پرده‌که‌ی ئیسماعیل کادا‌ره
پرده‌که‌ی ئیسماعیل کادا‌ره
دیدار مه‌سیفی
پردی سێ که‌وانه‌یی پێنجه‌مین کتێبی رۆمانوس و شاعیری ئه‌لبانی ئیسماعیل کاداره‌یه که له لایه‌ن جۆن هاگسن کراوه به ئینگلیزی. هه‌رچه‌نده چاپی یه‌که‌می ئه‌و کتێبه به ئه‌لبانی به‌ر له سی ساڵ که‌وتۆته ده‌ست خوێنه‌ران. به‌ڵام دیاره ئه‌و رۆمانه‌ی کادا‌ره‌یش وه‌ک {سه‌د ساڵ له ته‌ناهی} یه ته‌مه‌ن چل ساڵیه‌که‌ی گارسیا مارکیز تا کۆن تر بێت پتر ده‌توانێت خوێنه‌رانی مه‌ست بکات. هه‌روه‌ها ئه‌و رۆمانه به شاکاره به نێو و ده‌نگه‌که‌ی ئه‌مبێرتۆ ئیکۆ {ناوی گوڵه‌باغ}یش شوبهێنراوه. ئیسماعیل کادا‌ره دیارترین ده‌نگی ئه‌لبانیایه و له ساڵی 1936 له شاری دێرینی کجیرۆکسته‌ری نزیک به سنووری یۆنان له دایک بووه، که زێدی ئه‌نوه‌ر خۆجه‌ی کۆنه دیکتاتۆریشه. کادا‌ره هه‌ڵگری خه‌ڵاتی بووکه‌ره له ئه‌ده‌ب و هه‌روه‌ها پاڵێوراو بووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵآتی نۆبل.
رووداوه‌کانی رۆمانی پردی که‌وانه‌یی له ناوچه‌ی به‌لقان ده‌گوزه‌رێن که له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م کاتێک بێزه‌نتینیه‌کان له به‌رامبه‌ر لێشاوی سوپای عوسمانی قۆناغ به قۆناغ له پاشه‌کشه‌کردن دابوون. کادا‌ره له‌و رۆمانه‌دا به دیدێکی سیحراوی رووداوه گه‌رمه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گێڕێته‌وه و وا له خوێنه‌رانی ده‌کات که ببن به یاوه‌ری گیانی به گیانی جۆنی زاهید که هه‌م گێڕانه‌وی رۆمانه‌که‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆ و هه‌م کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کیشه.
ئه‌و زاهیده بێزه‌نتینیه و پرده سێ که‌وانه‌یه‌که و رووبای ئوجانا سێ کۆله‌که‌ی سه‌ره‌کی بونیادی ئه‌و رۆمانه‌ن و له‌وێوه نوسه‌ر ته‌خت و تاراجی مێژووی ناوچه‌ی بولقان به جوانترین پانۆراما ده‌نه‌خشێنێت. کادا‌ره وه‌ک چۆن خۆی پسپۆری مێژووه و ده‌رچووی هه‌ردوو زانکۆی تیرانا و ئینستیتیۆی گۆرگێ یه، پاڵه‌وانی رۆمانه‌که‌شی که‌سێکی شاره‌زایه له مێژوو و حیکایه‌ته فۆلکلۆرییه‌کانی ناوچه‌که و زمان زانێکی به تواناشه.
له‌و رۆمانه‌دا خه‌ڵک به چاوێکی پڕ له پرسیار له جووله و مه‌نگی و ره‌وتی رووباره‌که ده‌روانن و به رووباری شووم ناوی ده‌به‌ن. بۆیه به ترس و نیگه‌رانیه‌وه به که‌ناره‌کانی داده‌چن یان به به‌له‌م به سه‌ر پشتیدا ره‌ت ده‌بن. هه‌ر بۆیه‌ش کاتێک میری ناوچه‌که بریاری دروست کردنی پردێک ده‌دات، زۆربه‌ی خه‌ڵکی کۆتایی دونیا پێشبینی ده‌که‌ن و ترسێکی بێوێنه سیمایان داده‌پۆشێت. ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌که‌ن که رووباره‌که له تۆڵه‌ی دروست کردنی ئه‌و پرده کاره‌ساتیان به‌سه‌ر بێنێت و ژیانیش به‌ره‌و کۆتایی ببات. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که له په‌رۆش بوون بۆ زۆرترین باج کۆکردنه‌وه له کاتی ته‌واو بوونی پرده‌که، گوێ بۆ تکا و نزای خه‌ڵک شل ناکات و به‌رده‌وام ده‌بێت له دروست کردنی پردی سێ که‌وانه‌یی.
جۆنی زاهید به چاوێکی جیا له هی خه‌ڵکه‌که له پرده‌که ده‌ڕوانێت وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی پرده‌که بێت، له لایێک بیه‌وێت گشت ناوچه‌کانی به‌لقان پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه، و له لایێکی دیکه‌شه‌وه باس له مێژووی رووداو و شه‌ڕ و کاره‌ساته‌کانی ناوچه‌که بکات.
