چــــــــرا …… قوبادی جه‌لیزاده
چرایه‌ك له ئاسماندا
– 1 –
سێ شه‌ممه ..
پێنجی به‌یانی
به‌فر دایده‌كرد.
خودا له ژووژێكی تاریكدا ،
چرایه‌كی هه‌ڵكرد .
ئه‌و ساته ساتی ، هه‌ڵقوڵینی شیروو شه‌كر بوو .
ئه‌و رۆژه رۆژی ، دابارینی نوورو به‌فر بوو .– 2 –
چرایه‌ك داگیرساوه …
ئیدی زه‌وی ،
نه پێویستی به تیشكی خۆره‌و
نه به تریفه‌ی مانگ !– 3 –
مانگ داده‌به‌زێ ..
نووری رژاوی چرا كۆده‌كاته‌وه‌و
به‌سه‌ر ئه‌ستێرانی دابه‌ش ده‌كات 1– 4–
تا مانگ له جاران جوانتر بێت ،
ئه‌مشه‌و سه‌ر به سینگت ده‌كا
تكایه په‌نجه‌ره‌كه دامه‌خه !-5 –
تۆ چرایه‌كی ئه‌فسانه‌ییت ..
كه‌ڕه‌كان ده‌تبیستن
لاڵه‌كان ناوت ده‌به‌ن
كوێره‌كان ده‌تبینن !– 6 –
باڵات بستێك له ئاسمان نه‌وی تر
بستێك له ئاڵای نیشتمان ، بڵند تر !– 7 –
چرا ،
چنارێكه له وه‌نه‌وشه .– 8 –
نه‌فام بووم ئه‌و رۆژانه‌ی ،
چاوی ره‌شم خۆشویستووه !
ئه‌و سه‌رده‌مه ،
سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریم بوو .
سه‌رده‌می كوێریی !!-9 –
كه رووت ده‌بیته‌وه ، هه‌موو شتێك لینج
هه‌وا ، لینج .
رووناكی ، لینج .
خه‌یاڵ ، لینج .– 10 –
مووه زه‌رده‌كانی بن باڵت ،
چه‌پكێ وورده تیشكن .
خۆر له‌بن كه‌وشت ده‌خه‌وێ !-11-
هه‌نوكه ده‌مم له‌سه‌ر ناوكته ….
نازانم له قژته‌وه دابه‌زیوم ،
یا له په‌نجه‌كانی پێته‌وه ،
هه‌ڵكشاوم .– 12-
له نێوان دوو رووباری شیردا ،
لێوه‌كانم
له چیمه‌نێكی ته‌ڕوو پاراوا ،
ده‌له‌وه‌ڕێن .-13-
هه‌موو ئاوێنه‌كانت ده‌شكێنم .
ئیدی له‌به‌رده‌م قه‌سیده‌كانمدا ،
خۆت بگۆڕه .
خۆم و هه‌موو جله‌كانت ده‌سووتێنم
گواره‌كانت ده‌توێنمه‌وه ..
ئیدی خۆله مێشی من بپۆشه .
گلێنه‌كانم بكه به گواره .-14-
كه دیوانه‌كه‌م له‌سه‌ر سینگم ده‌خه‌وێنی ،
وێنه‌كه‌م ده‌بێ
به منداڵێكی شیره خۆره .-15-
له‌به‌رگی دیوانه‌كه‌م دێمه ده‌ر
دێم بۆ ژووری نوستنه‌كه‌ت .
رووت رووت ،
له باوه‌شی مێرده‌كه‌تدا ، نوستووی .
ده‌چم بۆ مدبه‌قه‌كه ،
یه دوای تیژترین چه‌قۆدا ده‌گه‌ڕێم !-16-
له‌دیوانه‌كه‌م ده‌ترازێم …
ده‌چمه ناو دۆلابه‌كه .
هه‌موو جله‌كانت بۆن ده‌كه‌م
ئاوه‌ڵكراسێكی په‌مه‌یی و
ستیانێكی ره‌ش ماچ ده‌كه‌م .
به لیباسێكی مۆر ،
ورووژانم ده‌خنكێنم !-17-
له نێوانی ده‌می من و ده‌ستی تۆدا ،
ماچێك هه‌ڵوه‌ری .
