Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
چه‌قۆ له‌ سلێمانی پێشكه‌شده‌كرێت.

چه‌قۆ له‌ سلێمانی پێشكه‌شده‌كرێت.

Closed
by November 21, 2010 شانۆ

بڕیاره‌ رۆژانی 26 و 27 و 28ی مانگ سه‌عات 6.30 ده‌قیقه‌ی شه‌و، له‌ هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی سلێمانی به‌ هاوكاری (تیپی هاوڕێیان گه‌زیزه‌) شانۆیی (چه‌قۆ) نمایش بكه‌ن، ئه‌م شانۆییه‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنانی ده‌روێش عومه‌ر و نواندنی هه‌واڵ عوسمان و پشتیوان نوری.
چه‌قۆ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌ خه‌مه‌ و گرفته‌كانی خانمان و ژنان ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، كه‌ چۆن به‌هۆی هه‌ندێ گرفتی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه‌ ده‌بنه‌قوربانی داب و نه‌رێت، له‌و هێڵه‌شه‌وه‌، چه‌قۆ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو كۆمه‌ڵێك گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی خێزانی، ژن و پیاو و چۆنییه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
 له‌ باره‌ی (چه‌قۆ) ه‌وه‌ ده‌روێش عومه‌ری ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵێت” شانۆگه‌رییه‌كه‌ دوو لایه‌نه‌، لایه‌نێكی باس له‌ پێگه‌ و به‌های (مێینه‌) ده‌كات به‌ ده‌ست ترادیسیۆن و كولتوور و داب و نه‌رێته‌وه‌، كه‌ چۆن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌گه‌زه‌ كراوه‌، دیوێكی تر دیالۆگێكی هزری و كولتوورییه‌ نێوان ژن و پیاوه‌ له‌ناو كۆی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌م پێناسه‌ و حاڵه‌تانه‌وه‌، ده‌توانم بڵێم به‌ ده‌ر له‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا شانۆیی (چه‌قۆ) له‌ په‌یوه‌ندی نێوان (ژن و پیاو) له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان و حاڵه‌ته‌ (ئه‌رێنی و نه‌رێنی)یه‌كانی ده‌خاته‌ روو، به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووستانه‌، به‌ڵام له‌ ناو چیرۆكێكی شانۆییدا كه‌ دوو ئه‌كته‌ر  له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ شانۆییه‌دا له‌و كێشه‌یه‌ ده‌دوێن..”

 له‌ (راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ریی شانۆ)ه‌وه‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.