ئه‌و بونیادی پرده‌که ئه‌وه‌نده سه‌غڵه‌تی ناکات ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگ و گۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تورکه عوسمانیه‌کان بێزاری ده‌که‌ن. کاتێک کاریگه‌ری ئه‌وان به‌سه‌ر زمان و مۆسیقا و که‌لتوری ناوچه‌که‌دا ده‌بینێت، له شوێنێکی رۆمانه‌که‌دا له ئاست ئه‌و باره ناجوره دا ده‌ڵێت "حه‌شیش له نێو هه‌وا و مۆسیقا دا په‌رش و بڵاوبۆته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌سته‌ی له ژێر چینه‌کانی جل و به‌رگ دایه نازانیت که‌وا چه‌قۆی هه‌ڵگرتووه یان گوڵ"
کاریگه‌ری ئاخاوتنه‌کانی ئه‌و زاهیده به‌سه‌ر خه‌ڵک وایان لێده‌کات که شته‌کان به چاوێکی دیکه بخوێننه‌وه. ئه‌و وه‌ک که‌سێکی شاره‌زای حیکایه‌ته فۆلکلۆرییه‌کانی ناوچه‌که پێشبینی رووداوه‌کان ده‌کات و ده‌یه‌وێت ببێته چاو ساغی خه‌ڵکه‌که. بۆیه له کاتی هاتنی تورکه عوسمانیه‌کان و له کاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک وه‌رگێڕێک له نێوان میری ناوچه‌که و فه‌رمانده‌ی سوپای داگیرکه‌ر کارده‌کات، هه‌وڵ ده‌ات پردێک بۆ گفتوگۆ و دوور له خوێن ڕشتن بونیاد بنێت. هه‌رچه‌نده له ناخیشه‌وه به بیینی سوپای داگیرکه‌ر بێزار و بریندار بوو.
رۆمانی پردی سێ که‌وانه‌یی پڕه له وه‌سف و گێڕانه‌وه‌ی فره‌لایه‌ن، به‌ڵام دیارترین و زه‌قترین دیمه‌ن که‌وا له خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گر ده‌کات که تێیدا بۆنی راستی و سیحراوی بوون بکه‌ن بریتی یه له تارمایی ئه‌و که‌سه‌ی به‌ردبووه‌ی بووه به پارچه‌یه‌ک له پرده‌که. خه‌ڵک به گشتی به سه‌رسامی و ترسه‌وه له دیمه‌نی ئه‌و که‌سه ده‌روانن و هه‌ست ده‌که‌ن که ئه‌و رۆحی شه‌ڕانی رووباره‌که‌یه و به نیشانی دانی تارمایی ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر به‌رده‌کانی پرده‌که داوای قوربانی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌وان ده‌کات. که‌چی زاهیده‌که ئه‌وه به بۆنی تاوانێکی شاراوه ده‌زانێت که دژ به که‌سێکی هه‌ژاری خاوه‌ن به‌له‌م ئه‌نجام درابێت ، کاتێک له رقی دروست کردنی پرده‌که ویستویه‌تی به‌رده‌کانی بناغه هه‌ڵته‌کێنێت. به‌ڵام کاتێک بونیاد نه‌رانی پرده‌که گرتویانه له ژێر ئه‌و به‌ردانه‌دا زینده به چاڵیان کردووه و کوشتویانه. ئه‌و رۆمانه‌ی ئیسماعیل کاده‌ری ئه‌وه‌نده چڕ و پڕ وه‌سف و ووشه‌یه که له‌وانه‌یه خوێنه‌ر له دووباره خوێندنه‌وه‌ی زیاتر ده‌رک به مانا شاره‌وه‌کانی نێو ئه‌و رۆمانه‌دا بکات و به دوای به‌رهه‌می دیکه‌ی نوسه‌ر دا بگه‌ڕێت. دوا ووشه که بمانه‌وێت بۆ ئه‌و رۆمانه‌ی ئیسماعیل کاده‌ری بیکه‌ین ئه‌وه‌یه که نوسه‌ر پردی وه‌ک سومبولێکی قووڵ به‌کارهێناوه بۆ گه‌ڕان به دوای نهێنیه شاراوه‌کانی نێو مێژووی ناوچه‌ی بولقان و هه‌روه‌ها تا شتێکیش بخاته بیری خوێنه‌ر که له هه‌ر شوێنێک دا پردێکی کۆنی بینینی، هه‌ڵوسته‌یه‌ک بکات و بڵێت "نه‌فره‌ت له داگیرکه‌ر، کاتێک به ده‌سته‌کانی بۆ په‌ل و پۆ هاویشتنی خۆی پردان دروست ده‌کات و به پێیه‌کانیشی راست و چه‌پ پرده جوان و کۆنه‌کانی خه‌ڵک ده‌ڕمێنێت."
dmasifi289@yahoo.ca