Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ژنە ڕۆماننووسى ئیتالی:  گر اتسیا كۆزیما دڵدا خاوەنى خەڵاتى نۆبڵ

ژنە ڕۆماننووسى ئیتالی: گر اتسیا كۆزیما دڵدا خاوەنى خەڵاتى نۆبڵ

Closed
by December 29, 2008 ئەدەب

 ژنە ڕۆماننووسى ئیتالی:  گر اتسیا كۆزیما دڵدا خاوەنى خەڵاتى نۆبڵ
  لەفارسیەوە :  كەژاڵ عەلا
    

 گراتسیا كۆزیما دڵدا لە 27/9/1871 لەشارى نۆڤۆرۆ لە دوورگەی ساردینیا لەخانەوادەیەكى مامناوەندیدا لەدایكبووە. لەبەرئەوەى ژنان لەو سەردەمەدا بارودۆخێكى گونجاویان نەبووە بۆ خوێندنو چالاكیە كۆمەڵایەتیەكان،  گراتسیا تاپۆلى سێیەمى سەرەتایى خوێندوەو پاشان لەقوتابخانە دەریانهێناوە.ئەو توانى لەژێرچاودێرى مامۆستایەكى تایبەتیدا فێرى خوێندن و نووسین ببێت. هەروەها بەهۆى ماڵى پورێكی  كەكتێبخانەیەكى گەورەیان هەبووە توانیویەتى كەڵك وەربگرێتو خۆی ڕۆشن بیر بكاتو زانیارى زۆر كۆبكاتەوە. ئەو بەردەوام موتاڵاى بەرهەمەكانى  نووسەرە بەناوبانگەكانى فەرەنساو ڕووسیاى كردووە و عاشقى هۆنراوەكانى گابرێلا دانۆنتزیۆ بوو.
 ئەم ژنە بلیمەتە هەر لەتەمەنى منداڵیدا دەستى كرد بەنووسینو لە هەڤدەساڵیدا یەكەم كورتە چیرۆكى بەناوى (خوێنى هاووڵاتیەكى ساردینیایى ) لەگۆڤارێك لەڕۆما بڵاوكردەوە. هەروەها لەكۆتایى ساڵی (1894 )بەبڵاو كردنەوەى یەكەم ڕۆمانى بەناوى( ڕێگاى هەڵە) ناوبانگى دەركرد. لەسەدەى بیستەمدا لەتەمەنى 29 ساڵى لەگەلأ باڵمیرۆ مادزانى زەماوەندى كردو لەگەڵ ئەودا چوو بۆڕۆماو تاكۆتاى ژیانیان هەرلەوآ مانەوە، بەرهەمى ئەم هاوسەرگیریەش دوو كوور بووِ بەناوەكانى ساردۆسو فڕانتس.
 گراتسیا بەهۆى بەرهەمە گرنگو زۆر بەپێزەكانیەوە لەماوەیەكى كەمدا ناوبانگى دەركرد، چونكە لەنێوان ساڵەكانى 1912 تا 1919 نزیكەى هەموو ساڵێك كتێبێكى بڵاو دەكردەوە. سەرئەنجام لەساڵى 1924 دا خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبیاتى پێبەخشراوە. كە لەدواى ئەم ژنە تاكوو ئێستا هیچ ژنێكى ئیتالیى نەیانتوانیوە ئەم خەڵاتە بەدەست بێنن.
 دواكتێبى هێشتا خۆى لەژیاندا مابوو بڵاوكرایەوە كەناوى( كەنیسەى مەریەمى گۆشەگیر) بوو. ئەم چیرۆكە باسى ژنێكى گەنج ئەكات كەبەدەست دەردى نەخۆشى شێرپەنجەوە دەناڵێنێت. لەدواى ماوەیەكى كەم لە بڵاو بوونەوەى ئەم ڕۆمانەى، گراتسیا خۆشى بەنەخۆشى شێرپەنجە گرفتاردەبێتو سەرەنجام لە 15/8/  1934 بەهۆى ئەم نەخۆشییە كوشندەیەوە گیان لەدەست دەداتو سەرئەنێتەوە. هەرلەوساڵەدا  ساردۆسو پاشانیش فڕانتس ماڵئاوایى لە ژیان دەكن. بەڵام خۆشبەختانە منداڵەكانى فڕانتس نامەو دەستنووسەكانى گراتسیا دەپارێزن، كەتاكوو ئێستاش نووسخەى بەرهەمە دەستنووسەكانى خۆى لە مۆزەخانەى شارى نۆڤۆرۆ دانراونو هەروەها بەرهەماكانیشى لە كتێبخانەى میللى ڕۆمدا پارێزراون.
 هەندێك لەبەرهەمە بەناو بانگەكانى ئەمانەن:(( كەنز، دادپەروەرى، پاش تەڵاقدان، خۆڵەمێش، لە بیاباندا، ڕێگاى هەڵە، ئاگركەوتنەوە لەباخێكى زەیتوندا، نهێنى پاوێكى گۆشەگیر، سەرزەمینى هەوا)).
 
 سەرچاوە سایتى: ویكى پدیا
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.