چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ د. که‌مال میراوده‌لی
به‌شی یه‌که‌م
سه‌رنج: له مانگی دوازده‌ی پاردا خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری رێگا پێوه‌ندی به د. که‌مال میرواده‌لی یه‌وه کرد بۆ چاوثێکه‌وتنێک و له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که ته‌واوی پرسیاره‌کان به نووسین وه‌لام بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌مانه‌ت بگه‌ێندرێن و هه‌روه‌ها ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که وه‌ک خۆی بێ زیادوکه‌م و به وێنه‌وه بلاوبكڕێته‌وه‌و به‌شێکی ته‌واوی گۆڤاره‌که‌ی بۆ ته‌رخان بکرێ. که‌چی چاوپێکه‌وتنکه به پجڕپچری و ناته‌واوی له سایتی ڕێگا دا بلاو کراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده جاهیلانه لابراون که پێوه‌ندی په‌ره‌گرافه‌کان و ته‌نانه‌ت رسته‌کان پێکه‌وه نه‌ماوه و مه‌به‌سته‌کانیان شێوێندراوه. ڵیره‌دا ته‌واوی چاویێکه‌وتنه‌که بلاو ده‌که‌ینه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنکه درێژه به‌ش به‌ش که هه‌ر به‌شه‌ی ته‌وه‌رێک یان زیاتری به خۆ گرتووه، بلاو ده‌که‌ینه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی د. که‌مال میراوده‌لی . له‌نده‌ن، شوباتی 2012
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: ره‌مز و رێبه‌رایه‌تی
ڕێگا: جەنابتان بۆ وەك رەمزێك دەرناکەویت ؟ خەڵکانیك وا پەی دەبەن کە تۆ رەقه‌مێکی گۆڕانی؟
د. که‌مال نازانم مه‌به‌ستت له ره‌مز چییه، گه‌ر به‌و مانایه بێ که سه‌رکرده‌کانی کورد ره‌مز بن، من ئه‌و ره‌مز-بوونه ره‌فز ده‌که‌م. نه‌مبیستووه له هیچ ولاتێک رێبه‌رو سه‌رکرده ره‌مز بن ئه‌مه نه‌ریت و بیرێکی کۆمه‌لانی دواکه‌وتووه.
راسته دوای خه‌باتێکی پاکی درێژ که‌سانی وه‌ک نیلسن ماندیلا، یان دوای مردن، وه‌ک غاندی، یان قازی محه‌ممه‌دی خۆمان، سه‌رکرده‌کان ده‌بنه ره‌مز بۆ جۆره خه‌باتێکی خۆبه‌ختکه‌رانه‌ی تایبه‌تی به‌لام له ره‌مز زیاترن، راستی ده‌بنه قوتابخانه و نموونه نه‌ک ته‌نیا بۆ نه‌وه‌کانی خۆیان به‌لکو بۆ مێژوو- و بۆ مرۆڤایه‌تیش. راستیی، هه‌ر مێژوو- و مرۆڤایه‌تیش ده‌یان کا به ره‌مز نه‌ک حیزب و ده‌سه‌لات.
ره‌مز خۆی ئه‌بستراکتکردن واته ته‌جریدکردنی راستییه‌کی بوونیاریی و بابه‌تییه. گه‌ر وا نه‌بێ ره‌مزبوون خۆی له خۆیدا له وه‌همێکی میتافیزیکی یان ساخته‌ییه‌کی سیاسی زیاتر نییه.
به‌لام که که‌سانی ئاشبه‌تالچی، خائین، بێگانه‌په‌رست، ئه‌نفالدروستکه‌ر، دزو داگیرکه‌ری خۆمالی و گه‌نده‌ڵ، هتد، ببنه ره‌مز، ئه‌وه ته‌نیا له کۆمه‌لگای ئێمه‌دا که هیچ پێوانه‌و ستانداردێكی زانستی، ئه‌کادیمی و ئه‌خلاقی تێدا نه‌ماوه ، روو ده‌دا.
لای من رێبه‌رایه‌تی یه‌که‌م فه‌لسه‌فه‌و بیره، ئه‌وسا ستراتیج و به‌رنامه ، ئه‌وسا به هه‌لوێست و وتار‌و ره‌وشت و کردار‌و وخۆبه‌ستنه‌وه‌ی ویژدانی و ئه‌خلاقیی نه‌گۆڕ به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک و ولاته‌وه‌یه؛ به نه‌بوونی هیچ بۆشایی و دووفاقییه‌ک له نێوان بیر‌و وتار‌و کرداردا.
من له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ رادیۆی نه‌وا پاش خۆکاندیککردن له حوزه‌یرانی 2009 دا وتم: من ده‌مه‌وێ نموونه‌یه‌کی نوێی سه‌رکرادیه‌تی پێشکه‌ش بکه‌م له رووی ده‌ستووری، دیمۆکراتی، یاسایی و ئه‌خلاقییه‌وه. ده‌سه‌لات من به‌رز نه‌کاته‌وه به‌لکو من ده‌سه‌لات دابه‌زێنم بۆ ناو میلله‌ت،
گه‌ل خۆی له رێگای ده‌ستووری دیمۆکراتی و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی پاک و راسته‌قینه‌و سه‌روه‌ریی په‌رله‌مانی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌لک به‌شێوه‌ی بازنه‌یی، کاراکردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و شارۆچکه‌کان و به‌ریوه‌بردنی نامه‌رکه‌زی ناوچه‌یی و لۆکالی و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا‌و کۆمه‌لگای مه‌ه‌دنی سه‌ربه‌خۆو میدیای ئازاده‌وه، خۆی ببێته خاوه‌نی بڕیار ده‌رباره‌ی بریاردانی پاشه‌رۆژی خۆی و پێشخستنی ناوچه‌و کۆمه‌لگاکانیان و به‌کارهێنانی بودجه به‌وشێوه‌یه‌ی ئابووری خۆمالی و مرۆڤ و کۆمه‌ل و نه‌ته‌وه بنیات ده‌نێ نه‌ک ته‌لارو دیوار‌و بازاڕ.و شوینی سیاحی بۆ تویژێکی پیسی دزو گه‌نده‌ڵ و هاندانی شاڵاوی هاتنی بێگانه بۆ کوردستان بۆ خاتری قازانج و خڕکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی حه‌رام و داوه‌شاندنی که‌لتوورو که‌سێتی کوردیی و بنه‌ماکانی ئه‌خلاقی کۆمه‌لایه‌تی و دروستکردنی زیاتری قه‌یرانی جێنێشته‌بوون و ژینگه‌و هاتوچۆو گرانیی.
وابزانم له‌م باوه‌ڕو ئامانج و ئایدیال و بنه‌ماو به‌هایانه لام نه‌داوه‌و ئاماده‌نیم بۆ به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵاتی و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تاکه‌که‌سیی، درۆ له گه‌ل خۆم و خه‌لک و خیانه‌ت له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆم و منالانی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م.
ته‌وه‌ری دووه‌ـم:
زوڵم و دوو روویی میدیا‌و پرسی میدیای سه‌ربه‌خۆ له کوردستاندا
بۆ ده‌رکه‌وتنیش ، حه‌زم له ده‌رکه‌وتن نییه، ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بێ ده‌رکه‌وتووم ، له ماوه‌ی که‌مپه‌ینی سه‌کرادیه‌تیدا هێنده‌ی هه‌موو سه‌رکرده‌کانی کورد به‌یه‌که‌وه ، کۆن و تازه، له ماوه‌ی 40 رۆژدا چوومه ناو خه‌لک و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر قسه‌م کردووه. ئه‌وه وێنه‌و ڤیدیۆاکن ماون.
