ڤالانتاین … شەماڵ عادل سەلیم
Closed
هەناسەکەم ، لەبری گوڵێک ، دڵی خۆمم پێشکەش کردی
سەر شێتانە لەئامێزی خۆمم گرتی
لەنێو پایتەختی عیشقم، تاجی شاهانەم لەسەرکردی
کراسێکی بەنەرگز چنراوم لەبەرکردی …
بەماچ دەمخەواندی
هەربەماچ بێدارم دەکردی ….
تۆی کیژی ئاسمان و
منیش شەماڵێکی بەخەمەکانت مەست ….
سەرشێتانە لە نێو بەهەشتی باوەشتا بەڵێوەکانم لیمۆکانتم تێر تێر دەگووشی …
هەتا بڵێی لەسەرخۆ…..
لەکانی لێوی هەنگویناویت دەمخواردەوە و لە ئامێزت دەتوامەوە …..
لەناکاودا شوشەی دڵمت شکاندوو
ماچەکانمت لە سینەتدا ناشت و
بەڕووتی هەڵسایەوە…..!!
ئەی بارانە ژن …
واهاتووم جارێکی تر قەدەری خۆمم کردۆتە گوڵێک و
لە ڤاڵانتاین
پێشکەشتی کەم …..
تۆ ئازادی
بەباوەشتا دەینووسێنی یان وەک جاران هەڵیدەوەرێنی ….
١٤ شوبات
رۆژی خۆشەویستی