ڕۆڵی هه‌ندێک ناوه‌ند و قه‌ڵه‌م له دروستکردنه‌وه‌ی جاشایه‌تی کوردی !!
ڕۆڵی هه‌ندێک ناوه‌ند و قه‌ڵه‌م له دروستکردنه‌وه‌ی جاشایه‌تی کوردی !!
مه‌هدی خالید خه‌مبار / فینلهندادور نیه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ناونیشانه ، شه‌لم کوێرم ده‌ست نابوێرم بمخاته به‌ر ره‌حمه‌تی ته‌رزه کوتی هه‌ندێ قه‌ڵه‌م و ڕێکخراو و ناوه‌ند ، ئیتر هه‌ر یه‌که‌و جۆره مۆرێکی ناڕه‌وایی خۆیم پیا بکێشێت ! هه‌ر چه‌نده به داخه‌وه به‌شێک له‌و قه‌ڵه‌مانه له ترسنۆکیان بێت یان فاکته‌رێکی پشت په‌رده ییه‌وه بێت به ناوی خوازراوه‌وه نوسراوه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه ، منیش له‌وه‌ته‌ی هه‌م و ده‌نوسم و ده‌خوێنمه‌وه هه‌ر ئه‌م ناو و نازناوه‌م هه‌یه و شانازیشی پێوه ده‌که‌م و زۆر کاتیش له ڕێگای ڕادێوی کوردی به‌غداوه زۆر به‌رهه‌م و بابه‌تم له ساڵه‌کانی حه‌فتاکاندا بڵاو کردۆته‌وه و بیسه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌توانن حوکم بده‌ن که به‌رهه‌مه‌کانی من چی بون و خزمه‌تیان به کێ کردوه . به هه‌ر حاڵ با له کرۆکی بابه‌ته‌که‌م دور نه‌که‌ومه‌وه .
مرۆڤه‌کان به‌شی هه‌ره‌زۆرمان بۆ خه‌ونێک ده‌ژین و چاوی هیواشمان تا دوا ترپه‌ی دڵ لێی نا‌ئومێد نابێت ، زۆرێک له‌م خه‌ونانه گرێ‌دراو و تایبه‌تمه‌ندیه‌کی به خودی تاکێکه‌وه هه‌یه جا که‌سێکی ساده‌بێت یان سه‌رکرده و ڕابه‌رێک و زۆر جارێش ئه‌م خه‌ونانه سنوره ته‌سکه‌که تێده‌په‌ڕێنن و ده‌چنه قاڵبێکی تره‌وه ده‌توانرێ بوترێت خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، ئایدیایه‌ک ، هێزێک ، هتد !
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ته‌نها ئێمه‌ی کورد نین که‌وا بۆ هێنادی خه‌ونێک بژین و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ململانێ و خه‌باتمان ده‌ست پێ کرده‌وه و شه‌هید و قوربانیمان له پێناوی ئه‌و خه‌ونه پیرۆزه‌دا به‌خشیوه و لاپه‌ڕه‌کانی مێژوی پێ تۆمارکراوه . گه‌لانێک هه‌ن که ئازادن و ساڵه‌هایه‌که له ژیانی کۆیله‌یی و ژێر ده‌سته‌یی ڕزگاریان بوه و ئێستا خاوه‌نی حکومه‌تێکی که‌م وێنه له ده‌ست پاکی و دڵسۆزین ، فینله‌ندیه‌کان تا ئێستاش خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قۆڵهیانهوه ده‌بینن که له کاتی داگیرکراویاندا له لایه‌ن ڕوسه‌کانه‌وه بڕاوه‌ته‌وه و خراوه‌ته سه‌ر خاکی ڕوسیا و به ناوی هه‌رێمی ( کاریاڵه ) ، ئه‌م وڵاته‌ش دووچاری شه‌ری ناوخۆیی و یه‌کتر کوشتن بونه‌وه و دواتر ده‌رگای لێبوردنیان بۆ یه‌ک کرده‌وه و هه‌مویان پێکه‌وه که‌وتونه‌ته یه‌ک سه‌نگه‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانیان ، که‌سیش وه‌ک ئیمه‌ی کورد بیریان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌کرده‌وه ! ئه‌گه‌ریش له خه‌ونی گه‌لێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا وورد ببینه‌وه ، له‌وانه‌یه ئه‌وانیش بۆ خهونهایهک بژین و کاربکه‌ن ، گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌یه‌کی فراوانی به‌شێک له گۆی زه‌مین له خۆ بگرێت و به‌وه‌ش به‌شێک له خه‌ونه‌کان حه‌په‌لوش بکات و به‌شێک له خه‌ونه‌کانیش دور نیه له پای ئه‌و گۆڕانکاریانه‌دا بێنه دی !