به‌لام ده‌ڵیی چی که 40 سه‌عات ڤیدیۆی زیندووی ئه‌و کامپینه‌م هه‌یه که راده‌ی پشتگیری دلسۆزانه‌و دیمۆکراتییانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌خه‌ن، هیچ که‌نالێکی ته‌له‌فزیۆن 4 ده‌قیقه‌شی نیشان نه‌دا.
له کاتی خۆپیشاندانه‌کانیشدا که به پێویستم زانی، هاتمه‌وه‌و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بووم به‌لام به داخه‌وه دیسان میدیا‌و که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن ده‌نگو ره‌نگی منیان کپ کرد، که‌نالی نالیا به‌لێنیان پێدام که که‌وتنه‌وه کار چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌لدا بکه‌ن و رێگام بۆ بکه‌نه‌وه، به‌لام هه‌رجی هه‌وڵمدا له گه‌لیان یه‌ک تاکه چاوپێکه‌وتنێکیشیان له گه‌ڵمدا نه‌کرد.
ئه‌مه ده‌ریده‌خا به راستی میدیای سه‌ربه‌خۆ، دوور له ده‌سه‌لاتی روون یان سێبه‌ر، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆی حیزب و ده‌سه‌لات، به هیچ شێوه‌یه‌ک له کوردستان نییه.
هه‌مووی گه‌مه‌ی چاوبه‌سته‌یی و ساخته‌یی حیزبه‌کانه له پشته‌وه له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌کرێ و سامانی خه‌لک له سه‌دان ده‌زگای راگه‌یاندنی حیبزبی و نیمچه‌حیزبی رشانه‌وه‌یی و زبڵدانییدا سه‌رف ده‌کرێ. .
منیش نه ده‌مه‌وێ ببمه حیزب، نه میدیای خۆم دروست که‌م تا هه‌ر کاتی بمه‌وی لێی ده‌رکه‌وم و بیکه‌مه ره‌نگ و ره‌مزی خۆم.
من باوه‌رم به ده‌ستوورو دیمۆکراسی و دامه‌زراوه‌کان هه‌یه. به پرۆسه‌ی یاسایی و روونکاریی.
من ده‌مه‌وێ ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی شه‌رعیمان هه‌بن که کۆمان بکه‌نه‌وه‌و بمانکه‌ن به نه‌ته‌وه، له‌وانه ده‌زگایه‌کی میدیایی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێ که به سه‌ربه‌خۆیی و پرۆفێشنالی به‌رێوه چێ و جێگای بیر‌و رای منیشی تێدا ببێته‌وه‌و هی هه‌موو جۆره بیرورایه‌کی ترێش، بتوانم له‌وێدا ره‌خنه بگر‌م و ره‌خنه‌م لێبگیرێ.
به‌لام به‌داخه‌وه جه‌ماوه‌ره‌که‌شمان تا ئه‌و ئاسته هوشیارو زانا نییه دوور له حیزبایه‌تی بیر بکاته‌وه‌و بۆ پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاوا کار بکا .
به داخه‌وه که‌لتوورو ستراکتوری خێڵ، ده‌سته‌گه‌ری، مافیایی ، به شێوه‌یه‌کی به‌ربلاو ته‌شه‌نه‌ی کردووه. رۆشنبیران به گشتی، یان ده‌سته ده‌سته، به سه‌ر خێڵی رؤشنبیری و ئایدیۆلۆجی جیاوازدا دابه‌شبوون و خه‌می نه‌ته‌وه‌یی و رووناکبیری هاوبه‌ش و باوه‌ر به په‌یامی پیرۆزی وشه‌و نووسین و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بزر بووه، یان یه‌کێتی و هاوکاری به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش له ناو ئه‌وانه‌شدا نییه که به راستی ده‌یانه‌وێ ئه‌م وه‌زعه بۆ چاکه‌ی خه‌لک بگۆڕدرێ.
ڕێگایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ببی به ره‌مز ، وه‌ک به‌رێزت ده‌لێ، ئه‌وه‌یه که منیش خێڵێکی روشنبیران له ده‌وری خۆم کۆکه‌مه‌وه. من باوه‌ڕم به‌وه‌ش نییه. من شانازی ده‌که‌م گه‌ر هه‌ر نووسه‌رێ، رووناکبیرێ، گه‌نجێکی هوشیار، به قه‌ناعه‌ت و باوه‌رو تێگه‌یشتنی خۆیه‌وه، بیر‌و بۆچوون و ستایلی کارکردنی منی به‌دڵ بێ و وه‌ک تاکێکی ئازاد‌و هوشیار پشتگیری بکا، گه‌رچی وه‌ک وتم گه‌مارۆی به‌ره‌دوامی میدایی رێگه‌ی له‌وه گرتووه جه‌ماوه‌ر ئاگای له کار‌و چالاکی و په‌یامه‌کانی من بێ.
من نه‌مبیستووه‌و هه‌ستم نه‌کردووه که‌سانێک هه‌بن من به ره‌قه‌مێکی گۆڕان بزانن. من له یه‌که‌م کۆنفرانسی رۆژنامه‌گه‌ریم له سلێمانی له کاتی هه‌لبژرادندا به روونی و به توندی ده‌رم بڕی که من وه‌ک رووناکبیرێکی ئازاد وه‌ک خۆم کاندیدی خه‌لکی کوردستانم و هی هیچ حیزبێک و گروپێک نیم.
من باوه‌رم به‌وه هه‌یه که سه‌رۆک ده‌بێ نه‌ته‌وه‌یی ناحیزبی بێلایه‌ن و ئازاد ىێ به چاوی یه‌کسانی یاسا سه‌یری هه‌موو حیزبه‌کان بکاو هه‌وڵ بدا یه‌کیان خا له پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی کۆمه‌لایه‌تی داداپه‌روه‌ریدا.
له گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێز‌و پێزانینم بۆ پشتگیری ته‌واوی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌کان بۆ من له کاتی هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا، من، به پێی حیکمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌نرخی خۆمان: دۆست ئه‌وه‌یه ده‌تگریه‌نێ، دوژمن ئه‌وه‌یه پێت پێده‌که‌نێ، هیچ کات سڵم له‌وه نه‌کردۆته‌وه ره‌خنه‌ی دروستکه‌رانه له سه‌رکردایه‌تی هه‌موویان به گۆڕانیشه‌وه بگر‌م.
