پۆستاڵی ره‌ش و گه‌ڵای ناسکی پایز…….
پۆستاڵی ره‌ش و گه‌ڵای ناسکی پایز…….
دڵ وه‌ک پارچه‌یه‌ک ئاگر..له‌لایه‌ک روناکی له‌لایه‌ک سوتانی گه‌ڵاکانی پایز ….
چاوه تاریکه‌کان ده‌مێکه بریاریان داوه ڕوناکی له دڵی ئاشقانی ئازادی وون که‌ن….ئه‌وان وه‌ک هه‌وری تاریک هه‌ڤده ساڵه بارانی ره‌ش ده‌بارینن به‌سه‌ر پایزدا….ئه‌وان په‌یمانیان داوه به پۆستاڵی ره‌ش ڕه‌نگی ئاڵتونی پایزی کوردستان وه‌ک ڕه‌نگه سه‌وزه‌که‌ی که‌ربه‌لا لیبکه‌ن….ئێستاش بیرم دێ پێش ڕوخانی ره‌مزه‌کانی سونبولی جینۆساید، کۆمه‌ڵێک خوێندکاری زانکۆکه‌ی دار‌و موڵکی بابان بڕیاریان دا هه‌ر له به‌هاردا تۆرانیه‌کان ته‌مبێ بکات و پێیان بلێ: ئێمه ناهێڵین جارێکی دی گه‌ڵاکانی پایز بژاکێنن….هه‌ر له‌وێ وێنه‌ی گه‌وره‌ترین دوژمنی پایز سوتینرا….رۆژێک دوای به‌رگری له پایز له به‌هاردا،به‌چکه تۆرانیه‌کان یان به‌عسیه دێرینه‌کان یان ئاغا کۆنه‌کان یان ……………به تفه‌نگه زێرینه‌کانی سه‌رده‌می قادسیه‌ی سه‌دام گیانی خوێندکاریان راپێچی زیندانه‌کانی دڕنده‌کانی سه‌رده‌می شاخ و سه‌رشۆڕه‌کانی ئه‌نقه‌ره و تاهران کرد….ئا له‌و کاته‌دا ژه‌نه‌راڵ وه‌ک ریشه‌که‌ی شۆڕیجه وانه‌ی گه‌وره‌ترین دره‌ختی پایزی پێده‌گوتین…. له‌سه‌ر قه‌راغه به‌ردیکی چڵکنی به‌رده‌م زانکۆ‌دا وێنه‌ی پاکژترین داهاتوی بۆ ده‌نه‌خشاندین….بۆیه هه‌ر زوو پیاوه‌کانی ئتیحاد گلبه یه‌خه‌ی ژه‌نه‌راڵیان راکێشاو به زمانه پیسه‌که‌ی زۆنگی سه‌وز پایزیان ئازار ده‌دا….هه‌ر له‌و ساته‌وه بڕیاریان دابوو که دێڕه ناسکه‌کانی ژه‌نه‌راڵ بزمار ڕێژبکه‌ن….ئه‌وان ئه‌و کات پایزیان وه‌ک خۆی ده‌ناسی بۆیه رقی خۆیان داباری به‌سه‌ری دا….که‌جی ئیستا پێمان ئه‌ڵێن ئێمه پایزمان نه‌ناسیوه، نه‌مان بینیوه…ئاخر من بێگومانم له‌وه‌ی گه‌ر بتان ناسیایه دڵیتان ده‌کرده دڵۆپێک خوێن و ریشی مولازم موحسینتان پێ ئاو ده‌دا….بێگومانم ئیوه هێنده دادپه‌روه‌رن ته‌نانه‌ت جیاوازی وه‌رزه‌کانی ساڵیش ناکه‌ن….له هاویندا هه‌وری ڕه‌ش و له زستاندا چاوه زه‌رده‌کانی کونه‌په‌پو به‌سه‌ر گه‌ڵای پایزدا ڕێ ئه‌کا….به‌ڵام ئه‌م جاره ئازاری پایز پێمان ئه‌ڵێ
مه‌رگی پۆستاڵه ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ته‌خته ڕه‌شی مه‌کته‌به‌کان.. نزیکتره له دیتنی پایزی ساڵی ئاینده‌مان.
ئاراس خه‌راجیانی
18-11-08
سوید