کێ له‌خه‌می خه‌ڵکدایه، شه‌قام بۆ ده‌نگ هه‌ڵنابڕێت !
زیاد له بیست ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991دا تێده‌په‌ڕێت،ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌وکاته ته‌نها ئامانجمان سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین بوو ئێستاباسی ڕاپه‌ڕین له گۆشه‌ی جیاوازه‌وه ده‌که‌ینه‌وه‌و پرسیاری جیاجیا ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌موو ڕه‌نگه له‌وه‌دا یه‌کبگرین ڕاپه‌ڕین ته‌نها چه‌ک بوو که ده‌بوو کۆتایی به عومری دیکتاتۆری به‌عس بێنێت،دیکتاتۆری به‌عس له‌کاتی خۆیدا هه‌مان دیکتاتۆری حیزبی بوو،که هه‌موو که‌لێنێکی ژیانی ئێمه‌ده‌پشکنی،ئه‌و هێزانه‌ی که‌دواتر جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرت و به‌ئاگرو ئاسن ئامانجی شۆڕ‌شیان سه‌رکوتکردو یه‌که‌مین ئامانجی ڕاپه‌ڕین که‌ئازادی بوو هه‌رزوو کرده‌به‌ژێر خۆڵه‌وه‌و دواتر سه‌رجه‌م جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌حیزبی و کراو سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگایان بۆخۆیانبرد،ئه‌م هێزانه‌نه هیچ له مێژووی دیکتاتۆری و به‌عس فێربوون، نه شتێکی زۆر جیاوازیان له باری سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و سیاسیه‌وه لێسه‌وزبوو.
ئه‌م پێشه‌کیه وێڕای گرنگبوونی به‌ڵام کرۆکی ئه‌م باسه‌نیه، پرسیار‌و خولیای من بێده‌نگی شه‌قام و بێخاوه‌نی شه‌قامه، شه‌قام به‌مانا فراوانه‌که‌ی به‌ماناکۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌که‌ی، ڕاسته که تائێستاش ڕه‌سمی سیاسه‌ت له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌و ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌قام وله‌ناو نوخبه‌یه‌کی سیاسی و حیزبی ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌وه‌ناگۆڕێت که‌شه‌قام ته‌نانه‌ت له وڵاتی ئێمه‌شدا ده‌توانێت و واشبووه که سه‌رجه‌می کایه سیاسیه‌کا‌نی تووشی دڵه‌ڕاوکێ و پرسیار‌و هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی نه‌خه‌شه‌کان کردووه.
هه‌رچاودێرێکی سیاسی له‌کوردستاندا زۆربه‌ئاسان ئه‌وه ده‌بینێت، که‌له فه‌شه‌لی سیاسی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانداو، له‌نه‌بوونی هێزو به‌ره‌یه‌کی به‌هێزی دیموکرات و خه‌ڵکی و سیاسی‌دا هێزو لایه‌نه ئیسلامیه‌کان و به‌تایبه‌تیش له‌ساڵانی شه‌ڕی ئه‌مدو هێزه‌دا، کۆڵان که تریبۆنه‌که‌ی مزگه‌وته‌و له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه ئیسلامیانه‌وه وبه ئاشکراش به‌هاوکاری ده‌ره‌کی و به‌پاره‌ی سعودیه و ئێران کاریان له‌سه‌ر ڕایگشتی و شه‌قام کردووه، کارێک که ئێستا ئاکامه‌کانی زیاتر ده‌رده‌که‌وێت، دروستکردنی که‌س و تاکێك بێئیراده‌و پشت له‌خه‌ڵک و ڕوو له حیزبه ئیسلامیه‌کان ،تێنه‌گه‌یشتوو له پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵگاو ناڕه‌زایه‌تی، ملکه‌چ بۆ وتاری مزگه‌وت و خۆشخه‌یاڵ وعاتفی و دوور له‌لۆژیک، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی شه‌قامی ساڵانی 1970 و تاساڵی 1996 به عه‌قڵانی خوێنه‌وارو مۆدێرن مۆرده‌کران، ئێستا شه‌قام له‌خه‌وی خۆێدایه و بووه به‌نێچیری دوورله‌زانست وخورافه‌کاری، ئه‌مه له‌ئاستێکدایه که جیله کۆنه‌که‌و باوکی ئه‌م جیله له‌وان زاناترو خوێنده‌وارترن!.