من باوه‌رم وایه ئه‌وه‌ی لای کورد و له کۆمه‌له‌که‌ماندا نوقسانییه‌کی گه‌وره‌یه نه‌بوونی راستگۆیی و روونکاریی و عه‌قڵی ره‌خنه‌یی شیکاری و دایله‌کتیکییه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو-و خۆکاندیدکردنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی سیاسی
ڕێگا: بۆ خولی داهاتو ئامادەی خۆت کاندید بکەیتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، ئایا بەرنامەی سیاسی و پرۆژەت هەیە ؟
من به دڵنیاییه‌وه ده‌لێم له هه‌لبژاردنی پێشوودا ئه‌گه‌ر ئینقلابێکی ته‌زویری گه‌وره له هه‌ولێرو ئیحتیکاری ده‌نگه‌کان له دهۆک نه‌کرابا، من سه‌دی سه‌د ده‌رچوو بووم. له هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌رچووم که ته‌زویری تێدا نه‌کرا: واته گه‌رمیان، هه‌موو ناوچه‌ی سلێمانی و کۆیه. راستی تا له ناوچه‌ی پارتی نزیکتر ده‌بووه‌ووه ده‌نگی من زیاتر ده‌بوو. له ته‌قته‌ق 12000 ده‌نگم هێنا که زیاتر له سه‌دی نه‌وه‌دی ده‌نگده‌ران بوو.
بۆ زانیاریت له هه‌ولێر: پشتگیری هه‌موو حیزبه‌کانم هه‌بوو به حیزبه بچووکه‌کانیشه‌وه وه‌ک کۆمۆنیست و زه‌حمه‌تکێشان و پارێزه‌ران و جه‌ماوه‌رێکی زۆری یه‌کێتی و عه‌شیره‌ته‌کان و خێزانی شه‌هیدو ئاواره‌کان و به‌شیکی زۆری بارزانییه‌کانیش.
به دڵنیایه‌وه سه‌دی سه‌د من له هه‌وڵیر ده‌نگم زیاتر هێنا بوو. ئاشکرایی ته‌زویر بۆ سه‌رۆکایه‌تی له‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه سه‌دی په‌نجا وپێنجی ده‌نگیان هێنا به‌لام مه‌سعود بارزانی به سه‌دی حه‌فتا که‌متر رازی نه‌بوو!
دوایی یه‌کێتی دانیان به‌و ته‌زویره دانا‌و ته‌نیا به به‌کارهێنانی وه‌ره‌قه‌ی ئه‌و ته‌زویره پارتی رازی بوو له جیاتی بێده‌نگی یه‌کێتی له ته‌زویری سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌وانیش سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت بده‌نه‌وه به یه‌کێتی ئه‌گینا پارتی به نیاز بوو سه‌رکه‌وتنی گۆران بۆ ئه‌وه به‌کار بهێنێ تا بڵێ یه‌کێتی زۆربه‌یان ده‌نگیان بۆ گۆران داوه‌و ڕیکه‌وتنی ستراتیجی پووکاوه‌ته‌وه‌و یه‌کێتی هه‌قی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه حکومه‌ت وه‌رگرێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه حه‌زیشیان له چاره‌ی د. به‌رهه‌م نه‌بوو –و ده‌شترسان کاری وا بکا کابینه‌که‌ی پێشووی کاک نێچیروان بچووک بکاته‌وه.
له هه‌مووی ناخۆشتر بۆ من ئه‌وه بوو که وا ئۆپۆزیسیۆن به تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تی گۆڕان که ده‌یانوت ئه‌سڵه‌ن باوه‌ریان به سه‌رۆکایه‌تی نییه‌و نابێ هه‌بێ،و له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه پشتگیری من یان هیچ کام له کاندیده‌کانیان نه‌کرد، که‌چی خێرا ته‌زویری سه‌رۆک و سه‌رۆکی ته‌زویریان نه‌ک هه‌ر قبوڵکرد به‌ڵکو کردیان به مه‌رجه‌عی ده‌ستووری و یاسایی و سیاسیی و سه‌ربازیی یه‌که‌م و له سی ئابدا چوون له به‌رده‌رگای سه‌رۆکی ته‌زویر داوای مه‌رحمه‌تی ئه‌ویان بۆ گێرانه‌وه‌ی نانبراوان کرد! تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌وه‌تا کاک مه‌سعود پیرۆزبایی بۆ دامه‌زراندنی که‌ی ئێن ئێن ده‌نێرێ و پێوه‌ندی ناارسته‌وخۆو له ڕیی نێوانچییه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی له هیچ کاتێکدا نه‌پچراوه‌و به دانپێداهێننای خۆشیان پێوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوان گۆڕان و نێچیروان بارزانی به‌رده‌وام هه‌بووه.
پیسترین ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریی
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌مان سیستم و هه‌مان ده‌سه‌لاتی ته‌زویرچی و نه‌بوونی زامنی هه‌لبژاردنی دیمۆکراتی بێ ته‌زویرو بوونی سه‌دان ده‌زگای راگه‌یاندنی حیزبیی وبه‌شینه‌وه‌ی ده‌مانچه‌و پاره‌و به‌رتیل و هه‌ژموونی حیزب و بنه‌ماله به‌سه‌ر میدیا‌و بودجه‌و بازار‌و سامان و ئابووری و ده‌رفه‌تی کار و دامه‌زران و وه‌زیفه‌و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و هه‌موو شتێکدا وه‌ک پیسترین ده‌سه‌لاتی تۆتالیتاری به‌ده‌ر له هه‌موو یاسا‌و به‌رپرسیارییه‌کی ئه‌خلاقیی، ئایا ئه‌مجاره‌ش خۆ کاندید کردنه‌وه‌م هه‌مان پرۆسه‌و ئه‌نجامی نابێ؟
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من سوورم له سه‌ر هه‌ولدانم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتیکی ده‌ستووری دیمۆکراتی له کوردستانداو به پشتیوانی خودا‌و میلله‌ت خؤشم کاندید ده‌که‌مه‌وه.
به‌رنامه‌ی سیاسیی
ده‌رباره‌ی به‌رنامه، له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا پرۆژه‌یه‌کم بۆ چاکسازییه‌کی رادیکالی بلاو کرده‌وه که نزیکه‌ی 15000 وشه‌یه‌و به دڵنایییه‌وه ده‌ڵێم فروانترین و سسیتماکیترین و راستگۆترین و رادیکالترین و عه‌قلانیترین پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی چاکسازیی و گۆرانکاریی و راستکردنه‌وه‌یه گه‌ری جێبه‌جێ بکڕێ هه‌م گه‌له‌که‌مان ده‌کا به نه‌ته‌وه هه‌م به پێشکه‌وتووترین و دیمۆکراتیترین و دادپه‌روه‌رترین کۆمه‌لگا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا
تۆ نا‌توانیت به‌رنامه‌یه‌کت هه‌بی گه‌ر بنه‌ماو پرینسیپت نه‌بن، ئه‌و به‌رنامه‌یه له سه‌ر دوو چه‌مکی حه‌قیقه‌تناسیی و هه‌قناسیی دانراوه، تۆ تا راستییه‌کان نه‌زانی ناتوانی بریاری راست بده‌ی و هه‌ق بده‌یه‌وه هه‌قخوراوان. ئه‌م دوو تێزه‌و پرۆسه‌یه پێکه‌وه به‌ندن. مێژووی ئێمه پڕه له ناهه‌قی و غه‌درو تاوان و ژێرپێدان و شاردنه‌وه‌و بێده‌نگکردنی راستیی، ده‌بێ بتوانین مێژووی نزیکی خۆمان بخوێنینه‌وه و برینه‌کانمان سارێژ بکه‌ینه‌وه تا ببینه‌وه به مرۆیه‌ک و کۆمه‌لگایه‌کی ته‌ندروست و ئیتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانیمان بگێڕینه‌وه.