دونیای عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ بۆ هێنادی خه‌ونی دامه‌زراندنی ( ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی عه‌ره‌بی ) و دروستکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌بی که هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌کان و باڵه ئیسلامی و چه‌پ و نه‌ته‌وه‌یی و ڕدیکاڵهکان له‌سه‌ری هاوده‌نگ ببن و ئه‌و سه‌رکرده‌یه له ڕێگای ده‌نگدانی که‌ناڵێ ( المستقلە ) وه ئه‌نجام ده‌درێت و له ناو کاندیده‌کاندا (موشێل عه‌فله‌قی ، جه‌ماڵ عه‌بدولناسر ، مه‌لیک عبدالعزیزئال سعود ، عه‌بولڕه‌حمان سوار الژهب ، عبدالکریم قاسم ، شێخ زاید بنی سوڵتان ، حه‌سه‌ن البنا ، حبیب بورقیبە ، هه‌واری بومدیه‌ن ) ! ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ته‌ماشای ئه‌م هاوکێشه‌یه بکه‌ین و به هه‌ر پێوه‌رێکیش بیپێوین ، ده‌گه‌ینه ئه‌و خاڵه‌ی که ( عه‌ره‌ب بوون هه‌موو کێشه و ناکۆکیان لوش ده‌کات و لێک بوردن و باوه‌ش بۆیه‌ک کردنه‌وه جێگا به هه‌موو ڕابردوی خوێناویان له‌ق ده‌کات ) و ئه‌و هه‌موو ده‌سته جیاوازانه ده‌گه‌ێنێته یه‌ک ! ئایه ئه‌مه زاده‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دروسته یان سور بونیان له سه‌ر ڕابردو ؟ که به‌م جۆره په‌رته‌وازه و فره کوێخا و که‌م بود ؟
ئه‌گه‌ر بێت و له سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامیش بمانه‌وێت له خه‌ونه فراوان خوازیهکهیان وورد ببینه‌وه ، ئه‌وا ئه‌مانیش ( به جیهان بون و گلۆبالیزم ) ێکی خۆیان هه‌یه که زۆر جیاوازه له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و هاتۆته‌دی ! ئه‌مان ده‌یانه‌وێت ، ئیسلام ببێ به تاکه ده‌سه‌ڵات و به‌رنامه و یاسا و ڕێسا گه‌ر سه‌ر بگرێت له هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م دونیا فراوانه‌دا و هه‌رچی شتی تر هه‌یه که ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ریا بشکێته‌وه له بێخه‌وه ده‌ریان بهێنن و ڕه‌تیان بکه‌نه‌وه که کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی تالیبان له ئه‌فغانستان و شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی تاریکستان له ناوچه‌ی هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ده‌یان نمونه‌ی تری لێک چوو به‌ڵگه‌ی زیندون و گه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاستیانه‌ن و که‌سیش ناتوانێ نکۆڵیان لێ بکات .
هۆکاره‌کانی دروست بونی جاشایه‌تی و چاره‌سه‌ره‌کانی .
ئه‌گه‌ر ئێمه بێین و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه‌ی چڕ‌و پڕ بۆ هۆکار و فاکته‌ره‌کانی جاشایه‌تی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بکه‌ین ، ده‌بینین ژماره‌یه‌ک هۆکاری ( سیاسی ، ڕۆشنفیکری ، خێزانی ، هۆزی ، ناوچه‌یی ، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ڕه‌فتاری نا به‌رپرسانه ، خودی ، ترس و هتد ) به‌ر چاو ده‌که‌ون ، که‌واته ئه‌م ده‌ستنیشانکردنانه دهمانگهێننه ئه‌و خاڵه‌ی که بتوانین جاش دابه‌ش بکه‌ین به چه‌ند به‌شێکه‌وه و بۆیه ناکرێت تۆ هه‌مویان به ته‌ڕ و وشکێوه پێکه‌وه بسوتێنی ! بۆ به درێژی باسکردنی جۆره‌کانی جاش و چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانکردنی حوکم و سزاکانیان ڕه‌نگه پێویستمان به کاتێکی زۆر و که‌سانێکی زۆر له پسپۆران هه‌بێت ، بۆیه لێره‌دا قورسایی باسه‌که‌م ده‌خه‌مه سه‌ر کوردستانی باشور ، ئه‌ویش به هۆی ڕۆڵی باش و خه‌راپی جاشه کورده‌کان له هه‌ردوو پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ڕاپه‌ڕین ، که له یه‌که‌میاندا هه‌موو پێوه‌ره‌کانی تاوان تێک شکێنران و سنوره‌کانی مرۆڤایه‌تیان به هۆوه به‌زێندران ، ئمه‌ش وه‌ک سه‌نگی مه‌حه‌ک بوو بۆ جاشه کورده‌کان ! به‌شێک له جاشه‌کان به شایه‌تحاڵی خه‌ڵکانی ئه‌و کاته و پاشماوه‌کانی ئه‌نفال ، ڕۆڵێکی کوردانه‌یان له ڕزگار کردن و فریا که‌وتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان پێی گه‌یشتبێت گێڕاوه به تایبه‌ت له ژنان و مناڵان و بێ گومانیش به‌شێکیان ده‌قا و ده‌ق ڕۆڵی پێچه‌وانه‌یان بینیبێ ، جا هۆکاره‌که ویستی خۆی بوبێت بۆ وه‌رگرتنی ( نۆتێکی ئازایه‌تی ) له لایه‌ن سه‌دامی دیکتاتۆره‌وه ! یانیش ئه‌و هه‌له‌ی که بۆ موسته‌شاره‌کانی تر هه‌ڵکه‌وتبێ بۆ ئه‌م هه‌ڵنه‌که‌وتبێ ! دیاره زۆرینه‌مان ئه‌وه‌شمان له بیره که جاشایه‌تیش بریتی بوه له ( فرسان سه‌ڵاحه‌دین ، مهفارز خاسه ، ئه‌فواج خفیفە ) که ده‌شزانین له هه‌مویان بڤه‌تر ( مهفارز خاسه ) بوو که سه‌ر به ( هه‌واڵگیری سه‌ربازی عێراق ) بوون و که‌سانی تا بنه‌قاقا له خوێن چه‌قیوی کوردیان تیا ده‌بینرا .
ئه‌ویتریان ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان بوو که جارێکی تر جاشه‌کانی له سه‌ره‌ن و بێژنگ دایه‌وه ! لێره‌شدا جاشه‌کان جارێکی تر له سه‌نگی مه‌حه‌ک درانه‌وه ، که‌سانێک به‌ڵێنی به‌ش کردنی دوا نانیان به سه‌دامی خوێن مژدا و چاره‌نوسیان پێکه‌وه گرێ دا ! که‌سانێکیش که ویستیان به ئاوی ( ڕاپه‌ڕین ) گوناهه بچوکه‌کانیان بشۆنه‌وه و له تێک شکاندنی ( ماشینی جه‌نگ و هورهی ڕوخاوی ) سه‌رباز و دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی به‌عسدا ڕۆڵێکی به‌رچاویان گێڕا و چاره‌نوسی خۆیان له گه‌ڵ میله‌ته‌که‌یان له مان و نه‌ماندا کرده یه‌ک و هه‌مومان له نزیک و دوره‌وه ئه‌مه‌مان به چاو بینی و بیست ، له‌و کاته‌شدا و وه‌ک ڕێگریه‌ک له خوێن ڕژانێکی کورد به کورد ، که ئه‌وه‌ش به بڕیارێکی حه‌کیمانه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و کاته‌ی ده‌زانم ، ئه‌ویش بڕیاری لێبوردنی گشتی بوو بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر له پاڵ ڕژێمدا سه‌نگه‌ریان له گه‌ل و شۆڕشه ئازادیخوازه‌که‌ی گرتبو ، به‌مه زه‌مینه‌ی ڕه‌خساو بۆ خوێنڕژانێکی نیمچه بێ کۆتا له بار برا .
با پێش ئه‌وه‌ی داوای ڕاوه‌ستاندنی هه‌ندێک هه‌ڵچونی ده‌رونیمان بکه‌م ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه به بیری خۆم و ئه‌و ناوه‌ند و ڕێکخراو و نوسه‌رانه بهێنمه‌وه که ئاخۆ بۆ ده‌بێت ، ئێمه له‌م ڕۆژگاره ناسکه‌دا داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و که‌سانه بکه‌ینه‌وه که ته‌نانه‌ت ، ڕه‌نگه هۆکارێکی لاوه‌کیش بوبێت بۆ ئه‌نفالکردنی کوردێکی بێ تاوان ! که ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێت که خوێنی ئه‌و شه‌هیده‌مان بێ به‌ها و که‌م بده‌ینه قه‌ڵه‌م و پاساو بۆ کاره دژه مرۆییه‌که‌ی ئه جاشه بهێنمه‌وه ، به‌ڵام دو‌ریش نیه هه‌مان جاش یان موسته‌شار له‌و لاوه چه‌ندان ژن و مناڵی ده‌رباز کردوه !؟ باشه بۆ ئێمه به جیاتی داوای تۆڵهسهنندنهوه نه‌یه‌ین به‌راوردێک له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بکه‌ین ، که عه‌ره‌به‌کان به پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه داوای لێ‌خۆش بوون بۆ که‌سانێک ده‌که‌ن که له‌وانه‌یه له ئاستێکی به‌رزی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات بوبێت ! ئه‌گه‌ر بێت ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه‌یان بکردبایه ئه‌وا به هه‌زاران ( ئه‌فسه‌ر ، ده‌ره‌جه‌دار ، ئاسایش ، موخابه‌رات ، فڕۆکه‌وان ، به‌عسی باڵا ده‌ست ) ده‌بوو ڕه‌وانه‌ی دادگا بکرانایه و تۆڵه‌یان لێ بکرابایه‌وه ! ، به‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر عه‌ره‌ب ڕوبه‌ڕوی مردن و له ناو بردن ده‌بونه‌وه ! به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها داوایان له سه‌ر تاوانباره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان به‌رز کرده‌وه ! هه‌ر له سه‌ر داوای به‌شێک له عه‌ره‌به‌کان ( وه‌فیق سامه‌ڕائی ) کرایه ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق !
ئێمه به داخه‌وه زۆرجار له ڕوانگه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل و نیشتیمان ، په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێک کاری وا ده‌به‌ین که به خه‌راپ و زیانێکی زۆر بۆ مه‌سه‌له ڕه‌واکه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه ! بانگێشه‌ی دادگایی کردنی جاشه کورده‌کان و کارکردن بۆ به دادگایی گه‌یاندنیان و سه‌ره‌نجام بڵاوکردنه‌وه‌ی لیستێکی دور و درێژ به ناوی جاشه کورده‌کانه‌وه ، بریتی بوو له ( کاردانه‌وه‌یه‌کی سۆزدارانه‌ی عاگفی ) که ده‌توانین بڵێین نه حیسابێکی ووردبینانه و نه لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌کانی له به‌رچاو گیرابوو ! له پاش ( دڕانی دهۆڵهکه ) ، ده‌رکه‌وت که ئه‌و ورۆژاندنه خزمه‌تێکی به دۆزی گه‌له‌که‌مان نه گه‌یاند !
له گه‌ڵ ڕێزێکی زۆر و ستایشێکی زۆرم بۆ کار و خزمه‌ته پیرۆزه‌کانی ( ناوه‌نی چاک ) و داکۆکیه‌کانی له که‌سوکاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال کراوه‌کان ، که‌س ناتوانێت نکۆڵی له‌وه بکات ، به‌ڵام وا دیاره به داخه‌وه ( ناوه‌ندی چاک ) له‌م جاره‌یاندا له به‌ر چاوگرتنی لایه‌نێکی زۆر هه‌ستیاری فه‌رامۆش کردوه ، که ده‌یان ئامێزی گه‌رم و گوڕ بۆ له ئامێز گرتن و به‌کارهێنانی هه‌ر خه‌ڵکێکی ئێمه کراوه‌ته‌وه که هه‌ست به‌وه بکه‌ن لێمان زیاده و ده‌مانه‌وێت پاڵیان پێوه بنه‌ین !! له چه‌ندین جێگاوه به دوای ئه‌و ده‌نگانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که بۆنی گله‌ییان له به‌رامبه‌ر میله‌ته‌که‌مان له ده‌م دێت !! داڵده‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌درێت و پله‌یه‌کی ئه‌وتۆی پێ ده‌به‌خشن ، که له داهاتودا چهکۆشێکی سهرکوتکردنمانی لێ بێته به‌رهه‌م ! ، ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌وا ئه‌و ئاگره خه‌ریکه به‌ر ببێته گیان گه‌له‌که‌مان و خه‌ڵکانی شاره‌کانمان ئه‌وانه‌ی کێشه‌یان له‌سه‌ره و به تایبه‌تی که‌رکوک و سه‌ره‌نجامیش له‌رزۆک کردن و داته‌پانی بیانای ده‌ستکه‌وته‌کانمان !
من پاش ئاماده‌کردنی ئه‌م کاکڵه‌یه ، ڕوی پرسیاره‌کانم ده‌که‌مه‌وه ( ناوه‌ندی چاک ) و هه‌موو ئه‌و نوسه‌ر و ڕوناکبیرانه‌ی که ( به‌ڕه‌ی خۆیان له پاڵ ناوه‌ندی چاکه‌وه خسته مزگه‌وته‌وه ) ئاخۆ به‌م کاره‌تان ، به‌م وروژاندنهتان چ خزمه‌تێکتان به دۆزی ئه‌نفال و گه‌له‌که‌مان کرد؟ ، چ تاوانبارێکتان به ده‌ستی خۆتان گرت و ڕاده‌ستی دادگاتان کرد ؟ ئاخۆ بۆچی ده‌بێت هێنده له هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بین ؟ له کاتێکدا جگه له تار کردنی کۆمه‌ڵێک کورد که هه‌ر یه‌ک له‌وانیش به‌ستراون به کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه‌وه و وه‌ک شاره زه‌رده‌واڵه هار کران و هه‌رچیه‌کیش بکه‌ین بۆمان ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران ! خۆزگا داواکانتان ته‌نها ئه‌و ده‌ست و مه‌چه‌ک له خوێن سوربوانهی بگرتبایهوه که تا مهیوس بوون له مانه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دام ، بێ بڕانه‌وه سوربون له سه‌ر ڕشتنی خوێنی کورد ، سوربون له سه‌ر وه‌ستان وه‌ک سه‌ربازێکی به ئه‌مه‌ک له پشتی سه‌رۆکه گۆڕبهگۆڕهکهیان . ئێستاش کارتان له کار ترازاندوه و خۆشتان له‌م دوره‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر بڵێن خۆزگه وامان نه‌کردایه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌ڵێن و په‌شیمان نه‌بن لێی پێم وایه کارێکی باش و شایانی ده‌ست کوتان نیه
به بۆچونی من ، ڕه‌نگه ده‌ست بردنی ( ناوه‌ندی چاک ) و خۆ به خاوه‌نکردنی هه‌موو مه‌سه‌له و کێشه و ڕودا و بابه‌تێک ڕوبه‌ڕوی جۆره له ده‌ست ده‌رچونێک ، یان ئه‌نجامدانێکی نا کامڵی لێ بکه‌وێته‌وه ، هیوادارم که وه‌ک دڵسۆزێک بۆ ئه‌م ناوه‌نده به‌ڕێز و خهمخواره ، ئه‌م پێشنیاره‌م لێ قبوڵ بکه‌ن که ئه‌ویش خۆ ههڵنهقورتاندنه له هه‌موو شتێکی گه‌وره و بچوک ، به‌ڵکو بوارێک له بواره‌کان بکه‌نه سه‌رمه‌شقی کاره‌کانتان و تواناکانتانی تیا چڕ بکه‌نه‌وه تا بتوانن به ته‌واوی لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌کانی مه‌سه‌له‌که هه‌ڵبسه‌نگێنن با جارێکی تریش ! کورد وته‌نی ( بۆ ڕیش نه‌چن و سمێڵی هه‌مومانی له سه‌ر دابنه‌ن ) !!!