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وهه‌وڵدانی بۆ ئاوێته‌بوون به‌شه‌قام و پێویستبوونی به‌شه‌قام ،هه‌ندێک بارودۆخی تازه‌ی هێنایه ئاراوه،گۆڕان وه‌ک به‌ره‌یه‌ک بۆ هێزی جیاواز یان بۆ نیه‌تی جیاواز، وێڕای کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی به‌ڕووی هێزو تاکی عه‌لمانی و پێشکه‌وتوودا، به‌لام له‌ناوه‌رۆکی خۆیدا ده‌رگیری چه‌ند حاڵه‌تی تایبه‌تیشه، له‌هه‌مووی گرنگتر به‌پیره‌وه هاتنی هێزو تاکی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی بوو بۆ ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، به‌جۆرێك که کۆنترۆڵی هه‌ندێک له‌ده‌زگا هه‌ستیاره‌کانی وه‌ک ڕاگه‌یاندنی له‌ژێر سایه‌و هه‌ژموونی ئه‌م که‌سانه‌دا به‌ڕێ ده‌چوو، له‌لایه‌کی تره‌وه گۆڕان خۆی ده‌رگیری په‌یوه‌ندیه‌کی کۆنترو جیاوزتره له سیاسه‌تی دوور له‌شه‌قام و گوێنه‌گرتنی له‌شه‌قام، به‌لام که‌ڵک وه‌رگرتنی له‌شه‌قام ده‌یکاته‌وه به ده‌سته‌خوشکی هه‌مان تێگه‌یشتنی سیاسی هێزه سیاسیه سونه‌تیه‌کان.
چاره‌نوسێکیش که‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به لانی که‌م له‌م کاته‌دا هه‌یه‌تی هاوپه‌یمانی و ئۆپۆزیسۆنبوونیه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه‌ئیسلامیه‌کاندادیسان ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌خاته‌وه به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی چانسی چه‌نده له‌وه‌ی که ببێته بزوتنه‌وه‌ی عه‌داله‌تخوازی و ناڕازی شه‌قام!.
هێزه کۆمۆنیست و چه‌په‌کان له 15ساڵی ڕابردوودا به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه‌وه که‌شانسێکی زۆریان هه‌بوو بۆ به‌شداری و بوون به‌خاوه‌نی شاقام، هه‌م به‌هۆی هه‌ڵه‌کانی خۆیان که ده‌توانین له‌ده‌رگیری و گیرۆده‌یه‌یی به ئایدۆلۆژی بیبینین و هه‌م له‌هه‌ڵه‌و تێنه‌گه‌یشتنیان له سیاسه‌ت و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئایدۆلۆژیا(سیاسی زانا‌و هێزی هوشیار ئه‌وانه‌نین که‌ده‌بنه ده‌روێشی فکرو ئایدۆلۆژیایه‌ک یان ئه‌وانه‌ی تووتی ئاسا ئایدۆلۆژیایه‌ک له‌به‌رده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ن که خوێندنه‌وه‌ی سیاسی و واقعی بۆئایدۆلۆژیاده‌که‌ن و ئایدۆلۆژیا بۆڕه‌سمی کۆمه‌لگاو سیاسه‌ت که‌ڵک لێوه‌رده‌گرن)، ئه‌م ده‌رده له‌ئاستێکدایه که‌ناوه‌رۆکی ئا‌یدۆلژیا له خۆی به‌تاڵکرایه‌وه که‌به‌رهه‌می داهێنان و لێکۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌و ڕه‌خنه‌بوو ،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه ئیسلامیه‌کان له‌دین که ئه‌بستراکت و دوور له‌چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگاو ژیانه‌وه‌بوو پله‌یه‌ک دابه‌زین و دونیا‌و شه‌قامیان تێکه‌ڵاوی دین کرد، زۆرکه‌س ڕه‌نگه باسی تۆقاندن و لێدان وبرسی کردنی هێزه‌کانی چه‌پ بکه‌ن به‌تاکه به‌ڵگه، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه که هه‌موو هێزه‌کانی تریش که‌موزۆر له‌مه‌دا له‌ژێرمه‌نگه‌نه‌دابوون.