به‌رنامه‌که له سه‌ر شه‌ش پرینسیپ دنراوه که ئه‌مانه‌ن: دایه‌لۆگ، ده‌ستوور، دادگای ده‌ستووریی، دیمۆکراسی، دادپه‌روه‌ری، ده‌زگاییکردن. هه‌ر یه‌کێ له‌مانه‌ش کراوه‌ته چه‌ند به‌شێکه‌وه به پێکه‌وه به‌ستنیكی ئیپستیمۆلۆجی و میزوویی و پرۆسه‌یی.
به داخه‌وه جگه له هاولاتی که وه‌ک هه‌واڵ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له سایته‌که‌یاندا دایان به‌زاند و سایتی ستاندارد، میدیاکانی تر بلاویان نه‌کرده‌وه کاته‌که‌شی سه‌رقالی زۆهری خۆم و خه‌لک بوو به رووداوه‌وکانی خۆپیشاندانه‌کان.
من به‌م زووانه به‌ش به‌ش به روونکردنه‌وه‌ی زیاتره‌وه له سایته‌کاندا بلاوی ده‌که‌مه‌وه‌و هیوادارم گفتوگۆ‌و دایه‌لۆگی له‌لایه‌ن حیزبه‌کان و رؤشنبیرانه‌وه له سه‌ر بکرێ چونکه پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بابه‌تی ىێلایه‌نه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی ئاشتبوونه‌وه‌و بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌یی و پاشه‌ڕۆژی دیمۆکراتی و شارستانی گه‌ل و ولاته‌که‌مان دایه.
ته‌وه‌ری چواره‌م: ده‌رباره‌ی دروستکردنه‌وه‌ی عێراق، رێفراندۆم و ده‌سه‌لاتپه‌رستیی و عێراقچێتی تاله‌بانی
رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆبوون نه‌ک دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی
رێگا: لە کایەی سیایەکانی عێراقدا بوونی جەنابت هیچ کاریگەریەکی ئەتۆی نیە بۆ؟
من له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی عیراق به‌م چه‌شنه نه‌بووم که ئه‌مریکا کردی ، سه‌ه‌دان وتارم به ئینگلیزی نووسی ، ره‌خنه‌م له برێمه‌ر گرت و پێشنیارم کرد که باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی تایه‌فی و نه‌هێشتنی کێشه‌و ناهه‌قییه مێژووییه‌کان رێگه‌دانه به دروستکردنی سێ هه‌رێم له رێگه‌ی رێفراندۆم و هه‌لبژاردنه‌وه.
ئه‌مه ڕێگه ده‌دا دیمۆکراتی ناوچه‌یی چیگیر بێ و خه‌لک سه‌رکرده‌و نوێنه‌ران به بی کاریگه‌ریی تایه‌فی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌لبژێرن. کتێبێکیشم به ئینگلیزی به ناوی ئه‌مریکا له عێراق: داگیرکردن یان ئازادکردن؟ بلاو کرده‌وه.
کارکردن بۆ رێفراندۆم
وه‌ک کوردیش هه‌ر له‌گه‌ل رووخانی سه‌ددام و پێشنیازی ئه‌وه‌م کرد که کورد له ریگای رێفراندۆمه‌وه پرسی پێ بکرێ داخۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێ یان بچێته‌وه ناو عێراق. هه‌ر گه‌لێ جینۆساید بکرێ به پێی پرینسیپی یاسایی (دادپه‌روه‌ری هه‌قسه‌ندنه‌وه) مافی سه‌ربه‌خۆیی وبریارادنی پاشه‌رۆژی خۆی هه‌یه.بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه‌ش ئێمه ته‌نیا پێویستیمان به‌وه بوو داوای بکه‌ین و خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیخوازانه‌ی بۆ بکه‌ین و بڵیین ناچینه‌وه ناو ده‌وڵه‌تێک که ئێمه‌ی جینۆساید کردووه، ده‌بێ سه‌ربه‌خۆییمان قبوڵ بکاو داوای لێبوردن به ره‌سمی بکاو سه‌دان بلیۆن دۆلار قه‌ه‌ربووشمان بکاته‌وه. ئه‌وه‌نده‌مان ب- وتایه‌و بکردایه ئێستا ده‌وله‌ت ده‌بووین.
ئه‌م بانگه‌وازه‌م له کاتی خۆیدا کرد که چاو له کۆسۆڤۆ بکه‌ین و هه‌ر به ئاڵای سپییه‌وه بچینه سه‌ر جادده. دواییش دوای هه‌ولێکی زۆر به یارمه‌تی هه‌ندێ براده‌ر توانیم ملیۆن و 700000 ئیمزاکانی رێفراندۆمی نافه‌رمی و دواکارییه‌کانی کورد بگه‌یه‌نمه نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و و به‌لێنی رێفراندۆمیان لێ وه‌ربگرین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیام بینی که زۆر پشتگیری ئه‌مه‌یان ده‌کردو هاتمه‌وه بۆ سلێمانی تا کاری بۆ بکه‌م. به خۆم زانی له سلێمانی ریگای هه‌موو پێوه‌ندییه‌ک و جاوپێکه‌وتنێکی راگه‌یاندنم لێ به‌ستراوه. براو خوشکانی راگه‌یاندنی یه‌کێتی هه‌موو دۆست و ناسیاوم بوون.
گه‌مارۆی میدیای یه‌کێتی
به‌لام هه‌ر که کوردستانی نوێ، کوردسات جاوپێکه‌وتنێکیان داده‌نا دوایی هه‌لده‌وه‌شینرایه‌وه. کاک کۆسره‌ت و کاک مه‌لا به‌ختیارم و کاک قادری حاجی عه‌لیم بینی ئه‌وه‌م بۆ باس کردن پییان سه‌یر بوو-و ئاگایان لێنه‌بوو ، ئه‌وانیش هه‌لیان دا و چاوثێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کوردسات بۆ وه‌رگرتم به‌لام دیسان هه‌لوه‌شێنرایه‌وه، تا هیرۆخانێشم بینی هه‌ر فایده‌ی نه‌بوو.
کاک مه‌لا به‌ختیار به‌لێنی دا خۆی میزگردێکم له رۆژنامه‌که‌ی خۆی بۆ ساز کا، ئه‌ویش نه‌یکرد!
دوایی زانیم ئه‌مه سیاسه‌تی شه‌خسی تاله‌بانی بوو تا رێگه له رێفراندۆم بگرێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات و سه‌رۆکایه‌تی شه‌خسی خۆی له به‌غدا له ناو ئه‌نجومه‌نی حوکمی ئه‌وسا به کاری بێنێ. به‌لگه‌نامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌که به روونی ئه‌مه نیشان ده‌ده‌ن.
لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی رێفراندۆمی سلێمانیش به داخه‌وه ئامرازی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی تاله‌بانی بوون هه‌ر چه‌ند کردم له‌گه‌ل لیژنه‌ی رێفراندۆم کۆ ببمه‌وه خۆیان لێ دزیه‌وه.و له گه‌ڵ کاک شیرکۆ ىێکه‌س قسه‌م کرد و خۆی لێ که‌ڕ کرد، له داخا هۆنراوه‌یه‌کی هه‌جووی کورت و توندم بۆ نووسی که بلاوم نه‌کردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئازادی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کردم و وا بزانم زۆر شتم له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا روون کرده‌وه، ئێستا له بیرم نه‌ماوه.
