فاداری به‌رامبه‌ر به‌ئه‌رک و زه‌حمه‌تی بێ وێنه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ملی رێگای گرته به‌ر و شاری سولیمانی کرد به بنکه‌ی حه‌وانه‌وه و سه‌نگه‌ری به‌رگری له دۆژمنان ؟ ئیستاش که کاتی به‌رژه‌وه‌ندیه و وه‌ک مار و مۆر سه‌ریان له ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌نفاڵ و کیمیاباران هاویشتوه باسی هه‌ستانه‌وه و خه‌باتی بێ وچان و راماڵێنی سپای دیکتاتوری کۆماری نا ئیسلامی ئێران و پێکهێنانی به‌ره و خۆ به‌زلزانینی حیزبه‌کان و ڕێگای شکۆمه‌ندی شه‌هیدانم بۆ ده‌که‌ن له حاڵێکدا نه ئاگایان له ژماره‌ی شه‌هیدانه و نه ده‌زانن نیشته‌جی کام ده‌ڤه‌ر و مه‌حاڵی کوردستانن ! 5 . حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگاری کردوه به کارتی جۆکه‌ر بۆ بڕدانی مه‌به‌سته نادیاره‌کانی پارتی ئازادی کوردستان جار‌و بار بۆ چاوترسێنی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له پێناوی به فه‌رمی ناساندنی پارتی ئازادی دا دیمانه‌ی چاره‌سه‌ری رزگاری نیشتمان و رێکخستنی به‌ره‌ی بۆ ساز ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی خه‌زوری سه‌رکرده‌ی ئاگاداربێ ، حیزبی پاک و کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگاری بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هه‌ویه‌ت و ناسنامه‌ییکی نه‌ته‌ویی بن ده‌ستیان داوه‌ته سکالا و ناوزراندنی حیزبه‌کان که بۆ له ئامێزیان ناگرن له حاڵێکدا سکرتێری ته‌زویری ئه‌م کۆمیته‌یه له وڵاتی سوید دانیشتوه نه ئاگای له دیمانه‌یه و نه له پیمانه و نه له په‌یمانه ! مقه‌س و ریش به ده‌ستی حسه‌ین دۆڵار په‌نایه و به هه‌وه‌سی خۆی کۆمیته ی ساخته‌کاری سپای رزگاری به مۆدێلی رۆژ هه‌ڵپاچ و داپاچ ده‌کات چوون خاوه‌ن سه‌رقۆڵفی ئه‌م دووکانچه‌یه و جار وباریش بۆ وه‌زنی شێعر باس له یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پێکهێنانی به‌ره‌ی پێده‌کات ! به قه‌ولی عه‌جه‌مان ،،، زرد آلو بیا گلو ی ده‌وێت به بێ چالاکی و به‌رخۆدان تا به‌م شێوه‌یه به پارسه‌نگی کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگاری له نێو حیزبه به پیلان له‌ت و په‌ت کراوه‌کانی رۆژهه‌ڵات دا جێ خۆی بکاته‌وه تا باشتر بتوانی کاروبارو ئه‌رکه پیێ سپێردراوه‌کانی پارتی ئازادی وه‌ک زیاره‌ت و تیجاره‌ت و ….. … به‌ڕیوه به‌رێت هه‌ستیارترین پرسیا ر لێره دا ده‌که‌ۆێته به‌ر ده‌م هاوڵاتیان که بۆ چیی له لاییکه‌وه به پیلانی دزێوی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندی له نا به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌ۆڵی دابران و لێکترازانی پارته خاوه‌ن هه‌ڵۆێسته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌درێت له‌م لاشه‌وه وه‌ک سیاسه‌تی بانێک و دوو هه‌وا له هه‌وڵدان بێچوه و زه‌رنه‌قوته بۆ پارتی ئازادی په‌روه‌رده بکه‌ن . 