Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
پیاوی ناو پیاوان و پیاوی ناو ژنان

پیاوی ناو پیاوان و پیاوی ناو ژنان

Closed
by September 6, 2008 گشتی

 با هەبێ (6)
 پیاوی ناو پیاوان و پیاوی ناو ژنان
 سەنگەر زراری
 شەو و رۆژ باسی ئەوە دەكەن كە پیاو بەرامبەر ئافرەت دڕندەیە و ئافرەت تووندوتیژی بەرامبەر دەكرێت و… بەس كەس باسی ئەوە ناكات كە زۆرێك لە ئافرەتانیش بەرامبەر بە پیاوەكانیان تووندوتیژن و ئەگەر لە دەستیان بێت، هەندێ جار خینی پیاوەكانیان دەمژن و وەدەریان دەنێن.
 لە (كاوهسیونگی) كە یەكێكە لە شارە گەورەكانی تایوان، حكومەتی ئەو وڵاتە شوێنێكی بۆ ئەو پیاوانە دابین كرد كە ژنەكانیان دەریان دەكات، ئەویش دوای ئەوەی ئەم دیاردەیە زیادی كرد. بەرپرسانی شارەكە ئەوەیان ئاشكرا كرد كە رێژەی تووندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لە لایەن ژنەكانیانەوە روو لە زیادبوونە و گوتیان "لە ساڵی (2006)دا، (780) پیاو لەلایەن ژنەكانیانەوە دەركراون، ئەم رێژەیە لە ساڵی (2007) بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە (823)پیاو"، بۆیە ئەوان سەنتەرێكیان دروست كردووە بۆ حەوانەوەی ئەو پیاوانە تا ئەو كاتەی لەگەڵ ژنەكانیان ئاشت دەبنەوە و دەچنەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان.
 هەڵبەت ئەوانە لەوێ بە پیاو حسابیان بۆ دەكرێت، ئەگەرنا بە لۆژیك و قیاسی كۆمەڵگای ئێمە بێ، ئەوانە هەر پیاو نین و بێنە ناو پیاوان "بە شاپان فڕێ دەدرێنە دەرێ!!!" ئەگەر پیاو، پیاو بێ، چۆن ماڵ بۆ ژنەكەی بەجێدێڵێ؟! لەبەرچیش؟‍! لەترسان! ترحێو لەو نەوعە پیاوەی؟!!
 جارێ چتان گێ لێ بووە؟ سەنتەری نەتەوەیی بۆ توێژینەوە تاوانكاری و كۆمەڵایەتییەكان لە وڵاتی میسر، راپرسییەكیان ئەنجامدا كە ئەندامانی پەرلەمان و مامۆستایانی زانكۆ و پارێزەر و راگەیەندكار و كەسانی ئاسایی بەشداریان تێدا كردبوو، ئەوە بە دیار كەوت كە یەك لەسەر چواری پیاوانی میسر، لەلایەن ژنەكانیانەوە لێیان دەدرێت و ئیهانە دەكرێن، ئەدی بەو نەوعە پیاوەی بڵێین چی؟!!
 بەینی خۆمان بێت، لەناوخۆشمان ئەو لێدان و كوتان و تێهەڵدان و دەركردنە هەیە، بەڵام زۆر بەدیار ناخرێ و نابێ پیاوەكە باسی بكات، چونكە پێش هەموو كەسێك بەو هۆیەوە "حەیا!!"ی خۆی دەچێت و ئافرەتەكەش نەك هەر هیچی پێ ناگوترێ، بەڵكو وەكو پاڵەوانیش تەماشا دەكرێ! نەگبەتی كۆمەڵگای ئێمە لەوەیە ئەگەر ئافرەت بە سوعبەتیش پخێكی لێ بكرێ، هەزار ئیعلامی و دەزگا و پیاو قیت دەبنەوە، چییە؟ چی روویداوە؟ ئافرەتە و تووندوتیژی بەرامبەر كراوە.. بەڵام ئەگەر ژنێك پیاوەكەی خۆی بشكوژێ نابێ پیاوەكە قسە بكات، جارێ نابێ هەر بگریێ، چونكە پیاو ئەگەر پیاو بێ، نابێ بگریێ، كە گریاش دیارە پیاو نییە!!! نەخاسمە ئەگەر لە دەست ژن بگریێ، ئەوە هەر حەیای باب و باپیریشی دەچێت، ماڵ بەجێهیشتنیش هەر هیچ.. وەڵاهی پیاو خۆشی لەسەر دانابێ ماڵ بۆ ژن بەجێ ناهێڵێ. ئەدی كوو.. كۆمەڵگای ئێمە كۆمەڵگای پیاوی ناو پیاوانە نەك پیاوی ناو ژنان.
 sangarzrary@gmail.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.