Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
گلەیی نامە  …  بەرهەم خالید

گلەیی نامە … بەرهەم خالید

Closed
by April 27, 2012 ئەدەب

گلەیی بێ مامۆستا
تۆ بەهەڵە پێناسەی ماددەت فێرکردم
ئەی تۆ نەتوت ماددە ئەو شتەیە
لە گەردوندا بۆشاییەک داگیربکات ؟
ئەی بۆ من هیچ شوێنێکم لە ژیانی ئەو داگیر نەکرد ؟
         
مامۆستا، ئەی نەشت وت
دەبێ هەموو هاوکێشەکان
لەکۆتاییدا هاوسەنگ ببن؟
 ئەی ئەم هاوکێشەیە
 بۆهەر ئاڵۆزتر دەبێ ؟

ئەی تۆ نەتوت
هەموو جەمسەرە دژەکان
یەکتر ڕادەکێشن ؟
ئەی بۆچی ئەوی خانەدان
منی دەستکورتی هێند دوور بەجێهێشت ؟
        
 ئەی تۆ پێت نەوتم مامۆستا
پلەی گەرمی لەڕۆژدا بەرزترە وەک لەشەو ؟
ئەی بۆ شەوان دڵی من گڕ ئەگرێ ؟
         
 مامۆستا، تۆ ئەشت وت
ئازادی لەهەموو شت گرنگترە بۆ مرۆڤ ؟
ئەی ئەم دیلییە بۆ هێندە چێژبەخشە ؟

کوا یەک و یەک دەکاتە دوو مامۆستا، کوا ؟
یەک و یەک دەکاتە هیچ و
عەشق بەدەستەوە

مامۆستا، تۆ وتیشت نیشتیمان ئەو شوێنەیە
کە کۆمەڵە کەسێک تێیدا دەژین لە دێرزەمانەوە
بەس  نیشتیمان ئەو شوێنەیە
کە ماڵی ئەوانی لێیە

باوکە، ئەی تۆ نەتوت مامۆستا قوتابی فێر دەکات ؟
ئەی بۆ هیچیان فێرنەکردم ؟
………………………………………………

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.