ژووری شین … شنۆمحەمەد
ئەگەر شەوێك من و تۆ دەبووین تەنیا
ژورێكی شین لەگەڵ پشتێكی ناسك
چ عالەمێك دەبوو
چونەژوورەوەمان وەك شازادە
ڕەفیقی بازارم لە شانم دادەكەوت
مار لە گەردنم ڕەها دەبوو
پاڵتاوەكەم دەڕواتە سووچێك
تەوقەی سەرم ئازاد دەبێت
موجی ڕەش ڕەها دەبێت
دەمێنەوە لە نێو بلوزێكی تەنگ
لەم بەندە ڕزگارم كە
باسكی پۆڵایینتم ماچ دەكرد
دەستم وەك ماری ڕەش، لە نێو چیمەنەكانی سینگت دەخزێت
بۆ ماچی لێوت تێدەكۆشم
زوڵفی ڕەشم بە یاری دەكشێنی
سەر دەخەمە سەر سینگت
گەرمی هەناسەت لە دوورەوە هەست دەكەم
ئاهی گەرمی تۆیە لە نێویدا سووتاوم
دەعوەتم دەكەی بۆ شاری خۆشەویستی
لە نێو دەستەكانت ئەسیرم دەكەی
سینگم بلكێنە بە سینگتەوە
هەتا گەرمی سینگم ئاشكرا بێت
لە تەنوور گەرمتر بۆ من
لێوی تۆ پڕ لە خۆشەویستی بۆ من
ماچ دەكەی بەرەو خەیاڵ بڕۆین
ناچمە ناخی سبەی كە ئەم كاتە خۆشە
زۆڵفی پەرێشانم بە دەم و چاو دەخشێنی
هەتا لە ژێر ئەگریجەكەم بتبینم
لێوی تەڕت لە سەر لێو دەخزێنی تونیەتیم دەشكێنی
ناچمە ناخی سبەی كە ئەم كاتە خۆشە
دەمەوێت بیدركێنم زمان لە ئاستت كۆتایە
ناچمە ناخی سبەی كە ئەم كاتە خۆشە