گه‌نجان و یاده‌وه‌ری 17ی شوبات …. به‌نگینه پیرۆت نوری
چه‌ند رۆژێكی تر به‌ره‌و یاده‌وه‌ریه‌كی تال هه‌نگاو ده‌نێین،یاده‌وه‌ریه‌ك فرانكۆ و ستالینه‌كان و مۆسۆلینیه‌كان خوڵقێنه‌ره‌كانی گۆمی خوێن له ڕابردودا ڕوو سپی تربن و كاری وایان نه‌كردبێت.
ئه‌مرۆ مرۆڤ چه‌وساوه‌ی ئه‌و دروشمه بریقه‌داره‌یه كه گرگنه‌كان ناویان ناوه “ئازادی “به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازادی مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی وه‌ك خۆی شیكرابێته‌وه. كه‌واته یادی یاده‌وه‌ریه‌ك ده‌كرێته‌وه كه پۆڵپۆته‌كانی كوردستان هه‌راسان ده‌كات،ئێمه قوربانی دروشمی ئازادین هه‌ر وه‌ك ئازادی خۆی بوه به قوربانی ئه‌و دروشمه‌ی هه‌ڵیگرتوه.
من پێم وایه بۆیه قوربانی دروشمی ئازادین،چونكه له ژێر چه‌تری ئازادی جه‌لاده‌كان ئازادن له شێواندنی ئازادی خه‌ڵك،ئازادی تا ئه‌و جێییه‌ی ئازادییه،ئازادی بیر و ڕاكانی مرۆڤ سانسۆر نه‌كرێت.بۆ نمونه هه‌ندێك ڕاگه‌یاندن،له‌سایه‌ی ئازادی،ئازادن له گوتنی ڕاكانیان به‌ڵام ئازادی ئه‌وه نیه ئازادی بۆ هه‌ندێك فه‌راهم بێت و هه‌ندێكی تریان ئازاد نه‌بن،پێم وایه ئه‌م جۆره ئازادیه هه‌م پێشێلكردنی قودسیه‌تی ئازادی و هه‌م پێشێلكردنی ڕای ئه‌وانیترێشه.
چه‌ند ڕۆژێكی تر به‌ره‌و یاده‌وه‌ریه‌كی تاڵ نزیك ده‌بینه‌وه،یاده‌وه‌ریه‌ك لێوان لێو له ناسۆری به‌ڵام هێشتا پۆڵپۆته‌كان قا قا پێده‌كه‌نن به‌و فرمێسكانه‌ی له چاوی دایك و باوك و خوشك و برای شه‌هیدانی ئه‌و ڕۆژه تزا.
مێژو شاهیده خوڵقێنه‌رانی گۆمی خوێن له ڕا برد‌و دا چۆن ستالین ئاسا ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌یان له دار ده‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ ئه‌و دڵۆپه خوێنانه بكه‌ن كه له ڕۆژگارێكدا داری “ئازادی”به‌ر ده‌گرێت.
داواكارم هیچ لایه‌ك ئه‌م نوسینه بۆ هه‌لی سیاسی خۆی نه‌قۆزێته‌وه،چونكه خواستی منی گه‌نج له ده‌ره‌وه‌ی خواسته سیاسیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته،هه‌روه‌ك خوسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی خواست و داواكاریه‌كانی گه‌نجانه.
كاتێك گه‌نج خواستی گه‌نجانه‌ی خۆی ده‌خسته‌ڕو ئه‌وانه‌ی ئێستا له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندان هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات بوون له ناو حكومه‌تدا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئێمه‌ی گه‌نجان ده‌مێكه و پێش دروست بونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن وتومانه حكومه‌ت به‌رپرسیاره به‌ڵام به‌رپرسیاری هه‌موشتێك نیه،هه‌روه‌ك گه‌نج به‌رپرسیاره به‌ڵام به‌رپرسی هه‌مو كه‌مو كورتیه‌ك نیه،بۆ نمونه:حكومه‌ت به‌رپرسه له دروستكردنی كتێبخانه‌ی گشتی،به‌لام به‌رپرس نیه له خوێندنه‌وه و نه‌خوێندنه‌وه،حكومه‌ت به‌رپرسه له دروستكردنی پارك و جوانكاری و نه‌مام و دره‌خت چاندن،به‌ڵام به‌رپرس نیه له پاراستنی دره‌خته‌كان خۆ ناكرێ هه‌ر دره‌ختێك پۆلیسێكی بۆ تاحین بكرێت !،گریمان حكومه‌ت له داواكاریه‌كان به‌رپرسه به‌ڵام ئایا ئۆپۆزسیۆن له كوێی داواكاریه‌كانه؟.