Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
کورسیەکان..

کورسیەکان..

Closed
by January 1, 2008 ئەدەب

قارەمان گەر بیەوێت قارەمان بێت، پێویستە بە ئەدەبیش بێت!!
                              …..یوژین یونسکۆ
 
کامەران سوبحان….

کورسیەکان، ناوی دیارترین شانۆنامەی یوژین یونسکۆیە، کە تا ئەمڕۆ لە فەلسەفەی ئەدەبی پوچگەرادا، زۆرترین شیکاری بۆ کراوە، گەرچی ئەم شانۆ نامەیە زیاتر لە شەست ساڵ لەمەوبەر نووسراوەو پەنجاو پێنج ساڵ لەمەوبەر لە پاریس خراوەتە سەر تەختەی شانۆ، بەڵام دواهەمین خوێندنەوەی ئەم دەقە کە من خوێندبێتمەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وتارێک بوو بە ناوی (هەمیشە پاریس، پاریسە، لە ماڵئاوایی شیراک و هاتنی سارکۆزیدا) کە لە لایەن ڕەخنەگری ئەدەبی فەڕەنسی (مارک براون) ەوە نووسراوە، بەراوردکردنی چیرۆکی نێو ئەم شانۆنامەیە بە ماڵئاوایکرنی سەرۆکی وڵاتێک و هاتنی سەرۆکێکی تر، بۆ من جێگەی تێڕامان بوو، بەڵام کە دواجار گەڕامەوە بۆ کورسیەکان، خوێندنەوەی شتی تازەم تێدا خوێندەوە، کاتێک پیرەمێرد دەڵێت: (هەمیشە پاریس، پاریسە، ژیان هەرگیز بێبایەخ نەبووە) زۆرشتی ئەو وتارەم تێدابینی بە تەواوەتی ئەو حاڵەتەم بینی، کە گەیشتمە دیمەنی پێشوازی میوانە وەهمیەکانیان لەو ماڵە چۆڵەدا، ماناو فەلسەفەی کورسی وتەکنیکی نووسینم لەو تێکستەدا، بینی، گەرچی سادەترین و ڕوکاریترین خوێندنەوە ئەو خوێندنەوانەیە کە پێی وایە  کورسیەکان، مەبەست لێی دەسەڵاتە..
کورسیەکانی ئەوان بەو چەند خولەکە پڕبوون لە کەسانی جۆراو جۆر، بەڵام کورسیەکانی ئێمە بەس من و تۆو چەند کەسێکی دیاریکراو لەسەری دادەنیشین، هەندێ جار هێندە دوبارە دەبینەوە، ڕەنگە ئەوانیش لێمان بێزاربن، کاتێک ئێمە لەسەر ئەو کورسیانەوە گفتوگۆدەکەین، سەیری نمایشەکان دەکەین، بێزاری خۆمان بەوان دەردەبڕین، زۆر جار لە پڕۆڤەکانیشدا دەیاندەینە بەر شەق، بەڵام گوێمان لەوان نەگرد، بزانین ئەوان بۆ ئەو هەموو شکاندنە دەڵێن چی؟ ئێمە لەم شارە بەناو ڕوناکبیرییەدا، سەرجەم کورسیەکانمان قڕکرد، ئەو کورسیانەی کە پێشتر (هاملێت و گۆرانی چایکاو سەلەی نانکەرودار تووکەو پردی ئارتا) مان تێدا دەبینی، ئێستا هەر ئەو کورسیانەیە کە ڕۆژانە لە چایخانەکان دۆمینەیان لەسەر دەکەین وشەوان لە مەیخانەکاندا لەسەری بێحورمەتی بە نمایشەکان دەکەین.
 کورسی هۆڵەکانی حەوتی ئازارو فارابی و ڕۆشنبیری و ئامادەیی سلێمانیمان وردو خاشکردو باس لە شانۆی کوردیش دەکەین!!چەندین ساڵە کۆمەڵە گروپ و چەند کەسانێک بە شکاندنی ئەو کورسیانە چێژی بینەرەکانمان دەشێوێنن وئێمە بێ دەسەڵاتانە سەیریان دەکەین، کە مێزو کورسیش دەڕازێنینەوە، باسی بە نێو دەوڵەتیبوونی شانۆو هونەرەکەی دەکەینەوە..
کورسی هەرکورسیە، بەڵام ئێستا کورسیەکان بەشکراون، کورسیە باشەکان بۆ بەرپرسەکان، کورسیە بەرزەکان بۆ قارەمان و پێشڕەوەکانی شانۆمان، بۆ ئەوقارەمانانەی وەک یونسکۆ دەڵێت: قارەمان گەر بیەوێت قارەمان بێت، پێویستە بە ئەدەبیش بێت!!                                
ئەوانی تریش بۆ سۆزانی و بەدڕەوشتەکان، بەشێکی تریش بۆ خاوەن کورسیەکان، ئەوانەی لە قوژبنەکانیشدا دەمێنێتەوە، بۆ ئێوە ئەی بینەرە گەمژەکەی ئەم وڵاتە، کە ساڵانێکە ئەو گروپە بە ناو شانۆکارە جەستەی ئێوەو هۆڵ و کورسیەکانتان هەنجن هەنجن دەکەن و ئێوەش بێدەنگ بێدەنگ سەیریان دەکەن!!
(گۆشەیەکی تایبەتە، دوو هەفتە جارێک لە ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ دەینوسێت)
kameransubhan@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.