Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
وێنەكان … هۆنراوەی: د.سمیر صبري خورانی

وێنەكان … هۆنراوەی: د.سمیر صبري خورانی

Closed
by May 11, 2012 ئەدەب

 

وێنەكان
وێنەكان
وێنەكان
لەگشت وێنەكان بێزار بووم
چەند وێنەیەك لەسەر مێزەكانن
چەند وێنەیەك لەسەر رەفەكان
چەند وێنەیەك لە گۆشەكاندان
چەند وێنەیەك لەسەر لێواری ئاوێنەكان
چەند وێنەیەك بەدیوارەكەدا هەڵواسراون
چەند وێنەیەك لەماڵەوەن
چەند وێنەیەك لە فەرمانگەكان
چەند وێنەیەك لەترۆمبێلەكان و
چەند وێنەیەكیش لە شەقامەكان
چەند وێنەیەك بەسەر سنگ و بەرۆكەوەن
چەند وێنەیەك لەسەر لوتكەی باڵەخانەكان
چەندین وێنەیش لەناو زبڵان
چەند وێنەیەك لە مەیدانەكانی شاردان
چەند وێنەیەك لە زەیتن
چەند وێنەیەكیش لەبەرد
چەند وێنەیەك لە برۆنزن
چەند وێنەیەكیش لەوەهمن و
لەناو دەماغی ژەنگاویماندا خۆشەكراون
وێنەی بچوكی كەسانێكی قەڵەون
وێنەی گەورەی كەسانێكی بچوكن
* * *
لەمنداڵیماندا چەندە وێنەمان خۆشدەوێت
لەگەنجێتیماندا چەندە وێنە دەپەرستین
لەپیریماندا چەندە لەوێنە دەترسێین
لە خەڵوەتیشدا چەندە رقمان لەوێنەیە
* * *
چەند وێنەیەك هەن دەبێت خۆشمان بوێن و
بەزۆر هەڵیانبواسین
* * *
چەند وێنەیەك هەن خۆشماندەوێن
وەلێ ناتوانین بیانبینین
* * *
چەند وێنەیەك هەن كە هۆگریان بووین
بەڵام دڕێندران.
چەند وێنەیەكی نوێیش هەن
كە هۆگریان دەبین
ئایا ئەوانیش دەدڕێندرێن ؟
* * *
یادەوەریمان پڕبووە لەوێنە
چەند وێنەیەك هی خواوەندەكانن
چەند دانەیەكیش هیی بتەكان
چەند وێنەیەك هیی ئازیزان و
چەند وێنەیەكیش هیی خۆمان
* * *
ئاخۆ كەی وێنەكانی خۆمان
لەجێگەی وێنە نابووتەكان هەڵدەواسین؟!
* * *
د. سەمیر سەبری خۆرانی

وەرگێڕانی: سالار تاوەگۆزی

13/9/2005

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.