Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پرۆژەی گۆڕان …یان… تەفرە دان…..!….موزەفەر عبدوڵا

پرۆژەی گۆڕان …یان… تەفرە دان…..!….موزەفەر عبدوڵا

Closed
by December 29, 2008 گشتی

 پرۆژەی گۆڕان …یان… تەفرە دان…..!
   (سەبارەت بە پرۆژە نوێ یەكەی تاڵەبانى بۆ جیاكرنەوەی دەسەڵاتی حزب لە حكومەت)
 موزەفەر عبدوڵا

  ماوەی چەند هەفتەیەكە جەلال تاڵەبانی ،سكرتیری گشتی یەكیتی نیشتمانی، كەوتۆتە جەولەی مەكوكی لە شارەكانی سلیمانی و كەركوك، چاوی بە بەرپرسانی جۆراوجۆر كەوتوە، بە تایبەتی بەرپرسانی خودی یەكیتی.هاوكات كۆبونەوەی بە مەكتەبی سیاسی و  سەركردایەتی و زۆریك لە كادرانی یەكیتی كردوەو پرۆژەیەكی خستۆتە بەردەمیان بەناوی: پرۆژەی گۆران و نوی بوونەوە ،گوایە بۆ جیاكردنەوەی دەسەڵاتى  حزبە لە حكومەت.بە قسەی هەندێك لە ئەندامانی سەركردایەتیان باسی ئەم پرۆژەیەی لەگەڵ بارزانیش كردوە. هەر لەم بارەیەشەوە دەزگای راگەیاندنە جۆراوجۆرەكانیان هان داوە كە تا ئەتوانن كیژەڵوكە بەرێ بخەن بۆ  خۆڵ كردنە  چاوی  خەڵكی نارازی كوردستان ، بە تایبەتی  گروپ و كوتلە نارازی یەكانی نیوان خۆیان .لەم بارەیەوە نەك هەر قەڵەم بەدەستە موچە خۆرەكانی سەر بە باڵی تاڵەبانی كەوتونەتە خۆڵەتەبانێ بەڵكو ئەم خۆڵەتەبانێ ساز كردنە قەڵەم بە دەستەكانی رەوتی بەناو چاكسازی و پاكسازی نەوشیروانیشی  گرتۆتەوە .
 لیرەدا پیویست ناكات بۆ دەرخستنی ناوەرۆكی ئەم كەمپەینەی ئەمجارەی تاڵەبانی و یەكیتی ئاماژە بە چاوپیكەوتنی ئەندامانی سەركردایەتی و بنكردایەتی و نوسینی هیچ كەسیكیان و هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندنیان بكەین. بەڵكو تەنها لەم نوسینە كورتەدا ئەوەندە بەسە ناوەرۆكی بێ ناوەرۆكی ئەو پرۆژەیە دەرخەین ،هەرچەندە بە قسەی خودی ئەندامانی سەركردایەتیان، تاڵەبانی خۆی هیشتا پرۆژەكەی بە پوختی نەخستۆتە بەردەمیانەوە كەچی هەر لەئێستاوە هەمویان بە دەنگی دوری دەهۆڵەكە  كەوتونە شایی و هەڵپەركێ.
 بەڵام بە پێچەوانەی شایی و هەڵپەركێی سەركردایەتی و بن كردایەتی و دەستەو كوتلە نارازی یەكانی ناو یەكیتی، خەڵكی نارازی كوردستان بە گشتی و ئەوانەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی بەتایبەتی، هیچ خۆشباوەری یەكیان بەم پرۆژانە نەماوەو لەم چەند ساڵەدا تاڵەبانی ئەوەندە پرۆژەی وای پێشنیاركردوە ، خەڵكی باش دەزانن كە ئەم پرۆژەیەش نەك هەر پرۆژەیەك نی یە بۆ گۆران بەڵكو پرۆژەیەكە بۆ تەفرەدان.وە خۆشبەختانە وەك ئاماژەم پێدا خەڵكی هیچ گومانییان نیە و، ئەوانەی كە هیشتا تەفرە دەخۆنو خۆشخەیاڵن بەو پرۆژانە دەستەو كوتلەو ئەندامە نارازی یەكانیانن ئیتر هەر لە رەگەوە بگرە تا ڕیشاڵیان.
   لیرەدا بە پیویستی دەزانم هەڵویستەیەك لەسەر ئەم بۆچونەی خۆم بكەم و بریك روونی كەمەوە بۆ ئەندام و لایەنگرانی نارازی یەكیتی كە تا ئیستا خۆشباوەرو خۆشخەیاڵ و تەفرەیان خواردوە بە سیاسەتەكانی تاڵەبانی و یەكیتی .
