وونبوون … فاتیح سه‌لام
Closed
له سێبه‌ری چیرۆكێكی ته‌واو نه‌بووی سه‌رابه‌وه
كۆشت پر ده‌بێت له تیشك و ..
چه‌ند میلێ دوور له قه‌ره‌وڵی پێكانی حه‌سره‌تته‌وه
په‌راش ، په‌راش ..له‌ته خۆره
ده‌یبینی ، به‌رده‌بێته‌وه
له شوێن كورسییه‌كی چۆڵی نێو باخچه‌كه‌م
راده‌مێنم !.
بۆنی سمڵ به چڵێكی شۆره‌وه بووی شكاوه‌وه
به ئه‌سپایی ده‌مدوێنێ :
*ئه‌و .. لێره‌وه ، كڵافه‌یه‌ك ره‌نگی پیتی
كۆكرده‌وه‌و و بۆ خۆی بردی
تا من چرۆی نوێم لێ ده‌روێ
ئه‌ویش له‌به‌ر ئاوێنه‌ی گوناهی شه‌ودا
دوا لاپه‌ره‌ی یاداشتێكی ژن سالاری
له توێی قولابی په‌نجه‌یدا
(ته‌ز ) ده‌یكرۆژێ و ..ته‌نیایی دیخوێنێته‌وه
20/12/2012