ئاخری، سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی یان فرۆشت و له ده‌ستووری پڕ کێشه‌ی عێراق زیاتر هیچ رێکه‌وتنیکی جیهانیی و به‌لگه‌نامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانیان بۆ پاراستنی ژیان و ماف و ئازادییه‌کانی خه‌لکی کورد‌و کوردستان به‌ده‌ست نه‌هێنا ته‌نیا ده‌سه‌لات و خۆده‌وله‌مه‌ندکردن و هێشتنه‌وه‌ی حاله‌تی ئه‌نفالکردنی میلله‌ت و خزمه‌تی ئه‌جندای ده‌وله‌ته ئیقلیمییه‌کان بوو.
جاران بریاری 688 ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان هه‌بوو هه‌رێمی کوردستانی له هێرشی ئاسمانی ده‌پاراست، به چوونه‌وه‌ی بێ مه‌رج بۆ ناوعێراق ئه‌مه‌شیان هه‌ڵوه‌شناده‌وه. ئه‌وه‌تا ئێستا رۆژانه تورکیا‌و ئێران کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن. گه‌مه‌ی سیاسی عێراقیش وه‌ک ده‌زانن له سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی حیزبی تایه‌فی دامه‌زرا له پرۆسه‌یه‌کی پر خوین و وێرانکاری و تاوانکاری و گه‌نده‌ڵی، زیاتر له نیو ملیۆن عێراقی بوونه قوربانی، سێ ملێۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی هه‌یه، به پێی راپۆرتێکی وه‌زاره‌تی کار‌و باری کۆمه‌لایه‌تی عێراق خۆی له سالی 2008 دا، 4 ملیۆن منالی بێکه‌س یان هه‌تیو له عێراقدا هه‌یه، منال ده‌فرۆشرێ، هه‌زاران ژن بۆ بازرگانی سێکس به‌کار هێنراون، ئه‌وه تێرۆریزم و کوشتنی تایه‌فی و له‌ناوبردنی زانا‌و ئه‌کادیمیانی عیراقی و لێره بوه‌ستێ.
له نێو هه‌موو سیاسییانی عێراقیدا ته‌نیا تاله‌بانی یه وه‌ک چۆن وه‌ختی خۆی به خۆشی و پێکه‌نینه‌وه کیمیا قڕانی هه‌له‌بجه‌و هه‌موو پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی جیهانی بۆ کورد دانا، ئێستاش ئه‌و عێراقه پر خوێن و تاوان و وێرانی و ناکۆکییه به عێراقی ئازادکراوو ونموونه‌ی دیمۆکراتی و پێشکه‌وتن ده‌زانێ.
چ تاوان و ته‌فاهه‌تێکه شه‌ری ده‌ستوروی عێراق بکه‌یت و قسه‌ی سه‌ر زار‌و بنزارت وه‌ک کورد ده‌ڵی ده‌ستووری عێراق بێ به‌لام ئه‌وه بیست ساڵه رێگه نه‌ده‌ی خۆت ده‌ستوورت هه‌بێ و به قه‌ره‌قوشی و گه‌نده‌ڵی و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و تاوانکاری حوکم بکه‌یت؟
من باوه‌رم به‌وه هه‌یه کورد ده‌بێ مالی خۆی رێک بخا، ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌لگای دیمۆکراتی خۆی بنیاتنێ، گه‌لی خۆی شاد‌و یه‌کگرتوو بکا، کار بۆ پاراستن و گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان بکا، ئه‌م ده‌رفه‌تانه رۆیشتن.
ئێستا سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی چیرۆکێکی تره که پاله‌وانه سه‌ره‌کییه، ئه‌مریکا، تێیدا ون یان بێ ده‌سه‌ڵاته. من دژی ئه‌و عێراقچێتییه بووم. من به نیازی ده‌سه‌لات و ده‌وله‌مه‌ندی نیم له سه‌ر حیسابی سیاسه‌ت و بوونه ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌و جۆره شتانه، باوه‌رم به پرۆسه‌یه‌ک نه‌بێ و نه‌توانم کاری تێبکه‌م ، باشتره خۆی لێ دوور بگر‌م به‌لام هه‌میشه هه‌لوێستم به‌رامبه‌ر رووداوه‌کان کوردیی و عێراقی هه‌بووه.
سیاسه‌تی مالکی
: خوێندنەوەت چیە بۆ تاك ڕەوی مالکی و چونی هاشمی بۆ لای سەرانی کورد؟
مالکی تا ئێستا به زمانی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگا قسه ده‌کاو من تاکره‌وی تێدا نابینم زیاتر هه‌ولی شکاندنی ئه‌و ته‌واقوقه حیزبییه نادیمۆکراتییه‌ی تێدا ده‌بینم که یاسا‌و یه‌کسانی و دیمۆکراتییه‌تی خنکاندووه‌و سیستمی تایه‌فی و بنه‌ماله‌یی سه‌پاندووه. دیاره ئه‌وانه‌ی تا ئێستا سه‌رانی کورد پاڵپشتییان کردوون و پاراسدتوون و ئه‌وانه بوون که ده‌وری هه‌ره گه‌وره‌یان له ئه‌نفالکردنی کورد‌و دوژمانیه‌تی کوردستیان و گه‌نده‌لیدا هه‌بووه.
ده‌رباره‌ی راگه‌ینادنی ده‌وڵه‌تی کوردیی و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان
ڕێگا: ئەگەر ببیتە سەرۆکی هەرێم ئەو بریارە ئازایانە ئەدەیت دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ ڕاگەیەنیت؟
ده‌وله‌تی کوردی به سه‌رۆک و به راگه‌یاندن و بانگاشه دروست نابێ. هه‌موو جارێ که ده‌سه‌لات به تایبه‌تی بارزانی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئاڵا‌و ده‌وله‌ت دێنێته کایه‌وه، ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دژی کورد‌و کوردستان هه‌یه که ده‌یه‌وێ دایپۆشێ، وه‌ک هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا، یان بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی سایسی و نه‌مانی باوه‌ڕی خه‌لک پێی. دروستکردنی ده‌وله‌ت و سه‌ربه‌خۆیی بریارێکی سیاسیی یاسایی نێوده‌وله‌تییه ده‌بی تۆ پێشتر له رێگای هاوپه‌یمانی ورێکه‌وتنی جیهانی و ده‌وری سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانه‌وه کاری بۆ بکه‌ی نه‌ک به فشه‌و راگه‌یاندن. له لایه‌کی تره‌وه کام ده‌وله‌ت، کام خاک و ناوچه؟ ئایا که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کانمان گه‌راندوونه‌وه یان ده‌وله‌تی به بی ئه‌وان داده‌مه‌زرێ که خیانه‌ت و تاوانه؟ من به‌ر له‌گه‌رانه‌وه‌م بۆ کوردستان له کاتی هه‌لبژاردندا نه‌خسه‌رێگایه‌کی پوخت وئاسانم بۆ زامنکردنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی باشوور دا به به‌ریتانیاو ئه‌مریکییه‌کان که ئه‌م هه‌نگاوانه بوو:
1. پاراستنی کورده‌کانی ناوچه دابراوه‌کان یان ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌نگاو به رێگه‌دان به گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌و هاوکاریکردنیان له رێگای سوپای ئه‌مریکییه‌وه
2. کارکردن له سه‌ر چیبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 پێش کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکی و به‌جێگه‌یاندنی رێفراندۆم له‌و ناوچانه‌دا
3. ئه‌نجانی رێفراندۆم له که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (من ئه‌م ناوه به راستتر ده‌زانم له چێگه ناکۆکیی له سه‌ره‌کان) ئه‌وه ده‌بێ که خه‌لک ده‌نگ بۆ گه‌رانه‌وه‌یان ده‌دا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
4. هه‌نگاوی چواره‌م ریکخستنی رێفراندۆمێک له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانه‌وه له سه‌ر داوای په‌رله‌مانی کوردستان له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی باشووری سودان بۆ ئه‌وه‌ی داخۆ کورد ده‌یه‌وێ له عێراقدا بمێنێته‌وه یان سه‌ربه‌خۆ بێ.