 كە دەڵیم ئەم پرۆژەیەش وەك هەموو پرۆژەكانی تر بۆ تەفرەدانە نەك بۆ گۆرانە، گرفتەكە ئەوەیە كە ئەحزابی سیاسی لە چەشنی یەكیتی و پارتی هەرگیز گۆران هەڵناگرن. چونكە بە كورتی ئەمانە حزبی سیاسی مۆدیرن نین بە هەموو پیوەرە سیاسی و كۆمەڵایەتی یە هاوچەرخەكان.هەی كاش ئەمرۆ ئیمە لە كوردستاندا یەكیتی و پارتیمان وەك دوو حزبی سۆسیال دیموكرات و لیبرالی ئەوروپا بدیتباو مامەڵەیان  لەگەڵ كۆمەڵگا كردبا. تەنانەت ئەو قەوارە بەتاڵەی كە خۆیان ناویان نا پەرلەمان و حكومەت زۆری نەخایاند شەقیكیان تی هەڵداو پاش چەند ساڵ لە شەرو خوین رشتن ئینجا لەسەر دابەش كردنی كورسی یەكان ریككەوتن .بۆیە ئەمانە نەك حزبی سیاسی نین بەڵكو كۆمەڵی چەكداری ملیشیاین، هەروەك ملیشیاكانی زۆر ووڵاتی تر، بە تایبەتی ووڵاتانی ئەفریقیا.دەنا ئەگەر وا نەبونایە چۆن ئیستا دوای نزیك بە 18 ساڵ لە دامەزراندنی ئەو قەوارەیەی ناویان نا پەرلەمان و حكومەت ئیستا دین و پرۆژە دادەرێژن و پیشنیار دەكەن تا بریك دەسەڵاتی حزبەكانیان لە پەرلمان و حكومەت و بەناو دامەزراوەكانی جیا بكەنەوە بە ئومیدی ئەوەی بتوانن نارەزایەتی خەڵكی بریك كەم كەنەوە.بە راستی ئەمانە خۆیان چونكە كۆمەڵێ سەرۆك عەشیرەت و خیڵن _كە هەر  لە نازناوەكانیان دا دیارە_و هەڵگری بیرو ئایدیۆلۆژی و سیاسەت و كەلتوری خیڵو عەشیرەتگەرین ،وە هەمیشە خەریكی زیندو كردنەوەی ئەوانەشن. بۆیە ناتوانن مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵگای مەدەنی و دیاردەكانی كۆمەڵگایەكی مەدەنی وەك كوردستان بكەن.ریشەی مەسەلەكە لەوەدایە كە ئیتر ئەو سەردەمە بەسەر چوو كە ناسیونالیزم و حزبەكانی بتوانن هەڵسوكەوت و مامەلەَ بكەن لەگەڵ كۆمەڵگایەكی مەدەنی دا.دیارە ئەمە نەك هەر لە كوردستاندا وایە بەڵكو لە هەموو جهاندا هەر وایە، بە تایبەتی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. زەقترین نمونەیان فەلەستینە بزانە چۆن خەڵكی بەشمەینەتی فەلەسیتن بۆنەتە قوربانی رەوت و حزبە ناسیونالیستی و ئیسلامی یەكانی فەلەستین.تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە ئەوروپاوە ئەوە ئاكامی رەوتی روو لە پیشی كۆمەڵگاو كیشەو ململانی بابەتی یەكانی هەلومەرجیكی دیاریكراوی سەردەمیك بوو  ،تەنانەت ئەم رەوتی روو لە پیشییەی كۆمەڵگایە هەتا دەیەی یەكەمی سەدەی بیستیش ،لەو ووڵاتانەی كە هیشتا شیوە بەرهەم هینانی سەرمایەداری و سیستەمە سیاسی یەكەی نەببو بە باو ،و هیشتا دەرەبەگایەتی بوو، ئەوە واقعی بوو، وە بزوتنەوەی ناسیونالیستی هەڵگری پەیامیك بوو.  بی گۆمان ئەویش بە ووتەی لینین  بە رارایی.بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شەری یەكەمی جهانی و كۆتایی هاتنی و سەرلەنوێ دابەش بوونی جهان لە نیوان دەوڵەتە زلهیز و جەمسەرەكانی جهان ئیتر خۆری بزوتنەوەی ناسیونالیستی ئاوابوو،وە كۆتایی بە پەیامە ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی یە نوی یەكەی هات. هەر بۆیە بە بروای من داگیر كردنی ئەم ووڵاتانە لە لایەن ئیمپریالیزمی جهانی_وەك باڵاترین قۆناغی سەرمایەداری _ یەوەو كۆتایی هاتنی دوا ئەمپراتۆری  دەرەبەگی ئیسلامی عوسمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، لەویوە ئیتر كۆتایی بە شۆرشە بۆرژوازی یە نیشتمانی یەكان لە ژیر ئاڵاو دروشمە نەتەوایەتی یەكان هاتو تەنانەت ئەوانەی كە پێیان وابوو  و وایە،كە رووداوو و كۆدەتای ساڵی 1958ی عیراق لەسەر دەستی قاسم شۆرش بوو ئەوانە هەمویان ،تا كەڵە میژونوسەكانیشیان ، رواڵەتی رووداوەكانیان بینیوە. وە هەمویان لە چوارچیوەی دیدوبۆچونیكی سیاسی و ئایدیۆلۆژی كە لەو سەردەمە باو بوەو هەژمونی هەبوە كۆمەڵگاو دیاردەكانیان بینیوەو لێكداوەتوە.