پرسیاری گرنگ شه‌قام بوو تێنه‌گه‌یشتن و ئاڵۆزیه‌کانی بوو،خه‌ته‌رو داهاتووی کۆمه‌ڵگابوو،تێکه‌ڵبوونی دین بوو بۆ هه‌موو کایه سیاسی و سۆسۆلۆژیه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی دین بوو له مه‌هامه‌که‌ی خۆی که‌ڕێک خستنی په‌یوه‌ندی نێوان ئیماندار‌و خوایه،
حیزبه ئیسلامیه‌کان خه‌ریکه خۆیان ده‌که‌نه وه‌سیتی نێوان باوه‌ڕدار و خوا،کایه‌ی ئه‌وان تائێستاش له‌مزگه‌وته‌وه‌و مۆبیلیزه‌کردنی شه‌قام و کۆمه‌ڵگابووه، به‌ئاڕاسته‌ی دابڕینی کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی کوردستان له خاوه‌نی خۆبوون وبه‌ره‌و پێشبردنی و ده‌نگی تاک‌و ڕه‌خنه‌بوو له دین و وتاری دینی یان له‌که‌مترین حاڵه‌تدا باسی دین بووه له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت و ئه‌م هێزه‌ئیسلامیانه.
یاریه‌کا‌نی نێوان پارتی دیموکرات وه‌ک هێزێکی ته‌قلیدی کوردی وسونه‌تی، له‌گه‌ڵ هێزه‌ئیسلامیه‌کاندا لانی که‌م له‌م ساڵداکه شه‌قام و خه‌ڵکایان بۆ ئامانجی حیزبیان هێنایه ده‌ره‌وه شاراوه‌نیه، که‌سیش ناتوانێت نکولی له‌خه‌ڵکی نه‌بوون و دینی نه‌بوون وله مزگه‌وته‌وه ئاڕاسته‌نه‌کردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بکات،که بۆ ئامانجی سیاسی دیاریکراو‌و ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و شه‌قامیش کراونه‌ته قوربانی.
هۆش و لۆژیک خستنه‌وه ناوشه‌قامه‌وه به‌گشتی و خوێنده‌وارکردنی وکردنی به‌مه‌حه‌کی سیاسی و ڕاستکردنه‌وه‌ی سیاسته‌وه، کارێکی زۆر گرنگ وله‌هامانکاتیشدا گرانه، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونی شه‌قام به‌و ناوه‌نده گرنگه کۆمه‌ڵگای ئێمه له‌سه‌رچڵی سیاسه‌تی دوور له‌کۆمه‌ڵگاو بڕێاری تاک ڕه‌وانه نزیکتر ده‌کاته‌وه، که‌بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی کاره‌سات بارده‌بێت، ڕێزنه‌گرتن و گوێنه‌گه‌رتنی سیاسیه‌کان کورد له ئیمزای نزیکه‌ی دوو ملوێن که‌س بۆ ڕێفراندۆمی ئازاد، پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌و پێکهاته مه‌زهه‌بی و تایفیه‌وه،گوێنه‌گه‌رتن و سه‌رکو‌تکردنی ڕاپه‌ڕینی ساڵی پار له‌شارو شارۆچکه‌کانی کوردستاندا بۆ حکومه‌تی هه‌ڵبژێردارو ماف و ئازادی و هاوڵاتی یه‌کسان نموونه‌یه‌کی ترن،گمه گمی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌لایه‌ن یه‌ک تاکه‌هێزو سه‌رکرده‌وه و هه‌تابه‌شداری پێنه‌کردن و پرس پێنه‌کردنی هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی و هێزه‌کانی هاوچاره‌نووس و به‌هیچ زانینی دۆماینی گشتی و خه‌ڵک و شه‌قام،گرنگی ئه‌م چه‌مکی شه‌قام و هوشیاری شه‌قامه ده‌رده‌خات، کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌بێ هێچ بڕیارێک له‌سه‌رچاره‌نووسی سیاسی خۆی به بێ هیچ پرس و ڕایه‌ک ته‌نانه‌ت به‌بێ بوونی که‌مترین شه‌فافیه‌ت له‌ئاستی ڕاگه‌یاندندو کۆمه‌ڵگادا خه‌ریکه به‌ته‌نها به‌قسه کۆمه‌ڵگای کودرستانده‌خرێته ئاگری شه‌ڕێکه‌وه که که‌ره‌سه‌که‌ی خه‌ڵک و دۆماینی گشتیه، به‌ڵام شوێنێک که‌ده‌بێت قسه‌بکات که‌ده‌بێت خۆی بنوێنێت له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌و ئه‌گه‌ره چاره‌نوس سازانه خه‌ڵکی کوردستانه که زمان و که‌ناڵه‌که‌ی شه‌قامه به‌نج و بێ قسه‌و بێهه‌ڵوێسته!.
هۆڵه‌ند. کۆتایی مه‌ی-2012
ئه‌میر قادر