چه‌ند شیعرێكی عه‌لی ره‌زا نوری…4
1
ده‌بێت چه‌ند پێ به جه‌رگی خۆتا بنێی
ده‌بێ چه‌نده سه‌رت بخه‌یته ژێر ئاوه‌وه
ماسیی گیان
له بۆقه‌كانه‌وه فێربه
دوو ژیانت هه‌بێ.
2
له ناو ده‌رگاكه‌دا وه‌ستاوی چی بكه‌یت
تۆ به‌م چاو و پێكه‌نینه‌ته‌وه
له هه‌ر كوێیه‌كی دنیایش بی
دیسان شاعیره‌كه‌ت منم
تۆ ده‌ته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه، بگه‌ڕێوه.
تازه من فێربووم
كاتێك لێره نیت
چۆن یه‌ك یه‌ك ئینجانه‌كان بشكێنم و
قاقا پێبكه‌نم.
3
سازی گۆرانیبێژیان شكاند
ددان له ده‌میدا نه‌ما
دڕك له‌سه‌ر خاكی رووا
به‌ڵام عاشقانی خێڵ
گۆرانییه‌كانیان
سینه به سینه‌و
ده‌م به ده‌م
وتیان به ئاوی كانی
به داره‌كانی كه‌ناری رێ
به مه‌ڕانی پێ به مانگ
به به‌رده‌كانی چیا
به دڕكه زه‌رده‌یان وت
ئه‌م بایه ده‌مێنێ
ئه‌م با هه‌تیوه
تا گۆرانییه ئه‌ویندارییه‌كان
به جیهاندا بڵاوبكاته‌وه.
4
ژیان بووكه سووره‌یه‌كه
هه‌ر تاوناتاوێ دێته ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كه‌و
پێكه‌وه به تۆ پێده‌كه‌نین
به‌وه‌ی چاوله‌ڕێی زه‌نگ دانیشتووی و
نینۆكه‌كانت ده‌جووی
به‌وه‌ی كه دنیا
له چاوی ئێمه‌وه
ئایسكرێم نییه بتوێته‌وه
ده‌بینی
ژیان بێ تۆیش
قسه‌ی تازه‌ی هه‌یه
تا فوو له چاوانت بكات.
5
گه‌ر له كۆڵۆمبیایش له دایكبوومایه
دیسان دڵم بۆت ته‌نگ ده‌بوو
به خاتری تۆ
عاشقی ئه‌و كچه ره‌شانه ده‌بووم
له مه‌زرای مۆز و قامیشی شه‌كردا
قریشك و هوڕیانه‌و
سه‌ما ده‌كه‌ن
ماڵئاوایی گه‌رمی من بگه‌یه‌نه:
به‌و به‌فرانه‌ی له پشت جوانیته‌وه ده‌بارن
به‌و ورده‌به‌ردانه‌ی هه‌موو شه‌وێ
به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ون
به كرێكارانێك كه له سبای ساڵحانه‌وه
له ده‌وری مه‌یانی ئیمام پیرده‌بن
به كناچه‌كانی كوێستان
بڵێ شه‌رمنده‌م
هه‌ل نه‌ڕه‌خسا بێ چاویلكه بیان بینم.
تا نامه‌ی دواتر
ده‌بێ بگه‌ڕێم
جێگه‌ی له دایكبوونم بگۆڕم
بزانم ده‌كرێ له كوێی دنیادا
به‌خاتری ماچێك بژی و
زیندوو وه‌مێنی.
سه‌رچاوه:
علی رزا نوری
دلقك ها گریه می كنند
موسسه انتشارات اهنگ دیگر
چاپ اول، 1390
له فارسییه‌وه: جه‌بار سابیر