چاوپێکەوتن لەگەڵ لەتیف هەڵمەت
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت: ده‌یان شیعری كوردی له ئێستادا هه‌یه له ئاستی شیعری جیهانیدایه، به‌ڵام چی بكه‌م سیاسه‌تی كوردی له‌ئاستی جیهانیدا نییه
سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا
له‌تیف هه‌ڵمه‌تی شاعیر و یاخیگه‌ر و شاعیری شۆرَش كه زوو وتی : ئه‌م كۆلهكانه ده‌شكێنم بانگی یاخیبوونی خۆی دا. له‌م دیداره تایبه‌ته‌دا وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه”چه‌تر” ئاراسته‌ی كردووه.ده‌یشڵێت :” شیعری كوردی له ئێستادا له ئاستی جیهانیدایه به‌ڵام من چی بكه‌م له‌وه‌ی كه سیاسه‌تی كوردی له ئاستی جیهانیدا نییه”
چه‌تر: له‌تیف هه‌ڵمه‌ت شاعیری یاخیگه‌ر و شاعیری شۆرَش، شاعێرێك كه زوو وتی ئه‌م كوله‌كانه ده‌شكێنم و بانگی یاخیبوونی خۆیدا، ئایا شیعر لای ئێوه واقیع ده‌یگۆڕێ و یاری پێده‌كا یان هه‌میشه شیعر ههڵبیری ده‌ستی شۆرَشه بۆ دنیا؟
– ئه‌و ساڵانانه به‌تایبه‌ت كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكان، ساڵانێكی له‌باربوو بۆ
ئه‌وه‌ی كه بتوانین ڕێڕه‌وه‌كان بگۆڕین و بانگه‌شه‌ی ڕێبازێكی تازه بۆ ئه‌ده‌ب بكه‌ین، پێشتر له په‌نجاكاندا له عێراقدا ره‌وتی ئه‌ده‌ب گۆڕانكارییه‌كی زۆری به‌سه‌ردا هاتبوو هه‌ر بۆ نموونه( بهدرشاكر سه‌یاب و بڵند حه‌یده‌ری و نازك مه‌لایكه) وه‌كو جه‌واهیری نهیاندهنووس، ئه‌وان هاتن شێوازێكی تازه‌یان بۆ شیعر دۆزییه‌وه.
هه‌روه‌ها چیرۆكنووسانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شه‌سته‌كان وه‌كو چیرۆكنووسانی جل وپهنجاكان عێراق نه‌یانده‌نووسی.
من یه‌كه‌م به‌رهه‌مم به‌ناوی (خوا و شارهبچۆلهكان ) بوو، ئه‌میش بارودۆخ و گۆڕانكاری رۆشنبیری و جیاوازی رۆشنبیران پێش خۆم كارێكی وای لێكردم كه من یاخیبوون و نۆێگهری رابگه‌یه‌نم. رۆشنبیری من ره‌نگ بێت جیاواز بووبێت ئه‌و ده‌مه له رۆشنیبیری (كامه‌ران موكری و جه‌مال شارباژێڕی و شێركۆ بێكه‌س ) ره‌نگ بێ سه‌رچاوه‌ی رۆشنبیری من سه‌رچاوه‌یه‌كی دی بێ هی ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌یه‌كه دی بووبووبێ.هه‌ر ئه‌وه‌یش بوو (خوا وشاره بچۆلهكهمان) مشتومڕو گفتوگۆی هێنایه ئاراوه. ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی دوا كۆپله‌ی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه كه ده‌ڵێی شیعر هه‌ڵبری ده‌ستی شۆڕشه بۆ دونیا، خۆی ناكرێت ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیعر به كارێكی سیاسی دابنێین جونكه شیعر كارێكی ئه‌ده‌بییه وهیچی تر.شیعر كه هه‌وڵی شته نه‌دۆزراوه‌كان ده‌دات ئه‌مه خۆی شۆڕشه. هه‌ندێ جاریش شیعرمان كردووه‌ته چه‌كێك دژی داگیركه‌ر ئه‌وه‌یش رۆژگاری خۆی بووه دیاره.
بۆیه ده‌توانم بڵێم یاخیوبوون و تازه‌كردنه‌وه هه‌میشه و هه‌میشه له ئارادا بووه، هه‌ر بۆ نموونه پێشتر ئێمه (گۆران) مان بووه له پێشتریش مامه‌ند كه‌ركووكی بووه.