5. که کورد سه‌ربه‌خۆیی هه‌لنژارد هێزی نێونه‌توه‌یی بۆ پاراستنی ده‌وله‌ته‌که تا ماوه‌یه‌ک له کوردساتن بمێنێته‌وه.
به‌لام خۆپه‌رستی و بێباکی سه‌رانی ده‌سه‌لات و بێبه‌رنامه‌یی ئۆپۆزیسۆن ئه‌م ده‌ر‌فه‌ته‌ی له ده‌ست دا. ئێستا کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو گه‌مه‌ی یاریکه‌ره ئیقلیمییه‌کانه‌وه دوور نییه ئه‌م هه‌رێمه بچوکه‌ش دووباره له رێگای ناکۆکی ناوخۆ وه دابه‌ش که‌نه‌وه.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م:
ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ئۆپۆزیسیۆن
ڕێگا: کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ گۆڕان هەست ناکەیت زۆر جار بوون بە ئۆپۆزیسیۆنیان بۆ رازی کردنی دەسەڵاتە واتا(یەکێتی وپارتی) یان هەندێك جار بۆ ئیمتیازە؟
کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ زانست
من زۆر جار دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه کۆمه‌لگای نوێ به کۆمه‌لگای زانین داده‌نرێ، کۆمه‌لگایه‌که له سه‌ر ئامار‌و داتا‌و لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌زموونکاری زانستی ئه‌وسا دیمۆکراسی و یاسا دامه‌زراوه.
ئێمه کۆمه‌لگایه‌کی ناوبۆشین که هه‌موو شتێک تییدا کراوه‌ته حیزبخانه یان وه‌ک له هۆنراوه‌یه‌کی زوودا وتوومه: ئاوده‌ستخانه‌ی حیزب.
نه ئه‌کادیمیا مان هه‌یه، نه ده‌زگای لیکؤڵینه‌وه‌ی زانستی و ستراتیجی، نه بیرخانه (ثینک-تانک) نه مه‌رجه‌عی زانستی و پسۆڕیی شاره‌زا، نه لێکۆلینه‌وه‌ی مه‌یدانی زانستی، نه ده‌زگایه‌کی مه‌رکه‌زی کۆکردنه‌وه شیکردنه‌وه‌ی ئامار‌و ستاتیکس هتد بۆیه بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێ به شیوه‌یه‌کی زانستی ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تای سفر.
ئۆپۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆنبوون
ئۆپۆزیسیۆن چییه؟ ئێمه ته‌نیا به یه‌ک مانا ئۆپۆزیسیۆنمان هه‌یه که حیزبی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌ندامی هه‌لبژێردروایان له په‌رله‌مان هه‌یه که (مه‌فروزه) ده‌وری ئۆپزیسیۆن له په‌رله‌مان ببینن.
به‌لام ئێستا هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه رێکن په‌رله‌مان ئیفلیجه‌و په‌رله‌مانته‌ران ده‌وری خۆیان نه‌بینیوه. له چاوثێکه‌وتنێکی تردا روونم کردۆته‌وه په‌رله‌مان خۆی به مانا زانستی و ده‌ستوورییکه‌ی نییه، ئێمه هه‌ر ده‌ستوورمان نییه، و له دوای : سه‌رۆکه‌کان، بنه‌ماله‌کان، ده‌زگا ئیستیخباراتی و سه‌ربازییه حیزبییه تایبه‌تییه‌کان، مه‌کته‌بی سیاسییه‌کان، و حکومه‌ت، په‌رله‌مان ده‌سه‌لاتی شه‌شه‌می بریاردانی کاری سیاسییه له کوردستان.
ئه‌مه له‌وه‌وه هاتووه که ئۆپۆزیسیۆنیش له سه‌ر بنه‌مای زانین و دیمۆکراسی و یاسا کار ناکات. له سه‌ر بنه‌مای به‌هێزکردنی ده‌سه‌لاتی حیزبی ئیش ده‌کات. به‌مه له‌گه‌ل حیزبه‌کانی ده‌سه‌لات یه‌کده‌گرنه‌وه‌و فه‌زایه‌ک بۆ ئۆپۆزیسۆن بوون نامێنێ.
گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بیت مانای وایه: 1. ئامانجی ئۆپۆزیسیۆنیت هه‌یه 2. ئه‌و ستراتیجه‌ت دیاری کردووه چۆن به‌و ئامانجه بگه‌یت.
ئامانجی ئۆپۆزیسیۆن له ولاتاندا به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لاته له پرۆسه‌ی ئاشتیاینه‌ی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌لات له رێگای هه‌لبژاردن و ئۆپۆزیسۆنی په‌رله‌مانییه‌وه. واته دیمۆکراسی و ده‌زگاکه‌ی په‌رله‌مان رێبازی ستراتیجی سه‌ره‌کی ئۆپۆزیسۆن بوون و گه‌یشتن به ده‌سه‌لاتن. له پاڵ ئه‌وه‌ش ئۆپزیسیۆن هه‌وڵ ده‌دا له رێگای که‌مپه‌ین و پشتگیری کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و ماف و ئازادییه‌که‌نی خه‌لک هه‌میشه پێوه‌ندی پته‌وی به شه‌قام و ده‌نگده‌رانه‌وه بپارێزێ. به‌کورتی په‌رله‌مان وه ک نوێنه‌ری خه‌لک و شه‌قام دوو مه‌یدان و ئامرازی ئۆپزیسۆن بوونن. گه‌ر سه‌رنجێکی خێرای رووداوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کان بده‌ین ده‌بینین که ئۆپۆزیسۆن ستراتیجی به‌هێزکردنی په‌رله‌مان و شه‌قامی نه‌بووه‌و نییه و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان ، له بێئاگایییه‌وه بێ یان به نه‌خشه‌سازی، له خه‌می به‌هێزکردنی ده‌سه‌لاتی حیزبین له سه‌ر حسێبی په‌رله‌مان و شه‌قامیش که ئه‌مه له ئاکامدا ئه‌وان هه‌ر به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات لاواز ده‌کات وه‌ک ئه‌وه وایه خۆت له سه‌ر لقی دره‌ختێک وه‌ستا بی و خه‌ریک بی لقه‌که به مشار ببڕیه‌وه. تا ئێستا هیچ هه‌نگاویكی ئۆپۆزیسیۆنمان بۆ به‌هێزکردنی په‌رله‌مان و سیستمی په‌رله‌مانی نه‌بینیوه، گه‌ر وا بووایه ده‌بوو پێشکاریی (ئه‌سبه‌قییه‌تی) کاره‌کانیان ده‌ستوور ، ئه‌وسا په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئه‌وسا زامنکردنی سه‌رۆکایه‌تییه‌کی چالاک و پاک و چاکی په‌رله‌مان و ئه‌وسا پشتگیری و به‌هێزکردنی حیزبه په‌رله‌مانتارییه‌که‌یان وا ته فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی حیزبه‌که‌ی خۆیان به تایبه‌تی و هی هه‌موو په‌رله‌مان به گشتی و هاندان و پشتگیری‌کردن و ئاسانکردنی کاری په‌رله‌مانییانه‌ی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا به ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌لاته‌وه.
گه‌وره‌ترین کاری په‌رله‌مان
وه‌ک ئاگادارن له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا من له نزیکه‌وه ئاگادارابووم و به‌شدار بووم. به رای من گه‌وره‌ترین کاری په‌رله‌مان، که له ژێر فشرای شه‌قامدا کردی، بریاره 17 خاڵییه‌که‌ی بوو دوای رووداوه‌کانی 17 ی شوبات. ئه‌مه نموونه‌یه‌کی ده‌گمه‌نی کاری خێرا‌و هاوکار و هاومه‌به‌ستی ستراتیجی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بوو‌و به نوێنه‌رانی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسۆنه‌وه.
گرنگه‌که‌ی ئه‌وه‌ش بوو له پاڵ ئه‌و بریاره گرنگ و چالاکه‌ی په‌رله‌ماندا خۆنیشاندان و ده‌وری شه‌قام به‌رده‌وام بوو ، ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی ده‌گمه‌نی گه‌وره بوو بۆ ئۆپۆزیسۆن که کاری به‌رده‌وام له سه‌ر هه‌ر دوو ستراتیجییه‌که‌ی ئۆپۆزیسۆن بکاو ده‌وری په‌رله‌مان به پشتگیری شه‌قام و ده‌وری شه‌قام به پشتگیری په‌رله‌مان به‌هێز بکات.
که‌چی به داخه‌وه به لای منه‌وه جێگه‌ی نائومێدی بوو که یه‌که‌م حیزبه‌کان خۆیان له جیاتی ده‌ستپێکردن له 17ی خاله‌که‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌و پشتگیری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌کانی خۆیان بۆ به‌جێگه‌یندن و پێشخستنی ئه‌م هه‌نگاوه به‌کۆمه‌ڵییه دیمۆکراتییه گرنگه، داواکارییه‌کی 22 خالیی حیزبی‌یان پێکه‌وه پێشکه‌ش کرد
دووه‌م: هاتن هه‌ر له ناو په‌رله‌مان وه‌ک حیزب! له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات کۆبوونه‌وه کاتێ شه‌قامیش له گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندا بوو. هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنیش، ده‌سه‌لات ده‌ستی به گرتن و لێدانی خۆپیشانده‌ران کرد‌و ئۆپۆزیسۆن بێده‌نگ بوو، (که پرسیم بۆچی ته‌نانه‌ت له ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌تان هه‌والی ئه‌و گرتن و هێرشانه بلاوناکه‌نه‌وه‌و ئیدانه‌یان ناکه‌ن وتیان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک نه‌ترسێ و هه‌ر بێته سه‌ر شه‌قام}
دوایی له کاتێکدا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌موو هه‌ولیکی دا رێگه له چالاکی و ده‌وری په‌رله‌مانتارییانه‌ی ئه‌ندامان و دیبات و باسکردنی کێشه سه‌ره‌کییه‌کان بگرێ، هێشتا ئۆپۆزیسیۆن چ به جیا چ به‌یه‌که‌وه ، وه‌ک حیزب، ده‌ورێکی دیاری نه‌بوو بۆ وه‌ستان به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و خروقاته‌کان و که‌ڵه‌گاییه‌کانی. ئه‌مه‌ش به رای من زیاتر له به‌رئه‌وه بوو که سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان پارتی بوو-و ئۆپۆزیسۆن به‌رامبه‌ر پارتی نه‌رمترو موساوه‌مه‌کار تر بوو.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو هیچ هه‌ولیکی جددییان بۆ ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کان له هه‌ولێرو بادینان نه‌داو ته‌ئکدیان له‌سه‌ر ده‌وری سه‌ره‌وه‌یی و سه‌رچاوه‌ییی (مه‌رجه‌عی) بارزانی ده‌کرده‌وه‌و دیاره باوه‌ڕیشیان به به‌لێنه‌کانی هه‌بوو.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئۆپۆزیسین ده‌وری خۆی وه‌ک به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات له رێگای دیمۆکراسی په‌رله‌مانییه‌وه دیاری نه‌کردووه‌و کاری بۆ ناکات. ئه‌گینا ده‌بوو به‌ره‌یه‌کی هاوکاری به‌هێزو به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش و حکومه‌تی سێبه‌ریان بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ ده‌سه‌لات و قه‌ناعه‌تپێکردنی ده‌نگده‌ران به به‌رنامه به‌دیله‌که‌یان هه‌بایه. هه‌موو ئه‌مانه به کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی ژووره تاریکه‌کانی نێوان سه‌رانی حیزبه‌کان جێبڕی کران . ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامکردنی رواله‌تێکی هه‌ره تاریک و ناشیرینی سیاسه‌تی حیزبی کوردییه. به کورتی چ وه‌ک ستراتیزی خه‌باتی ده‌ستووری په‌رله‌مانی چ وه‌ک سستراتجی که‌مپه‌ینی شه‌قامیی ده‌وری ئۆپۆزیسیۆن دیار نییه‌و کۆبوونه‌وه‌و لیژنه‌و به‌یاننامه‌و راگه‌یاندنی حیزبی جێی ئه‌مانه‌ی گرتۆته‌وه.
ئامانجه‌که‌ش دیاره به‌ده‌ستهێنانی بودجه‌و ئیمتیاز‌و به‌شداری حکومه‌ت و گه‌نده‌ڵییه نه‌ک وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی یان گۆڕینی سیستم.
ڕێگا: راتان چیە بەرانبەر کەسایەتیەکی وەك مامۆستا کرێکار کە زۆر سەرسەختانە روبەروی دەسەڵات و گەندەڵیەکان وەستاوە؟
مامۆستا کڕێکار خاوه‌نی مێژوویه‌کی تایبه‌تی خۆیه‌تی که من ڵێی شاره‌زا نیم و ناتوانم رای له سه‌ر بده‌م به‌لام بوونی رای جیاواز و به‌تایبه‌تی وه‌ستان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات و گه‌نده‌لی و پشتگیری خه‌لک و ماف و ئازادییه‌کانیان هه‌مێشه به کارێکی باش و راست ده‌زانم..
