Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
چی بڵێن بۆ ٨ی مارس..

چی بڵێن بۆ ٨ی مارس..

Closed
by March 6, 2012 ژنان

 

ئەمە وتەی زۆرینەیە ژن زۆر لەوە گەورەترە کە لە ڕۆژێکدا بچوک بکرێتەوە……ئەمە وتەی ڕۆشنبیرێکە، مەلایەک، پیاوێکی ماڵەوە، فەرمانبەرێک……بە هەمان شێوە ژنان هەیانە هەمان ڕایان هەیە…کە ژن دەبێت هەمو ڕۆژێ  ڕێزی بگیرێت نەک تەنیا لەو ڕۆژەدا ئاهەنگی بۆ بگێڕێت و خەڵات ببەخشنەوە و دیوارەکان بە پۆستەر بڕازێنێرتەوە و کۆڵێ پارە بە خەسار دەدرێت و لەم وشەو ڕستانە ئەوەندە دەوترێت کە بەیرمان دەچێتەوە یادی ژنان بۆ دەکرێتەوە……… ئەو شۆڕشەی لەو زەمانەدا کرا ژنانی بە ئاگا هێنایەوە کە دەبێت وەک مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لە مافەکانی بێبەش نەبێت و ژن تەنیا وەک ئامێری منداڵ دروست کردن و ماڵ پاک کردنەوە سەیر نەکرێت..ژن لەسەر بنەمای عەقڵ وتو وێژی لەگەڵدا بکرێت، یاد کردنەوە بچوک کردنەوەی ئەو یادە نییە بەڵکو وەبیرمان دێنێتەوە چیامان لە بیر کردوە دەبێت بۆ داهاتو لە یادمان بێت تا ئەنجامی بدەین…جا ژنان نەک هەر لە یاد کراون لە لایەن کۆمەڵگەوە بەڵک و لە یادەوەریدا کۆمەڵێک وێنەی شێواوی بۆ کێشراوە کە کوژانەوە دڕاندنیان زۆر زەحمەتە، ژنان هەر لە دایک بونەوە ناسکی و میهربانیان لێ داوە دەکرێت تائەو ڕۆژەی ماڵئاوایی لە ژیان دەکات دەبێت بەردەوام لە جەنگدا بن لەگەڵ چواردەوردا، گەر بێینە سەر کێشەکانی ئەم زەمانەی ئێستامان لە دانانی وێنەی کچانەوە لەسەر فەیسبوک کێشەیە ت هەیە سەر باری ئەو کێشانەی کە پەستاون لە کۆنەوە، کچان بۆیان نیە ناوی ڕاستی خۆیان وێنەی خۆیان تەمەنی خۆیان لایک و کۆمێنێت نوسین لەسەر پەیجەکان بنوسن بۆ؟ چونکە دواتر لە لایەن کوڕانەوە وێنەکان دەبرێن، ناویان دەڕزێنرێت، کاتێ لەپەیجەکان چالاکی هەبو ئەدی هاوڕێی کوڕانی زۆر بۆ دێت، کچانش هەمو شتێ بە درۆ دادەنێن ئنجا کوڕان پیان دەڵێن کچان درۆزنن…سەیری ئەم هاوکێشە بکەن کێ  وای کرد ئەم مافە ئاساییە ئاوای لێ بێت نەزانی و تێنەگەیشتن لە یەکتر کێ بە کچی وت وا ماکە براکەی مێردەکەی باوکی کەپڵەکەی.دایکی لە ترسی مێردەکەی….ئەمە هەر بەردەوام دەبێت تا لەوە دەگەین کە ژن مێشکی هەیە خۆی ڕاست و چەپی خۆی دەزانێت….کەواتە یادی ٨ی مارس نەک دەبێت ئاهەنگی بۆ بگێڕدرێت بەڵکو دەبێت لە هەموو شار و شارۆچکەکان و کوچەو کۆڵانەکان دا وتوێژ بکرێت لە نێوان پیاوان و ژنان و لەو ڕۆژەدا ژنان پشو بن لەهەر کارێکی ڕۆژانە کە ماندوی کردون تا ڕادەی وەڕس بون بە سوک سەیر کردنی،کێشەکانی ژنان هێندە زۆرن بە هەزار یاد کردنەوە چارسەر ناکرێت، ٨ی مارس پێمان دەڵێت مرۆڤێک هەیە دایکتە کچتە خوشکتە هاوسەری ژیانتە بەشەکەی تری تۆیە لە ئازادی بێبەشت کردوە مەلێکە کوێرت کردوە تا لە فڕین بترسێت کۆیلەت کردوە تا خزمەت کارت بێت بە نیوە دات ناوە تا هەمیشە شەڕی کامڵ بون بکات فریای ژیان نەکەوێت، مرۆڤێکە بە شەرەف پارێزی کۆتت کردوە تا مافی کوشتنی سانا بێت بۆت.لەم یادەدا گۆڕانکاری کۆمەڵگەکەمان لە ڕوی بیرکردنەوە و تێگەیشتنیان بۆ ژنان پێویستی بە گۆڕانکاری ڕێشەییە و ژنان و پیاوان هەردو پێویستان بە ڕۆشنبیرکردنی خۆیانە تا هاوکێشەکە هاوسەنگ نەبێت هەمێشە تەیرێکی یەک باڵ دەبین و ژیان بە نیوەیی دەبینین.

شەیما بەدری.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.