کوشتنی ڕێژوان و مۆرکردنه‌وه‌ی میلیشیابوونی پارتی دیموکرات .
دوێنێ دوای کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی که پتر بۆداخوازیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بوو بۆ ژیانێکی ئامن و باشتر،ژماره‌یه‌ک گه‌نج و خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر ڕویاناکرده لقی 4 پارتی و سه‌رئه‌نجام گه‌نجه‌کان و خه‌ڵک دوای هوتافکێشان و به‌ردگرتنه بنکه‌ی پارتی ڕووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی به‌رپرسان و چه‌کداره‌کانی پارتی بوونه‌وه، گوله‌بارانکردنی خه‌ڵکی بێچه‌ک و لاوانی 12 ساڵه له‌لایان ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی که له‌ئه‌کامدا کوژرانی ڕێژوانی مێرمنداڵ و برینداربوونیزیاترله 57 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌و هه‌وڵێکیش که پارتی دیموکرات دواتر دای بۆ چاوترسانکردنی خه‌ڵکی سلێمانی و سوتاندنی بنکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و تاڵانکردنیان و لێدوانه ڕه‌سمیه‌کانی فازل میرانی و نێچیروان بارزانی له‌سه‌روه‌ستانی جدیان ده‌وێت ؟!.
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌یه‌که‌مین هه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆیدا که له‌ده‌ره‌وی وڵاته، به‌هه‌ڕه‌شه ده‌ستی پێکردو دیسان نه‌یتوانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی خۆی که گوایه سه‌رۆکی هه‌ڵبژێرداروی هه‌رێمه وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه ڕه‌فتاربکات و ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی کردوو ویستی شه‌رعیه‌ت به‌و کوشتاره‌ی خه‌ڵکی شاری سلێمانی بدات و په‌یامێکی ناڕاسته‌وخۆو بوو بۆهێزه‌کانی پارتی و ده‌ستخۆشیبوو بۆ ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی گه‌نجان و لاوانی بێچه‌ک و ناڕازی.
زۆرێك له‌هێزه‌کان و له‌وانه پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش که نه هاوکاری کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که بوون هه‌رزوو مه‌سافه‌یه‌ک لێی وه‌ستان باس له‌بوونی ده‌ست ده‌که‌ن و گوایه ده‌ستی یه‌کێتیه و که‌مته‌رخه‌میه‌که‌و نه‌پاراستنی لقی چوار ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ،ئه‌مه زۆر له‌سه‌ر وه‌ستانی ده‌وێت و ده‌کرێت هه‌ڵگری هه‌ندێک عونسری ڕاستبێت، به‌و هۆیه‌ی ئه‌م هێزانه له‌م جۆره‌سیناریۆ سازیانه زۆرسه‌رده‌رده‌که‌ن و لانی که‌م یه‌کێتی و پارتی له‌مه‌دا هونه‌رمه‌ندن،به‌ڵام له‌کۆتایدا دیسان ئه‌م خۆپیشاندانه خۆبه‌خۆو خۆڕسک دێته به‌رچاوو هێشتا هیچ دۆکومێنتێک له‌به‌ر ده‌ستدانیه که‌ئه‌مه پووچه‌ڵ بکاته‌وه، به‌ڵام دیسان ئه‌م ڕایه له‌ناوه‌رۆکی خۆیدا هه‌ڵگری ناکۆکی و ناڕه‌واییه،چوونکه هیچ شتێک لیگتیمبوون و دروستبوون و ڕه‌وابوونی ئه‌م ڕه‌شه‌کوژیه نیه.
فازل میرانی هه‌رزوو ئۆکه‌ی بۆئه‌م تاوانه‌کردوو مۆری ڕه‌وابوونی لێدا گوایه په‌لاماری لقی چواردراوه‌و، به خۆهه‌ڵدانه‌وه ووتی هه‌رچی بێته به‌رده‌می بنکه‌کانمان ئێمه لێی قه‌بووڵ ناکه‌یین که‌له‌ناوه‌رۆکدا مانای گوله‌باران و ڕه‌شه‌کوژیانه، جێگری سه‌رۆکی پارتی نێچیربارزانی که له‌بارودۆخی ئاسایدا خۆی به هێزو عه‌قڵه نوێکه‌ی ناو پارتی و هێڵی تازه‌گه‌ر ده‌رده‌خست، له‌م بارودۆخه‌دا نه‌یتوانی له هاوسه‌نگه‌ره سه‌ربازی و ته‌قلیدیانه جیابکاته‌وه‌و به‌هه‌مان هێڵی ئه‌واندا ڕه‌وابوونی کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع و گه‌نجانی خۆپیشانده‌ری دا‌و، زۆریش به ئاسانی وتی که ئێمه خه‌ساره‌تی برینداره‌کان ده‌ده‌ین.