6 .باسیان له هه‌ستانه‌وه کردوه ئایا ئه‌م قۆناغه‌یان که‌ی و له چ بوارێک‌دا ده‌ست پێده‌کات ئایا به ته‌مای هاتن و ظهوری ئیمامی مه‌هدین تا رێگایان بۆ هه‌موار بکات یان به ته‌مای هێزی گاڵۆکی مه‌هدی که‌رووبین تا له ڕکوع هه‌ڵسنه‌وه ، خۆ ئه‌مان له کاتی ساغ کردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگاری دا مۆژده‌ی هه‌ڵکێشانی پوزه‌وانه و داته‌کاندنی تۆزی غۆربه‌ت و پاک کردنه‌وه‌ی ژه‌نگی لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان به گه‌ل مۆژده ده‌دا و بریار وابوو لانه به هه‌ڵووه تێژباڵه‌کانی سه‌ر چیا چۆڵ بکه‌ن ئایا ئه‌م هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵ و جارکێشانه به‌س بۆ گیرفان پڕکردن و پارۆکردنی دۆلار بوو ؟ ئایا ئه‌م پروپاگه‌نده و شه‌رعیه‌ت به‌خشین به درۆی ناره‌وا وه‌دیعه‌ییکی خوازراوی ئیمامه‌ت نییه و گۆمانی نه‌ته‌وه‌یی لێ دروست نابێت ؟ ئه‌مه بوو بانگه‌وازه‌که‌یان دژ به خه‌باتی کلاسیکی ؟ ئه‌مه بوو ئاماده‌کاریه‌کانیان له پێناوی بوژانه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری و گه‌شه پێدانی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی ؟ بۆ له ناکا ته‌واوی پرۆژه‌کانیان توایه‌وه و پوچه‌ڵ بوو ته‌نیا جێگری فه‌رمانده‌ی نیزامێکتان هه‌بوو > محه‌مه‌د ره‌حیم مه‌حمودی > ئه‌ویشیان له رێگای وه‌ره‌قه‌ی کۆنسولخانه‌ی ئێرانه‌وه له شاری سۆلیمانی راده‌ستی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مه‌ریوان کرده‌وه ، خه‌ڵک به ته‌ما بوو واده‌کانیان ببێته بنه مای رینسانسێ که تانه له رینسانسی وڵاتانی ئۆروپی بدات ؟ .7 . ناوزه‌د کردنی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات به خۆ به‌زلزان و له خۆ بایی له‌وانه‌یه راستبێ به‌ڵام ماهییه‌ت و پێکهاته و ناسنامه و رابردوی حیزب و کارنامه‌ی سیاسی به‌ریوه‌به‌رانی حیزبی پاک و کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگاریش که خۆازیاری خۆ هه‌ڵواسینن پیویسته وه‌به‌رچاو بگیرێت به قه‌ولی عه‌جه‌مان> خربزه به رنگ نیست>، قسه هێنده لاواز و فه‌قیره حه‌تا ئه‌حمه‌دی نژاد و ئه‌ردۆغانی دیکتاتور و به‌د فه‌ریش له مه‌جمه‌عی سازمانی میلل دا ده‌یکه‌ن نابه‌ڵه‌د پێوایه شه‌ریفی مه‌که‌ن و خادمی به‌شه‌ریه‌ت و بنیات دانه‌ری کنوانسیونی ژنێڤ له حالێک‌دا له بواری پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بنه‌ماکانی دیموکراسی و مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان تا ئیستا مێژوو جڕو جانه‌وه‌ری وای هه‌ڵنه‌هێناوه ، بۆ تا ئیستا به‌ریوه به‌ری ئه‌م حیزب و رێکخراوه تازه گۆشکراوانه لای خۆیان ناسراون و جێگای باوه‌ر و متمانی گه‌ڵ و نیشتمانن تا