ڕیگا: بەرێزت گلەیی ئەوەت لی دەکرێت کە لە نیشتیمان وزێدی خۆتاندا خزمەتت نەکردوە هەمیشە لەدەرەوەی ووڵات بویت بەرژەوەندی خۆتت لەپیش چاو بووە بۆ ئەم ووتەیە چی دەڵێت؟
ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ رێزم ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو نه‌کردووه کار‌و خزمه‌ته‌کانی من بزانێ، وه‌ک مامۆستا، وه‌ک نووسه‌ر، وه‌ک پێشمه‌رگه، وه‌ک سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌ران له سڵێمانی، وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندین رێکخراو رۆژنامه گۆڤاری کوردی له ده‌ره‌وه ، وه‌ک نواندن و گه‌یاندنی پرسی کرد به به‌رده‌وامی به حکومه‌تی به‌ریتانیا و دنیا‌و رای گشتی، هتد. له هه‌ر شوێنێ بووبم نێشتمان و زێده‌که‌م له ذڵمدا بووه و ئه‌مه‌ش له ده‌یان هۆنراوه‌و کاری فه‌لسه‌فی و رۆشنبری و لێکؤلینه‌وه له زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و، جگه له کار‌و هه‌لوێست، خۆی ئاشکرا ده‌کا.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سسیستمی مه‌له‌کی
ڕێگا: لە ناو خەڵکیدا وا باوە کە تۆ زیاتر دژی بنەماڵەی بەرزانی نەك دەسەڵاتی یەکێتی، چونکە کۆمێنتت زیاتر لەسەر پارتی و بنەماڵەی بەرزانیە؟
من ره‌خنه‌م له سیستمی بنه‌ماله‌یی بێ بنه‌مای ده‌ستووریی هه‌یه نه‌ک بنه‌ماله‌ی بارزانی. گه‌ر ده‌ستووری کوردستان ببێته پاشانشینی و بنه‌ماله‌ی بارزانی ببنه عائیله‌ی مالیکه‌و خه‌لک له ده‌ستوورداو به رێفراندۆم ئه‌وه قبوڵ بکا، منیش قبولی ده‌که‌م و پشتگیری ده‌که‌م به‌لام ئه‌وا به قه‌ره‌قوشی و بێبنه‌مای ده‌ستووریی و یاسایی به‌لاسایی کردنه‌وه‌ی جاهیلییانه‌ی شێخه‌کانی عه‌ره‌ب، به‌خشینی چه‌کی به‌تالی ده‌سه‌لات و ئیمتیازاتی تایبه‌تی به بنه‌ماله یان که‌سانێکی سه‌ر به خێزان و خێڵێکی تایبه‌تی، دژی پرینسیپی عه‌داله‌ت و یه‌کسانیی و لۆجیکی عه‌قل و پێکه‌وه‌ژیانی ئینسانی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و سیستمی دیمۆکراتی ده‌وه‌ستێته‌وه.
من له هه‌لبژاردنه‌کاندا رکه‌به‌ری کاک مه‌سعود بووم و پێویست نه‌بوو، له‌م روانگه‌وه، هیچ خۆم به ره‌خنه‌ی یه‌كیتی یان تاله‌بانییه‌وه مه‌شغول بکه‌م، به‌لام من دژی سسیتمی گه‌نده‌ڵیم بۆیه زۆر به توندی ره‌خنه‌م له یه‌کێتی و کاره‌کانی دژی ئازادی خه‌لک گرت، بۆ نموونه له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی ئاوێنه‌دا یه‌کێتیم به سۆسیال فاشیست ناوبرد له سه‌ر نانبرینی خه‌لک له به‌ر جیاوازی بیر‌و را، هه‌روه‌ها وا بزانم من تاقه که‌س بم باسی گه‌نده‌لی هیرۆخان بکه‌م. ته‌نیا هۆنراوه‌ی ‘ئاوا مه‌مره تاله‌بانی’ ره‌نگه هاوتای هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه بێ که له بارزانی- م گرتوه، هه‌ر وه‌ها له هۆنراوه‌ی .” ولاته‌که‌م قه‌سابخانه‌ی کچ و ژنان”، وه‌ک یه‌ک ره‌خنه‌م له سه‌رۆکه‌کان و حیزبه‌کان گرتووه جگه له سه‌دان وتاری ره‌خنه‌یی به ئینگلیزی و کوردیی که ره‌خنه‌گرتنه له سیستمی حیزبی و سیاسه‌تی نانه‌توه‌یی و نادادپه‌روه‌ریی ده‌سه‌لات.
ویکیلئکس درۆکانی پیاوه‌کانی بارزانی ئاشکرا ده‌کا
ڕێگا: لە رووی ماددیەوە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا کۆسرەت رەسوڵ هاوکارت بوە؟
له هه‌ڵبژاردندا خه‌لک پشتیوانم بوو، دروستکردن و چاپکردنی پۆسته‌ره‌کان و رێکخستنی کۆبوونه‌وه‌کان و حه‌ره‌سه‌کان هه‌مووی کاری هاوکاری و خۆبه‌خشی خه‌لکی کورد بوو، که‌سانیک که پێشتر نه‌یانناسیبووم و نه‌مناسیبوون. من ته‌نیا نزیکه‌ی 150000 پاوه‌نی خۆم سه‌رف کرد له‌وه 10000 پاوه‌نم وه‌ک یارمه‌تی له لایه‌ن چه‌ند براده‌رێکه‌وه بۆ هات و هیچی تر. ئێستاش قه‌رزم له سه‌ر ماوه! وا بزانم بۆ که‌مپه‌ینێکی 40 رۆژی ئه‌وه پاره‌یه‌کی زۆر که‌مه به تایبه‌تی له چاو ئه‌و ملیۆنه‌هایه‌ی بارزانی له ماڵی میلله‌ت و حکومه‌ت سه‌رفی کرد‌و به‌کارهێنانی هه‌موو میدیای حیزبی یه‌کێتی و پارتی و میدیای سێبه‌رو داموده‌زگا و ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت له خزمه‌تی ئه‌ودا ، که‌چی له به‌لگه‌نامه‌کانی ویکیکلیکس دا پیاوه‌کانی بارزانی د. فوئاد حه‌سه‌ین و فه‌لاح مسته‌فا به ئه‌مریکییه‌کانیان وتووه که ئێران که‌مال میراوده‌لی هانداوه خۆی دژی بارزانی کاندید بکات و پاره‌ی داوه‌تێ. هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌شم ئاگادارن که رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بلاوی کرده‌وه که تورکیا منی ناردووه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاری داومێ تا له‌گه‌ل تورکمانه‌کاندا دژی پارتی کار بکه‌م و رکه‌به‌رایه‌تی بارزانی بکه‌م. دواییش به ده‌یان هێرش و ناوناتۆره‌یان وه‌ل به‌عسی، عه‌قڵتێکچوو، هتد دژی من به‌کارهێناو به هه‌زاران پۆسته‌ری ئه‌و خوشکه‌یان بلاوکرده‌وه که له چاوثێکه‌وتنی که‌ی ئێن ئێن مه‌کیاجی بۆ کردم.
به‌م موناسه‌به‌ته‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بیری جه‌ماوه‌ر بخه‌مه‌وه که من دوازده سکالای ناوزراندنم دژی پارتی و بارزانی له رێگای پارێزه‌رو دادگاوه پێشکه‌ش کرد تا ئێستا وه‌لامی هیچیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه راستیی یاسا‌و عه‌داله‌ت له هه‌رێمی به‌ربه‌رستاندا. ده‌رباره‌ی کاک کۆسره‌ت یه‌ک جار له کاتی هه‌لبژاردنه‌کاندا بینیم ئه‌و جاره بوو که وتی خه‌لکی کوردستان ئیجماعیان له سه‌ر کاک مه‌سعود وه‌ک سه‌رۆک هه‌یه‌و من پێویست نه‌بوو خۆم کاندید بکه‌م.