گسکلێدان درووشمی شۆڕشه‌که‌ی عێراقه!
• گسکلێدان درووشمێکی گه‌وره‌یه، بڕواشم وایه ئه‌م درووشمه تایبه‌ته به شۆڕشی عێراق، بۆیه ئومێده‌وارم گسکلێدان هه‌میشه ئاماده‌بێت له هه‌موو خۆپیشاندانی سه‌ر شه‌قامه‌کان.
• گسکڵیدان وه‌ک درووشم، وه‌ک ده‌قێکی ئه‌ده‌بی چڕ و کراوه، ده‌توانرێت به زۆر ئاماژه بخوێنرێته‌وه، ساده‌ترین مانای گسکلێدان گسکلێدانی شه‌قامه‌کانه له هه‌موو خۆڵ و خاشاکێکی پیسی که‌ڵه‌که‌بوو، به‌رزترین مانای گسکلێدان، گسکلێدانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه که ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌یی به‌رهه‌مهێناوه.
• گسکلێدان لای هه‌ر تاکێک و لای هه‌ر کۆمه‌ڵێکیش خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه هه‌ر یه‌که له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه و به تێگه‌یشتنی خۆی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵی خۆی گسکلێدان ده‌کات به سیمبول.
• ئێستا گسکه‌که نزیک بووه‌ته‌وه له سه‌ری هه‌ریه‌ک له به‌رپرسه‌کان، بێ جیاوازی له پله‌و پێگه‌کانیان، له به‌ریپێیانه‌وه تا ته‌پڵی سه‌ریانی گرتووته‌وه، هه‌موویان له‌به‌رده‌م ڕه‌حمه‌تی گسکدان، له پێشدا به‌رپرسه‌کانی خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئه‌وانه‌ش که له‌سه‌ر فرتوفێڵ کردن ده‌ژین و ساخته له خه‌ڵکی گشتی و هه‌ژارانی عێراقی ده‌که‌ن له گسکدان ڕزگاریان نابێت.
• ئه‌و سه‌رانوێلکه‌ی که که‌ڵه‌که بووه له‌سه‌ر ڕوخساری شاره‌کان، له پایته‌خته‌وه تا ده‌گاته بچوکترین شاری عێراقی، ئاماژه‌یه‌که به هه‌ژاریی و دواکه‌وتوویی خه‌ڵک( زیاتر له ملوێنێک هاوڵاتی له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژی له به‌غداد)، سه‌رانوێلک شه‌رعیه‌ت ده‌دا به گسک و گسکلێدان وگسکده‌ر، ئه‌مه درووشمێکی زۆر شۆڕشگێڕانه‌ی شه‌رعی نوێیه، یاسا شکێنی نیه، به‌ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی یاسا شکێنیه‌وه ڕاژه‌ی یاسای شارستانیانه ده‌کات، کاریش له‌سه‌ر کارایی یاسا ده‌کات.
• سه‌رانوێلکه که‌ڵکه‌بووکانی سه‌ر شه‌قامه‌کان، که ده‌و‌ری نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌کانی داوه، تاکه‌کانی عێراق کاس ده‌کات و په‌نجه‌ره‌ی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی بوونیان داده‌خات، ئه‌م درووشمه به‌رپرسه‌کان که‌ڕولاڵ ده‌کات، هیچ که‌سێکیان ناتوانن به‌رپه‌رچی بداته‌وه، هه‌موو له ناچاریدا ده‌بێت قبوڵیکه‌ن.
• هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر سه‌ره‌مه‌رگیان: ” بێگومان گوێی لێده‌بێت ئه‌گه‌ر له ژیاندابێت” ، چوونکه هه‌موویان به ئاگان چی ده‌گوزه‌رێت، یان به ناچاریی ده‌بێت ئاگاداربن له ئاماژه‌ی ئه‌و گسکه‌ی نزیک سه‌ریان بووه‌ته‌وه. سه‌رده‌می شتنه‌وه و خۆپاکردنه‌وه ڕۆیشت، به‌رپرس، فه‌رمانبه‌رێکی کارگێڕییه کارێکی دیاریکراوی پێدراوه ده‌بێت جێبه‌جێی بکات به‌و شێوازه‌ی بۆی سنوردارکراوه، ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ی به ڕێکوپێکی نه‌کردبوو ئه‌وه ته‌نیا چاره‌سه‌ر گسکلێدانێتی.
• گسکلێدان درووشمێکی بناغه‌ییه، سه‌رده‌میانه‌یه و له قۆناغێکدا گیر ناخوات، خشته ڕاسته‌قینه‌کانی دروستکردنی ته‌لارێکی ڕۆشنبیریی له نووسین داده‌نێت، نه‌ک به زاره‌کی. گسک ده‌ستپێکێکه وهه‌ڵناوه‌شێته‌و ، سه‌ره‌تایه‌کی خۆگره و راوه‌ستاوه، چوونکه شاره‌زایی له ئه‌نجامی پراکتیزه‌کردن و ئه‌زموونێکی زیندوه‌وه دێت. ئای چه‌ند ئومێده‌وارم که گسک ببێت به پێناسه‌یه‌کی عێراقی، یان ببێت به نیشانه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاڵای عێراق. ده‌بێت به‌رپرسی که‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵ له جێبه‌جێکردنی کاره‌کانیدا بزانێت که بوونی ئه‌و له پێگه وه‌زیفیه‌که‌یدا ته‌واو وه‌ک سه‌رانوێلکێک وایه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، یان ڕێره‌وی ڕۆیشتنی خه‌ڵک.
• چڕبوونه‌وه‌ی گسکلێدان وه‌ک درووشمێک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ئاماژه‌ی تر ده‌به‌خشێت، ئه‌مه داوایه‌کی زۆر قوڵه له خۆپیشاندانه‌کاندا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که به مانای گسکلێدانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه دێت که گه‌نده‌ڵی به‌رهه‌می هێناوه.
• تا ئێسا (مالکی) پرته‌وبۆڵه‌ی ئه‌وه‌یه‌تی که حکومه‌ت شه‌رعیه ـ هه‌ڵبه‌ت به ڕای ئه‌و ـ به پێی هه‌ڵبژاردن شه‌رعیه، بیری چۆته‌وه که ئه‌وه شه‌قام بوو حکومه‌تی هه‌ڵبژارد، خۆپیشاندانی سه‌ر شه‌قامه‌کان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه له‌به‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی. پێویسته حکومه‌ت هۆشی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ستراوه به ڕه‌زامه‌ندی گه‌له‌وه.
• خۆپیشاندا‌نه ئاشتیخوازه‌کانی سه‌رشه‌قامه‌کان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی حکومه‌ت به هه‌موو پله‌کانیانه‌وه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه وه‌زیفه‌کانیان خراپ به‌کارهێناوه، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌کان بگاته ئاستی تووندوتیژی ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ر حکومه‌تی ناوێت، لێره‌شدا درووشمی ڕوخانی حکومه‌ت به‌رزده‌کرێته‌وه. ئێستا شه‌قام ته‌نیا خۆپیشاندان ده‌کات، ده‌بێت حکومه‌ت ئاگاداری خۆیبێ
• له‌سه‌ر حکومه‌ته که لێپرسینه‌وه بکات له‌وبه‌رپرسانه‌ی که تووندوتیژی به‌کارده‌هێنن دژ به خۆپیشانده‌ره سڤیل و هێمنه‌کان، زۆر قسه له‌سه‌ر سوتاندنی پارێزگای واست کرا، که‌چی بێده‌نگ ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بوون به قوربانی دڕنده‌یی پارێزگاری واست، پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیفه‌ی پارێزگاریی لاببرێت و بدرێت به دادگا. شه‌قام چیتر به‌رگه‌ی سوکایه‌تی ناگرێت، سه‌رده‌می ژێرده‌سته‌یی و ملکه‌چی به‌سه‌رچوو، شه‌قامی عێراقی وه‌ک شه‌قامی وڵاتانی عاره‌بی ده‌کوڵێت و قوڵپده‌دات، پریشکی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان گه‌یشت، داخوازییه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کان گه‌یشت، به‌رده‌کانی دۆمینۆ ده‌بارێت و هه‌سته مرۆییه‌کان هه‌ڵده‌چن دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر بوو وونبوون و دیار نه‌مابوون.