چه‌تر: هه‌ڵبه‌ته له شیعرهكانتاندا شاعیرێكی سه‌ركه‌ش و دژی شه‌پۆله‌كه ده‌رده‌كه‌ون، دواتر ساڵانێكی زۆره كتێبی سۆفیگه‌رێتی ده‌نووسن، ئه‌م كتێبهشتان چه‌ند مشت‌ومڕێك و دروست ده‌كات له‌باره‌ی چه‌مكی سۆفیگه‌رێتی، ئه‌مه پرسیاره‌كه‌یه تۆ سووری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سۆفیگه‌رێتی په‌یوه‌ندی به یاخیبوون هه‌یه و رۆحێكی شۆڕشگێڕانه‌یه؟
– سۆفیگه‌رێتی خۆی له خۆیدا یاخیبوونه له شه‌ریعه‌تی ئیسلام. هه‌لاجیان بۆ كوشت سههر وه‌ردیان بۆ كوشت. سههر وه‌ردی له فه‌رمانی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبیی كوژرا، من سه‌ڵاحه‌دینم خۆشده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردی تاوان بوو، جونكه به‌قسه‌ی پیاوانی ئایینی دیمه‌شقی كرد، كوشتنی سههر وه‌ردی كارێكی وای كرد بیری ئازاد خۆی بخواته‌وه و پێشێل بكرێت. سۆفیگه‌رێتی له‌خۆیدا شۆڕش گێڕێتییه، ئه‌ی شۆڕش گێڕێتی نه‌بێت بۆچی كه‌سێكی وه‌ك حه‌لاجیان له سێداره‌دا.
چه‌تر: ئه‌و یاخیبوونه‌ی كه باسی ده‌كه‌یت بنه‌مای ئایینی ئیسلام نابه‌زێنێت؟
– نه‌خێر نایبه‌زێنێت، به‌ڵكو جوانتری ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك ئایینمهدارێكی بیر ته‌سك بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌وا تۆمه‌تی ئه‌وه بده‌ینه پاڵ سۆفیگه‌رێتی كه كاریگه‌ری به ئایین ده‌گه‌یه‌نێت.
چه‌تر: چۆن ده‌ڕوانیته شیعری ئێستای كوردیی، هه‌ست ناكه‌یت دوای ڕاپه‌ڕین شیعر بووه مه‌كۆی نائومێدیه‌كی زۆر و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش سوا؟
-شیعری شستهكان ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری شیعری گۆران و شێخ ساڵه‌ح بیپێوی ئه‌سڵه‌ن هه‌ر شیعر نیین، له هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا شیعری باش و خراپ هه‌یه ، ئێمه ناتوانین بڵێن ئێستا شاعیری لاومان نییه و شیعری جوانیان نییه، به‌ڵكو ده‌یان شیعری كوردیمان هه‌یه له ئێستادا له ئاستی شیعری جیهانیدایه هه‌یه، به‌ڵام من چ بكه‌م سیاسه‌تی كوردی له ئاستی جیهانیدا نییه.من گاڵته‌م به هه‌ندێك شاعیری ئه‌وروپی دێت كه له شیعردا خه‌ڵاتی نۆبڵیان پێده‌درێت، من خۆزگه
ناخوازم كه ئه‌و شیعرانه هی من بێت وه‌ڵڵا. به‌راستی شیعری كوردی شای شیعره.
چه‌تر: یه‌كێك له‌و ره‌وته دیار و رێبازه ئه‌ده‌بیانه‌ی ئێوه بایه‌ختان پێداوه، دوا تریش كتێبێكیشتان له‌باره‌یه‌وه نووسی (سوریالیزم) ه، ئایا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان یاخیبوونی سوریالیزم و سۆفیگه‌ری و یاخیبوونی تۆ له شیعردا هه‌یه؟
– خۆی سوریالیزم و سۆفیگه‌رێتی زۆر نزیك له‌یه‌كه‌وه، هه‌ردووكیان پشت به خه‌یاڵ ده‌به‌ستن و یاخیبوونێكن له سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر بۆ نموونه سۆغیگهرێَتی پشت به‌وه ده‌به‌ستێت بچێته خه‌یاڵێكی زۆر قوڵ و فراوانه‌وه ، سوریالیزمهكانیش هه‌ر وان به تانه‌ت بۆ ئه‌و خه‌یاڵانه په‌ناده‌به‌ن به‌ر ماده بێ هۆشكه‌ره‌كان ، به‌ڵام سۆفییه‌كان په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر وه‌جد.
چه‌تر: چی له دنیا ده‌گۆڕێت؟ ئه‌ی ئه‌م واقیعه‌ی ئێستای ئێمه كه به‌ده‌ست كه‌می خوێنده‌وه ده‌ناڵێنین و ستایلی جیاجیایش له‌شیعردا په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئایا شیعر ده‌كه‌وێته كوێی ئه‌و خه‌مه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه؟
-شیعر خۆی له‌خۆیدا گۆرانكارییه، من ئه‌و شیعره ده‌ڵێم كه هه‌میشه بۆ نویێ ده‌گه‌ڕێت. من سه‌دان ته‌ن شیعرت بۆ دێنم هه‌ر شیعر نیین، بڕۆ بیخه‌ره ئه‌و شیوانهوه. شیعری باش به‌مانای شیعر زۆر كه‌مه، شیعری باش مانای گۆڕانكاری ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر شیعر نه‌بێت هیچ شتێك له ژیاندا ناگۆڕێت.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له رۆژنامه‌ی چه‌تردا بڵاوكراوه‌ته‌وه.