وێنه‌كانی قه‌زافی …. عه‌زیز ڕه‌ئووف
نوسه‌ر و شانۆنوسی گه‌وره‌ی ئینگلیز ولیه‌م شكسپیر له درامای ماكبیسدا گه‌لێك قه‌شه‌نگ باس له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و دواجار كۆتایی پیاوێكی سته‌مكاری وه‌ك ماكبیسمان بۆ ده‌كات. له كۆته‌یشنێكی كۆتایی دراماكه‌دا ماكبیس ده‌ڵێت: غه‌رقی خوێن بووم، نه ده‌توانم به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆم، نه ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه. شكسپیر زۆر زیره‌كانه وێنه‌ی ژیان له شانۆكانیدا ده‌كێشێت و له‌م درامایه‌دا به ئاشكرا پێمان ده‌ڵێت چاره‌نووسی دیكتاتۆره‌كان دواجار به تراژیدیا كۆتایی دێت.
ئه‌م درامایه‌ی شكسپیر كۆمه‌كمان ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له دیكتاتۆره‌كانی ئه‌مڕۆ. ئه‌وه‌ی ته‌نها له شاشه‌كانیشه‌وه ژیانی قه‌زافی ببینێت هه‌ست ده‌كات كه وه‌ك ماكبیس ژیاوه و ڕه‌نگه سه‌ره‌تایه‌كی باشی هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا و دواتر ناوه‌ندێكی پڕ خوێن و له ده‌رئه‌نجامیشدا كۆتاییه‌كی پر ِله تراژیدیا.
قه‌زافی به شۆڕش هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ر به شۆڕشیش كۆتایی هات. لێره‌وه پێویستمان به‌وه هه‌یه دیدی خۆمان بۆ شۆڕش بگۆڕین. ئه‌وه‌ی به شۆڕش پێی وابێت هه‌ڵگری سه‌رجه‌م حه‌قیقه‌ته‌كانه، دواجار هه‌ر به‌شۆڕشیش كۆتایی به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌هێنرێت، دروست قه‌زافی له دۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا زیاتر له چوار ده‌یه حوكمی كرد و له‌كۆتایشدا به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی كوژرا.
مێژوو پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به خوێن حوكم بكات هه‌ر به خوێنیش جێ‌مان دێڵێت. مه‌سیح له شوێنێكدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی به شمشێر حوكم بكات هه‌ر به شمشێریش ده‌ڕوات. شكسپێر له ماكبێسدا وێنه‌ی حوكمی خوێن و دواتریش كۆتایی خوێنمان بۆ وێنا ده‌كات. ئه‌وه‌ی له ئێستای قه‌زافیشدا بینیمان هه‌مانشته. ئه‌وه‌ی به خوێن حوكم بكات و خه‌ڵك به جرج بزانێت، دواجار ڕێگه‌ی تری نیه له شوێنێكدا ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌كوژرێت، كه ته‌نها جرجی ڕاسته‌قینه تێیدا ده‌ژی. له لیبیا جرجه‌كانی وڵات (به وته‌ی قه‌زافی) توانیان شۆڕش بكه‌ن و كۆشكی له‌كه‌لله‌سه‌ردروستكراوی قه‌زافی بڕوخێنن. ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كه بۆ دیكتاتۆره‌كان كه دڵنیام نایبیستن كه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به جرج و منداڵ و ناشۆڕشگێڕ و تێكده‌ر ناوزه‌د بكات ده‌رئه‌نجام وه‌ك قه‌زافی له لاڕێیه‌كدا به‌بێكه‌سی ده‌ستگیر ده‌كرێت و نه كۆشك و ته‌لار و نه سوپا، نه ناوبانگ و نه عه‌رشه‌كه‌ی، كه‌س فریای ناكه‌وێت.
دیكتاتۆره‌كان هێنده دوورن له خه‌ڵك كاتێك شۆڕشگێڕان دیكتاتۆر ده‌بینن بڕوا به‌چاوی خۆیان ناكه‌ن و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ده‌ستی لێده‌ن و له نزیكه‌وه وه‌ك قوربانیه‌ك بیبینن. ئه‌وه‌ی قه‌زافی بینیبێت له شاشه‌كانه‌وه ده‌زانێت شۆڕشگێڕان هێنده به‌په‌رۆشن ئه‌م پیاوه ببینن كه هه‌ریه‌كه و به‌ره‌و لای خۆی په‌لكێشی ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه دووری دیكتاتۆر له خه‌ڵكه‌وه واده‌كات كه خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌چاوی خۆیان نه‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌و به په‌رۆشه‌وه بخوازێت قه‌زافی وه‌ك قوربانیه‌ك ببینێت.
بینینی قه‌زافی به‌زیندوویی و دواتریش كوشتنی له‌لایه‌ن شۆرشگێڕانه‌وه وێنه‌گه‌لێكی ترسناك بوون. ئه‌م هه‌موو چه‌كه‌ی شۆڕشگێڕان به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری كوشتنی هه‌ر هه‌وڵێكه بۆ به‌مه‌ده‌نیكردنی ئه‌و وڵاته. هه‌ر له ئێستاوه شۆڕشگێرانێك هه‌بن ئاره‌زووی مردنی ئیسنان بكه‌ن و چه‌ند ڕۆژێك بۆنی لاشه‌ی بۆگه‌نی دیكتاتۆر بكه‌ن به لوتی منداڵه‌كانیاندا، گومان له ئاینده‌یان ده‌كرێت. وێنه‌كانی قه‌زافی و دواتر كوشتنی، ده‌ركه‌وته‌ی بێقانونیه‌كی بێوێنه‌یه لای ئێستای شۆڕشگێڕه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی قانوون و بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تۆلێرانس و بێ توندوتیژی.
له هه‌مووشی كاریگه‌رتر له پرۆسه‌ی ده‌سگیركردن و دواتر كوشتی قه‌زافیدا ئه‌وه‌یه كه وێنه خه‌ریكه به‌ره‌و دنیایه‌كی تاریك په‌لكێشمان ده‌كات. ئاسایبوونه‌وه‌ی بینینی وێنه‌ی مردووه‌كان و هه‌لهه‌له و سه‌ما به‌ده‌وری ته‌رمه‌كاندا سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وته‌ی دنیایه‌كی ته‌واو تاریكه. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌پێشدا به ئاسوده‌یی و بێده‌نگی مردبێتین و وێنه‌ی ته‌رمه‌كانمان له زاكیره‌ی كه‌سوكارماندا كاڵبووبێته‌وه، ئه‌وا ئێستا مانه‌وه‌ی وێنه‌كانمان له سایتی ئینه‌ته‌رنێته‌كاندا خه‌ریكه نه‌یه‌ڵێت به ئاسوده‌یی بمرین. بینینی ته‌رمه‌كان له شاشه‌كانه‌وه و لێدانی كلیكێك له سایتی یوتوب به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی مردووه‌كان بینین و مردنی ئینسانمان لا ئاسایی ببێته‌وه.
هه‌رچۆنێك بێت كۆتایی شۆڕشه‌كان به‌خوێن، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی خوێنێكی تر جێده‌هێڵێت. من دڵنیام مێژوو جیاوازی ده‌كات له‌نێوان قه‌زافی و گاندیدا. بۆیه پێویستمان به خه‌باتی ناتوندوتیژی و مه‌ده‌نیانه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵنه‌ده‌ین به خوێن به‌رهه‌می شۆڕش بڕوخێنین. ئه‌وه‌ی به خوێن شۆڕش بكات دواجار دنیایه‌كمان بۆ دروست ده‌كات جگه له خوێن هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت.
azizrauf75@yahoo.com