په‌لاماری ئه‌نفالی سوریا!…..د. شاکر نابلسی
په‌لاماری ئه‌نفالی سوریا!
د. شاکر نابلسی
وادیاره قه‌ده‌ری کورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا ئازارکێشانه به ده‌ست یه‌ک له دوای یه‌کی دووباره بوونه‌وه‌ی هۆلۆکۆسته‌وه. دوێنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری سوری ئه‌نفالێکی نوێی ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی سوریا، هیشتا کورده‌کانی عێراق خۆشی له سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی کیمیایی یان ژه‌هراوییان نه‌چه‌شت! که قیاده‌ی پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی سه‌دامی ده‌کرد، و ئاهه‌نگی له سێداره‌دانی تاوانبارانی پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی ساڵی 1988یان نه‌گێراوه.
تا ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست له سوریا هه‌ستێت به دووباره بوونهوهیپه لامارێکی تری ئه‌نفال له ده‌ڤه‌ری (حه‌سه‌که)دیکتاۆرهکان وه‌ک یه‌ک ژه‌هراوین.
بۆ له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵکوژی کورده‌کانی سوریا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بهعسهیکان هه‌مان ژههریشیان به‌کار نه‌هێنابێت که ده‌سه‌ڵاتی دیکتاۆری به‌عسیه هه‌مه‌جیه‌کانی عێراق به‌کاریان هێنا، که ڕه‌نگه له پاشه‌ڕۆژدا که‌به پێویستیان زانی به‌کاری بهێنن. چونکه ژه‌هری دیکتاتۆره‌کان وه‌ک یه‌ک هه‌مان ژه‌هره.
سیسته‌می حوکم له سوریادا ناسراوه به( ئه‌ته‌کێت ومۆدێرن) بۆ له ناوبردنی دوژمنه‌کانی خۆی به چاندنی گه‌وره‌ترین ترس و تۆقاندن له دڵیان‌دا. وه‌ک بڕینی کۆ ئه‌ندامی سێکس، دانانیان له به‌رمیلی ئه‌سید، ههلكێشانیان له ناو حه‌وزی ئاوی کوڵاودا، دروستکرنی که‌ڵه‌که به‌رد له‌سه‌ر سه‌ریان وه‌ک چۆن له سه‌رده‌مه‌کانی کۆندا به‌کار هاتوه. کوشتوبڕین به شێواز و به‌کارهێنانی ئامڕازی زۆر ته‌کنیکی و سه‌رده‌میانه! وه‌ک ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و سه‌یاره‌ی دینامیتکراو، وه‌ک چۆن له لوبناندا به‌کاریان هێنا، یان بڕینه‌وه‌ی زیندانیکردن به درێژای ته‌مه‌ن بۆ نه‌یاره سیاسیه‌کانیان .
به‌عسیه‌کانی سوریا سیاسه‌ته گڵاوه‌که‌ی سه‌دام له که‌رکوکدا په‌یڕه‌وده‌که‌ن، له ده‌ربه‌ده‌رکردنی کورده ڕه‌سه‌نه‌کانی نیشته‌جێبووی زێدی خۆیان و هێنانی عه‌رب بۆ پڕکردنه‌وه‌ی جێگاکانیان، تا نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب سه‌رده‌ست و زاڵ و سهرتاپاگیربێت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا( ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی که ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی عه‌ربیدا که به‌عسیه عێراقیه‌کان دانیان پیاناون) که هه‌زاران ساڵه له سه‌ر خاک و زێدی خۆیان ده‌ژین پێش نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی تر، وه‌ک قبتیه‌کان که کاتی خۆی ته‌نها خۆیان سه‌ردارو سه‌روه‌ری ناوچه‌کانی خۆیان بوون له وڵاتی مێردا، ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئیسلامی سیاسی سه‌رده‌م و له ژێر ترس و تۆقاندنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی مێردا بوون به کۆیله به تایبه‌تی له‌و رۆژه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات که‌وته نێوان هه‌ردوو ماشه‌ی ئیسلامه سیاسهیاکانی ناسراو به برایانی موسڵمان له ناوه‌وه‌ی وڵات و( ئیخوان موسلیمن) له سه‌ر سنوری غه‌زه که حه‌ماس نوێنه‌رایه‌تیان ده‌کات.
لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له ئه‌شکه‌نجه‌ی کورده‌کان.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سوری لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ تۆمارده‌کات له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه چوارهه‌م نه‌ته‌وه‌ن له دوای نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورک و فارس.
بێبه‌ختی کورد بوو، که به ته‌نیشت عه‌ره‌به‌وه و له نێوان عه‌ره‌بدا ڕسکان و دروست بوون، یان ده‌وڵه‌ته‌کانی عه‌ره‌ب که‌وتنه سه‌ر سنوری کوردستانی گه‌وره‌وه، ئه‌گه‌ر هاوسێ و دراوسێی کورده‌کان ڕۆژئاواییه‌کان بوایه ده‌مێک بوو سه‌ربه‌خۆ بوون و ده‌وڵه‌تی کوردی خۆیان هه‌بوو له سایه‌ی یاسا‌و ماف و شه‌رعیه‌تی ڕۆژئاواییه‌وه.
یه‌که‌م دێڕی ئه‌م لاپه‌ڕه نوێیه له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی کورده‌کاندا، وه‌ک کۆمه‌ڵێک له هێزه سیاسیه سوریه‌کان ڕایانگه‌یاندوه، وه‌ک:( پارتی ئازادی سوری، یه‌کێتی دیموکراتی PYD ، پارتی دیموکراتی کوردی سوری، ده‌سته‌ی گشتی هاوپه‌یمانی کوردی سوری و به‌ره‌ی دیموکراتی کوردی).
ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی سوریا به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکردوه، له زه‌نگی ترسناکیی به‌ڕێوه چوی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی سوریایان داوه، به ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و دابه‌شکردنی زه‌ویوزاری کورده‌کان به‌سه‌ر 150 خێزانی عه‌ربی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌دا، ده‌سه‌ڵاتی سوری له کاتێکدا ئه‌م زه‌ویانه دابه‌شده‌کات به‌سه‌ر جوتیاره عه‌ربه هاورده‌کاندا که هه‌زاران له جوتیارانی کورد له ناوچه‌که‌ی خۆیاندا بێبه‌شکراون له پیدانی زه‌ویوزار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که دانیشتوی هه‌مان ناوچه‌و گوندن، بێبه‌شبوونیان له زه‌ویوزاری خۆیان ناچاریان ده‌کات زێدی خۆیان بهجێبهێڵن و ئاواره‌بن.
به‌یاننامه‌که ده‌ڵێت: مافی جوتیاره کورده بێبهشکراوهکانه که زه‌ویه‌کانیان پێبدرێته‌وه، که به ناوی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی عه‌ربی و سیاسه‌تی جیاکاریی ڕه‌گه‌زییه‌وه بێبه‌شکراون، کورده بێبه‌شکراوه‌کان ده‌بێت زهویهکنیان بۆ بگێردرێته‌وه. ئه‌م هێزه سیاسیانه به‌رپرسیارێتی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان کورده‌کان و عه‌ربه‌کان که له ڕاستیدا خۆی بوونی هه‌یه و مه‌ترسیداره بۆ لاوازکردنی یه‌کێتی نیشتیمانی به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵات و ئاسته‌نگه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌خه‌نه سه‌رشانی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی سوری.
ئه‌م هێزه سیاسیانه ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ن و به بڕیاری تاک لایه‌ن و ڕه‌گه‌زپه‌رستی داده‌نێن که سه‌رچاوه‌ی له سیاسه‌تێکی شۆڤێنیه‌وه وه‌رگرتوه به‌رامبه‌ر به کورده‌کان،. داواده‌که‌ن بۆ وه‌ستانی ئه‌م بڕیارانه‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی و کاریگه‌ریه زیانبه‌خشه‌کانی و ڕزگارکردنی کورده‌کان له هه‌ژاری و بێبه‌شی.