 جا لەم كورتە لیك دانەوەیەوە بە مەنتقی دەگەین بەوەی كە ئیتر هەر كەسیك چاوەروانی ئەوە بیت  یەكیتی و پارتی و هەموو حزبە وردو درشتەكانی  بزوتنەوەی ناسیونالیستی گۆران لە خۆیان و لەناو كۆمەڵگا دەكەن _گۆران بەو چەمك و گوتانەی كە پیشكەوتنخوازانەو ئازادیخوازانە بیت_ ئەوە جگە لە خۆشخەیاڵی و خۆفریودان زیاتر هیچی بۆ نامێنێتەوە.هەڵبەت من مەبەستم ئەوە نی یە كە تاڵەبانی و سەرانی حزبە قەومی یەكان، خۆیان تەفرە دەدەن، نەخیر! ئەوان خۆیان تەفرە نادەن و هەر ئەوەن كە هەن. بەڵام بە ووتەی لینین بۆرژوازی لە هەموو جهان بە دوو شیوە دەسەڵات بە ریوە دەبات، بە شیوەی سەركوتگەری رەهاو و بە شیوەی پرو پاگەندەو تەفرە دان.هەڵبەت یەكیتی و پارتیش بە پلەیی یەكەم وەك ووتم مەبەستیان تەفرە دانی خەڵكی نارازی یە ،چونكە باش دەزانن ئەمرۆ خەڵكی كوردستان ،بە تایبەتی لە دوای رووخانی رژیمی بەعسەوە، چەند نارازین لە دەسەڵاتیان.دەنا تاڵەبانی و بارزانی كەمتر لە ریزە نارازیەكانی خۆیان دەترسن .چونكە كەس بە قەد تاڵەبانی نەوشیروان ناناسێ.ئەو ئەزانی كە نەوشیروان نەك لەمەی تاڵەبانی باشتر بۆ خەڵك ناكات، بەڵكو خراپتر دەكات. بی گومان ناكۆكی كوتلەكانی ناو یەكیتیش لەسەر ئەوە نیە كە خەڵك  بی بەش و بی ماف و بەمەش نارازین.راستە دەیانەوی سود لە نارەزایەتی خەڵك وەرگرن بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان هەروەك چۆن جوڵانەوەی قەومی و حزبەكانیان كەڵك وەردەگرن لە ستەمی قەومی، ئاواش ئەوان نارەزایەتی و شەریان لە ناو یەكیتی  لەسەر ئەو پارەیەیە كە بە گەندەڵی و دزی و راوو رووت كۆ بۆتەوە .چونكە ئەو هەلومەرجەی ئەمرۆ لە كوردستاندا هەیە  هیچ پەیوەندی یەكی مەنتقی نی یە بەو قانونمەندیانەوە كە لەسەر ئاستی جهان  ئابوری سەرمایەداری و بازاری ئازاد بەریوە دەبن.وە ئەمە خودی سەرمایەداریكی كوردستان و هەر كەسیك كە بریك وشیاری هەبیت درك بەمە دەكات .لە واقعدا كەڵەكە بونی سەرمایەو، پارە ،بە وینەی شكڵیك لە دەركەوتەكانی سەرمایە لە پرۆسەیەكی ئاسایی و نۆرماڵی وەك ئەوەی كە لە زۆریك لە وولاتانی دونیا بە تایبەتی ئەوروپا بەریوە دەچیت شیوازی خۆی وەردەگریت  .
 بۆیە دڵنیام كە خەڵكی نارازی كوردستان بەم پرۆژانە تەفرە ناخۆن.وە ئەمە لە خواست و داواكاری و دروشمی نارەزایەتی یەكانی خەڵكی كوردستان بە هەموو تویژەكانی یەوە دیارە.ئیتر  هەر لە كریكاران و بیكارانەوە بگرە تا دەگاتە قوتابیان و لاوان و ژنان و دەستفرۆشان …هتد .
 بەڵام بە داخەوە گرفتی خەڵكی، وەك ووتم ، نە خۆشخەیاڵی و نە تەفرە خواردنی خەڵكە بە پرۆژەكانی تاڵەبانی و سیاسەتی ئەمانە، بەڵكو هەموو كیشەی خەڵكی لە نەبونی رابەرییەكی سیاسی _كۆمەڵایەتی بەرجەستەو ئامادەی خەڵكە.بۆیە بەدی هینان و فەراهەم كردنی ئەم رابەری یە بەرجەستەو بەردەستەی خەلكی یە،ئەركی  كۆمۆنیستەكان و حزبی كۆمۆنیستی كریكاریە بۆ ریكخستن و رابەری كردن و ئاسۆدار كردنی بزوتنەوە نارەزایەتی یەكانی خەڵكی كوردستان و كۆتایی هینان بەو هەلومەرجە سیاسی و كەمەڵایەتی وئابوری یەی  كە لە سایەی دەسەڵاتی ئەم دوو حزبەو هاوپەیمانە قومی و ئیسلامی یەكانیان هاتۆتە دی بۆ گۆرانی ریشەیی یەكجاری .
         كۆتایی دیسمبری 2008
 Mozafar_as@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.