• ئه‌وانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدان کۆمه‌ڵێکن له هه‌موو حیزبه هاوبه‌شه‌کان، بۆیه بێده‌نگی ئه‌م حیزبانه هه‌موویان ئاماژه‌یه‌کی ئاشکرا‌یه که هه‌موو له گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاون، ئه‌مانه له هه‌موو هه‌ستێکی نیشتیمانیه‌وه دوورن که نیشتیمان به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی و خۆشبژێویه‌ک به‌رێت که تاکه‌کان تیایدا هه‌ستێکی قوڵی مرۆییان بۆ دروستبێت.
ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یی که هه‌یه ڕسواییه بۆ هه‌موو حیزبه هاوبه‌شه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات، ڕسواییه بۆ ئه‌و ئامرازانه‌ی که ئه‌م حیزبانه به‌ده‌ستیانه‌وه گرتوو‌و، چوونه پێشه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واران و نه‌زانه‌کان به‌سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی که خاوه‌ن بڕوانامه‌و شاره‌زایی و پسپۆڕن، هه‌روه‌ها هه‌ستی خێله‌کێتی و لایه‌ندارێتی و تایه‌فه‌گه‌رێتی به‌سه‌ر هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ریی و مرۆیی‌دا.
• بیده‌نگی زه‌وینه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یه، ئه‌مه نه‌خۆشیه‌کی عاره‌بیی کۆنه، له ڕۆشنبیرانی ده‌رباره‌وه ده‌ستی پێکردووه، تا بووه به ژیانێکی ڕۆژانه، ئێمه بێدنگه‌ده‌بین ته‌نانه‌ت له ناوهێنان، بێده‌نگ ده‌بین له نه‌فه‌ره‌تکردن و ڕسواکردنی ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه بۆ خواروه وڵاتیان گڵاوکرد به گه‌نده‌ڵی، حیزب له حیزب بێده‌نگ ده‌بێت، دین له دین بێده‌نگ ده‌بێت، چین له چین و توێژ له توێژ بێده‌نگ ده‌بێت.
بێده‌نگ بوون له پێناوی بلانسی هێزدا، ئه‌م بێده‌نگیه هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، به‌ڵکو هه‌مووانی گرتووه‌ته‌وه. گسکلێدان بۆ ئه‌وه‌یه که گسکبدات له هه‌موو ئه‌و بێدنه‌گییه‌ی که به‌رامبه‌ر به دزینی ماڵ و سامانی گه‌ل و دزینی ئازادیه‌کان ده‌کرێت.
• بێده‌نگی وا له سیکۆلاره‌کان و پێشکه‌وتووخوازه‌کان و کراوه‌کان ده‌کات که زۆر هه‌لپه‌رست و کۆنه‌په‌رستبن، بۆیه له حکومه‌تێکدا که له‌سه‌ر بێده‌نگی ڕاگیرابێت ناکرێت سیکۆلاره‌کان و پێشکه‌وتووخوازه‌کان و عه‌قڵ ئازاده‌کان بێده‌نگبن.
• (مالکی) له به‌سیاسه‌تبوونی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر تۆقیوه، تۆقینی مالکی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که حاڵه‌تی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان نیشانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت حکومه‌تی هه‌موو گه‌ل نیه و ئه‌وه‌ی که به‌شداری تیا کردووه به‌رژه‌وه‌ند خوازه و به ویستی خۆی و بۆ خۆی کردوویه‌تی.
• هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی له حکومه‌تدا به‌شداری کردوه نابێت به ئۆپۆزیسیونی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر شه‌قام ئه‌وه ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناکه‌ن، به‌ڵکو ته‌نیا ئیدانه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌وه‌ی که گه‌نده‌ڵی بکه‌ن به کرده‌ی تاکه‌کان نه‌ک کرده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئه‌مه‌ش به ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که گه‌نده‌ڵن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا وانیه و گه‌نده‌ڵیه‌که و بۆگه‌نیه‌تیه‌که له( سه‌ر)ه‌وه ده‌ستی پێکردووه، واته ده‌سه‌ڵات خۆی گه‌نده‌ڵه.
• (مالیکی) ده‌یه‌وێت خه‌سڵه‌تی نیشتیمانیی ببه‌خشێت به قه‌واره و حیزبه سیاسیه هاوبه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ده‌یه‌وێت خه‌سڵه‌تی نیشتیمانی ببه‌خشێت به ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانی عێراقی هه‌ستی پێناکه‌ن، مالکی ئێستا له‌گه‌ڵ شه‌قامدا یه‌کناگرێته‌وه، چوونکه ئه‌ویش که‌وتووته ته‌ڵه‌ی بێده‌نگییه‌وه، ده‌ڵێت ده‌زانم هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌رن که ئه‌مانه سیاسین، نایه‌وێت بڵێت هه‌موو ئه‌م خۆپیشاندانانه سیاسیین و دژ به کرده‌وه‌یه‌کی سیاسیی نا نیشتیمانین، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی ئاشکرا‌یه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نایه‌وێت دان به ڕاستیه‌کاندا بنێت.
• له سه‌ر(مالکی)ه وه‌ک لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات که دژ به شه‌قام و داخوازیه‌کانی شه‌قام نه‌وه‌ستێته‌وه، ئاگای له گسکدانه جه‌ماوه‌ر‌یه‌که بێت که هه‌موو پیسوپۆخڵیه‌ک ڕاده‌ماڵێت و ڕه‌حمناکات، ده‌بێت مالکی خۆی ئه‌و که‌سه گه‌نده‌ڵانه دیاریبکات که ئه‌م گسکلێدانه ده‌یه‌وێت ڕایانماڵێت، شه‌قام داوای چاکسازی ده‌کات، یه‌کمجار چاکسازیی سیسته‌م، به جۆرێک که له ئاستی خزمه‌تگوزاریه پێویسته‌کاندا بێت، دوور له فه‌رهه‌نگی پشوودرێژی و ئه‌م جۆره شتانه‌ی که خه‌ڵکی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنن و کاتی پێده‌به‌نه سه‌ر.
شه‌قام ده‌یه‌وێت گسکبدات له فه‌رهه‌نگی گه‌نده‌ڵی که بووته له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌می پڕۆسه‌ی گه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه.
گسکلێدانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسیه‌ی که ژماره‌ی هه‌ژاران به‌رزده‌کاته‌وه ڕۆژ به رۆژ( زیاتر له 7 ملوێن مرۆڤ له گه‌لی عیراقدا له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن)
گسکلێدانی فه‌رهه‌نگی پشکدارێتی له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایه‌فه‌گه‌رێتی که کارێکی کردووه حیزبه‌کان کورسی ده‌سه‌ڵات و پیگه‌کانیان داگیرکردووه بۆ خۆیان به بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئه‌و جێگه‌یه بن.
گسکلێدانی فه‌رهه‌نگی ئه‌و دوانگانه‌ی که له‌سه‌ر درۆ و خه‌ڵه‌تاندا و سۆزی شه‌قام ڕاگیراون.
سه‌رچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=247165