ئه‌م هێزه سیاسیه کوردانه داواده‌که‌ن له هه‌موو هێز و نیشتیمان پهروهرکانی سوریا، هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن له گه‌ڵ جوتیاره کورده‌کاندا و به‌ده‌م ناڵهیانهوه بچن و پشتیوانی مافه‌کانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌کانیان بکه‌ن.هۆڵۆکۆستی دوێنێ و ئه‌مڕۆ.
به‌م جۆره چیرۆکی تۆقاندنی کورده‌کان له عێراقدا ده‌ستیپێکرد له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عسیه‌کاندا. کۆچپێکردنی کورده‌کان له که‌رکوک له ساڵی 1958 وه به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و خێلگه‌رایی هاته ئاراوه. زۆرێک له توێژه‌ره‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که یه‌که‌م به عه‌ربکردنی کورد له سایه‌ی حوکمی پاشایه‌تیدا ده‌ستیپێکردوه له سه‌رده‌می کابینه‌ی وه‌زاره‌تی (یاسین هاشمی) به نیشته‌جێکردنی خێڵه عه‌ربه‌کانی عه‌بید و جبور له حه‌ویجه‌دا به هۆی بوونی زه‌ویوزارێکی به‌پیت و به بیانوی قه‌ده‌غه‌کردنی ململانێی نێوان خێڵی عه‌ربی( عه‌زه) له دیاله و خێڵه عهرباکانی تر له عێراقدا.
دواجار ده‌ستکردن به کۆچکردنی کورده‌کان له دوای به‌یاننامه‌ی 11 ئازاره‌وه و زیادکرن و به‌هێزکردنی ئه‌م کۆچکردنه له دوای بوونی سه‌دام به(پاشای) عێراق له ساڵی 1979 دا و ده‌ستپێکردنی جه‌نگی که‌نداو له ساڵی 1980دا.
ڕژێمی عێراقی کۆنی (سه‌دام)ده‌ستیکرد به پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زهویو و موڵکی کورده‌کان و تورکمانه‌کان و ئاشوریه‌کان، دابه‌شکردنی به‌سه‌ر عه‌ربی هاورده‌دا و به تایبه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و کارامهنده ئهمنیانهدا که له ده‌ستگای ئه‌منی که‌رکوک کاریان ده‌کرد، چونکه شاری که‌رکوک ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، پڕۆسه‌ی ده‌رکردن و کۆچپێکردنی کورده‌کان له شاری که‌رکوک و ده‌وروپشتی به‌رده‌وامبوو بۆ ناوچه‌ی باشوری عێراق یان بۆ کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ڕێژه‌ی ژماره‌ی کورده‌کان له که‌رکودا که‌مبێته‌وه. کورده‌کان بێبه‌شکران له مافی گواستنه‌وه و فرۆشتنی موڵک و زه‌ویی و ماڵیان، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ماڵ و موڵک و زه‌ویه‌کانیان دابه‌شده‌کرا به‌سه‌ر عه‌ربه عێراقیه‌کان و ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی له ده‌ستگا ئه‌منیه‌کان و سه‌ربازیه‌کاندا کاریان ده‌کرد، کورده‌کان مافی کڕین و فۆشتنی زه‌وی و موڵکی خۆیان نه‌بووه، وه‌ک توێژه‌روه د. منژ فچل ئاماژه‌ی پێداوه له لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کدا به ناوی ( ڕه‌وشی یاسایی شاری که‌رکوک له سایه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا).
ئه‌م قهومچیانه، یان به عه‌ربکردنی که‌رکوک، یان وه‌ک ناویان به سیاسه‌تی پاکژکردنه‌وه ده‌برد، هه‌موو ناوه کوردیه‌کانی شه‌قام و شوێنه‌گشتیه‌کان و خوێندنگا کوردیه‌کانیان گۆڕی به ناوی عه‌ربی، وه کۆچیان به خێزانه کورده‌کان ده‌کرد و خێزانی عه‌ربیان له جێگه‌یان نیشتهجێدهکرد.