به قه‌ولی به‌رێزیان لای حیزبه خۆ به‌زلزانه‌کان له ئامێز بگیرێن و متمانه و ره‌واییان پێ ببه‌خشرێت به‌رێزان حیزبی وامان هه‌یه سکرتێره‌که‌ی له سه‌رده‌می شای گۆر به گۆر تا ئیستا قۆناغ به قۆناغ له سه‌نگه‌ری دژه نه‌ته‌وه‌یی دا فیکر و زیکری کردوه و به شێوه‌ی قاچاغ و نایاسایی وه‌ک خاوه‌ن شه‌ریکه چه‌ک و چۆڵه ی نیزامی بۆ رژیمی ئێران و ئێراق کڕیوه و جێگری سکرێتریش هه‌یه دۆکتورای ته‌وابیه‌تی له فه‌یزیه‌ی قۆم وه‌رگرتوه و خاوه‌نی ده‌یان کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌یه …………. ! ئیدی به ریشی کام ویژدان پاک و نه‌ته‌وه دۆستێ ره‌وایه ئه‌م حیزبه گه‌نده‌ڵ و کۆمیته چاو نه تروسکاوه‌ی برۆنه ئامێزی گه‌ل و حیزبه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستان که خاوه‌نی ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌رخۆدانن له حاڵێکدا هه‌ست و رامانی مرۆڤ دۆستی لای هه‌ندێ هێنده نزمه و ویستی به‌رژه‌وه‌ندیخۆازی و کۆ کردنه‌وه‌ی ماڵ و سه‌روه‌ت گه‌ییشتوه‌ته ئاستێ که دایک و بابی ته‌مه‌ن 80 ساڵه و برا و خۆشکی وه‌ده‌رناوه و ته‌ریکی کردون به‌س له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی دا ئیستاش داوای پێکهێنانی به‌ره ده‌کات ! تکایه چاو له کرده‌وه‌کان بکه‌ن چوون هیچ کات بیستن جێگای دیتن ناگرێته‌وه و ئه‌م ورده فه‌رمایشانه پیویسته بخریته ژێر زه‌ره‌بینی ئه‌زموون و مه‌حه‌کی نه‌ته‌وه‌یی . 8 به‌رێزان با تماشی که‌لیمه قه‌ساره‌کان و بۆ چوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا ی سه‌ۆکی پێشوی یه‌کێتی شۆرشگێران و تازه‌جێگری سکریتری پارتی ئازادی کوردستان بکه‌ین له مانگنامه‌ی ،، یه‌کێتی، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆرشگێرانی گه‌لی کوردستان ، ژماره 39 ، ئۆکتۆبری 1999 لاپه‌ره‌ی 9 ، 10 ، 11 ، له سه‌ر کۆمپلۆی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به به‌رێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان سه‌رۆکی پارتی کریکارانی کوردستان ، هه‌رچه‌ند نه‌قڵ کردنی کۆفر به کۆفر ناژمێردرێت ، ده‌قی وته‌کانی شێره به‌فرینه‌که‌ی نێو ئێنترنێت . ئۆجه‌لان وا به چۆکدا هاتوه و به جۆری به‌ره‌و دۆڵی ،، نه‌مان ،، خلۆر بوه‌ته‌وه که به که‌س ناگیریته‌وه ئه‌گه‌ر رۆژی له خه‌و هه‌ستاین که ئۆجه‌لان له تازه‌ترین ، بانگوازی ، دا داوای له هێزه‌کانی کردوه که بۆ پاراستن و گه‌شه پێدانی ،، کۆماری ترکیه، ببنه – وه‌ک خۆیان ده‌یانگۆت ،، هێزی شه‌ری تایبه‌ت ، یان هه‌ر له‌و سنورانه وه‌مێنن و وه‌ک ،، جه‌ندرمه‌ی کێوی،، شه‌ری ، ترکه کێوییه‌کان ،، بۆ ، کۆماری ترکیه‌ی به‌ر پیلان که‌وتو > به‌راستی شه‌رمه بۆ مرۆڤی کورد که داگیرکه‌رانی شۆڤێنیزمی ترک وه‌به‌ر پپلان که‌وتو پێناسه بکات له راستیدا چه‌ته‌کانی