Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
گوناه ….. فەرمان ساڵح

گوناه ….. فەرمان ساڵح

Closed
by December 12, 2010 ئەدەب

 

خودایە گوناهی من چییە؟
سپێدەم خەیاڵ و
ئێوارەم خەیاڵ و
هەفتەو مانگ و ساڵم هەر خەیاڵ
خەیاڵ بۆ كڕینی ژەمێك ئاسوودەیی و
خەیاڵ بۆ چوونە ئاهەنگی مارەبڕینی
دار سنۆبەرەكانی ژیان
خودایە گوناهی من چییە؟
نەتوانم لە سێبەری ئاسمانی تۆدا
دەستی پەلە هەورێك بگرم و
ماچێك لە هەتاو بكەم
خودایە گوناهی من چییە؟
نەتوانم پەیكەرێك لە بەختەوەری ببەمە ماڵەكەم
نەتوانم لە باخچەكەمدا گوڵدانێك پڕ كەم لە تریفە
نەتوانم دەستی راستی حەقیقەت بدۆزمەوەو
لە دەفری لمینی رووباردا
قومێك تەنیایی بخۆمەوە
گوناهی من چییە لێوانلێوم لە ژان
پڕاوپڕم لە تاسان
گوناهی من چییە؟
 نەتوانم غەریب غەریب
لە ناو كۆشكە درۆینەكانی بووندا
تەوقە لەگەڵ تەنیایی بكەم و
لە ناو منداڵدانی نیشتماندا
روومەتی سووری شیعر ماچ بكەم
نەتوانم لەسەر شووشەی پەنجەرەی ماڵی یار بنوسم
سەعات هەشت پیاسەیەك دەكەین
نەتوانم بە بكوژەكانی خۆم بڵیم ئێوارەتان باش..

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.