Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
چ بوویت بۆ من

چ بوویت بۆ من

Closed
by November 19, 2010 ئەدەب

 

له‌ تاریكی به‌یانا  و له‌ دووریته‌وه‌ به‌ گومان ده‌ژیم
دڵنیابه‌ كه‌ تۆ له‌ ده‌روون و بینایم دایت
به‌ خۆشی تۆوه‌ ده‌ژیم
تۆ ده‌بینیی، هه‌ستی پێده‌كه‌یت؟
بوونی تۆ قووڵه‌ له‌ ناو ناخ و ده‌روونمدا كه‌ هه‌ستی پێده‌كه‌م،
له‌به‌رئه‌وه‌
زۆر ڕاسته‌،
وایه‌، حه‌زم له‌ تۆیه‌.
له‌ ناو هه‌موویان ته‌نها تۆی،
ته‌نها تۆ ده‌بینم،
ویستم وایه‌ تۆ دێیت بۆ لای من
تۆ بوویته‌ هۆی بینینم
چ بوویت بۆ من
رێك ناكه‌وێت،
ئێستا ئه‌و شته‌ چیه‌،
كه‌ تۆی بۆ من هێنا؟
به‌ڵام…..
ده‌بریسكێته‌وه‌،
جوانه‌،
پیرۆزه‌،
زۆر به‌نرخه‌.
له‌وانه‌یه‌ هه‌موو گه‌ردوون هه‌ستی پێبكات،
ئه‌وه‌ هه‌مووی پایه‌دارییه‌.
چی تۆی بۆ من هێنا،
چ بوویت بۆ من،
خۆزگه‌،
ده‌بمه‌ دار و ده‌سته‌كه‌ی كچه‌كه‌
ئه‌و بۆ منه‌،
تۆ چیت بۆ من،
چ بووی بۆ من.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.