ئه‌رگه‌نه کۆنیش هێنده پاسی مێشک وشکانی دیکتاتوری تۆرکیان نه‌کردوه > ، بکه‌ن ، هیچ به‌لامه‌وه سه‌یر نییه من غه‌یری ڕوخان و خۆ به‌ده‌سته‌وه دانی ئۆجه‌لان و په‌له‌قاژه‌ی بۆ ده‌رباز بوون له مردن هیچ شتێک له پشت ئه‌و ڕێگۆڕینه دا نابینم ، ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه تی په‌که‌که و دام و ده‌زگاکانی به هه‌ه‌وکانی ئاشتی و چاره‌سه‌ریدیموکراتی ناوی ده‌به‌ن غه‌یری فه‌شل هێنان و خۆ به ده‌سته‌وه‌دان و ته‌سلیم بوون هیچ شتێکی دیکه نییه ئه‌وان راهاتوون به سه‌ره‌وه که‌وتنیش هه‌ر به سه‌رکه‌وتن رابگه‌یه‌نن -ئۆجه‌لان گه‌وره‌ترین زه‌بروزیانی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خۆازی کورد له کوردستانی باکور گه‌یاندوه تا نه گێرابو دزیوترین جۆری سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی له کوردستاندا داهێنا و په‌یره‌و کرد . خۆێنه‌ری هێژا ئه‌مه به‌شێکه له خۆتبه مێژووییکه‌ی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا کۆنه سکرتیری یه‌کێتی شۆرشگێرانی گه‌لی کوردستان و جێگری نۆێ پارتی ئازادی کوردستان ، که به وته و ئیدعای خۆی له یادی 19 ساڵه‌ی خه‌باتی خۆاردن و نوستن دا خۆی به ئاڵا هه‌ڵگری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌که‌مین خۆازیاری سیسته‌می فیدراڵی و بنیات دانه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی پێناسه ده‌کات ئه‌مه له خؤیدا گه‌وره‌تین بێ ئینسافی و ناسۆپاسیه به‌رامبه‌ر به خه‌باتی گه‌وره‌پیاوان و سه‌رکرده‌کانی شۆرشی کورد و چه‌شنه سرینه‌وه و گۆرین و دزی مێژوویی و بێ حۆرمرتیه به خه‌باتی پێشینیان . 9 . زۆر بابه‌تی گرینگ و هه‌ستیار له به‌رده‌ست دایه چ وه‌ک هه‌ڵه‌ی ئیخلاقی و هه‌ڵسو که‌وتی نا مرۆڤانه ی سیاسی و بواری بێ پرنسیپی حیزبی و تێکشکانی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی که ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێکی سیاسی و مۆلته‌زم به بواری نه‌ته‌وه‌یی ره‌چاوی بکات قه‌ت نابێته هاو په‌یمانی پارتی ئازادی و کۆمیته‌ی ساخته‌کاری رزگاری و راشکاوانه تر بڵێم ئه‌م دوو له‌تڵه‌یه هه‌ر پێویسته به دووانه بمێننه‌وه و مه‌وجودیه‌ت و هه‌بوونیان بخرێته ژێرچاو دێری حیزبه کوردستانیه‌کان ،هه‌ر حیزب و رێکخراوێکی خاوه‌ن هه‌ڵۆێستی نه‌ته‌وه‌یی له پاک و بێچوه نا شه‌رعیه‌که‌ی نزیک بێته‌وه له پاشه رۆژ دا به خۆێنی پاکی شه‌هیدا نی کوردستانیش پاک نا بێته‌وه ! ئه‌مه ناو زراندن نییه به‌ڵکو به‌شێکه له مێژوو و روداو و به سه‌رهاتی پڕ له نه‌کسه‌ی بازه‌رگانانی پارتی ئازادی و بێچوه پێنه‌گرتوه‌که‌ی له ژێر چه‌تری سیاسه ت دا ،هه‌رحیزب و رێکخراوێ خۆازیاری زانیاری به‌رفراوانتره ده‌تۆانی په‌یوه‌ندیم له گه‌ڵ بگرێت
ئه‌حسه‌ن شێخ جه‌مال نه‌قشبه‌ندی
. سوید