ژیان ، یان ، به‌ربه‌ریه‌ت …. ئارسەر
مرۆڤ ، یان وه‌حشیه‌ت!
ژیانیش
غاباتێكی گه‌وره‌یه ،
خه‌ریكی خۆحه‌شاردانم
له گورگه “پێست مه‌ڕه‌كان” …
_______
ئه‌گه‌ر
له‌یه‌كێ
له كۆڵانه‌كانی بێ تاقه‌تیه‌م
تووشی ژیان بووم
وه‌های تێ هه‌ڵده‌ده‌م
كه‌س نه‌یناسێته‌وه
_________
…
]ده‌چم.
دڵم له‌لای ڕه‌شبینی جێ ده‌هێڵم
پێی ده‌ڵێم :
گه‌ر به سووتفه‌ش رێم
كه‌وته ماڵی گه‌شبینی
دڵم له‌ناو به‌ره
______
ژیان
چه‌ند قۆڕه ،
هه‌موو مرۆڤایه‌تی به دوای
خۆشبه‌ختی وێڵه
كه‌چی ئه‌ویش عاشق
به نیگه‌رانی بووه
____
ژیان!
چه‌ند قۆڕه ،
هه‌موو مرۆڤایه‌تی به دوای
خۆشبه‌ختی وێڵه
كه‌چی ئه‌ویش
نیگه‌رانی لێ ده‌چۆڕێ..
____
ئه‌و كاته تێگه‌یشتم
ژیان هیچه !
كه دایكم پرچی قه‌ترانی ڕه‌شی
به دیار بۆڵه بۆڵی باوكم
سپی كرد ،
_____
ژیان “په‌كی كه‌وتووه”
هه‌موو به‌یانیه‌ك
له‌سه‌ر ته‌می په‌نجه‌ره‌كه‌م
ده‌نووسم
ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ !
____
ژیان ، ئاوس بووه
به‌ره‌نگی ره‌ش
بۆیه مرۆڤه‌كان له‌یه‌ك ده‌چن ،
____..
وای
له‌و ڕۆژه‌ی ده‌بمه‌وه
به مناڵه هه‌ره‌پاسه‌كه‌ی گه‌ره‌كێ
به دار لاستیكه‌كه‌م
له جیاتی پاسارییه‌كان
په‌ڕو باڵی
ژیان تێك ده‌شكێنم ..
____…؟؟؟
وام لێ هاتووه
رۆژێك دڵم ده‌ربێنم ،
دوور دوور تێیهه‌ڵبده‌م
پێی بڵێم : یه‌عنی چی !؟
“ژیان” به‌بێ دڵ نابێ ،
ــــــ….
له‌م “ژیان”ه ده‌بێ
ده‌ست له ملانێی ره‌شبینی بم و
چاو له چاوی بێ تاقه‌تی ببڕم و
پیاسه‌كانم ده‌گه‌ڵ ته‌نیایی بێ و
گوێ له فنكه فنكی گریانم بگرم ،
” من و خۆم ” به‌یه‌كه‌وه هاوار ده‌كه‌ین
تفف له “ژیان”
ــــــــــ…
زه‌وی تۆپێكی خڕه
رۆژێك له داخی ئه‌و بێ
“بێزاری”یه‌م
شه‌قێكی وای تێهه‌ڵده‌ده‌م ،
كه‌س بۆی نه‌دۆزرێته‌وه ،
ــــــــــــــــ…
له‌ودیوو ته‌یمانی سنووری “ژیان”ه‌وه
گوێم له فنكه فنكێكه!
ده‌ڵێ : بۆ وه‌ده‌رتنام هه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ناوم : هه‌ژاری بوو ؟
بۆ وه‌ده‌رتنام هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ناوم : عه‌شق بوو ؟
ـــــــــــ…
ئه‌گه‌ر منداڵ ببمه‌وه
“ژیان” ده‌خه‌مه سه‌ر
سینی شوكلاته‌كه‌ی سه‌رسه‌رم و
هاوار ده‌كه‌م
“ژیان” به دوو دیناره !
ــــــــــــ…
سنوور سنوور سنوور
سنووری ئێره جێدێڵم
لێره “ژیان” له هه‌راج كردنی
مرۆڤه‌كان زیاتر هیچ نیه !
ـــــــــــــ…
سه‌خته له ژیان بگه‌ین ،
” سه‌خت ” تر
ئه‌وه‌یه ژیان له ئێمه
بگات ،
ئه‌م هاوكێشه‌یه = به هیچ
ـــــــــــــ…
زوو ، یان ، دره‌نگ
من و ژیان “جه‌نگێك”مان هه‌یه
یان ئه‌و ره‌ش + بینی من له‌ناو ده‌با ،
یان من گه‌ش + بینی ئه‌و له‌ناو ده‌به‌م ،
ـــــــــــــ…
پاش یاخی بوون لێی
رۆژێ له رۆژان له یه‌كێ
له كووچه‌كانی ئه‌م ته‌نیایه‌م
شل شل به جل و به‌رگێكی نیمچه
دڕاوه‌وه به‌ره‌و رووم هات
له دووره‌وه ناسیمه‌وه
ئه‌وه ” ژیانه ” !
ـــــــــــــــــ…
ناوم : ” ئــارســـه‌ر ” ه
رۆژانه به‌خه‌نین و درۆ ،
به هاوڕێكانم ده‌بێژم : باشم
كه‌چی رۆژێك “ژیان” به‌و درۆیه‌ی بروا نه‌كردم
باشم بۆ بێنێ ،
ــــــــــــ…
له‌سه‌ر رووخسه‌تی جه‌نابی ” wc “
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بدات
شه‌و رۆژ له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌م ،
تابۆنی بۆگه‌نی مرۆڤه‌كان كاسم نه‌كات ،
ــــــــــــــ…
ئارسه‌ر