پۆرترێتی نیهاد جامی
ئه‌ندامی هیچ پارت و ڕێكخراو و سه‌ندیكایه‌ك نییه، لێ وه‌كو سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران له‌م ڕۆژنامه و كۆوارانه‌دا (برایه‌تی، كوردستانی نوێ، ڕێگای كوردستان، هه‌رێمی كوردستان، هێ كاف، بڵێسه، هاوڵاتی، هه‌ولێر پۆست، كوردستان ڕاپۆرت، نما، شانۆ، گزنگ) كاری كردووه و ئه‌مانه‌ش گوته‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنن كه كه‌سێكی بێ لایه‌ن بووه و تیڤی گوڵان و تیڤی ئازادی و تیڤی كه‌ركووك و تیڤی نه‌ورۆزش ئه‌و گه‌واهییه‌ی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌شی بۆ گێڕامه‌وه پارتی و سۆشیالیست له شه‌ڕدا ده‌بن ئه‌وی به‌یانیان له برایه‌تی و ئێوارانیش له ڕادیۆی حیسك كاری كردووه. نیهاد جامی له 5/3/1972 له گه‌ڕه‌كی حه‌مامی عه‌لی به‌گ له شاری كه‌ركووك له‌دایك ده‌بێ و هه‌ر له‌و شاره‌ش ده‌ست به خوێندن ده‌كات، دواتر واته 1977 به ماڵه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه هه‌ولێر و له‌وێنده‌ریش درێژه به خوێندن ده‌دا و حه‌وت جاران قورئان خه‌تم ده‌كا و نوێژ و ڕۆژوو ده‌گرێ و زۆریش ئیماندار ده‌بێت به‌لانه‌كینێ له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كاندا هزر و بیركردنه‌وه‌ی سه‌د و هه‌شتا پله ده‌گۆڕێن و په‌یوه‌ندی ده‌كات به ڕه‌وتی كۆمۆنیسته‌وه و له ساڵی 1991 ه‌وه بۆ ساڵی 1995 ئه‌ندامی چالاكی ئه‌و حیزبه ده‌بێت. گوتم كه‌ی ده‌ستت به خوێندنه‌وه كرد، له وه‌ڵامدا گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ماڵێكی خوێنده‌وار و باوكم مه‌لا بوو، بۆیه هه‌میشه كتێبێكی زۆری كوردی و عه‌ره‌بی ئاماده‌یی هه‌بوو. یه‌كه‌م كتێب كه ده‌یخوێنیته‌وه ساڵی 1980 چیرۆكی شازاده و كه‌چه‌ڵی كۆتربازی سه‌مه‌دی بیهره‌نگی ده‌بێت و، هه‌روه‌ها ده‌یگوت هه‌میشه موجه‌له‌تی و مزمارم ده‌خوێنده‌وه، له پرسیارێكیشدا كه ئه‌وی چۆن عه‌ره‌بی زانیوه، ده‌یگوت: ئاخر من قوتابی مزگه‌وت و خوێندنه‌كه‌م زیاتر ئایینی بووه. گوتیشی كه له‌پاڵ خوێندنه‌كه‌ی زۆر حه‌زی به سینه‌ما بووه و هه‌میشه به كارتۆن و عه‌ده‌سه سینه‌مای دروست كردووه، تا دواتر باوكی له به‌غداوه ئامێرێكی سینه‌مایی بچكۆله‌ی ڕاستی بۆ هێناوه، ئه‌وه‌شی گوت كه ڕۆژانه منداڵانی گه‌ڕه‌ك له‌ماڵ ئه‌وان كۆده‌بوونه‌وه و ئه‌ویش فیلمی بۆ لێداون، به‌ڵام بۆ پرسی نووسین گوتی: شه‌وی سه‌ری ساڵی 1994 بلیت ده‌بڕێ، بچێت بۆ حه‌فله، به‌ڵام بۆ شه‌وی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و بلیته‌كه ده‌سووتێنێ و له‌دوای كاژێری دوازده‌ی شه‌وه‌وه مژوولی نووسینێك ده‌بێت تا هه‌شتی به‌یانی بیست و چوار ڕووپه‌ر ره‌ش ده‌كاته‌وه، من وامزانی له‌مه‌ڕ سووتانی په‌یڤیوه، كه‌چی ئه‌وی گوتی: نا نووسینه‌كه‌ی من له‌سه‌ر شانۆیی بوو، به‌نێونیشانی (چ جۆره شانۆیه‌كی ئه‌زموونگه‌ریمان ده‌وێ؟ كه گوتیشم ئه‌مه چه‌ندی به‌چه‌ند له وه‌ڵامدا گوتی: نیتشه لوسالۆمی خۆشده‌ویست داوای لێده‌كات شووی پێ بكات، شووی پێ ناكا و جیا ده‌بنه‌وه‌و، ئه‌ویش ئه‌و كتێبه‌ی نووسی؟ گوتم كام كتێب؟ گوتی: زه‌رده‌شت وه‌های گوت، دواتر گوتم پێش ئه‌وه‌ی زه‌واج بكه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت بووه؟ پێكه‌نی گوتی: ئێمه له ناوه‌ندی كوڕ و كچ تێكه‌ڵاو بووین نامه‌م به‌ده‌ستی چه‌پ ده‌نووسی و به‌ده‌ستی ڕاست وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه، ساڵی 1993 ده‌گه‌ڵ كچێكدا زه‌واج ده‌كا، ئافره‌تی ماڵ ده‌بێت به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ته‌مه‌نی كورت ده‌بێ و دوای سێ مانگان لێكدی جیا ده‌بنه‌وه، دواتر په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه ده‌گه‌ڵ كچێك ده‌به‌ستێ ده‌یگوت تا ڕازیم كرد چوارده جارم پێگوت و چوار ساڵان خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان به‌رده‌وام بوو و حه‌ڤده كه‌ڕه‌تم نارده خوازبێنی نه‌یان داپێم.
كه‌چی كه پێشیم گوت ئێسته خۆشت ده‌وێ گوتی: نا! ئێسته خۆشم ناوێت، ساڵی 2006 ده‌گه‌ڵ كچێكی دی‌دا به‌ناوی ئاواز هاوسه‌رگیری ده‌كا كه قوتابی به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركووك ده‌بێت. به‌ڵام تا نهۆ منداڵیان نییه، ئه‌وی بڕوای ته‌واوی به مافه‌كانی ئافره‌ت هه‌یه و له ماڵه‌وه قاپ ده‌شوا و خواردن چێ ده‌كا ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڵكو له ماڵی باوكیشی ئه‌مه هه‌ر ده‌كا. خه‌ونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌ڵام گوتی ناكارم پێت بڵێم، له‌وه‌یه زیادڕه‌ویشم نه‌كردبێ ئه‌گه‌ر بڵێم له‌سه‌رجه‌م گه‌نجه‌كانی كه‌ركووك جوانتر جلكی ده‌گمه‌ن و نایاب ده‌پۆشێ و هه‌میشه واده‌زانی له نوێ له گه‌رماو ده‌رچووه و روومه‌ته‌كانی سوور ده‌چنه‌وه‌و بان سه‌ری بریقه لێوه‌دێ و هه‌رچه‌ند كه‌مۆكه‌یه‌ك گۆشتنه لێ سه‌رنج راكێش و خۆشمه‌ره‌ب و ده‌م به پێكه‌نینه و به‌تۆ بێت به چركه‌یه‌ك لێی دانه‌بڕێی. جیا له‌مانه‌ش ساڵ دوانزه‌ی مانگ جانتایه‌كی ڕه‌شی وا به‌شانه‌وه‌و كۆمپیوته‌رێكی لاپ‌تۆپ و هێڵێكی ئینته‌رنێتی تیایه و، به‌رده‌وامیش به مۆبایله‌كه‌ی