Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
پێنچ هه‌زار پۆستکاری ناره‌زایی ده‌درێته‌ سه‌فاره‌تی عێراق له‌ به‌رلین

پێنچ هه‌زار پۆستکاری ناره‌زایی ده‌درێته‌ سه‌فاره‌تی عێراق له‌ به‌رلین

Closed

 پێنچ هه‌زار پۆستکاری ناره‌زایی ده‌درێته‌ سه‌فاره‌تی عێراق له‌ به‌رلین       
 ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

 karkuk2_703601920.jpg
 رۆژی 07.09.2008 ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ شاری مـانهایم و ناوچه‌ی ڕاین نێکار ( ئه‌ڵمانیا )  که‌بریتی بوون له‌ ( کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای ڕێکخراوی چاک، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌ڵمانی / مانهایم ، سه‌نته‌ری کولتووری کوردی / مانهایم . کۆمه‌ڵه‌ی چوارچرا/ هایدلبێرگ، سه‌نته‌ری کولتووری کوردی / کارلسرووه‌، سه‌نته‌ری ڕه‌وه‌ند/ ئه‌ڵمانیا) . له‌کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میان ، بۆ پشتگیری کردنی جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور له‌ عێراق، بڕیاریان دا که‌ داوای ڕوون و ئاشکرای جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور بگه‌یه‌نن به‌ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق له‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌ویش به‌ رێگای ناردنی 5000 پۆستکارت که‌ ناونیشانی باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌ به‌رلینی له‌ سه‌ره‌.  جێگای ئاماژه‌یه‌ ، ئه‌م کاره ‌وه‌کوو هه‌وڵێکه‌ ، له‌دژی ئه‌وسیاسه‌ته‌ نادۆستانه‌ی حکومه‌تی مالکی ،که‌ له‌دژی گه‌لی کورد ده‌یکات. له‌هه‌مان کاتیشدا هه‌وڵێکی بچووکی ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌ ، بۆ پشتگیری کردنی گه‌له‌که‌مان . جێگای ئاماژه‌یه‌ پێش مانگێکیش هه‌مان ڕێکخراو به‌یانێکی ناره‌زاییان له‌دژی حکومه‌تی مالکی بڵاوکرده‌وه‌، پاشتریش چه‌ندین ڕێکخراوی تری ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپاش ، په‌یوه‌ست بوون به‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌.  هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ستده‌کرێت به‌ناردنی پۆستکارته‌کان بۆ سه‌فاره‌تی عێراق له‌ به‌رلین . هه‌وڵ ده‌ده‌رێت له‌چه‌ندین شارو شارۆچکه‌کانی ئه‌ڵمانیاوه‌ ، پۆستکارته‌کان بنێردرێت.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.