Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
پارتی لەبەردەم پەیامەکانی سەرۆکدا  به‌ره‌وکوێ |

پارتی لەبەردەم پەیامەکانی سەرۆکدا به‌ره‌وکوێ |

Closed
by December 18, 2010 گشتی

فەرەیدون حەمەڕەشید
 

لەژیانی سیاسی وڕێکخراوەیدا  کۆنگرەکانی حیزب  بەشێک بووە لەزیندووکردنەوەو نوێکردنەوەی ژیانی سیاسی،کەواتە هەمووکات زەروورەتی بەستنی کۆنگرە گرەوە بۆبردنە پێشەوەی حیزب لەقۆناغێکی چەقبەستوو بۆقۆناغێک  کەئاڵووگۆڕی نەوعی وئەرێنی لەژیانی سیاسیدا بکات.
ئەگەرچاوێک بەسەرهەلومەرجی ڕێکخراوەیی وکاری سیاسی لەکوردستاندا هەڵبخەین وبەویژدان ودوور لەهەردەمارگیرییەکی سیاسی وئایدۆلۆژی  خوێندنەوە وڕامان  لەکاری حیزب و ڕێکخراوەیی  بکەین دەبینین  بینای حیزب و هەناوی حیزبایەتی لەکوردستان  کەوتۆتە بەردەم  لێکترازانی گەورەی جەماوەری وکۆنترۆڵکردنی حیزب لەلایەن  دەستەوتاقم و خێزانەوە ،ئەم دەردە کوشندەش بۆخۆی بەشێکە لەومەترسییەگەورەیەی  کە مەفهوم و کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی  لەگۆڕەپانی سیاسی کوردستان بەئیفلیج گەیاندوە ،کەواتە بۆسەر لەنوێ نوێبوونەوە ی هەرحیزبێک لەولیخنی و مۆرانەیەی  حیزبی کردۆتە  دوکانێکی سیاسی  و بوونی حیزب بەئامرازێک بۆ مەرامی  شەخسی, بەستنی کۆنگرە زەروورەتی دەستبەجێ دەبێت.
لەماوەی  کۆتایی ئەم ساڵدا وپێش ئەوەی پێشوازی لەساڵی نوێ بکەین  هەردوو هێزی سەرەکی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان چوونە ناو هۆڵی کۆنگرەوە  بۆخۆنوێکردنەوە لە بینای حیزب،بەڵام پرسیاریارێکی بەرهەق لێردا  بەدوای وەڵامی خۆی دا دەگەڕێت کەئایا  خۆنوێکردنەوە بۆهێزەسیاسییەکانی کوردستان  زەروورەتی مێژووی خولقادوویەتی یا دەربازبوونی حیزب دەبێت لەبەردەم خۆ قووتارکردن لە ڕەخنەو تێبینییەکانی جەماوەری خەڵک لەوەی ئەم حیزبانە بوێری بەردەم نوێبوونەوە ناکەن،بێگومان بەخوێندنەوەی زۆربەی چاودێران زیاتر ڕووەو کۆنگرەی حیزبەکان لەم هەلومەرجەدا ئەوەندەی بۆڕازیکردنی کادێرانی  ناوحیزب وشەرعیەتدانە  بە پێداکووتانی زیاتری کەسەباڵاکانی حیزبە،ئەوەندە  هاتنەدەرەوەی حیزبی دوای کۆنگرە نیە بەخوێنی تازە وخۆداماڵین لەهەڵەو کەموکوڕییەکانی دوێنێ.

گەر ڕەخنەکان  لەسر میکانیزم وچۆنیەتی بەڕێوبردنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی ئەندامانی  کۆنگرەکان بەجێبهێڵین بۆناو کێشەکانی هەناوی حیزب وخوودی ئەندامانی هەرحیزبێک کە کۆنگرە دەبەستێت،بەڵام ئەوا مافی خەڵکی کوردستانە   کەلەدوای هاتنەدەرەوەی هەرحیزبێک لەبەستنی کۆنگرە ئەوحیزبە بخاتە بەردەم زوومی چاودێری ولێپچینەوە لەسەر ڕاسپاردەو پەیامەکانی ناو کۆنگرە.
ئەمڕۆلەسەردەمی تەکنیکی نوێ وتوانای ماڵی زۆردا کۆنگرەکان لەڕووی ئامادەسازییەوە هیچی کەمتر نیە لەکۆنگرەی هەمەچەشنەکانی ووڵاتانی جیهان کە ڕاسپاردەکانی دوای کۆنگرە کۆمەڵیک ئاڵوگۆڕی  سیاسی وئابووری بۆژیانی خەڵک لەگەڵ خۆیدا دەکاتە کاری دەستبەجێی ڕێکخراوەیی.
مەسعودبارزانی وەک سەرۆکی حیزب لەکۆنگرەی سیانزەی پارتی دیموکراتی کوردستان  رۆژی 11.12.2010 ڕاسپاردەو درووشمەکانی کۆنگرەی  سیانزەی پارتی  لە پەیامێکدا گەیاند کەخوودی پەیامەکە لەئەرزی واقیعدا دەچێتە خانەی گەشبینی وسەراتایەکی نۆی بۆژیانی سیاسی لەپارتی دیموکراتی کوردستان.
مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ،مامه‌ڵەکردنی لۆژیک لەگەڵ ئازادی سیاسی وئۆپۆزیسێۆن،کەرکوک وناچەدابڕاوەکان، ئەنفال وجنوسیایدی خەڵکی کوردستان، پرۆسەی دیموکراسی پرسی نەتەوەیی لەپارچەکانی تری کوردستان  ومافی چارەی خۆنوسین بەقەولی پەیامەکەی بارزانی سەرۆک هەوێنی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی سیانزەی حیزب دەبن،کەواتە باخەڵکی کوردستان شانس وبەختێکی تربدەنە پارتی و بارزانی سەرۆک بۆدنیابینی نوێی پارتی بۆسیاسەت لەکوردستان.
گەرچی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە هەیە  کە تائاستێکی بەرز لۆژیکی تیادایە  کە گیانی نوێبوونەوەی لەوحیزبەدا بەمەحاڵێکی  ڕەهادەزانن، بەڵام نوێبوونەوە وداماڵینی  هەرحیزبێکی کوردستان لەومۆرانەوخۆسەپاندنەی تێیکەوتووەبەقازانجی خەڵکی کوردستان وهێزەدیموکراسییەکانی دەچێتە پێشەوە دەکرێت پێشوازی گەرمی لێبکرێت.
کەواتە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێتە بەردەم  شانسیکی مێژووی یان هەڵکردن ومامەڵەکردنە لەگەڵ دنیای نوێ   وڕەوورتی ڕووداوەکان لەدنیای ئەمڕۆدا  یان گەڕانەوە بۆچوارگۆشەی یەکەم ،کەئەمەش بۆخۆی ئایندەی نزیکی دوای کۆنگرە، چارەنوسی پارتی دەخاتە بەردەم دووڕیانی  گەڕانەوە و بوونی بەحیزبێکی جەماوەری  یان درووکەووتنەوەی تەواوی ئەو حیزبەیە لە کایەکانی دەستەڵات وسیاسەت ئەگەرچی لەئایندەی دوریشدابێت
ئەم بابەتە لە بەرواری 14  /12/2010  ژمارە 612  ڕۆژنامەی ڕۆژنامە   بڵاوکراوتەوە 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.