داوایان له مێژوو نوسه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات ده‌کرد، مێژووی که‌رکوکی عه‌ربی بنوسنه‌وه، بۆیه مێژووی که‌رکوکی کوردیان سڕیه‌وه له هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که له خوێندنگاکان‌دا ده‌خوێندرا له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندندا.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌کانی سوریا ده‌یکات به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی سوریا به‌شێکه له‌و سیاسه‌ته‌ی که به‌عسیه‌کانی عێراق ده‌یانکرد له که‌رکوک و خانه‌قین و کفری و ته‌لعه‌فه‌ر و داقوق و ناوچه کوردنشینه‌کانی تر و تورکمانه‌کان.
هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیرانی عه‌رب.
ئایه ڕۆشنبیرانی عه‌رب و ده‌ستبژێری ڕۆشنبیره سیاسیه‌کان بێده‌نگ ده‌بن به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه؟ هه‌روه‌ک چۆن بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی سه‌دام تا کار گه‌یشته دواقۆناغی پڕۆسه‌ی هه‌شته‌می ئه‌نفال؟ که ده‌ستپێکی به کۆچکردنی خه‌ڵکی که‌رکوکی کورد بوو بۆ پاکتاوی کورد و په‌رتکردنیان، وه بۆ درێژه پێدانی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مافی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له به‌شه‌کانی عێراق و سوریا و تورکیا و ئێران‌دا.
پێویسته ده‌نگی ڕۆشنبیران به‌رزبکرێته‌وه تا ده‌گاته شه‌رعیه‌تی یاسایی له ڕێکخراوی مافی مرۆڤدا، و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
کوشتنی گه‌لی کورد به‌م شێوه‌یه تاوانێکه به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌تر له تاوانی کۆشتنی سه‌رۆکێک، شالیارێک، نوێنه‌رێک، یان به‌رپرسێکی سیاسی و ڕاگه‌یاندن.
ده‌نگی ڕۆشنبیران نابێت وه‌ک لێدانی ڕهبابهیهکی عه‌ربی وابێت له سهرحرا عه‌ربیه‌کاندا، به قه‌د ئه‌وه‌ی که پێویسته وه‌ک سرودێکی کۆمه‌ڵی ئورکسترالی بێت و به گوێی جیهاندا بدرێت به زمانێکی پاراوو ئاشنای وا که کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی لێبکه‌وێته‌وه.
سته‌مدیده‌یی کورده‌کانی سوریا تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تره بۆ ڕۆشنبیران تا شه‌رعیه‌ت و دادپه‌روه‌ی ڕا
په‌ڕێنن، که شه‌رعیه‌ت و دادپه‌روه‌ی ته‌نانه‌ت له ناو نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ربیدا بوونی نیه، ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا‌و دامه‌زراوه‌کانی پارێزه‌رانی مافی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌م مافانه نه‌گه‌یه‌نن به خاوه‌نه‌کانیان.
ئه‌زمونه ناخۆشه‌کانمان له گه‌ڵ ڕۆژئاوادا له کێشه‌ی فهلستیندایه که بوه به (کراسه به‌رزکراوه‌که‌ی عوسمان). ئێمه‌ی عه‌رب و فه‌له‌ستینی، ئه‌م مافه‌ی خۆمان هه‌رزان فرۆش و ڕسواده‌که‌ین، جارێک به سوکایه‌تی پێکردن و جارێک به خیانه‌ت و فرۆشتنی خاک جاری سێه‌م و ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات جاری چوارهه‌م و به بارمتهدانی دۆڕاوان(هتله‌ر و حاجی ئه‌مین)جاری پێنجه‌م و وه به گۆڕینی دۆزی فه‌لستین به دۆزێکی ئاینی له نێوان عه‌رب و جوله‌که‌دا جاری شه‌شهه‌م و به‌م شێوازه ئه‌م دۆزه به‌ڕێوه ده‌به‌ین، زیاتر له نیو سه‌ده‌یه ده‌رگاکانمان له‌سه‌ر پشت‌و وڵایه، ده‌رگای کراوه و واڵاش ڕێگا بۆ ته‌راتێنکردنی دزه‌کان له ناو ماڵدا خۆشده‌کات، هه‌رواش بووه.
د. شاکر نابلسی
سه‌رچاوه ئیلاف.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گۆڕینی بۆ کوردی- جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم.