ڕیسک…. هیوا سه‌عید
گه‌وره‌م نیچه!
گرفتی من ئه‌وه نییه
بۆچی منداڵ هه‌ر به‌ناوی باوک و
کچان تا واده‌ی شوکردن
هه‌ر به پاکیزه‌یی ده‌مێننه‌وه
ئه‌وانه خووی سه‌رده‌مین و
شه‌ڕی منیش له‌گه‌ڵ زه‌مینه نه‌ک زه‌مانێک
بۆ نموونه
له نێوان له‌دایکبوون و مردن‌دا
ئه‌گه‌ری سێیه‌م هه‌ر ئه‌وه‌یه
یان له‌دایکبوون نه‌مێنێ یان مردن نه‌مێنێ
ئه‌وه‌یه ژیانی سه‌رمه‌دی
یان مردنی بێ هاتنه‌وه
هه‌موو شه‌وێک دنیا تاریک و
هه‌موو ڕۆژێکیش به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره
هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک حه‌وت ڕۆژ و
هه‌موو ساڵێک دوازده مانگ و
هه‌ر پایز و
هه‌ر زستان و
هه‌ر به‌هار و
هه‌ر هاوین
به‌ڕاستی ژیانێکی ناخۆشه
هه‌موو کاتژمێرێک شه‌ست خوله‌ک بێ!
ئه‌و نه‌خشه‌یه پێویستی به ده‌ستکاری هه‌یه
ئیدی بێزارم له ئاوی ته‌ڕ
خه‌ون به به‌ردی نه‌رمه‌وه ده‌بینم
نامه‌وێ چیدی باران هه‌ر له ئاسمانه‌وه ببارێ
گوڵیش هه‌ر له زه‌وی بڕوێ
ئه‌م شه‌ڕه‌ش نه به کوشتنی خودا و
نه به ئیراده‌ی مرۆڤ ده‌کرێ
تاکه ڕێگه هه‌ر ئه‌وه‌یه
ببینه‌وه ئاژه‌ڵ!