هه‌ستانی خه‌ڵکی سلێمانی و خۆبه‌خۆبوونی ئه‌م بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه ڕێک و ڕه‌وان دوو باره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵچوونی خه‌ڵکی ساده‌ی وڵاتانی تونس و میسره‌و وڵاتانی تری عه‌ره‌بیه و هێزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش له جه‌ماوه‌ری بوونی و ناحیزبی بوون و ناچه‌کداربوونی دایه و ئامانجه‌کانی باشتر کردنی ژیانی خه‌ڵک و کۆتای هێنانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و چه‌قبه‌ستو و گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆریه، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌مێکه سه‌روبنی هه‌م ڕاگه‌یاندن و قسه‌کانیان ئه‌وه‌یه که ئێمه میسر نین؟،ئێمه تونس نین؟،لێره گه‌نده‌ڵی به‌و ڕاده‌یه نیه؟،ئێمه هه‌ڵبأیرداروین به‌ده‌نگی خه‌ڵک هاتووین، که له‌واقعی خۆیدا و له‌ئێستادا ده‌رکه‌وت که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حیزبیه ته‌قلیدیه به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی گوێ له‌داخوازی خه‌ڵک بگرێت و هه‌نگاوێک بنێت بۆنزیک بوونه‌وه له‌خه‌ڵک لانی که‌م بۆنه‌جاتدانی خۆی، هه‌موو بارستایی خۆی و توانای مادی و مه‌عنه‌وه‌ی خۆی له چه‌کدارکرن و گرنگی وه‌ڵامی چه‌کدارانه‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌موو لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی پارتی و هه‌ر ده‌ستبه‌جێش سوتاندن و تاڵان‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ناردنی هێز بۆ ئاڵۆزکردنی بارودۆخه‌که‌و هه‌وڵدانی بۆ میلیتاریزمه‌کردنی بارودۆخه‌که ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت و له واقعی خۆشی‌دا، خوێنده‌نه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌م به‌رپرسانه‌یه‌و گه‌مه‌یه‌کی دیاریکراوه‌و ده‌ریشکه‌وت که‌له‌به‌رانبه‌ر هه‌ستانی خه‌ڵکدا خۆی ناگرێت.
ده‌بێت بۆ هه‌موو به‌رپرسانی پارتی و هێزه‌کانی تریش ڕوون بێت، که ئه‌وه‌ی وان ئه‌یڵێن و ده‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌تی چه‌کداری و کوشتنی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌رو ناڕازی مۆربکه‌ن و سه‌روبنی قسه‌کانیان پاراستنی بنکه‌و باره‌گاکانیانه هیچ باس و فرمێسکێک بۆ کوشتنی منداڵی خه‌ڵک و گوله‌بارانکردنیان نیه‌و باسیشی ناکرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتداران ئه‌م قسانه‌ی خۆیان به‌جدی بگرن، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانن به گوله‌بارانکردنی خه‌ڵک و زه‌غت و زۆرکردن ته‌نها مۆری ئه‌م ئاکاره‌ی خۆیان ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌م برینه زۆر قوڵ و هه‌مه لایانه‌تره‌و،وه‌ک تیرۆری سۆران و سه‌رده‌شت و چه‌ندین ساڵی شه‌ڕی ناوخۆ‌و نه‌فره‌تی خه‌ڵک و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌هێز ده‌کات .
گرنگه ئه‌م تاوان و چه‌وتیه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی کۆمه‌ڵاییه‌تی وه‌ربگرێته‌وه‌و خه‌ڵک و خۆپیشانداران خۆی ته‌سلیم به سینارۆی نێوان هێزه‌کان نه‌کات و خه‌ڵک ده‌ست له‌داخوازیه کۆه‌مه‌ڵایه‌تی و سیاسیه ڕه‌واکانیان هه‌ڵنه‌گرن و بێگومان گرنگترینیان سزادانی بکوژانی ڕێژوان و گوله‌بارانکردنی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ره.