پارله‌مان.. هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده له‌ته‌وقیتێكی هه‌ستیاردا
ئه‌مڕۆ، پارله‌مانی كوردستان، دوای نه‌خستنه‌ڕوی ناوی پاڵێوراوه‌كانی تر، به‌جیاوازیی 7 ده‌نگ، “تاكه كاندیدی حكومه‌ت”ی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد.
ئه‌وه‌ی له‌م روداوه‌ی ئه‌مڕۆی نێو هۆڵی پارله‌مانی هه‌رێم ده‌یخوێنینه‌وه، له‌كورتترین ئاماژه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و كۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان پیشانده‌دات، هه‌ڵه‌یه‌ك.. كه هه‌نگاوێك چوبێتینه پێشه‌وه ده‌یان هه‌نگاو هێنانیه دواوه، هه‌ڵه‌یه‌ك به‌هه‌مو بارێكدا كوشنده، به‌ڵام له‌م ته‌وقیته هه‌ستیار‌و ناسكه‌ی هه‌رێم‌و ناوه‌نددا كوشنده‌تر، بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین راستیی بۆچونه‌كه‌مان له دو ئاستی سه‌ره‌كیدا بسه‌لمێنین:
یه‌كه‌م: ئاستی ناوخۆی هه‌رێم: ئه‌وه‌ی له‌و دانیشتنه‌ی پارله‌مان رویدا دانانی سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌كی گرنگ بو له‌پرۆسه‌یه‌كی نادیموكراسی‌و پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارله‌مان، چونكه پێویستبو ته‌نها كاندیدێك نه‌خرێته به‌رده‌م پارله‌مانتاران، به‌ڵكو چه‌ند بژارده‌یه‌ك هه‌بێت، تاكو به‌پێی یاسای تایبه‌تی ده‌سته‌كه گونجاوترینیان ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت. وه‌كچۆن پێش خستنه‌ده‌نگدانه‌كه‌وه پارله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ناڕه‌زاییان له‌وباره‌وه ده‌ربڕیبو.
هه‌روا به‌گوێره‌ی یاساكه، سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه، ده‌بێت هه‌م حزبی نه‌بێت‌و، هه‌م لێهاتو و پسپۆڕ بێت، به‌ڵام جگه‌له‌وه‌ی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ده‌سته‌كه سه‌رۆكی حزبێكی كلدانییه، هیچ پسپۆڕی‌و لێهاتویی‌و ئه‌زمونێكی له‌بواری مافی مرۆڤدا نیه.
ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدان كه له‌هه‌مو هه‌لومه‌رجێك زیاتر له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌ی كارا‌و سه‌ربه‌خۆی بواری مافی مرۆڤه، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت‌و رۆژانه ده‌یبین‌و ده‌یبیستین پێشێلكاریی راسته‌وخۆی مافه‌كانی مرۆڤه، هه‌ر له‌مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بیگره تاكو زیندانی نهێنی‌و ده‌ستگیركردن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی‌و، توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نامه‌ده‌نیانه‌ی میدیاكاران، چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی…
دوه‌م: ئاستی عیراق: ئه‌گه‌ر له‌م ئاسته‌شه‌وه لێی بڕوانین، به‌تایبه‌ت له‌م ته‌وقیت‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا‌و له‌په‌یوه‌ندیی هه‌رێم به‌ناوه‌ند-ه‌وه، هه‌ست به‌دوفاقییه‌كی زۆری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم ده‌كه‌ین، دوفاقیی له‌ئاراسته‌كردنی گوتار‌و ره‌فتاری سیاسی له‌نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌كردنانه‌ی پارله‌مان له‌گه‌ڵ دۆخی دیالۆگ‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێكه‌وه‌یی قه‌یران‌و كێشه‌كان یه‌كانگیرنیه‌و ئه‌و یه‌كگوتاری‌و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ی بۆ به‌غدا داواده‌كرێت ده‌بێته داوایه‌كی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی كاتی‌و كاریگه‌ریی بۆسه‌ر یه‌كڕیزیی ناوخۆ ده‌بێت، به‌ڵكو په‌رته‌وازه‌شی ده‌كات.
سه‌ره‌نجام، ئه‌و سیناریۆیه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌و راستییه تاڵه‌مان بۆ چه‌ندباره‌ده‌كاته‌وه، كه:
– تاكو ئێستا نیه‌تێكی جیددیی سیاسی بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرم له‌هه‌رێمی كوردستاندا نیه.
– ئه‌و كۆبونه‌وه ناڕه‌سمی‌و نایاساییانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ناوی “یه‌كخستنی گوتار‌و یه‌كهه‌ڵوێستی”ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان له‌پرسه نیشتمانییه‌كاندا ئه‌نجامیانده‌دات، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندنی ئۆپۆزسیۆن‌و چه‌واشه‌كردنی رایگشتیی كوردستانه.
– پارله‌مانی كوردستان هێشتا زۆر دوره له‌و دامه‌زراوه گرنگه‌ی یاسادانان‌و چاودێركارییه‌ی هیواكانمانی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنین.
– ئه‌و به‌ڵێنه سیاسییانه‌ی دو حزبه فه‌رمانڕه‌واكه (به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانی) له‌كۆبونه‌وه حزبییه‌كاندا به‌گۆڕان‌و حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیاندا بۆ په‌یڕه‌ویكردنی “ته‌واوفوقی نیشتمانی” له‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستور‌و ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانی‌یان هه‌یه‌و ده‌سته نیشتمانییه‌كان ته‌نها قسه‌ی به‌رده‌م مایكه‌كان بون.
– “هه‌وڵدان بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و شه‌فافیه‌ت‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و …” له‌كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا، مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌زه‌و هیچیتر.
– ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ته‌نها شتێكی شكڵیی بێ ناوه‌رۆك‌و ناكارا‌و بێكاریگه‌ر ده‌بێت‌و، زۆر هه‌ڵه‌ین كه ئومێدمان پێی هه‌بێت.
17.12.2012