Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
کۆبوونەوەیەک لە شاری هامیڵتۆن لە ووڵاتی کەنەدا بۆ پشتگیری لە جەماوەری کوردستان

کۆبوونەوەیەک لە شاری هامیڵتۆن لە ووڵاتی کەنەدا بۆ پشتگیری لە جەماوەری کوردستان

Closed
by February 28, 2011 تایبەت

  ڕۆژی یەک شەممە (   Feb 27-2001  )  بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و هیوا خواستن بۆ زوو چاک بوونەوەی بریندارەکان لە شاری هامیڵتۆن لە ووڵآتی کەنەدا ، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرپا کرا ، کە تیایدا بە دانی  چەندین درووشم بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی جەماوەری کوردستان و  ڕسواکردنی دەسەڵاتدارەتی یەکێتی و پارتی کە لە جیاتی وەڵام دانەوە بە داخوازیە ڕەواکانی جەماوەر ، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە درێژەی کێشا.
هەروەها بەشدار بووانی ئەم ڕێپێوانە پەیامی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی کوردستان باسکرد کە هەوڵ بدەن بۆ پوچەڵ کردنەوەی پلانەکانی دەسەڵات، خۆیان دوور بگرن لە هەر چەشنە هەڵسوکەوتێک کە ببێتە هۆی توندو تیژی و فرسەت بداتە دەست دەسەڵات لولەی تفەنگەکانیان بکەنە جەماوەر، داوایان کرد خۆپیشاندانەکان سیمایەکی شارستانی و مەدەنی بێت.  داوایان لە هێزی پێشمەرگە کرد تەقە لە کەس و کاری خویان نەکەن ، و بەریزی خۆپیشاندانەکانەوە پەیوەست بن. هەروەها پەیامیشیان بۆ دەسەڵات نارد، بەوەی کە گوێ لە داخوازیەکانی جەماوەر بگرێت و جێ بەجێ یان بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لەدەسەڵاتداری کوردستان کرا کە نەوزاد بابان ، دکتۆر پشتیوان عەبدوڵا و سەرجەم ئەو کەسانەی لەم خۆپیشاندانانەدا دەستگیر کراون و ڕفێندراون ئازاد بکات.
ئەمەو لە کۆبونەوەکەدا ووتاری حیزب و ڕێکخراوەکان و ژمارەیەک کەسایەتی خوێندرایەوە.

دەستەی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندان
Feb 27-2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.