نامه ده‌گۆڕێته‌وه به‌ڵام نازانرێ چییه!. پۆشاكی كوردی ساڵانێكی زۆره ته‌ڵاق داوه و بۆ ته‌زبیحیش گوتی نیشانه‌ی ته‌خه‌لوفه، تا ئێسته خاوه‌نی بستێك زه‌وی نییه و هه‌میشه وه‌كو قه‌ره‌ج ماڵه‌كه‌ی به كۆڵه‌وه‌یه، كه‌چی كتێبدانه‌كه‌ی سێ ماتران و له ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا بیست و سێ كارتۆن كتێبی به‌خشیوه و كارتۆنی بیست و چواره‌می بۆ به‌نده‌ی بیچكتانی داناوه. زۆری حه‌ز به سه‌وزایی و دار و دره‌خت هه‌یه ، بۆیه یه‌كێ له خه‌ونه‌كانی ئه‌وه‌یه بچێت له گوند دابنیشێت و موماره‌سه‌ی حه‌زه‌كانی بكات، باڵنده و په‌له‌وه‌ر و ماسی زینه‌ی حه‌ز پێیه، حه‌زی به سه‌یر كردنی كه‌لووه‌كان هه‌یه‌و، بڕواشی پێ نییه‌و به‌به‌رده‌وامیش چاویان لێ ده‌كا. ڕه‌نگی سووری به‌لاوه جوانترین ڕه‌نگه، خۆشترین خواردن به‌لایه‌وه دۆڵمه‌یه كه‌چی ڕقی له شله‌ی بامییه و گۆشتی مریشكیش ده‌خوا ، به‌ڵام حه‌زی پێ نییه، به‌رده‌وام سه‌یری فیلمه به‌نێوبانگه‌كان ده‌كا به‌ڵام مه‌رجه ئه‌وی چاوی لێ ده‌كا بزانی پشكداری كام میهره‌جانی كردووه و، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كێیه و، پاڵه‌وان و كاره‌كته‌ره‌كانی كێن. به‌ڵام به‌لای دراما توركی و سینه‌ماییه‌كاندا ناچێ، زیاتر له 1500 فیلمی له ماڵه‌وه هه‌ن. حه‌زی به‌ده‌نگی داریوشه له‌گه‌ڵ كاروان عوسمان و، مه‌زهه‌ری خالقی و، مه‌ریه‌می ئیبراهیم پوور و، له عه‌ره‌بیش وه‌رده‌ی جه‌زائیری. به‌ڵام ده‌نگی ناسازه پێشان رۆژانه سێ پاكه‌تی جگه‌ره كێشاوه، به‌ڵام پانزه ساڵه ته‌ڵاقی داوه. مه‌ی نۆشه و هانده‌ری ریال مه‌دریده و هه‌ر یاریچییه‌ك له تیپی به‌رازیل بێت ئه‌و خۆشی ده‌وێت، دوا پرسیار ئه‌گه‌ر گوتم: بگه‌ڕێیته‌و بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی زه‌واجت كرد هه‌ر ئاواز خان هه‌ڵده‌بژێریته‌وه، گوتی هیچ كه‌سێك ڕاست ناكات ئه‌گه‌ر بلێت ژنه‌كه‌ی خۆم هه‌ڵده‌بژێرمه‌وه. گوتم ئه‌گه‌ر ئێسته داوای په‌یوه‌ندی سۆزداریت لێ بكه‌ن گوتی نه‌خێر چونكه مرۆڤ كه له عه‌شقی رۆحیدابوو ناتوانێ هیچ كه‌سێكیتر قه‌بووڵ بكات.
زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی به نووسین و خوێندنه‌وه ده‌زانێ و كه‌مۆكه‌یه‌ك له فارسیش. سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی نه‌كردووه پیاوێكی ڕووخۆش و جوان پۆش و رۆشنبیرێكی به‌توان و خودان مه‌عریفه‌یه فره و په‌یوه‌ندییه‌كی چاكی له‌گه‌ڵ رووناكبیران هه‌یه و كوڕێكی روح سووك و خۆشه‌ویست و ساده‌یه.
ئاماده‌كردنی: حه‌مه سه‌عید زه‌نگنه