ماچ بوو به چۆله‌كه‌یه‌كی دڵشكاو
تا هه‌نووكه‌ش ،
نه له جووكه جووك كه‌وتوه ،
نه له هه‌ڵفڕین .-18-
له‌ماڵه‌كه‌ی تۆدام …. بیرت نه‌چێ :
سبه‌ینان ، سێ پیاڵه چا
نیوه‌ڕۆیان سێ كه‌وچك
شه‌وان سێ جێگه‌ی نوستن !-19-
ده‌نگی ده‌رگایه …
ژنه‌كانی گه‌ڕه‌كن ،
سواڵی جوانیت لێ ده‌كه‌ن .-20-
بڕژێره ژووره‌كه‌م ئه‌ی تۆفان …..
خۆم و مێزه‌كه‌م
خۆم و كتێبه یاساییه‌كان
خۆم و كتێبه پیرۆزه‌كان ن غه‌رق كه .
ئه‌مه تۆفانی جوانییه ،
تۆفانی كچی نووح !!-21-
كه رۆشتی ، چاوم رژایه به‌ر پێم …
ئێستا به‌و گۆچانه رێده‌كه‌م ،
كه تیشكی چاوه سه‌وزه‌كانت ،
به‌خشی پێم .-22-
ته‌ورداسی دووریت ،
وه‌ك لكه دارهه‌نارێكی شكاو ،
سه‌رمی شۆڕ كردۆته‌وه
سه‌ر ئه‌ژنۆم .-23-
ئه‌وه‌ی تۆی خۆشبوێ ،
یا شێته
یا منداڵ ,,,!
من هه‌ردوكیانم !!چرایه‌ك له نێو حه‌مامدا
-1-
كه رووت ده‌بیته‌وه ،
به‌لووعه ئاوی دێته‌وه
ئاو ئاو ده‌ڕێژێ .-2-
ئاو جله‌كانی فڕێ‌دا …
سه‌رتاپا ،
رووتی تۆی پۆشی .-3-
ئاو پێك پێك
له جوانیت ده‌خواته‌وه .
خه‌یاڵی رژاوه‌ته به‌ر پێت !-4-
ئاو پڕ بووه له نووری جه‌سته‌ت .
دووش بارانی كریستاڵه .-5-
به‌سه‌ر ئاوێنه‌ی شانته‌وه ،
دلۆپ دلۆپی ئاو ،
مشتێك مرواری رژاون .-6-
له‌ناو هه‌موو دڵۆپه ئاوێكی سه‌ر سینگت ،
په‌لكه زێڕینه‌یه‌ك !-7-
به چیمه‌نی داوێنته‌وه ،
رێژنه‌یه‌ك شه‌ونم .-8-
تنۆكه ئاوه خزیوه‌كان ،
له كانیله‌یه‌كی خنجیله‌ی گه‌رمدا
تێكه‌ڵاو ده‌بن !-9-
گۆی مه‌مكت ، مۆریله‌یه‌كی داگیرساوه ..
حه‌مام لێوڕێژه له ورووژان .
هه‌ڵم خۆی نووساندوه ، به مینای په‌نجه‌ره‌وه .-10-
كه له‌شی په‌مه‌ییت ، له‌ناو كه‌فی چڕدا ون ده‌بێت ،
رۆندكه ئاوه‌كانی بن میچ ، له‌داخا ،
خۆ هه‌ڵده‌دێرن .-11-
مه‌مكت ده‌نوك ده‌دا ،
له‌ناو له‌پی كه‌ف
له قه‌فه‌سی ئاو
له لێوی هه‌ڵم !-12-
ئاو له ناوكته‌وه ، زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ
ده‌رَژێته سه‌ر ،
( قۆخ ) ێكی قه‌ڵشیوی
كه مێك تووكنه‌وه .-13-
به له‌شی لووسته‌وه ،
ئاو ،
خه‌یاڵ ،
كه‌ف ،
رووناكی ،
ده‌خلیسكێن و له‌ت و په‌ت ده‌بن !-14-
له‌و دیو ده‌رگاوه ،
گوێم له خوڕڕه‌ی رووتی
شڵپه شڵپی له‌زه‌ته .-15-
له چاوه‌ڕوانیدا ، رۆبی حه‌مام
خۆی به قه‌ناره‌دا ، هه‌ڵواسیوه .-16-
كه دێیته ده‌رێ
هه‌ڵم په‌ڵه هه‌ورێكی سپییه و له به‌ژنت ئاڵاوه .
ئاو فێی لێ هاتووه .
په‌شته‌ماڵ دڵی بووه به ئاو
حه‌مام له هۆش خۆی چووه !تێبینی : وه‌ختی خۆی (( ژنیك له ناو حه‌مامدا )) بڵاو بۆته‌وه
به‌ڵام دواتر ئیشم تێیدا كردۆته‌وه .