Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
چەقۆو تەرازوو …. حەمەشوان شەریف

چەقۆو تەرازوو …. حەمەشوان شەریف

Closed
by December 19, 2010 ئەدەب

 

(وێنەیەکی سوریالیانە بۆ مانایی ژیان لە زهنتا بکێشە   ….. ئەی مرۆڤ        پاشان +
چەقۆیەک بگرە بە دەستەوە و لەسێبەرەکەی خۆت بڕوانە چیت خوڵقاندەوە بۆ کوشتن ، تازە  لەژێر هیچ بارانێکدا پاک نابیتەوە – تۆی هاوبەشی تاوانەکانی من  )
(قسەی چەقۆیەکی تیژ)

چەقۆ
وتی /
وەک سیمبولێک
بە بەرۆکی زۆربەی
شۆڕشگێڕەکانی دونیاوەم
وریابن
پەنجەکانی هەرکەسێک
بۆ ساتێک باوەشی بۆگرتبمەوە
ئەوا تاوان باری یەکەم ئەوە و
منی چەقۆ    دووەم  .
چەقۆ  ئەڵێ  /
ئێوەی    مرۆڤ
فێری کوشتنتان کردم
تا نوکی تیژم لەسەر سینگی
ماسی  پولەکەدار بچەقێنم و
تەوێڵی جوانترین
تاوس ی نێرینە ڕەشکەم
من و    ئەو +
یەکەم
سەرەتایی دروست بوونی
کوشتن بووین
ئا  … من بووم
پیاو کوژی هابیل
ئەوەی  بۆ یەکجار لە پەنجەکانیدا
لەباوەشی گرتبم
تاوانبار ترە لەمنی چەقۆ
منی چەقۆ
لە لەتکردنی ملی
پرتەقاڵێکی دارسەوزو
کۆترێکی ڕەنگ پەموو
سەربڕینی  چێڵێکی  شیر دەر و
کوشتنی    ئەو+    زیاتر
خێرم لە چی دا ئەبینێ
ئادەمیزاد
وا  لە کێلانەکەیدا
بە موشتیەوە بەستوومیەتەوە  ! .
هەر چەقۆ و گومان بووین
پێکەوە ژەهرمان
تێکەڵاوی ئاوی
خواردنەوەتان کرد
كەچی ئێوەی مرۆڤ
بەحورمەتەوە
منی چەقۆ ئەگرنە موشتان و
گومانیش
بە باشتیرین هاوڕێی تەنگانە
ئەخەمڵێنن   <
گێلیتان لەوە دایە
پێچەوانەی ئاو ئە ڕۆن
وەک مڵە بیر دەکەنەوە
بۆ لەناو بردنی یەکتر >
منی چەقۆ
شەرمەندەم لە دروست بوونی خۆم
تۆی مرۆڤیش  بە شانازییەوە
ڕامئەوەشێنی بۆ تاوان  .

ئەنجام >
ئەگەر وێنەکەت کێشا بۆ ژیان و بیرت لەچەقۆکە نەکردەوە بۆ کوشتن ئەوا تۆ مرۆڤێکی میهرەبانی . (قسەی چەقۆیەکی کوول *)

پێوەر  (میزان )
تەرازوو/
لەوەتەی بیر لەیەکسانی کراوەتەوە
منی تەرازوو لەنایەکسانیدا ئەژیم
ئەوەی لەفێڵ و تەڵەکەبازیدا
گرەوی بردۆتەوە لە تۆ
هەمیشە بەویژدان دۆڕاوە ،
(وتەی کێشان *)

لە هەرشوێنێ
بۆنی مرۆڤایەتی بۆگەنی کرد
دەرگای دادگا
ژەنگ ئەیخوات     (وتەی ویژدان)

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.